|
ته‌وزیحێکی کورت:
ئه‌و نووسراوه‌یه چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش و پێش ئه‌وه‌ی هاوڕێیانی
که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه شکڵ‌پێدانی خۆیان وه‌ک
که‌مینه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵه‌دا ڕاگه‌یه‌نن، له نێوخۆی ته‌شکیلاتی
کۆمه‌ڵه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه. ئێستا که ئه‌و هاوڕێیانه
که‌مایه‌تییه‌کیان له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ڕاگه‌یاندووه و نه‌زه‌رات
و قسه‌کانی خۆیان داوه‌ته سه‌ر ئینترنێت، پێم‌وایه بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌و نووسراوه‌یه تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له نێو
ئێمه و هاوڕێیانی که‌مینه‌دا گیروگرفتی پێک‌هێناوه ڕوون‌کاته‌وه.
بۆ هه‌موو هاوڕێیانی ته‌شکیلاتی
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک:
دوو سێ مانگ
دوای کۆنگره‌ی 11ی کۆمه‌ڵه چه‌ند نه‌فه‌ر له هاوڕێیانی کومیته‌ی
ناوه‌ندی به‌عزه مه‌سائیل و مه‌وزووعاتێکیان برده نێو ته‌له‌ویزیۆن و
رۆژنامه‌کان و له سه‌تحی عه‌له‌نیدا باسیان لێکرد که هێشتا له
نێوخۆی ته‌شکیلاتدا به ته‌واوی مه‌تره‌حیان نه‌کردبوو و ئه‌و جۆره‌ی
پێویسته نه‌یاندابووه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی هاوڕێیانی
ته‌شکیلاتی. ده‌توانم بڵێم به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه
ته‌نانه‌ت ئاگاداریش نه‌بوون که ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌و باس و
بۆچوونانه‌یان هه‌یه. یه‌کێک له‌و نموونانه وتووێژی هاوڕێ ڕه‌زا
که‌عبی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ویزیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی
میلادی‌دا بوو. ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی که له به‌رده‌ستتاندایه
قسه‌وباسێکه له سه‌ر ئه‌و وتووێژه، وه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و
وتووێژه له ته‌له‌ویزیۆن و له نێو خه‌ڵکدا بڵاو بووه‌ته‌وه، له
ڕاستیدا منیش نووسراوه‌که‌ی خۆمم بۆ بڵاو بوونه‌وه له سه‌تحی
عه‌له‌نیدا و بۆ چاپ له نه‌شرییاتی خۆماندا ئاماده کردووه، به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که ئه‌و مه‌سه‌له و
مه‌وزووعانه‌ی که له نێو خۆماندا هێشتا قسه‌وباسی تێروته‌سه‌لی
له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و به باشی پۆخته نه بوون موناسب نییه به
عه‌له‌نی بڵاۆ بکرێنه‌وه و ڕه‌خنه‌ی جیددیم له‌و شێوه عه‌له‌نی
کردنه نه‌پوخته و ناڕێکوپێکه‌ی باسه‌کانی ناوخۆی ته‌شکیلات له‌لایه‌ن
ئه‌و هاوڕێیانه‌وه هه‌یه، به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه که من
پێم‌وایه زه‌ره‌ری کۆمه‌ڵه‌ی تێدایه کۆتایی پێ‌بێنن، له چاپی ئه‌و
نووسراوه‌یه له نه‌شرییاتی عه‌له‌نیی کؤمه‌ڵه‌دا جارێ ده‌ست ڕاده‌گرم
و هه‌ر له نێوخۆی ته‌شکیلاتدا بلاوی ده‌که‌مه‌وه. هیوادارم ڕه‌وتی
قسه‌وباسمان له سه‌ر مه‌سائیلی نێو خۆیی ته‌شکیلات له‌وه‌به‌ولاوه
جۆرێکی لێ بێ که بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌یه له نه‌شرییاتی
عه‌له‌نیی کۆمه‌ڵه‌دا پێویستیی نه‌مێنێ.
به‌همه‌ن
عه‌لی‌یار
جیاوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگا کوێ‌یان جوانه؟
به‌همه‌ن عه‌لی‌یار
b.aliyar@komala.org
ڕۆژی 13ی مانگی
ژانوییه‌ی ساڵی 2007ی میلادی وتووێژێکی هاوڕێ ڕه‌زای که‌عبی – ئه‌ندامی
کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه – له‌گه‌ڵ کاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی ڕۆژهه‌ڵات
تی‌ڤی له‌و کاناڵه‌وه بڵاوبووه. ئه‌و وتووێژه له‌سه‌ر مه‌سائیلی
جۆراوجۆری مه‌ربووت به وه‌زعییه‌تی سیاسیی ئێران و کوردستان بوو.
