پشتیوانی له مانگرتنی به‌ندکراوانی کورد له زیندانه‌کانی ئێران
ئه‌وه زیادتر له پازده ڕۆژه ژماره‌یه‌کی زۆر له زیندانیانی کورد له زیندانه‌کانی ئێران ده‌ستیان له خواردن کێشاوه‌ته‌وه. ئیعتیرازی ئه‌وان به‌وه‌یه که له دادگاکانی ئێران‌دا به‌رده‌وام حوکمی ئیعدام بۆ زیندانیانی کورد ده‌رده‌چێ و بارودۆخی نێو گرتوخانه‌کان زۆر خراپه و به شێوازێکی زۆر غه‌یری ئینسانی له گه‌ڵ زیندانیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێ. به گوێره‌ی دوایین هه‌واڵه‌کان، چه‌ند که‌س له مانگرتوان بێهۆش بوون و بارودۆخی ئه‌وانیتریش زۆر خراپه. مانگرتوان خراونه‌ته ژوری تاکه‌که‌سی و پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان لێ بریون. ئه‌م مانگرتنه له حاڵێکدا ڕوده‌دا که له کوردستانی ئێران، مافه‌کانی مروڤی کورد به دایم پێشێل ده‌کرێ و له به‌رابه‌ریشدا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه له‌و مه‌ڵبه‌نده بۆ ساتێکیش نه‌خه‌وتۆته‌وه. کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد و کوردستانی له سوئێد، داخوازی زیندانیانی کورد له ئێران به داوایه‌کی ڕه‌وا ده‌زانێ و له ویسته‌کانیان پشتیوانی ده‌کا.
كۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد و کوردستانی له سوئێد
2008-09-13
|
|