|
ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش به بۆنه‌ی ئێعدام کردنی پۆلێك له تێكۆشه‌رانی سیاسی له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران! جه‌ماوه‌ری سته‌م لێكراوی كوردستان! خه‌باتكارانی ڕێگه‌ی ئازادیی! جارێكی دیكه كۆماری ئیسلامی، مه‌به‌ستی گڵاو و دژمنانه‌ی خۆی له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی به‌ش مه‌ینه‌ت و مافخوازی كورد ده‌رخسته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌ترسی له‌ده‌ست دانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیان، به به‌رده‌وامی ده‌ست ده‌ده‌نه كرداری دڕندانه و هیچ سنوور و به‌ربه‌ستێكیان نییه له جینایه‌تكاری و مرۆڤ كوژی و ئازار و شكه‌نجه‌ی هاونیشتمانانی ئێرانی و كوردستانی. كۆماری ئیسلامی له‌درێژه‌ی جینایه‌ت و كرده‌وه دڕندانه‌كانی خۆی، رۆژی یه‌ك شه‌ممه ١٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ له زمانی دادسه‌رای گشتی له‌تاران رایگه‌یاند، ٥ كه‌س له زیندانیانی سیاسی كورد به‌ناوه‌كانی "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی، شیرین عه‌لم هوولی و مێهدی ئیسلامیان ئێعدام كردوه. ئێمه ئه‌و جینایه‌ته قێزه‌ونه‌ی رێژیم و ئێعدامی تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ماته‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان به كه‌س و كاریان راده‌گه‌ێنین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له‌ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له‌جیهان و تێكرای هێز و لایه‌نه سیاسیه شۆڕشگێر و نیشتمان په‌روه‌ره‌كان ده‌كه‌ین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و جینایه‌ته سامناكه‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی توندی خۆیان له‌وباره‌وه ده‌رببڕن و ئه‌وتاوانه مه‌حكووم بكه‌ن. هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی ملهور و خۆسه‌پێنی ویلایه‌تی فه‌قیه به‌و جینایه‌ته توانیان ٥ تێكۆشه‌ری نیشتمان په‌روه‌ر شه‌هید بكه‌ن، به‌ڵام بێگومان گه‌لی كورد به‌و جینایه‌تانه به چۆكدانایه‌و خه‌بات تا وه‌دیهێنانی ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه كه رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و گه‌یشتن به ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی هه‌موو گه‌لانی ئێرانه، درێژه‌ی ده‌بێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم به‌و جینایه‌ته نوێیه جارێكی دیكه ئه‌وه‌یان به خه‌ڵكی كوردستان سه‌لمانده‌وه كه هیچ كات موتمانه‌یان پێ ناكرێ و چوونكه ئه‌وان له هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ ئیعدامی رۆڵه‌كانی كورد كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. كۆماری ئیسلامی به‌و جینایه‌ته بێ به‌زییانه جارێكی دیكه سه‌لماندیه‌وه كه جگه له‌رووخان و له‌ناوچوونی، رێگه‌یێكی دیكه بۆ ده‌سته‌به‌ركرانی مافه‌كانی تێكرای خه‌ڵكی ئێران و خه‌ڵكی كوردستان و ئازادیخوازان له‌به‌رده‌م دانییه.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی دیكتاتۆری ویلایه‌تی فه‌قیه سڵاو له گیانی شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادیی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سازمانی خه‌بات‌ی كوردستانی ئێران یه‌ك شه‌ممه ١٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ |
|