باسه‌که ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیاریکراوی نه‌بوو یان لانیکه‌م من بۆم
نه‌چۆوه سه‌ریه‌ک که ئه‌و وتووێژه له ئاکامی خۆیدا ده‌یه‌وێ چ شتێک
ڕوون بکاته‌وه. ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که له 40 ساڵی ڕابردوودا
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستانی ئێران‌دا هاتووه، ده‌ورونه‌قشی حیزبه‌کان
له‌و گۆڕانکاریانه‌دا، ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی هاوینی 1384ی هه‌تاوی له
کوردستان، ته‌ئسیراتی ڕووداوه‌کانی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر
بووژاندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران و
پێویستیی گۆڕانی حیزبایه‌تی له کوردستان تا به‌ره‌ی کوردستانی هه‌مووی
له‌و وتووێژه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر کرا. ئه‌وانه مه‌وزووعاتی گرینگی
پێوه‌ندیدار به وه‌زعییه‌تی سیاسیی ئێستای کوردستانی ئێرانه و هه‌ر
یه‌که‌ی خۆی به‌ته‌نیا جێی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌له، به‌ڵام
چون له‌و وتووێژه‌دا قورسایی باسه‌که نه‌خراوه‌ته سه‌ر
ڕوونکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و مه‌وزووعانه یا ئاماژه پێکردن به‌و
مه‌وزووعانه له خزمه‌ت ڕوونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستێکی دیاریکراودا
نیه و له‌سه‌ر هیچکام له‌و مه‌سه‌لانه ته‌وزیحی پێویست نه‌دراوه،
به‌عزه قسه‌یه‌ک له نێو باسه‌کاندا هاتووه‌ته گۆڕێ یا به‌عزه
حوکمێک دراوه که ناتوانی به‌وه‌نده ته‌وزیحه قه‌بووڵی بکه‌ی.
مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌بێ هه‌موو
که‌س لێکدانه‌وه‌یه‌کی بێ یا وه‌ک یه‌ک بیر بکاته‌وه، ئه‌و
مه‌وزووعانه ده‌کرێ تێڕوانین و لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ر بێ،
قسه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده ته‌وزیحه‌ی که له سه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌لانه دراوه یا به پێی ئه‌وه حوکمێک دراوه و ئیدیعایه‌ک
کراوه جێی قسه و پرسیاری زۆر ده‌هێڵێته‌وه و سه‌لماندنی ئه‌وانه
ڕوونکردنه‌وه‌ی زۆر زیاتر ده‌خوازێ. شتی له‌و بابه‌ته له
وتووێژه‌که‌دا زۆره و من ناچمه سه‌ر هه‌موو مه‌وریده‌کانی، ته‌نیا
چه‌ند نموونه‌یه‌ک که پێم وایه گرینگ‌ترن و جێی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی
زیاترن ده‌خه‌مه به‌ر چاو:
1. له‌سه‌ره‌تای
وتووێژه‌که‌دا باس له‌وه کراوه که کۆمه‌ڵگای کوردستان به نیسبه‌ت
40 ساڵ له‌وه‌وپێش گۆڕاوه و دیارده‌کانی ئه‌و گۆڕانکارییه هاتنه
مه‌یدانی زیاتری ژنان، چوونه سه‌ری ڕاده‌ی خوێنده‌واری،
مه‌تره‌ح‌بوونی زیاتری مه‌سه‌له‌ی کورد له ئاستی جیهانیدا و شتی له‌و
بابه‌ته‌ن، وه له‌وه نه‌تیجه ده‌گرێ: "ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر
حیزبایه‌تی له کوردستاندا هاتووه"، "نه ئێمه و نه حیزبه‌کانی
دیکه نه قسه‌کانی ساڵی 1358 تیکرار ده‌که‌ینه‌وه و نه ده‌توانین
به‌و شێوه‌یه کار بکه‌ین".
هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌و 2 – 3 جومله‌یه کۆ‌ڵێک پرسیار دێته پێشێ:
– ئاڵوگۆڕ
به‌سه‌ر حیزبایه‌تیدا هاتووه یانی چی؟ ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
ڕاده‌ی ڕووتێکردنی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی بۆ حیزبه‌کان گۆڕاوه و ئێستا
خه‌ڵک به هۆی گۆڕانی هه‌لومه‌رج زیاتر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان
ده‌گرن یا به پێچه‌وانه ده‌رفه‌تی دیکه بۆ هه‌ڵسووڕانی سیاسی
خوڵقاوه و تێکۆشه‌رانی سیاسی هێنده خۆیان له کاری حیزبی ناده‌ن،
ئایا ئه‌و لایه‌نه له حیزبایه‌تی گۆڕاوه؟
– ئایا
موناسه‌باتی نێوان هێزه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر گۆڕاوه یا ده‌بێ
بگۆڕێ؟ ئه‌گه‌ر گۆڕاوه چیی به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌گه‌ر ده‌بێ بگۆڕێ چیی
ده‌بێ لێ بێ؟
– ئایا
موناسه‌باتی نێوخۆیی و شێوه‌کاری نێوخۆیی حیزبه‌کان ده‌بێ بگۆڕێ یا
گۆڕاوه؟ ئه‌وه چیی لێهاتووه یا ده‌بێ لێی بێ؟
– ئایا...؟
یا ئه‌وه‌ی "نه
ئێمه و نه حیزبه‌کانی دیکه نه قسه‌کانی ساڵی 58 تیکرار
ده‌که‌ینه‌وه و نه ده‌توانین به‌و شێوه‌یه کار بکه‌ین" مه‌به‌ست
چییه؟ کام قسه تیکرار ناکه‌ینه‌وه؟ به کام شێوه ناتوانین کار
بکه‌ین؟ "قسه"ی حیزبی سیاسی زۆر لایه‌نی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌وه، من
کارم به حیزبه‌کانی دیکه نیه به‌ڵام تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر کۆمه‌ڵه ئایا ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌کانی ساڵی 58 تیکرار
ناکه‌ینه‌وه مه‌نزوور ئه‌وه‌یه بیروباوه‌ڕ و بنه‌ما فیکرییه‌کانمان
گۆڕیوه؟ ئایا ستراتێژی یا سیاسه‌ت و تاکتیکه سه‌ره‌کییه‌کانمان
ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه؟ ئایا لێکد‌انه‌وه‌مان له‌سه‌ر کۆماری
ئیسلامی و حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات گۆڕاوه، ئایا بۆچوونمان له‌سه‌ر
مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان فه‌رقی کردووه، ئایا مێتۆد و ڕوانگه‌مان
بۆ لێکدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان جۆرێکی دیکه‌ی لێهاتووه؟ ئایا...؟
یا "ناتوانین
به شێوه‌ی پێشوو کار بکه‌ین"، ئه‌وه‌ش لایه‌نی زۆر جۆراوجۆر له کار و
هه‌ڵسووڕانی ئێمه ده‌گرێته‌وه. چۆنیه‌تیی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ
ڕێژیم و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌رکوتگه‌رییه‌کانی له‌شه‌ڕی
چه‌کدارانه‌وه بگره تا باقی ئه‌و ڕه‌وشانه‌ی له دژی ڕێژیم
گرتوومانه‌ته به‌ر لایه‌نێک له شێوه کاری ئێمه بووه، چۆنیه‌تیی
ته‌بلیغات و ته‌ئسیردانان له‌سه‌ر بیروڕای گشتی و هه‌ڵخراندنی
ئێعتێرازاتی جه‌ماوه‌ری لایه‌نێکی دیکه له شێوه‌کاری ئێمه بووه،
کاری نهێنی و ڕێکخستن له نێو خه‌ڵکدا، پێوه‌ندی و موناسه‌باتمان
له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی دیکه، موناسه‌باتی نێوخۆییمان له حیزب‌دا
و زۆر شتی دیکه‌ش له‌و بابه‌ته هه‌موو لایه‌نی جۆراوجۆر له شێوه‌کاری
کۆمه‌ڵه‌ن، به کامیه‌ک له‌وانه ناتوانین کار بکه‌ین؟ بۆ ناتوانین؟
چیی ده‌بێ بگۆڕین؟ چه‌نده‌ی ده‌بێ بگۆڕین؟ چه‌نده‌یمان گۆڕیوه و زۆر
پرسیاری دیکه‌ش.
