|
سوپاسنامه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به بایكۆتی سه‌ركه‌وتوانه‌ی شانۆی هه‌ڵبژاردن شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری كۆتایی هات و له په‌رده‌ی كۆتاییدا، سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه، مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی‌نژاد، مۆره‌ی ده‌سته‌مۆی رێبه‌ری نیزامی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار دیاری كرد. ئاستی به‌رچاوی به‌شداریی خه‌ڵك له شاره گه‌وره‌كان و گه‌رم كردنی بازاڕی ئه‌م شانۆ دژه دێموكراتیكه، ئه‌و وه‌همه‌ی خسته نێو زه‌ینی میلیۆنها جه‌ماوه‌ر‌و ناوه‌ند‌و چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه به‌شداری خه‌ڵك له به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، گۆڕان له چوارچێوه‌ی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه مسۆگه‌ر بكات، غافڵ له‌وه‌ی كه ده‌سهڵاتی ره‌های ویلایه‌تی فه‌قیه و ئه‌ندازیاریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، زیاتر له هه‌میشه سووكایه‌تی به ده‌نگ و خواسته‌كانی گه‌لانی ئێران ده‌كات. ئه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی فه‌قیه‌و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی، پێوه‌ر نیه، ده‌نگی خه‌ڵك و به‌شداری‌یان له دیاریكردنی چاره‌نووسی سیاسی وڵاته. له‌م نێوه‌دا خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هه‌میشه، پێشڕه‌وی و وشیاریی به‌رزی سیاسیی خۆیان نیشان دا‌و له داوی چه‌واشه‌كاری‌یه‌كانی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی نه‌كه‌وتن. نه‌ته‌وه‌ی ئاگا‌و مافویستی كورد، به پێشه‌نگایه‌تی‌و رێبه‌ریی هێزه سیاسی یه ره‌سه‌نه‌كانی نێو بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد، شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی یان بایكۆت كرد‌و جارێكی دیكه به هه‌موو خه‌ڵكی ئێران‌و جیهانیان نیشان دا كه بۆ گه‌یشتن به ماف و ئازادی‌یه‌كانیان له خه‌بات هه‌دا ناده‌ن و له داوی پیلانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌ست و پێوه‌ندی‌یه‌كانی ناكه‌ون. جێگای خۆیه‌تی سپاس‌و پێزانینی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه وشیار‌و نیشتمانپه‌روه‌ر‌و له‌سه‌ر هه‌سته، ده‌ربڕین كه به‌ده‌نگی بانگه‌وازی رێبه‌رانی واقیعبینی سیاسی‌و هێزه ره‌سه‌نه‌كانی خه‌باته‌وه هاتن‌و به هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو و جوامێرانه، "نا"یه‌كی دیكه‌یان به رێژیم‌و هه‌موو چه‌واشه‌كاری‌یه‌كانی گوته‌وه. ئاكامی ده‌یه‌مین خولی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران جارێكی دیكه سه‌لماندی كه هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێك بۆ ریفۆرمی نێو سیستمی له ئێران، دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شكستخواردووی رابردووه‌و، ته‌نیا وه‌همێكی بێ ئاكام و هاوكات به فیڕۆدانی وزه‌و توانای خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران‌و نه‌ته‌وه‌ی مافخوازی كورده. بێ ناوه‌رۆكی‌و بێ توانایی له به‌زاندنی هێڵه سووره‌كانی پێكهاته‌ی سیاسی ویلایه‌تی فه‌قیه و یاسای بنه‌ڕه‌تی رێژیم له لایه‌ن به‌ناو ریفۆرمخوازانه‌وه زیاتر له هه‌ركاتێك له په‌ره‌پێدانی خه‌مۆكی سیاسی و بێهیوایی و به‌لاڕێدا بردنی خه‌باتی سیاسی و رادیكاڵی خه‌ڵك به دژی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه، خۆڵی له چاوی جه‌ماوه‌ری خوازیاری گۆڕان له ئاستی سه‌راسه‌ری ئێران كردووه‌و بێ مانایی بانگه‌وازی به‌شداری كردنی خه‌ڵكی له‌م گه‌مه ساخته و درۆیینه‌دا خسته روو. له لایه‌كی دیكه‌وه وشیاریی خه‌ڵكی كوردستان و ئاستی تێگه‌یشتنی به‌رزی ئه‌وان به نیسبه‌ت ئه‌م چه‌واشه‌كارییانه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیه‌وه جێگه‌ی شانازی و لێوردبوونه‌وه‌یه. خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد به درێژایی ده‌یان ساڵ به‌رخۆدان و قوربانیدان‌و به‌ره‌نگاری به دژی دیكتاتۆریی ئیسلامی له ئێران، نه‌یهێشتووه كه‌مترین نفووز‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌م ره‌وته له كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێت. له‌قاودانی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌ی به ناو ریفۆرمخوازیی ده‌وڵه‌تی وه‌ك به‌شێكی جیانه‌كراوه له سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه، گه‌وره‌ترین حه‌قانییه‌تی خۆی له‌م ده‌وره‌ی ئه‌خیردا روو به كۆمه‌ڵگای جیهانی خسته روو. ئێمه به سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد راده‌گه‌یه‌نین كه له رووداوه گرنگه سیاسییه‌كانی داهاتوودا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین قایمتر و پته‌وتر له هه‌ركاتێك به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست، یه‌كگرتووانه بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌هێزتر بكه‌ین. بێ گومان گه‌یشتن به مافه ره‌وا و مێژووییه‌كانی گه‌لی كورد، راگرتنی هیوا و متمانه به‌خشین به میلیۆنها جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان، هه‌وێنی رۆیشتن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامی خه‌باتی نه‌پساوه‌مان به دژی دیكتاتۆریی سه‌ره‌ڕۆی ویلایه‌تی فه‌قیهه.
سپاس بۆ ئێوه رۆڵه وریاكانی گه‌لی كورد كه ئه‌مجاره‌ش نه‌كه‌وتنه داوی بانگه‌شه چه‌واشه‌كاری‌یه‌كانی رێژیمی دژی‌گه‌لی پیرۆزبێ یه‌كگرتووی‌تان له پێناو هه‌وڵدانی بێ‌وچان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانتان
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
24ی جۆزه‌ردانی 1388ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر له گه‌ڵ 14ی ژوئه‌نی 2009 |
|