|
هاو نیشتمانانی خۆشه‌ویست! ڕیکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتیخواز!
هه‌روه‌ک ئاگادارن هێزه‌کانی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ماوه‌یه‌کی زۆر تۆپباران و بۆمبارانی ناوچه‌کانی سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستان، ئێستا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ژێکه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕێوشوێنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی سنووری ئه‌و وڵاته‌یان ده‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و به‌رزایه‌کانی قه‌ندیل به‌زاندووه و به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کان چه‌ند کیلۆ میتر هاتۆنه ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و بێبه‌زه‌ییانه گونده‌کانی ئه‌و ناوچانه تۆپباران و بۆمبباران ده‌که‌ن و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی‌یان به خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه گه‌یاندووه. هه‌ربۆیه‌ش هه‌زاران که‌س له دانیشتوانی ناوچه‌کانی ناوبراو بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ماڵ و زێدی خۆیانیان به‌جێ هێشتووه و ئاواره‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوون. هه‌موو لایه‌ک ئاگاداره که کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌ڵاڕێدا بردنی بیره‌ڕای گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ برنامه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی و سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانی بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ و ئێعدامی به‌کۆمه‌ڵی نه‌یارانی سیاسه‌ته‌کانی خۆی له ناوه‌خۆی وڵاتد هه‌رجاره شانۆیه‌ک پێک دێنێ و به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی داده‌ڕێژێ و له‌و بواره‌وه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی قه‌یران خوڵقێن و جینایه‌تکار بۆ هه‌موو بیروڕای گشتی ناسراوه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌قامگیر بوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌ره گرتنی ڕه‌وتی دێمۆکراسی و ئاسایش له‌و هه‌رێمه‌دا وه‌ک گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆی سه‌یر دا‌کا. هه‌ربۆیه‌ش له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌دایم هه‌وڵی داوه ده‌ست بخاته ناو کاره‌کانی و له‌و بواره‌دا خۆی له هیچ هه‌وڵێک نه‌پاراستوه. به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه شتێک له‌و ڕاستییه ناگؤڕن که کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌پێچه‌انه‌ی هه‌موو عورفێک و یاسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێز گرتن له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی دیکه‌یه و ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێشێل کردنی ئاشکرای سه‌روه‌ری وڵاتی عێڕاق و هه‌رێمی کوردستانه. هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی وێڕای مه‌حکوم کردنی ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، داوا له هه‌موو بیروڕای گشتی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌وه ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌ین که یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک گرتوو به‌دژی ئه‌و کرده‌وانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاوه‌ستن و هه‌ڵوێستێکی لێبڕاوانه له خۆیان نیشان بده‌ن. کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسییه‌کانی کورد‌و کوردستانی له شاری یوتوبۆری (سوئێد)
١ـ پارتی دێمۆکراتی کوردستان ٢ـ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ٣- حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ٤ ـ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ایران ٥ ـ حیزبی سوسیالیستی کوردستان (باکوور) ٦ ـ حیزبی شیوعی کوردستان ٧ ـ پارتی یه‌کێتی دێموکراتی کورد له سوریا (یه‌کێتی) ٨ـ حیزبی زه‌حمه‌تکێسانی کوردستان ٩ ـ حیزبی کوردی فه‌یلی
|
|