کۆمه‌ڵه وه‌ک
حیزبێکی سیاسی له‌سه‌ر زۆر شت و له زۆر لایه‌نی جۆراوجۆره‌وه قسه‌ی
کردووه و شێوه‌یه‌کی له کار و هه‌ڵسووڕان گرتوه‌ته به‌ر که ئه‌ویش
زۆر لایه‌نی جۆراوجۆری هه‌یه. به‌شیک له‌و قسانه یا له‌و شێوه‌کاره
بنه‌ماییه و حیزبه‌که له‌سه‌ر ئه‌و پایه‌یه دامه‌زراوه، گۆڕینی
ئه‌وانه ماهییه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌گۆڕێ له‌به‌ر ئه‌وه نابێ بیگۆڕی.
به‌شێکی دڕووسته و له عه‌مه‌لدا بووه‌ته هۆی گه‌وره‌بوونه‌وه و
پێشڕه‌فتی کۆمه‌ڵه و نه‌ک هه‌ر نابێ بیگۆڕی به‌ڵکوو ده‌بێ درێژه‌شی پێ
بده‌ی، به‌عزه قسه‌یه‌ک یا شێوه‌کارێک به پێی چوونه سه‌رێی ڕاده‌ی
تێگه‌یشتن له‌و مه‌سه‌له یا ڕه‌وشه ده‌قیقتر ده‌کرێته‌وه یا ئیسڵاح
ده‌کرێ، ئه‌وه‌ش ڕه‌وتێکی ئاسایی بووه له کۆمه‌ڵه و له زۆر حیزبی
دیکه‌شدا، به‌عزه شتێکیش مه‌قته‌عییه یا ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج گۆڕا
ئه‌ویش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاڵوگۆڕ چ
له هه‌ڵوێست و بۆچوون و چ له ڕه‌وشی کاردا به پێویست ده‌زانێ ده‌بێ
زۆر موشه‌خه‌س ڕوونی کاته‌وه کام شت پێویسته بگۆڕێ، هه‌روه‌ها ده‌بێ
ده‌لیل بێنێته‌وه و پێویست بوونی گۆڕانکارییه‌که بسه‌لمێنێ، وه
دوای هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێ نیشانی دا یان بیسه‌لمێنێ که ئه‌و ئاڵوگۆڕ
یا ئیسلاحاته‌ی ئه‌و پێشنیاری ده‌کا له‌وه‌ی که هه‌یه باشتر و
کارسازتره، به‌و جۆره که‌سانی دیکه له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانی خۆی به
قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێ و ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی له نه‌زه‌ری دایه له
حیزبه‌که‌یدا پێکی بێنێ.
کاک ڕه‌زا یا
هه‌رکه‌سێک که لێکدانه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی وا گرینگ وه‌ک
حیزبایه‌تی له کوردستاندا ده‌کا ناتوانێ نزیکه‌ی 30 ساڵ ڕا و بۆچوون و
هه‌ڵوێست و کار و هه‌ڵسووڕانی هێزێکی سیاسی و به‌نفووزی وه‌ک کۆمه‌ڵه
– تازه نه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵه به‌ڵکوو حیزبه سیاسییه‌کانی دیکه‌ش –
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌سه‌له و ڕووداوه گه‌ورانه‌ی که له‌و 30
ساڵه‌دا – که خۆی ده‌وره‌یه‌کی یه‌کجار پڕ ئاڵوگۆڕ و پڕ هه‌ڵسوکه‌وت
بووه – به‌سه‌ر خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی کوردستاندا هاتووه به دوو
حوکمی کوللی وه‌ک "نه قسه‌کانی ساڵی 58 تیکرار ده‌که‌ینه‌وه" و "نه
ده‌توانین به‌و شێوه کار بکه‌ین" بێنێته ژێر پرسیار، یا ئه‌گه‌ر
کارێکی وای کرد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بێ که‌سانی دیکه لێی قبوڵ که‌ن.
