|
بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له شاری ڤانکۆڤه‌ری کانه‌دا بۆ پشتیوانی له زیندانیه مانگرتوه‌کان
کوردستانیانی شۆرشگێر! دانیشتوانی به‌رێزی شاری وا‌نکوڤه‌رو ده‌وروبه‌ر! حیزب و رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی نیشته‌جێ وانکوڤه‌ر! بۆ پشتگیری و پشتیوانی له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانێک له شاری وانکوڤه‌ر ریک ده‌خه‌ین ،به‌م بۆنه‌وه داواتان لێده‌که‌ین که به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌و کۆمه‌ڵه ئینسانه خه‌باتکار و شۆرشگێره که ماوه‌ی 40 رۆژه له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا مانیان له خواردن گرتوه، به‌شداری چالاکانه له خۆپیشاندانه‌که‌دا بکه‌ن.
کات: ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 5 ی ئوکتوبر کاتژمیر 13 تا 15 شوێن: له ئارت گالری له سه‌ر شه‌قامی رابسۆن و بوڕاڕد Art Gallery at Robson & Borard
باهه‌مومان پێکه‌وه و به تیکرایی پشتێوانی خومان له مانگرتوانی زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به گۆی گشت جیهان و هێز و ڕێکخراوه نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان بگه‌یه‌نین.
کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد
|
|