|
25/12/1387 2009-03-15 بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك
رۆژی 13/3/2009ی زایینی سایتی كوردستانپۆست‌و چه‌ند سایتێكی دیكه بابه‌تێكیان بڵاو كرده‌وه كه گۆیا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به نێوبژیوانی به‌ڕێزان تاڵه‌بانی‌و بارزانی ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له نامه‌گۆڕینه‌وه‌و وتووێژدان‌و هه‌ر به قسه‌ی ئه‌و سایتانه چه‌ند جارێكیش له سلێمانیه‌و هه‌ولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانیشتن كراوه. له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ین كه ئه‌و قسه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا نادروست‌و هه‌ڵبه‌ستراوه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
|
|