|
با هه‌موومان یه‌ک ده‌نگ پشتێوانی خۆمان له داخوازه ڕه‌واکانی گیراوه کورده‌کانی نێو زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رببڕین
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو دا گوشاروزه‌خت وزۆر بۆ سه‌ر چالاکاوانانی مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی ورۆشنبیری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به ڕاده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر زیادی کردووه وهه‌رکه‌س بچوکترین ناڕه‌زایه‌تی وگله‌یی وگازنده له مه‌ڕ ژیان وبه‌رێوه چوونی خه‌ڵکی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رببرێ له گه‌ڵ دژایه‌تی توندی کاربه‌ده‌ستانی نیزامی وسیاسی وقه‌زایی کۆماری ئیسلامی ئێران به ره ڕوو ده‌بێته‌وه وتاکوو ئێستا ژوماره‌یه‌کی زۆر له رۆله‌کانی کورد به تاوانی جۆراوجۆر وهه‌ڵبه‌ستراو که‌وتونه‌ته به‌ندیخانه وهه‌شت که‌سیان له دادگایه‌کی ناعادلانه وچه‌ند چرکه‌یی وبه بێ بوونی پارێزه‌ر حوکمی ئێعدام‌یان به سه‌رداسه‌پاوه که ناوه‌کانیان بریتین له: 1. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، ماموستای قوتابخانه 2. عه‌دنان حه‌سه‌ن پور، رۆژنامه‌وان 3. هیوا بوتیمار، چالاکی مه‌ده‌نی 4. ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، ماموستای قوتابخانه 5. فه‌رهاد وه‌کیلی، چالاکی مه‌ده‌نی 6. حه‌بیبوڵلا له‌تیفی، جالاکی مه‌ده‌نی 7. عه‌لی حه‌یده‌ریان، چالاکی مه‌ده‌نی 8. ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی، چالاکی مه‌ده‌نی
هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه پێ کردنه که به رێزان هانا عه‌بدی چالاکی بواری مافه‌کانی ژنان به پێنج ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ شوێنێکی دوور ومه حه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به یازه ساڵ زیندان و زێنه‌ب بایزیدی چالاکی بواری مافه‌کانی ژنان به چوار ساڵ زیندان ودوورخرانه‌وه حوکم دراون. له رێکه‌وتی 25.8.2008 کۆمه‌لێک له گیراوه سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کانی کوردی نێو زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دژایه‌تی کردنی بڕیاره ناڕه‌واکانی ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی وبۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زلومانه‌ی خۆیان به دونیای ده‌ره‌وه به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یندراوێک مانگرتنی خۆیان له خواردن ڕاگه‌یاند. له دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه رێژه‌ی مانگرتوان رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیادی کردووه وله ماوه‌ی نزیک به دوو حه‌وتوودا گه‌یشتۆته سه‌ره‌وه‌ی سه‌د که‌س. داخوازیه‌کانی مانگرتوان له خواردن به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: 1. دان پێدانانی ده‌سه‌لاتی فه‌رمانڕه‌وا به شوناسی سیاسی ومه‌ده‌نی به‌ندییه‌کان وگرتنه به‌ری ره‌فتارێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه. 2. پێدا چونه‌وه به سه‌رحوکمی ئێعدامی به کۆمه‌ڵی به‌ندییه‌کان وراگرتنی ده‌سبه جێی جێ به جێ کردن حوکمی ته‌واوی به‌ندییه سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کان. 3. ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئه‌شکه‌نجه، ئازار وره‌فتاری نامرۆڤه‌یانه له گه‌ڵ سه‌رجه‌می به‌ندییه‌کان دا. 4. کۆتایی به هه‌ڵاواردنی نیوان به‌ندییه سیایس ومه‌ده‌نیه‌کان وهه‌روه‌ها دوور خستنه‌وه‌یان بهێنرێ وڕه‌وشی نێو به‌ندیخانه‌کان باش بکرێ. 5. به‌ندیخانه‌کانی ئێران به بێ هیچ به‌ربه‌ستێک بکه‌ونه ژێرچاوه‌دێری رێکخراه‌کانی مافی مرۆڤ له نێوخۆ وله ئاستی جیهانی دا. 6. ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له پێناو دابین بوونی بنه‌ماکانی مافی مرۆف وڕه‌چاوکردنی بنه‌ماکانی ئینسافدابکه‌وێته به‌رده‌م چاکسازی.
ئێمه پشتیوانی وهاوده‌ردی خۆمان له‌و گیراوه کوردانه ده‌رده‌بڕین وده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هه‌موو زیندانیه سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کانی کوردی نێو زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران وبۆ لا چوونی حوکمی ئیعدام وزیندانی له سه‌ریان وئازاد بوونیان به بێ قه‌یدوشه‌رتێک هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌دین وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگه‌وازی هه‌موو کورده‌کان، رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی کوردی، نوسه‌ران، هونه‌مرمه‌ندان وچالاکانی بورای مافی ژنان له فینلاند ده‌که‌ین که‌بۆ ڕزگاری ئه‌و رۆله کوردانه‌ی که به ناحه‌ق وته‌نیا به تاوانی کورد بوون که‌وتوونه‌ته به‌ر حوکمی زاڵمانه‌ی زیندان وئێعدام به پیل بانگه‌وازی ئێمه‌وه بێن وله خۆپێشاندانێکی هێمانه دا که له رۆژی هه‌ینی 12.9.2008 له کاتژمێر 12.00 له به‌رده‌م پارلامنی فینلاند له شاری هێلسینکی به‌رێوه ده‌چێ به‌شداری بکه‌ن. ئاماده بوونمان وپشتیوانیمان له داخوازه ئنسانیه‌کانی هه‌موو گیراوه کورده‌کانی نێو سیاچاڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌رکێکی ئینسانی وئه‌خلاقی ونیشتمانیه.
تێبینی؛ تکامان وایه که خۆ پێشانده‌ران له کاتژمێر 11.00ی سه‌رله به‌یانی له به‌رده‌می پارلمان ئاماده بن.
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان ـ فینلاند 5.9.2008
|
|