ئه‌گه‌ر دانی
حۆکمی ئاوا کوللی له حیزبێکدا ببێ به ڕه‌سم و هیچ که‌س خۆی ناچار
نه‌بینێ مه‌به‌سته‌کانی خۆی بۆ هاوڕێیان و هاوکارانی له حیزبه‌که‌یدا
ڕوون کاته‌وه، ئه‌و وه‌زعه‌ی له‌و حیزبه‌دا دێته پێش له دوو حال
به‌ده‌ر نیه:
– یا وای لێ دێ
هه‌ر که‌س له هه‌موو جێگایه‌ک ته‌فسیرو ته‌عبیری خۆی له حوکمه
کوللییه‌کان به نێوی هه‌موو حیزب باس ده‌کا و ئه‌وه‌ی بۆخۆی پێی
گه‌یشتبێ یا پێی باش بێ بکرێ به‌بێ پرس و مه‌سڵحه‌تی هاوکاران و
ئه‌ندامانی دیکه‌ی حیزبه‌که‌ی ده‌یکا، بۆ نموونه له‌و باسه‌ی
ئێستاماندا ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵه‌دا ئه‌و حوکمه کوللییانه‌ی ئاماژه‌یان
پێ‌کرا قه‌بووڵ بکرێن هه‌ر که‌س ده‌توانێ هه‌ر چیی پێ خۆش بێ له زمانی
هه‌موو کۆمه‌ڵه‌وه بیڵێ و ئیستیدلال بکا که ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و
مه‌وزووع یان مه‌وزووعانه وه‌ک پێشوو بیر ناکه‌ینه‌وه، یا هه‌رچی پێی
باش بوو بیکا و بڵێ شێوه‌کاری ساڵانی ڕابردوومان وه‌لا ناوه. وه
ئه‌گه‌ر وای لێ بێ ده‌بێته بێ‌سه‌ره‌وبه‌ره‌یی و که‌س خه‌تی که‌س
ناخوێنێته‌وه و له سیستمی ئاوادا کار به‌ڕێوه ناچێ.
– یا حاڵه‌تی
دووهه‌م ئه‌گه‌ر نه‌تهه‌وێ شیرازه‌ی حیزب ئاوا له‌به‌ر یه‌ک بترازێ
وه بتهه‌وێ ئینسیجامی ته‌شکیلات بپارێزی ته‌نیا له‌و ڕێگایه‌وه
ده‌کرێ که مه‌جالی سه‌رهه‌ڵدان یا مه‌تره‌ح بوونی ته‌عبیر و ته‌فسیری
جیاواز له حیزبه‌که‌دا نه‌ده‌ی، ئه‌و جێگایه‌ی حوکمه کوللییه‌کانی
لێوه صادر ده‌کرێ هه‌ر ئه‌وێش بتوانێ ته‌فسیری خۆی له حوکمه‌کانی
بکاته بڕیار به سه‌ر ئورگان و ئه‌ندامه‌کانی حیزب‌دا وه سیستمێکی
ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌س یا چه‌ند که‌سی به سه‌ر حیزب‌دا بسه‌پێ که هه‌ر
ڕاوه‌ستاوی و سه‌ربزێوییه‌ک له به‌رابه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا
به‌رپه‌رچ داته‌وه. به‌ڵام ئه‌و شێوه‌کاره نه شێوه‌ی حیزبایه‌تیی
پێشه‌که‌وتووی سه‌رده‌می ئێستایه و نه شیاوی کۆمه‌ڵه‌یه و نه
هیچکات توانیو‌یه‌تی له کۆمه‌ڵه‌دا ڕیشه داکوتێ.
2– کاک ڕه‌زا
له درێژه‌ی باس له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به سه‌ر کۆمه‌ڵگای
کوردستان و به سه‌ر حیزبایه‌تی له کوردستاندا هاتووه دێته سه‌ر
ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که ده‌بێ له کۆمه‌ڵه‌شدا بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ
خۆی له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی زه‌مان ته‌تبیق بدا، وه باس له‌وه ده‌کا
که "کۆمه‌ڵه له به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی گه‌وره ڕاوه‌ستاوه"
و "شا‌نسی گه‌وره ڕووی کردووه‌ته کۆمه‌ڵه که وه‌ک حیزبێکی
سه‌ره‌کی له کوردستان، وه‌ک حیزبی رهبری کننده‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه له کوردستان خۆی بنوێنێ"، ده‌ڵێ جارێکی دیکه
له ساڵی 1358 ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ کۆمه‌ڵه ڕه‌خسا به سورعه‌ت ببێته
حیزبی سه‌ره‌کی له کوردستان و به هۆی که‌م‌ئه‌زموونی له ده‌ستی دا،
به‌ڵام ئێستا کۆمه‌ڵه ئه‌زموونی30 – 40 ساڵ کار و تێکۆشانی هه‌یه و
ده‌توانێ ئه‌و کاره بکا، ده‌ڵێ: "ده‌توانین خۆمان بۆ ئه‌وه
ئاماده بکه‌ین وه به بڕوای من ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئێمه ئه‌وه‌یه
هه‌ر له ڕه‌هبه‌ریی کۆمه‌ڵه‌وه تا هه‌موو هه‌وادارانی له کوردستان
ده‌بێ خۆیان وه‌ک حیزبی سه‌ره‌کی له کوردستان، وه‌ک حیزبی رهبری
کننده له‌م کۆمه‌ڵگایه بناسێنن، کاری بۆ بکه‌ن"، بۆ ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه بتوانێ ئه‌و شانسه بقۆزێته‌وه و جارێکی دیکه له ده‌ستی
نه‌دا ده‌ڵێ: "ئێمه ده‌بێ کۆ‌ڵێک ئاڵوگۆڕ له خۆماندا به
و‌جوود بێنین، هه‌ر له ساختاری ڕه‌هبه‌ریی کۆمه‌ڵه‌وه، له بواری
ڕاگه‌یاندنه‌وه، له بواری دیپلۆماسیه‌وه، له بواری کاری
نهێنیه‌وه، له بواری به‌شداریی ژنان له بزووتنه‌وه‌که‌وه و له
کۆمه‌ڵه وه‌ک حیزبێکی سیاسی، وه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ڕووناکبیران له
کوردستان، هه‌موو ئه‌وانه پێویستیی به ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌یه.
