|
پشتێوانی له خواست و ویستی زیندانیای سیاسی کورد و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانی مه‌ده‌نیی کورد له نێو زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌یه‌ن
بۆ پشتیوانی و به‌رگری له ماف و داخوازیی گیراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ناو به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کومیته‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له سوئێس پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه 2008 / 9 / 10 له شاری Bern پێته‌ختی سویس کۆبوونه‌وه. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوک لا جه‌ختیان له سه‌ر زه‌روره‌تی خه‌باتی چڕ‌وپڕ و شێلگیرانه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و داخوازیی خه‌باتکارانی ناو به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به ڕای گشتی جیهانی و کۆڕ و کۆمه‌ڵه سوئیسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کرد و له‌م پێوه‌نده‌شدا بڕیار درا له زوترین کاتدا له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراو و لایه‌نانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی بگیرێ و داوای کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت: 1. کمیسیونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 2. ڕێکخراوی داکۆکی له مافی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه لێکراو 3. به‌شی مافی مرۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئیس 4. گرووپی پاڕله‌مانتارانی سوئیس بۆ پرسی کورد له کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووماندا له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی له‌و که‌مپه‌ینه پشتیوانیان کردووه یان له داهاتوودا ئاماده‌بوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن، شێوه‌کانی دیکه‌ی خه‌بات و چالاکیه‌کانمان دیاری ده‌که‌ین. وێڕای ئێمه ئه‌و ڕیکخراوانه‌ی خواره‌وه‌ش پشتیوانی و ئاماده‌بوونی خۆیان بۆ هه‌رچه‌شنه چالاکی و تێکۆشانێک دربڕیوه: 1. کومیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان 2. حیزبی شیوعی کوردستان 3. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفاڵ و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک 4. یه‌کێتی فیدائیانی خه‌ڵکی ئێران 5. ڕێکخراوی فیدائیان - زۆرینه 6. یه‌کێتی دیمۆکڕاتیکی ئێرانییه پێشکه‌وتنخوازه‌کان
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران - کومیته‌ی سوئیس حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - کۆمیته‌ی سویس 11ی سێپتامبری 2008 |
|