|
کومیتەو رێکخستنی حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستانی و ئێرانی له وڵاتی فینلاند
کۆمه‌ڵانی مافخوازی خه‌ڵکی کوردستان کۆڕ و کۆمە‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ چالاکان و تێکۆشەرانی کوردی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند
بە هۆی ئەوە کە دیداری نێوان نوێنەرانی خۆپیشاندەران و پارلمانی فینلاند خراوەتە حەوتووی داهاتوو، خۆپیشاندانی رۆژی جومعە ١٤/٥/٢٠١٠ کاتژمێر ١١ و نیوی بەیانی، خۆپیشاندانەکە هەمان رۆژ لە ئیستگای میترۆی کولۆساری لە شاری هێلسینکی دەست پێدەکا و لەوێوە خۆپیشاندەران دەچنە بەردەم سەفارەتی ئیران. تکایە هەموو لایەک لە گۆڕانی کاتی خۆپیشاندانەکە ئاگادار بکەنەوە شوێنی كۆ بوونه وه: وێسگه ی مترۆی "كوڵۆساری
به داخێکی گرانه‌وه ده‌ستی ره‌شی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیعدامی رۆڵه‌کانی کورد، جنایه‌تێکی سامناکی تری دژ بە خەڵکی مافخوازی کوردستان خوڵقاند. به‌ره‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٩ی مانگی مای ٢٠١٠ چوار که‌س له چالاکانی کورد به ناوه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلی وێڕای چالاکێکی دیکه‌ی ئێرانی به ناوی مه‌هدیی ئیسلامیان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئیعدام کران. ئه‌گه‌رچی ماشێنی ئیعدامی رۆڵه‌کانی کورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌ر له گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری ئه‌م رێژیمه ده‌ستی پێ کرد و ته‌مه‌نی راست به قه‌ت ته‌مه‌نی پتر له ٣٠ ساڵی ئه‌م رێژیمه دیکتاتۆره‌یه، به‌ڵام ئه‌م ره‌وته به داخه‌وه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو دا، به دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ئێران به راده‌یه‌کی زیاتر په‌ره‌ی گرتووه. له ده‌وری یه‌که‌م دا رێژیم بۆ چاوترسێن کردن و کۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران، تێکۆشه‌ری کورد ئیحسان فه‌تاحیانی له کاتێکدا ئیعدام کرد که چاوه‌روان ده‌کرا دادگای پێداچوونه حوکمی ١٠ ساڵ به‌ندکرانی دابشکێنێ که‌چی به‌وپه‌ڕی سه‌رسوڕمانه‌وه حوکمه‌که‌ی بۆ ئێعدام گۆڕی. ئێستاش وا له به‌ره‌به‌ری ساڵرۆژی ده‌سپتپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی یه‌کساڵی رابردوو، له کاتێکدا خه‌ڵک خۆیان بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه و گوڕ و تین به‌خشینه‌وه به خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م یه‌کساڵه ئاماده ده‌که‌ن، رێژیم جارێکی دیکه و ئه‌مجاره پۆلێک له تێکۆشه‌رانی کوردی ئێعدام کرد. هه‌ر ئێستاش لانیکه‌م ١٧ چالاکی دیکه‌ی کورد حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌که هه‌روا بڕواته پێش، ده‌بێ چاوه‌روان بین تا ئه‌وانیش له بۆنه‌یه‌کی دیکه‌دا له لایه‌ن رێژیمه‌وه بکرێن به قۆچی قوربانی. ئێمه، کۆمیته و رێکخستنه‌کانی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی خواره‌وه وێرای مه‌حکووم کردنی ئه‌م تاوانه تازه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رهه‌ق به تێکۆشه‌رانی کورد و ئێرانی داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م مرۆڤدۆستانی جیهان ده‌که‌ین بێده‌نگ نه‌بن و وێڕای ریسوا کردنی کۆماری ئیسلامی له خوڵقاندنی ئه‌م تاوانه، هه‌موو هێز و گوڕی خۆیان بۆ به‌رگرتن له ئیعدامی ئه‌و به‌ندکراوانه بخه‌نه گه‌ڕ که هه‌ر ئێستا چاوه‌روانی چاره‌نووسی هاوشێوه‌ی فه‌رزاد، شیرین، عه‌لی و فه‌رهاد و مێهدی ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه راده‌گه‌یه‌نین که کاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی هه‌ینی ١٤/٥/٢٠١٠ خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م پارلمانی فینلاند له شاری هێلسینکی رێک ده‌خرێ و دواتر بۆ پرۆتیستۆ کردنی ئه‌م جنایه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی رێژیم له‌و شاره کۆ ده‌بینه‌وه. داوا له سه‌رجه‌م کوردان و ئێرانیان و هه‌موو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند ده‌که‌ین تا له‌و خۆپیشاندانه دا به‌شدار بن و به‌م جۆره بێزاریی خۆیان به کرده‌وه له ئێعدامی ئه‌و تێکۆشه‌رانه ده‌رببڕن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان - کۆمیتەی فینلاند کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران - کۆمیتەی فینلاند پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - کۆمیتەی فینلاند سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران - کومیتەی فینلاند بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان - کومیتەی فینلاند ١٠/٥/٢٠١٠
|
|