|
به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد‌و کوردستانی له یۆتو‌بۆری ـ سوئێد به بۆنه‌ی مانگرتن له خواردنی سه‌رتاسه‌ریی به‌ندكراوانی سیاسیی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ! خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان! به پێی به‌یانیه‌یه‌ك كه زیندانیه سیاسیه‌كانی كورد بڵاویان كردوته‌وه رۆژی دووشه‌ممه 4ی خه‌رمانانی ساڵی 1387ی هه‌تاوی به‌رابه‌ری 2008/8/25 زایینی، چالاكانی سیاسیی كورد له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به نیشانه‌ی بێزاری له رێژیم‌و گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به رای گشتی‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێكی گشتی‌و خۆ بواردن له خواردن. ئه‌و رۆڵه خۆڕاگره سیاسییانه‌ی كورد له به‌یانیه‌ی ژماره یه‌كی خۆیاندا له رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 25/8/2008 بڵاویان كرده‌وه روانگه‌و هه‌ڵوێست‌و ئامانجی خۆیان به روونی ده‌ربڕیوه‌و سیاسه‌ت‌و كرده‌وه دژی ئینسانییه‌كانی رێژیمیان له قاو داوه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسی کوردوو کوردستانی، وێڕای پشتیوانی‌و پشتگیری له‌و مانگرتنه ناره‌زایه‌تی یه‌و ویست‌و داخوازییه‌كانیان، سڵاو ده‌نێرێ بۆ یه‌ك یه‌كی ئه‌م رۆڵه خۆراگره كوردانه كه به‌ندیخانه‌شیان كردۆته گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی به‌ربه‌ركانی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری، و رێز بۆ هه‌ڵوێستی ئازایانه‌و یه‌كریزیان داده‌نێن. له هه‌مان كاتدا داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان‌و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ ده‌كا كه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی‌و بێزاری چالاكانی سیاسیی كورد له زیندانی یه‌كانی ئێرانه‌وه ببیسن‌و له‌و هه‌ڵوێست گرتنه‌دا به ته‌نیایان نه‌هێڵنه‌وه. هیوادارین ناوه‌ند‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان له نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی، کرده‌وه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به چالاكانی سیاسیی كورد، وچاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌م مانگرتووانه‌و خه‌ڵكی كوردستان بێننه‌دی.
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسی یه‌کانی کوردوکوردستانی یوتۆبۆری ـ سوئێد 1. حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 2. پارتی دێمۆکراتی کوردستان 3. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان 4. حیزبی شیوعی کوردستان 5. کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی کوردستان 6. حیزبی سوسیالیستی کوردستان 7. پارتی یه‌کێتی یه‌کێتی دێمۆکراتی کورد (یه‌کێتی) سوریه 8. حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان 9. حیزبی کورده فه‌یلی‌یه‌کان ـ عراق 2008ـ09ـ06
|
|