|
به‌ڕێوچوونی رێوڕه‌سمی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ ـ لقی نۆ‌رویژ
رۆژی شه‌نبه 20.09.08 ساعه‌ت 6ی ئیواره کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئیران لقی نۆ‌رویژ له شاری ئۆسلۆ مراسمیکیان به بۆنه‌ی یه‌که‌مین سالگه‌ردی پیکهاتنی کۆنگره به به‌شداری احزاب و سازمانهای پیکهینه‌رله نۆ‌رویژ به‌ریوه برد. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ریه‌وبه‌رانی به‌رنامه‌که به زمانی فارسی و نۆروژی به‌خیر‌هاتنی به‌شداربوان کرا و بۆ ریز گرتن له‌یادی شه‌هیدانی ریگای ئازادی و دیمۆکراسی ده‌قیقه‌یک بیده‌نگی راگیرا. پاشان په‌یامی گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان لقی نۆ‌رویژ له لایه‌ن فریشته گۆلپه‌روه‌ر پیشکه‌ش کرا. ناسربۆلیده‌ای نوینه‌ری گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان که له ئینگلیسه‌وه بۆ به‌شداری له مه‌راسمه‌که هاتبو وتاریکی پیشکه‌ش کرد. کاوه‌ی عه‌بدالی کۆرته باسیکی له‌سه‌رپیکهاتنی گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان لقی نۆ‌رویژ به زمانی نۆرویژی پیشکه‌ش کرد. ئه‌رلینگ فۆلکڤۆرد نوینه‌ری حیزبی سووری نۆ‌رویژ وتاریکی پیشکه‌ش کرد. په‌یامی پیرۆزبائی حیزبی کاری نۆ‌رویژ وریکخراوی پشتیوانی له خه‌لکی کۆرد، سازمانی خه‌باتی شۆرشگیری کۆردستان و ریکخراوی چاک پیشکه‌ش کرا. به‌شی دوائی به‌رنامه به موزیکی به‌لوچی و کۆردی رازایه‌وه و تا ساعه‌تی 11ی شه‌و دریژه‌ی بوو. ئه‌حزابی پیکهینه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئیرانی فیدرال لقی نۆ‌رویژ بریتین له، کۆمه‌له‌ی شورشگیری زه‌حمه‌تکیشانی کۆردستانی ئیران، حیزبی دمۆکراتی کۆردستانی ئیران، پارتی ئازادی کۆردستان، حیزبی مه‌ردۆمی به‌لوچستان، جبهه‌ی مۆته‌حدی به‌لوچستان جمهوری خواهان، حیزبی هه‌مبه‌ستگی عه‌ره بی احواز.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئیرانی فیدرال لقی نۆ‌رویژ 22.09.08 |
|