|
راگه‌یاندنی هاوبه‌ش 16ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی هاوپشتی خوێندكاران و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گشتی دژ به سه‌ره‌ڕۆیی 16ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له پێش چاوی هه‌موان بوو به رۆژی هاوپشتی و یه‌كگرتوویی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری. خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی دژ به نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه له رۆژی خوێندكاردا، جارێكی‌تر نیشانی دا كه شه‌رعیه‌تی داڕماوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی ئاینی به زه‌بری چه‌ك و سه‌ركوتی بێڕه‌حمانه، نه‌یتوانیوه خه‌باتی خه‌ڵك و خوێندكاران دامركێنێت و داڕمانی شه‌رعیه‌تی خۆی له پێش چاوی دنیا بشارێته‌وه. كۆماری ئیسلامی ئه‌م جاره‌یش نه‌یتوانی كۆمه‌ڵگای ئێران بكاته گۆڕستانێكی بێده‌نگ و هاواری به‌گڕوتینی خوێندكاران دژ به رژیم و هێزه سه‌ركوتكاره‌كانی له رۆژی 16ی سه‌رماوه‌زدا، ده‌نگی دایه‌وه. به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێت ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌ی خوێندكارانی ئازادیخواز و شێلگیربوونیان له به‌ڕیوه‌بردنی رۆژی خوێندكاردا به‌رز بنرخێنرێت. بێگومان بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری سه‌لماندی كه له دۆخی پڕزه‌بروزه‌نگ و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا، یه‌كێك له دینامیزمه به‌هێزه‌كانی خه‌بات دژ به دیكتاتۆریی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دیمۆكراسی بووه كه له قوربانیدان له‌م رێگایه‌دا، ترسێكی نییه. ده‌سبه‌سه‌ر كردنی به‌ربڵاوی خوێندكاران به ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان، بۆ نموونه خوێندكارانی كورد، هێرشی دڕندانه‌ی به‌سیجی و لیباس شه‌خسیه‌كان و باقی لایه‌نه سه‌ركوته‌كاره‌كان، نه ته‌نیا نه‌یتوانی ناچار به پاشه‌كشێیان بكات، به‌ڵكوو زیاتر له هه‌ر كاتێك، خوێندكاران له سه‌ر خواست و دروشمه‌كانی خۆیان پێداگریان كرده‌وه. ئێمه سه‌ره‌ڕای به‌رز نرخاندنی خه‌باتی خوێندكارانی ئازادیخواز له رۆژی 16ی سه‌رماوه‌زدا، ده‌سبه‌سه‌ر كردنی خوێندكارانی خه‌باتكار و له‌وانه خوێندكارانی كورد كه تا ئێستا رێژه‌یان له 16 كه‌س تێپه‌ڕ بووه و هه‌روه‌ها، سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كانی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی ئازادیخواز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانه‌وه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازادی هه‌رچی زووتری ئه‌وانین. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا پێویسته كه رێكخراو و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌رگریكاری مافی مرۆڤ، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دێمۆكراتیكی دنیا گۆشارێكی زیاتر له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌نه‌بردنی ئاشكرای مافی مرۆڤ له ئێران و به تایبه‌تی له ژێرپێنانی مافه‌كانی خوێندكاران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه و، هه‌روه‌ها ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه و دژه‌دیموكراتیكی رژیمی ئیسلامی ئێران زیاتر له هه‌ر كاتێك له قاو بده‌ن. بۆ ئاگاداری زیاتر نێوی خوێندكارانی ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و بریتین له: ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی، ئامانج ره‌حیمی، عه‌بدوڵڵا عارفی، په‌خشان عه‌زیزی، له‌یلا محه‌مه‌دی، سره‌وه وه‌یسی، هه‌ژار یووسفی، ئیدریس مه‌ولوودی، ئه‌مجه‌د كوردنژاد، ناسر ئه‌حمه‌دی، عه‌باس كاكایی، عه‌لیره‌زا مرادی، سه‌جاد مرادی، سۆراب كه‌ریمی، فه‌رزاد كه‌لبعه‌لی و هه‌ژیر كورد نژاد. سه‌ركه‌وتووبێت بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری دژ به سه‌ره‌ڕۆیی كۆماری ئیسلامی سه‌ركه‌وێت دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی دیمۆكراتی فێدڕاڵ
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران پارتی ئازادی كوردستان 21/9/1388ی هه‌تاوی |
|