|
ڕۆژی 20.09.2008 خۆپیشاندانیکی ڕاوه‌ستاو له به‌ر (کلیسای دۆم) که له ناوه‌ڕاستی شاره و هات و چووی زۆری له سه‌ره، به‌ریوه‌چوو. ئه‌و خۆپیشاندانه به بانگه‌وازی کومیته‌ی پشتگیری له زیندانیانی مانگرتووی کورد له زیندانه‌کانی ئێران بۆ پشتیوانی له ویست و داخوازه‌کانیان به‌ڕیوه چوو. نیزیکه‌ی 100 که‌س له خۆپیشاندانه‌که دا که 3 ساعاتی خایاند به‌شداریان کرد شایانی باسه به‌هۆی 2 خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی تر که مه‌ترسی تێکهه‌ڵچوونی راست و چه‌پی تێدابوو، پۆلیس رێگا‌و بانی به‌ستبوو و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه زۆر که‌س نه‌یانتوانی خۆیان بگه‌یه‌ننه خۆپیشاندانه‌که. له به‌رێوه بردنی ئه‌م ئه‌رکانه‌دا ( کانوونی دیفاع له زیندانیانی سیاسی کۆڵن و بۆن) و (سه‌نته‌ری ژنانی کورد) به‌شداری چالاکیان بوو.
بــــڕیــــارنــــامــــه
26 رۆژه زیندانیانی سیاسی کورد له زیندانه جۆرا و جۆره‌کانی ئێران مانیان له خواردن گرتوه. ئه‌وان بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌رکوتی جمهووری ئیسلامی و به‌رێوه‌چوونی شه‌پۆلی په‌ره‌گرتووی ئیعدام وئه‌شکه‌نجه و بێحورمه‌تی له زیندانه‌کان مانیان گرتوه. تا ئێستا زۆر که‌س و کۆڕ و کۆمه‌ڵ وحیزب و رێکخراوی کورد و ئێرانی و نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی خۆیان له‌داخوزه‌کانی زیندانیانی مانگرتوو ده‌ربڕیوه. ئێمه‌ش به‌شداربوانی خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی شاری کۆڵن به‌م جۆره پشتیوانی خۆمان له داخوازه‌کانی زیندانیانی مانگرتووی کورد راده‌گه‌یه‌نین: 1- ئێمه کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئیران و هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی به‌دژی خه‌ڵک و گه‌لانی ئێران وبه دژی مافی مرۆڤ ده‌زانین و مه‌حکوومی ده‌که‌ین. 2- ئێمه به‌گشتی دژی ئیعدام وئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵس و که‌وتی غه‌یری ئنسانی له‌گه‌ڵ هه‌مووکه‌س و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زیندانیانین وبه‌م بۆنه‌شه‌وه وێڕای ده‌ربرینی رق و بێزاریمان له‌و سیاسه‌ته دزێوانه راده‌گه‌یه‌نین ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه له ئێران ته‌نیا له‌ناو بردنی ژماره‌یه‌ک موخالیف نییه به‌ڵکوو به‌رله‌هه‌موو شتێک سیاسه‌تێکه بۆ تۆقاندن و ته‌سلیم کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له‌به‌رانبه‌ر کۆنه‌پرستانه‌ترین جینایه‌ته‌کانی دژبه ئینسان. 3- ئێمه پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی و له مانگرتنه‌که‌یان و له‌هه‌موو داخوازه‌کانیان ده‌که‌ین. کۆماری ئیسلامی وه‌ک خولقێنه‌ری هه‌مووئه‌ه جینایه‌تانه و ئه‌و که‌ش وهه‌وا غه‌یری ئینسانی یه مه‌سئولی پاراستنی سڵامه‌تی و ئه‌منیه‌تی گیانیی زیندانیانی مانگرتووه وهه‌رگرفتێک بێته پێش، به‌رپرراسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانه ده‌بی له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا جوابی بداته‌وه. 4- ئێمه له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان وهه‌موو ده‌وله‌ته محه‌لی یه‌کانی، له بووندستاگ وهه‌موو پارلمانه محه‌لییه‌کان،له حیزب و رێکخراوه‌کان وهه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵی ئینساندۆست و تێکۆشه‌رانی مافی مرۆڤ داواده‌که‌ین له‌زیندانیانی مانگرتوو و داخوازه‌کانیان پشتیوانی بکه‌ن و بۆ راگرتنی ئه‌شکه‌نجه وئیعدام، زه‌خت و فشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئیران. 5- ئیمه له‌ریکخراوی نیونه‌ته‌وه‌یی و ئۆرووپای مافی مرۆڤ داواده‌که‌ین تێ‌بکۆشن خێرا هه‌یئه‌تێک بۆچاوه‌دێری وهه‌لسه‌نگاندن وه‌زعی زیندانیانی مانگرتووی کورد و زیندانیانی سیاسی تر به‌ڕێکه‌نه زیندانه‌کانی ئیران.
خۆپیشانده‌رانی شاری کۆڵن بۆپشتیوانی له‌زیندانیانی مانگرتووی کورد له زیندانه‌کانی ئێران.
|
|