زمانی
دیالۆگمان ده‌بێ بگۆڕین وه زمانی گفتوگۆمان به بڕوای من ده‌بێ
بگۆڕین".
له درێژه‌ی
قسه‌وباسه‌که‌یدا و له جوابی پرسیارێکی دیکه‌دا که هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و
بابه‌تانه لێی ده‌کرێ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی
کۆمه‌ڵه به پلۆڕالیزمی سیاسی له کوردستان و ته‌حه‌مولی نه‌زه‌راتی
جۆراوجۆر و ده‌ڵێ: "ئه‌و ده‌ورانه ته‌واوبوو، ئه‌فسانه‌ی یه‌ک
نه‌ته‌وه و یه‌ک حیزب ته‌واو بوو" و پێداگری ده‌کا له‌سه‌ر
پێویستیی هاوکاریی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌ڵێ:
"تازه به‌بێ هاوکاری، به‌بێ کاری هاوبه‌ش، به‌بێ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزی بزووتنه‌وه‌که هه‌موو هێزی تێکۆشه‌ران و
دڵسۆزانی ئه‌م بزووتنه‌وه بخه‌یته کاناڵ و بخه‌یته زه‌رفێک به
بڕوای من موشکیله بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که حیزبێک به ته‌نیایی 70–
80 – 90 ده‌رسه‌دی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ خۆی بخا".
لێره‌شدا
به‌داخه‌وه چه‌ند مه‌ورید له‌و حوکمه کوللییانه ده‌بینرێ، حوکم
ده‌درێ که ده‌بێ کۆ‌ڵێک ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵه‌دا پیک بێ و هه‌ر له
ساختاری ڕه‌هبه‌رییه‌که‌یه‌وه بیگره تا بواری ڕاگه‌یاندن و دیپلۆماسی
و.... تا زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ ده‌بێ بگۆڕدری. ئه‌و حوکمه ڕواڵه‌تێکی
وا له کۆمه‌ڵه به‌ده‌سته‌وه ده‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه هیچ ئاگای
له‌وه نه‌بێ له‌و سی ساڵه‌دا له ده‌وروبه‌ری چی گوزه‌راوه و دنیا
چیی به‌سه‌ر هاتووه، له حاڵێکدا هه‌رکه‌س کۆمه‌ڵه بناسێ ده‌زانێ
کۆمه‌ڵه ته‌شکیلاتێکی مودێڕن و ئه‌وڕۆییه و ئاڵوگۆڕه‌کانی سه‌رده‌م
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له نێو کۆمه‌ڵه‌دا بووه. تازه ئه‌وه‌ش تاوان نیه
ئه‌گه‌ر یه‌کێک پێی وابێ کۆمه‌ڵه نه‌گۆڕاوه یا ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته
گۆڕانی تێدا پێک‌نه‌هاتووه، یا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه ئه‌وه‌نده
گۆڕانه‌ی له کۆمه‌ڵه‌دا پێک‌هاتووه پڕ به پێسته و جێگای هیچ
ئیسلاحێکی دیکه نه‌ماوه، به‌ڵکوو قسه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سێک
ڕه‌خنه‌ی له هه‌ر بوارێکی کاری کۆمه‌ڵه هه‌یه، یا هه‌ر گۆڕان یان
ڕیفۆرمێک بۆ باشتربوونی کاروباری حیزبه‌که‌ی پێشنیار ده‌کا ده‌بێ
کۆنکرێت و موشه‌خه‌س یا له‌پێشدا باسی کردبێ و ڕوونی کردبێته‌وه، یا
