|
زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
هه‌ر وه‌ک هه‌موان ئاگادارن 17 که‌س له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له بێدادگاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا حوکمی ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه وئێستاش ده‌نگۆی زۆرلهوئامارهش زیاتر هه‌یه. هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسووراوانه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار له ئێران ئه‌و حوکمانه‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه و له زیندانه‌کانی ڕژیمدا چاوه‌ڕێی جێبه‌جی کرانی حوکمه‌که‌یان ده‌که‌ن. به هۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییانه و مانگه‌کانی ڕابوردوو له تاران و شاره گه‌وره‌کانی دیکه‌ی ئێران، بناغه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ڕژیمی ئیسلامی که‌وتووه‌ته له‌رزه و هێزی خورۆشاوی جه‌ماوه‌ری بێزار و ناڕازی خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی تۆقاندوه. دروشمه‌کانی خۆپیشانده‌ران هه‌رچی هاتووه زیاتر سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له سی ساڵی ڕابوردوودا هێناوه‌ته ژێر پرسیار و خه‌ڵکانی ناڕازی به‌تایبه‌ت خوێنداکاران و لاوان، کچان و کوڕان شان به شانی یه‌کتر به پانایی شه‌قامه‌کان حه‌ماسه‌یان خوڵقاندوه. له‌م لاشه‌وه هێزی سه‌رکوتگه‌ر و گوێ له مسته‌کانی ڕژیم ڕوخساری دڕنده و دیکتاتۆری خۆیان و کۆماری ئیسلامی‌یان به دونیا نیشان داوه. کۆماری ئیسلامی ئا له‌م ڕۆژه دژوارانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدایه که په‌روه‌نده‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد هه‌ڵده‌داته‌وه و له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابوردوودا دوو که‌س له هه‌ڵسووڕوانی سیاسی له زیندانه‌کاندا له دار داون،شیرین عه‌له‌م هووه‌ی چاوه‌ڕوانی حوکمی ئێعدامه له زیندانی ئه‌وینی تاران ،ده‌نگۆی ئێعدام کردنی ده‌یان ڕۆڵه‌ی کوردلهشارهکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاوبۆته‌وه،دووخوێندکاری کورد له‌یلا محه‌ممه‌دی خه‌ڵکی شوێی بانه وئامانج محه‌ممه‌دی خه‌ڵکی پاوه بێ سه‌روشوێنن،حه‌وت چالاکیتری شاری سهقزوچوارتێکۆشهری شاری مه‌ریوان ده‌ست به‌سه‌رکراون وتۆمه‌تی جۆراوجۆریان دراوه‌ته پاڵ، له‌شاره‌کانی بۆکان ومه‌هاباد وسنهوسهردهشت ورمێ وکرماشان وئهیوانی پارێزگای ئیلام چه‌ندین گه‌نج ولاوی کوردقۆڵبهست کراون وره‌وانه‌ی چاڵهرهشهکانی جه‌مهوری ئیسلامی کراون. ئه‌وه‌ی ئێستا له شه‌قامه‌کانی تاران و شاره‌کانیتر خه‌ڵکی ناڕازی بۆی دێنه مه‌یدان سی ساڵ پتره گه‌لی ئازادیخوازی کورد خه‌باتی بۆ ده‌کا و قوربانی بۆ داوه و سینگی بۆ به گولله‌وه ده‌نێ. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی مێژوویه‌کی ڕه‌ش و پڕاوپڕ له جینایه‌ت و کوشتاری له کوردستان هه‌یه و سی ساڵ کۆڵنه‌دان و به‌ره‌نگاریی گه‌لی کوردی له بیر نه‌چووه‌ته‌وه و وه‌ک هه‌میشه حیسابی دوژمنی بۆ کورد کردووه. ئێستاش به ئێعدامی هه‌ڵسووڕاوانی کورد ده‌یهه‌وێ جارێکی دیکه‌ش تواناکانی خوڵقانی جینایه‌ت دژ به گه‌لی خه‌باتکاری کورد له خۆی نیشان بدا و گه‌لی کوردی پێ چاوترسێن بکات. ئێمه ئه‌م هه‌وڵه ڕهزیلانهیهی ڕژیمی ئیسلامی مه‌حکووم ده‌که‌ین و داوا له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، که‌سایه‌تی و هێز و لایه‌نه مرۆڤ دۆسته‌کانی کوردستان، ئێران، و جیهان ده‌که‌ین هه‌وڵی خۆیان بۆ پێش گرتن به‌م جینایه‌ته‌ی ڕژیم وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسی یه‌کانی کوردوکوردستانی ـ یوتبۆری 18ـ01ـ2010 |
|