|
وتاری هاوبه‌شی کومیته‌کانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له سوئیس
به‌شداربووانی به‌ڕێزی ئه‌م خۆپیشاندانه، تێکۆشه‌رانی سیاسیی تاراوگه! ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران که 30 ساڵه به دژی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران جنایه‌ت ده‌خوڵقێنێ، ڕژیمێک که ته‌نانه‌ت که‌مترین ڕێز بۆ سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ دانانێ، ده‌سه‌ڵاتێک که بۆ مافی مرۆڤ ته‌نیا له بازنه‌ی پێوانه ئیسلامییه‌کاندا ده‌ڕوانێ، حکوومه‌تێک که کوردستانی داگیر کردووه و خۆی به خاوه‌نماڵ و کورد به بێگانه ده‌زانێ و ڕشتنی خوێنی تێکۆشه‌رانی سیاسی پیشه‌ی هه‌میشه‌یی بووه، ده‌ورێکی دیکه‌ی له زه‌بر و زه‌نگ به دژی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ست پێکردو‌وه. کوردستان ئه‌و شوێنه له ئێران بووه که له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری ئه‌م ڕژیمه‌وه هه‌تا ئێستا، هیچ ڕۆژێک نه‌بووه دام و ده‌زگاکانی کۆماری ئیسلامی، له پێشێلکارییه‌کانی خۆیان و کوشت و بڕێ خه‌ڵک و بێسه‌ر و شوین کردنی لاوه‌کانی، بیرجیاوازانی، تێکۆشه‌رانی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی ده‌ست بپارێزن. له پاش شانۆگه‌ریی سه‌رکۆماری له ماوه‌ی ڕابردوودا، قه‌یرانێکی گه‌وه‌ره سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی داگرتووه. بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه، ئه‌گه‌ر تا ئێستا ته‌نیا لای خه‌ڵکی کوردستان بێبایه‌خ بوون، ئه‌گه‌ر تا هه‌نووکه ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستان بوون پڕ به گه‌ڕووی کوردستانی ئازادیخواز، نامه‌شرووع بوونی ئه‌م ڕژیمه‌یان هاوار ده‌کرد و له شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران ته‌وه‌هوم به کۆماری ئیسلامی بڕه‌وی بوو یان خود ئه‌م ڕژیمه خه‌ڵکانێکی له پشت بوو، ئێستا سه‌رتاسه‌ری ئێران بووه به پارچه‌یه‌ک ڕق و قین و به گژ کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌چێ، ئێستا ئیتر نامه‌شرووع بوونی کۆماری ئیسلامی، دیکتاتۆر بوونی، جنایه‌تکار بوون و نادیموکڕاتیک بوونی، بۆ هه‌موو بیر و ڕای گشتی له ئێران ده‌رکه‌وتووه و سه‌لماوه. کوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو توند و تیژییه‌کانی کۆماری ئیسلامی، سه‌ڕه‌رای ڕژانی خوینی تێکۆشه‌رانی، سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه بوونی و نه‌بوونی هیچ جۆره ئازادییه‌کی ڕاده‌ڕبڕین، ته‌نانه‌ت به‌و ڕاده زۆر که‌مه‌ی وا له تاران و هه‌ندێک شوێنی دیکه جار و بار ڕێگه‌ی پێدراوه، هه‌میشه سه‌نگه‌ری ئازادیخوازیی له ئێران بووه. به حه‌قیقه‌ت له کوردستان ئه‌وه ده‌وڵه‌ت نییه که به‌ڕێوه‌به‌ری وڵاته، به‌ڵکوو ئه‌وه ناوه‌نده ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌تییه‌کانن کۆنتڕۆڵی دۆخه‌که ده‌که‌ن و سه‌ریان کێشاوه‌ته ناو تایبه‌تیترین لایه‌نه‌کانی ژیانی خه‌ڵک. ئێستا کۆماری ئیسلامی ده‌زانێ ڕق و قینی له‌سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که‌بووی په‌نگخواردووی خه‌ڵکی ته‌زیو له ده‌ست حکوومه‌تی ئیسلامی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێکدا وه‌ک گڕکان به سه‌ر ڕژیمدا ببارێ، بۆیه ده‌یهه‌وێ به هه‌موو جۆرێک ده‌نگی ئازادیخوازیی خه‌ڵکی کوردستان کپ بکات، بزووتنه‌وه‌که‌یان دامرکێنێ، هه‌موو ده‌نگه نه‌یاره‌کان له گه‌روودا وشک بکات و لاوانی بوێری کوردستان چاوترسێن بکات. ئێعدامی ئیحسان فه‌تاحیان له مانگی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای داواکاریی چه‌ندین ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوکمی له سێداره‌دان به سه‌ر 12 چالاکی سیاسیی دیکه، به حه‌قیقه‌ت ئه‌و پلان و پیلانه ڕه‌شه‌ی کۆماری ئیسلامییه بۆ کوردستان و وه‌ها ئامانجێک ده‌پێکێ. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم له هه‌وڵی ئه‌مجاره‌شیاندا ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌وتۆیان نابێ. مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م گه‌له زوڵم لێکراوه نه‌بوو خومه‌ینی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی فه‌رمانی جیهادی به دژی دا و به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی لێ خه‌ڵتانی خوێن کرا؟ مه‌گه‌ر به سه‌دان ڕۆڵه کورد ساڵی 1367 وێڕای به‌ندکراوانی دیکه‌ی ئێرانی له زیندانه‌کانی ئێران‌دا له سێداره نه‌دران؟ قه‌تڵی عامی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی قاڕنێ و قه‌ڵاتان له بیر که‌س چۆته‌وه؟ له سێی ئیسفه‌ندی 1377ی سنه و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 1385ی خه‌ڵکی کوردستان به دژی سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی دام و ده‌زگاکانی ڕژیم چه‌نده‌ها لاوی تێکۆشه‌ری کوردی تێدا خه‌ڵتانی خوێن کران؟ ئایا گه‌لی کورد کۆڵی دا و بزووتنه‌وه‌که‌یان تێک شکا؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه پێمان ده‌ڵێ ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش له جنایه‌تکاریی کۆماری ئیسلامی له کوردستان نه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی بۆ ڕژیم نابێ، به‌ڵکوو نه‌فره‌تی خه‌ڵکی کوردستان له خۆی زۆتر و ڕه‌وتی ڕووخانی خێراتر ده‌کات. له کۆتاییدا به کورتی ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌ین به‌و بزووتنه‌وه ئازادیخوازانه‌یه‌ی له ئێران به دژی ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار هاتۆته ئاراوه. ئێمه پێمان وانییه فرت و فێڵی ڕژیم له جه‌ریانی هه‌ڵبژاردنه نومایشییه‌که‌ی سه‌رکۆماریدا هه‌موو هۆکاری هاتنه گۆڕی وه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌ک گه‌وره بێت. به‌ڵکوو خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوو له ده‌سه‌ڵات و ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه هه‌تا به بیروڕای گشتیی جیهان بڵێن له ناوخۆی وڵات‌دا کۆماری ئیسلامی مه‌شرووعییه‌تی نییه. ئێمه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نه‌ک به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و له ژێر پاوان و کاریکه‌گریی مووسه‌وی و که‌ڕووبیدا، به‌ڵکوو به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه و مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێرانی ده‌زانین و پشتیوانی خۆمان له‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌رده‌بڕین. مووسه‌وی و که‌ڕووبی که له سه‌ره‌تاوه کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکیان ده‌کرد، ئێستا هه‌موو هێزیان خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی دروشمه‌کانی خه‌ڵک له بازنه‌ی دیاریکراوی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی نه‌چێته ده‌ر. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ده‌بینن دروشمه‌کانی خه‌ڵک ڕادیکاڵتر بۆته‌وه و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئێرانی نیشانه گرتووه. ئه‌مڕۆ له ئاستی جیهانیدا ڕۆژی ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ و له ئێرانیش چه‌ند ڕۆژێک به سه‌ر ڕۆژی دانشجوودا تێپه‌ڕیوه. له کاتێکدا بیروڕای جیهان به ڕێزه‌وه سه‌یری ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه ده‌که‌ن، هه‌ر ئێستا به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی لێواولێوه له به‌ندکراوانی سیاسی، هه‌ڵسووڕاوانی ئین جی ئۆکان و چالاکانی مه‌ده‌نی، ژنان و خوێندکارانی ئازادیخواز. ئێمه پشتیوانیی خۆمان بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندکارانی ئێران ده‌رده‌بڕین. زانکۆکانی ئێران تا ئێستا پێشڕه‌و و پێشه‌نگی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون و له جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵکی ئێرانیشدا ڕۆڵی سه‌ره‌کییانه گێڕاوه. هه‌ر لێره‌دا ئێمه داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ده‌که‌ین سه‌رنجی خۆیان زۆرتر بخه‌نه سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی مافی مرۆڤ له ئێران و به تایبه‌ت له کوردستان. له‌م ده‌وره‌یه‌دا که کۆماری ئیسلامی ڕاگرتن و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له پێشێلکردنی هه‌رچی زۆرتری مافی مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران پێویستی به پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو ڕه‌وت و ڕێکخراوه ئازادیخوازه‌کان هه‌یه.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو ئێران بژی کورد و کوردستان
کومیته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زه‌حمه‌کێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران له سوئیس 2009-12-10
|
|