|
با رێز بگرین له رۆژی 16ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی خوێندكار
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی ئێران به بوونی مێژوویه‌كی پرشنگدار، ویژدانی وشیاری لاوانی تێگه‌یشتوو و مافخوازی وڵات بووه‌و له هه‌موو كاتێكدا به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته ملهوڕ‌و سه‌ره‌ڕوكانی پاشایه‌تی‌و كۆماری ئیسلامی‌دا هاتوه‌ته‌وه‌و، به‌م چه‌شنه هێزی بزوێنه‌ری رووناكبیران‌و ئازادیخوازانی ئێران بووه. به‌گژداچوونه‌وه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له هه‌موو كاتێكدا هێز‌و باوه‌ڕی خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ورووژاندوه‌و هانده‌رێك بووه بۆ وره‌پێدان به جه‌ماوه‌ر. هه‌ر بۆیه‌ش رێژیمه ئیستبدادی‌ییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه، ئێعدام، بێ ماف كردنیان له خوێندن‌و ته‌نانه‌ت داڕشتنی پیلان بۆ ئینشقاق‌و جیایی له ناویاندا‌و بێ‌هێز كردن‌و له‌ناوبردنیان به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵام به خۆشی یه‌وه هیچكام له‌و پیلانانه نه‌یانتوانیوه ئه‌م رۆڵه ئازا‌و تێگه‌یشتوویانه‌ی گه‌ل به چوكدا بێنن‌و سه‌ریان پێ نه‌وی بكه‌ن. به دوای راگه‌یاندنی ئاكامی به ناو هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وری سه‌رۆك كۆماری له 23ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا، بۆ جارێكی دیكه هێزی خوێندكاری بوو به هێزی بزووێنه‌ری پێكهاته‌ی رێپێوانه میلیونییه‌كانی لاوان‌و خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو له شه‌قامه‌كانی تاران، هه‌ر بۆیه‌ش زیاتر له رابردوو كه‌وته به‌ر هێرش‌و زه‌بر‌وزه‌نگی رێژیم. له‌م رۆژانه‌دا كه دێموكراسیخوازانی ئێران یادی 16ی سه‌رماوه‌ز رۆژی خوێندكار ده‌كه‌نه‌وه، خوێندكارانی ئێران له ژێر بێ به‌زیانه‌ترین زه‌خت‌وزۆر دان‌و له راستیدا دانشگاكانیان كردوه‌ته زیندانی خوێندكاران. هه‌ر له‌و مانگانه‌ی دواییدا چه‌ندین خوێندكاریان شه‌هید كردووه، زیندانه‌كانیان له‌وان ئاخنیوه‌و رۆژ نیه كۆمه‌ڵێك له خوێندكاره شۆڕشگێڕه‌كان له دانشگا ده‌ر نه‌كرێن یان بانگ نه‌كرێنه بنكه‌كانی دام‌و ده‌زگا داپڵوسێنه‌ره‌كان‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ نه‌كرێ. رێژیم هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵكوو بتوانێ پێش به دژكرده‌وه‌ی خوێندكاران له رۆژی خوێندكاری ئه‌مساڵدا بگرێ و، له لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكاران لێ‌بڕاون كه له‌و رۆژه‌دا به سازدانی رێپێوان‌و دروشم یادی هاوڕێ شه‌هید‌و ئێعدام كراوه‌كانیان بكه‌نه‌وه، پشتیوانی‌و وه‌فای خۆیان بۆ خوێندكاره به‌ندكراوه‌كان دووپات بكه‌نه‌وه‌و تووڕه‌یی‌و بیزاری خۆیان به دژی رێژیمی دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامی قاتڵی هاوڕێ ئێعدام كراوه‌كانیان ده‌رببڕن.
خوێندكاره تێكۆشه‌ر‌و ئازادیخوازه‌كان! ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه بۆ راكێشانی پشتیوانی هه‌رچی زیاتری نه‌ته‌وه‌كانی مافخوازی ئێران له به‌رنامه‌یه‌كی روون‌دا پشتیوانی خۆتان له مافی نه‌ته‌وه‌كان رابگه‌یه‌نن. ره‌نگه گونجاوترین شێوه‌ی دیاریكردنی مافی سیاسیی ئه‌و نه‌ته‌وانه دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دێموكراتێكی فیدراڵی بێ له ئێران. حكوومه‌تێكی ئه‌وتۆ له چوارچێوه‌ی قانوندا باشترین زامنی پاراستنی مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه زۆرترین‌و زوڵم لێكراوترین به‌شی حه‌شیمه‌تی ئێران پێكدێنن. له راستیدا دێموكراسیش به بێ له به‌رچاو گرتنی‌و ئه‌و مافانه وشه‌یه‌كی بێ ناوه‌رۆك ده‌بێ‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانیش هه‌ر له‌و په‌راوێزه‌دا ده‌هێڵێته‌وه. ئێمه له ساڵیادی رۆژی خوێندكاردا رێز ده‌گرین له هه‌موو خه‌بات‌و قوربانیدانه‌كانی ئه‌م رۆڵه نیشتمانپه‌روه‌رانه، پشتیوانی خۆمان له به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌وان راده‌گه‌یه‌نین. سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و خوێندكاره به ورانه‌ی كه ئێستا له زیندانه به‌دناوه‌كانی رێژیمدان‌و، كرده‌وه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هێزه سه‌ركوت كه‌ره‌كانی ده‌رحه‌ق به داخوازه ره‌واكانی خوێندكاران مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خوێندكاران‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ به دژی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی نه‌مان بۆ رێژیمی دژی ئازادی كۆماری ئیسلامی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران پارتی ئازادیی كوردستان 10/9/1388 2009-12-01 |
|