له‌و کاته‌ی که قسه ده‌کا یا ده‌نووسێ ته‌وزیحی پێویستی له‌سه‌ر بدا
یا قه‌ولی ئه‌وه‌ی دابێ له داهاتوودا ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر
ئه‌و شتانه‌ی به نه‌زه‌ری گه‌یشتووه بدا. ئه‌و قسه‌وباسه‌ی کاک
ڕه‌زا هیچکام له‌و مه‌رجانه‌ی تێدا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. حوکم ده‌درێ
سه‌رتاپای کۆمه‌ڵه ده‌بێ ئاڵوگۆڕ – تازه ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ش – ی
به‌سه‌ردا بێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت 2 ده‌قیقه ته‌وزیح و
ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌و ئاڵوگۆڕه بدرێ یا قه‌ولی ئه‌وه
بدا له داهاتوودا ته‌وزیحی زیاتر له‌و بابه‌تانه‌وه ده‌دا. ته‌نانه‌ت
له جه‌له‌ساتی نێوخۆیی له ته‌شکیلاتیشدا که قسه له‌سه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌لانه هاتووه‌ته گۆڕێ کاک ڕه‌زا ڕوونکردنه‌وه یا ته‌وزیحێکی
زیاتر له‌وه‌ی له‌و وتووێژه‌دا کوتوویه‌تی نه‌یبووه و له‌و
کۆبوونه‌وانه‌شدا داوا له کاک ڕه‌زا ئه‌وه بووه که ته‌وزیحی زیاتر
و موشه‌خه‌ستر بدا.
له جێگا‌یه‌کی
دیکه‌دا کاک ڕه‌زا ده‌ڵێ: "تازه به‌بێ هاوکاری، به‌بێ کاری
هاوبه‌ش، به‌بێ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزی
تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بخه‌یته کاناڵ و زه‌رفێک
به بڕوای من موشکیله بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که حیزبێک به ته‌نیایی
70–80 – 90 ده‌رسه‌دی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ خۆی بخا". ئه‌و
ئید‌یعایه‌ش له چه‌ند بابه‌ته‌وه وردبوونه‌وه‌ی ده‌وێ:
اولا به پێی
کام ئیستیدلال و کام تێئۆری ئه‌و حوکمه ئاوا موتڵه‌ق سه‌لمێندراوه
که هیچ حیزبێکی سیاسی نه‌ک هه‌ر ناتوانێ به‌ڵکوو موشکیله بیریشی
لێ‌بکاته‌وه به‌ته‌نیایی 70 – 80 – 90 ده‌رسه‌دی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ خۆی
بخا؟ هه‌موو که‌س ده‌زانێ حیزبێکی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ 70 – 80 –
90 له‌سه‌دی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ خۆی بخا ده‌بێ له زۆر بابه‌ته‌وه
لێهاتوویی و کارامه‌یی خۆی نیشان دابێ و متمانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به خۆی
وه‌ده‌سه‌ت هێنابێ و ئه‌وه کارێکی ئاسان نیه و به هه‌موو که‌س و
هه‌موو حیزبێک ناکرێ، به‌ڵام ئه‌و حه‌قیقه‌ته هیچ تێئۆری یا ئه‌سڵێکی
لێ ده‌رناکێشری که هیچ حیزبێکیش یا هیچ که‌سێکیش ناتوانێ کاری وا بکا.
له ڕابردوودا شتی وا کراوه و له داهاتووشدا له‌وانه‌یه بکرێ.
