|
پشتیوانی کردن له مانگرتوانی ناو زیندانه‌کانی کۆماری ئسلامی ئێران
ڕۆژی هه‌ینی 12.9.2008 کاتژمێ 12 کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک، که له لایه‌ن كۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان له فینلاند بانگه‌شه‌ی بۆ کرابوو،له به‌رده‌م پاره‌له‌مان له شاری هێلسینکی کۆبونه‌وه، بۆ پشتیوانی کردن له داخوازه ڕه‌واکانی مانگرتوانی گیراوه کورده‌کانی ناو ریندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران. سه‌ره‌تا هه‌یئه‌تێک به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌که‌وه چونه ناو پارله‌مان تا کو په‌یامی تایبه‌تی به‌م کۆبوونه‌ویه به گوێی کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی فینلاند ڕابگه‌یه‌نن. له‌م ماوه‌یه‌دا که هه‌یئه‌ته‌که سه‌رقاڵی وت ووێژ بوون، له لایه‌ن یه‌کێ له به‌شداربووان په‌یامی تایبه‌ت به کۆبونه‌وه‌که خوێندرایه‌وه. پاشان له لایه‌ن چه‌ن که‌سێکی‌تره‌وه شیعر و سرود خوێندرایه‌وه و جه‌ماوه‌ری به‌شداربو دنگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی هه‌مو ئه‌م زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیانه‌ی کوردستان که له ناو زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا حوکمی ئه‌شکه‌نجه و سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه و داوای لابردنی ئه‌م حوکمانه و ئازادی زیندانیه‌کانیان کرد. جێی ئاماژه‌یه که کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گوشار و زه‌ختی زۆری خستۆته سه‌ر چالاکوانانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و مه‌ده‌نی و رۆشنبیری، هه‌ر بۆیه هه‌ر که‌س که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی لێوه‌بێ جێبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌کرێ و به توندترین شێوه ئه‌شکه‌نجه و ئازار ده‌درێت وه یا حوکم ئیعدامی به سه‌ر دا ده‌سه‌پێت!! نمونه‌ی ئه حوکمانه له دوایانه‌د دا که به شیوه‌یه‌کی ناعادیلانه و به بێ بوونی پارێزه‌ر حوکمی ئعدامیان به سه‌ر دا سه‌پاوه، بریتین له:
1. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، ماموستای قوتابخانه 2. عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور، رۆژنامه‌وان 3. هیوا بوتیمار، چالاکی مه‌ده‌نی 4. ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، ماموستای قوتابخانه 5. فه‌رهاد وه‌کیلی، چالاکی مه‌ده‌نی 6. حه‌بیبوڵلا له‌تیفی، چالاکی مه‌ده‌نی 7. عه‌لی حه‌یده‌ریان، چالاکی مه‌ده‌نی 8. ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی، چالاکی مه‌ده‌نی
هه‌روه‌ها له لایه‌ن هه‌یئه‌ته‌که‌شه‌وه له دانیشتنه‌که‌یان دا ئاماژه به‌وه کرابوو که ده‌وڵه‌تی فینلاند ده‌بێ له ڕێگه‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی مافی مروڤ زه‌خت بخه‌نه سه‌ر ئێران، تاکوچاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه بکات و چی دیکه هێرش نه‌کرێته سه‌ر کرێکاران، خوێندکاران، ڕۆژنامه‌وانان و ژنان. هه‌روه‌ها حوکمی ئیعدام له سه‌ر ئه‌م زیندانیانه لاچێت. کاتژمێر 2 دوانیوه‌ڕۆ خۆپیسانده‌ران بڵاوه‌یان کرد.
ڕێکخه‌ری ئه‌م خۆپێشاندانه بریتی بون له:
1. کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئێران 2. یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان 3. حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران 4. پارتی دیموکراتی کوردستان 5. حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له فینلاند 20080914
|
|