|
روونكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێمۆكرات و كۆمه‌ڵه به‌درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاستی سایتی به‌یان
رێكه‌وتی 14ی ئۆكتۆبر، له سایتی ئینتێرنێتیی "به‌یان"دا هه‌واڵێكی ناراست و چه‌واشه‌كراو بڵاو كراوه‌ته‌وه كه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ رای گشتی پێویست ده‌كات. له هه‌واڵه چه‌واشه‌كراوه‌كه‌ی سایتی به‌یان دا هاتووه كه: "به‌پێی هه‌واڵێك كه به به‌یان گه‌یشتووه رۆژی هه‌ینی 10-7-1389 (مه‌به‌ست 1388ه) له ته‌لاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر داوای فیدائیانی خه‌لق (ئه‌كسه‌ریه‌ت)، یه‌كێتیی فیدائیانی خه‌لقی ئێران و گروپێكی دیكه به‌ناوی شورای كاتی سۆسیالیسته‌كانی چه‌پی ئێران، هه‌ر دوو حیزبی دێمۆكرات و كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیزابێل دورانت، سه‌رۆكی حیزبی سه‌وزه‌كانی به‌لژیك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و سابین مایر راوێژكاری سه‌وزه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و لێپرسراوی مافی مروڤ له ئێران كۆ ده‌بنه‌وه و هه‌ر پینج رێكخراوه‌كه داوا ده‌كه‌ن كه وڵاتانی ئه‌وروپی پشتگیریی ره‌سمیی خۆیان بۆ میرحسین موسه‌وی ده‌رببڕن. سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه به به‌یانی راگه‌یاند: هه‌ر دوو حیزبه كوردییه‌كه وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو كوردی ئێران و نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ قسه‌یان كردووه و رایانگه‌یاندووه كوردی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتگیریان له میرحسین موسه‌وه‌ی كردووه. پشتگیری كردنی هه‌ر دوو حیزبی دێمۆكرات و كۆمه‌ڵه له میرحسین موسه‌وی و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له كاتێكدا دێت كه هه‌ر دوو حیزبی ناوبراو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێرانیان بایكۆت كرد و رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنیشیان به شانۆی ده‌سه‌ڵات ناو ده‌برد." ئێمه بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی رای گشتی به‌پێویستی ده‌زانین روونی بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه به‌و شێوه‌یه كه له سایتی به‌یاندا هاتووه ساخته و هه‌ڵبه‌ستراوه و زۆر له راستی دووره. ئه‌وه‌ی راست بێ، نوێنه‌رانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران وێڕای هه‌یئه‌تێكی حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران كه ناویان هاتووه پێنج قۆڵی له رێكه‌وتی ناوبراودا له‌گه‌ل جێگری سه‌رۆكی پارلمانی ئورووپا و به‌رپرسی مافی مرۆڤی ئێران له پارلمانی ئورووپا كۆبوونه‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشێلكارییه به‌ربڵاوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران و سته‌مكاری و جینایه‌ته‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی و له‌وانه بارودۆخی ناله‌باری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، بزووتنه‌وه‌ی ئیعتیرازی و دێمۆكراسیخوازانه‌ی خه‌ڵكی هه‌روه‌ها ئاژاوه‌گێڕییه ناوچه‌ییه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی باس كرا و داوا كرا كه یه‌كیه‌تی ئورووپا چاو له‌و پێشێكارییانه نه‌پۆشێ و له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران بخرێته ژیر گوشاره‌وه و پشتگیریش له بزووتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازی له ئێران بكات. سایتی به‌یان، كه به‌داخه‌وه یه‌كه‌م جاریش نییه بڵاوكردنه‌وه‌ی بوختان و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراوی كردۆته پیشه‌ی خۆی، زۆری درۆ به‌و هه‌واڵه‌وه ناوه و هه‌وڵی داوه به ئه‌نقه‌ست سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی هه‌ر كام له حیزبه‌كانی ئێمه به‌چه‌واشه‌كراوی به خوێنه‌ر بناسێنێت. ئێمه وێڕای به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناراسته، ئه‌و شێوه راگه‌یاندنه چه‌واشه‌كراو و ناسالمه‌ش مه‌حكووم ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها رای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به قازی و ده‌پرسین له كاتێكدا كه ئه‌م دیداره له گه‌ڵ به‌رپرسانی پارلمانی ئورووپا به سه‌ركه‌وتنێك بۆ ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆكراسیخوازی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنێك بۆ گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی ده‌ژمێردرێت، سووك كردن و دزێو كردنی ئه‌و هه‌وڵه موسبه‌ت و به‌جێگه‌یه، له راستیدا به قازانجی كێ و چ لایه‌نێك ته‌واو ده‌بێ؟
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران 23ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1388ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 16ی ئۆكتۆبری 2009ی زایینی
|
|