|
کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ کۆبوونەوە
ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٨ی١ی٢٠١١ی زایینی نوێنەرانی ئەو حیزب و هێزانەی چوار پارچەی کوردستان وا لە کۆمیتەی هاوکاری ئەندامن لە دەوری یەک کۆبونەوە، سەرەتا لە لایەن بەڕێز ساڵح وەلیزادە بەرپرسی کۆمیتەی هاوکاری بەخێرهاتنی بەشداربوان کرا و پاش ئەوەی کۆبوونەوەکەی لە کاتژمێر٣ی پاش نیوەڕۆ بەفەرمی کردەوە، سەردێڕی تەوەرەی باسەکانی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند، دواتر کاک ساڵح ڕاپۆرتی کاری مانگی ڕابردوی بۆ بەشداربوان خوێندەوە، خاڵە بەهێز ولاوازەکانی سەر رێگای کاری ماوەی ڕابردو لە لایەن بەشداربوانەوە خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە، بەچەشنێک نوێنەری حیزبەکان هەر کام تێبینی، پێشنیار و ڕەخنەی خۆیان بە ڕاشکاوانە باس ئەکرد، دواتر باسێک لە سەر پرسی نەورۆز کرا، بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە، وردە وردە بەرەو نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ئەڕۆین، بەرنامە و پلانی کۆمیتەی هاوکاری لەو پێوەندیەدا باسکرا و هەر وەها هەموان بە تێر و تەسەلی لە سەر ئەو بابەتە دوان کە کۆمیتەی هاوکاری بۆ پرسی نەورۆز لە وڵاتی نۆروێژ چ ڕێگا و شوێن و ڕێگاچارەیەک بگرێتە بەر. ڕاپۆرتی بەشی ماڵی تەوەرێکی دیکەی باسەکان بو کە بەر پرسانی بەشی ماڵی ڕاپۆرتی ماڵی ساڵی ٢٠١١یان پێشکەش کرد. گرتنی کۆنفەرانسی ساڵانەی کۆمیتەی هاوکاری یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی جێگای باسی کۆبوونەوەکە بوو، لە سەر ئەم مەسەلەیە ساق بوونەوە لە داهاتوی نزیکدا کۆبونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی هاوکاری بگیردرێت. بەرنامەی کاری مانگی داهاتو، کاتی کۆبوونەوەی داهاتو،خاڵی کۆتایی کۆبوونەوەکە بوو، کۆبوونەوە پاش ٣ کاتژمێر باسی چڕ و پڕ لە کەش و هەوایەکی دۆستانەدا کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ کە بریتین لە:
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران حزبی شیۆعی کوردستان یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان پارتی ئازادیی کوردستان پارتیا یەکگرتیا کورد لە سوریا ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ Samarbeidskomiteen for kurdiske politiske partier i norge
Ep: komita-hevkari@hotmail.com Mobil: 92887756
|
|