ثانیا هاوکاری،
کاری هاوبه‌ش، ئه‌وه‌ی بکرێ هێزی هه‌موو تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی
بزووتنه‌وه‌یه‌ک بخه‌یه کاناڵ یا زه‌رفێکه‌وه، ئه‌وه کارێکی زۆر باش
و به‌نرخه و ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تییه‌ک یا لایه‌نێکی سیاسی بتوانێ
کارێکی وا بکا خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به بزووتنه‌وه‌که‌ی و خه‌ڵکه‌که‌ی
کردووه به‌ڵام وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه ئیراده و قه‌ناعه‌تی گشتیی
که‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه جۆراوجۆره‌کانی ده‌وێ و ئه‌گه‌ر
لایه‌نه‌کانی دیکه به هه‌ر ده‌لیلێک حازر نه‌بوون ئه‌و هاوکارییه
بکه‌ن یا حازر بوون و له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی هاوکارییه‌که ڕێک‌نه‌که‌وتن
به زۆر ناتوانی هاوکارییان پێ بکه‌ی. هیچ که‌س و حیزبێک نه ده‌توانێ
به‌ڵێنی ئه‌وه به خه‌ڵک بدا که ئه‌و مه‌به‌سته به ئه‌نجام
ده‌گه‌یێنێ و نه ده‌توانێ کاری خۆی له‌سه‌ر هاوکاری و کاری هاوبه‌شی
لایه‌نه‌کانی دیکه په‌ک‌بخا. هه‌ر ئێستا له زۆر وڵاتی دنیادا حیزبی
زۆرینه به ته‌نیا حکوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌با یا زۆر بزووتنه‌وه
هه‌بووه که ڕێبه‌رییه‌که‌ی به ده‌ست حیزبێک یا که‌سایه‌تییه‌که‌وه
بووه. ئه‌گه‌ر لێره‌دا بێینه سه‌ر باسی دیاریکراو مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵه
و به‌ره‌ی کوردستانی دێته گۆڕێ. کۆمه‌ڵه ناتوانێ به‌ڵێنی ئه‌وه به
خه‌ڵکی کوردستان بدا که حه‌تمه‌ن به‌ره‌یه‌ک له کوردستان پێک‌دێنێ
به‌بێ ئه‌وه‌ی باقی یا زۆربه‌ی هێز و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی
دیکه حازر بن له‌و به‌ره‌یه‌دا به‌شداری بکه‌ن، وه ناتوانێ کاری خۆی
بۆ ڕێبه‌ری و به‌ره‌وپێش‌بردنی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد ڕابگرێ تا
به‌ره‌یه‌ک پێک‌دێ، وه حه‌و‌ڵیش ده‌دا 70–80–90 له سه‌دی کۆمه‌ڵگاش
له‌گه‌ڵ خۆی خا به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌حزابی دیکه ڕاوه‌ستێ.
ثالثا ئه‌وجۆره
حوکمانه له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی دیکه که ده‌ڵێ: "به بڕوای من
ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئێمه ئه‌وه‌یه له ڕه‌هبه‌ری کۆمه‌ڵه‌وه تا
هه‌موو هه‌وادارانی له کوردستان ده‌بێ خۆیان وه‌ک حیزبی سه‌ره‌کی له
کوردستان، وه‌ک حیزبی رهبری کننده له‌م کۆمه‌ڵگایه بناسێنن، کاری بۆ
بکه‌ن" یه‌ک ناگرێته‌وه و تناقض‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵ‌خۆخستنی 70–80–90 له سه‌دی کۆمه‌ڵگا بۆ بیر‌لێکردنه‌وه‌ش
نابێ، به پشتیوانیی چه‌ند له سه‌دی کۆمه‌ڵگا حیزبێک ده‌بێته حیزبی
سه‌ره‌کی؟ ئه‌گه‌ر ده‌ورانی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک حیزب به سه‌ر
چووه، ئه‌ی حه‌ولدان بۆ ئه‌وه ببی به حیزبی سه‌ره‌کی چ مانایه‌کی
هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌بێ کاری هاوبه‌ش، به‌بێ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزی تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌که بخه‌یه
زه‌رفێک و کاناڵێک هیچ ناکرێ، ئه‌ی بۆچی کۆمه‌ڵه له
ڕه‌هبه‌رییه‌که‌یه‌وه تا هه‌وادارانی ده‌بێ کۆمه‌ڵه وه‌ک حیزبی
سه‌ره‌کی له کوردستان بناسێنێ و تازه ئه‌وه ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی
کۆمه‌ڵه‌شه؟ سه‌رکه‌وتن له چیدا؟
ئه‌وه‌ش به
جێگای خۆی بمێنێ که ئه‌وه‌ی حیزبێک حه‌ول‌ده‌دا ببێته حیزبێکی
سه‌ره‌کی له کۆمه‌ڵگاکه‌یدا و چۆن ئه‌و حه‌ولانه ده‌دا، ئه‌وه
مه‌وزووعی ڕێنوێنی و خۆسازکردنێکی ته‌شکیلاتییه، ئه‌و کاره له
نێوخۆی ته‌شکیلاتدا ده‌بێ بکرێ و ئه‌ندامانی بۆ ڕێک‌ده‌خرێ بۆ ئه‌وه‌ی
له عه‌مه‌لدا وه‌دیی بێنن، ئه‌وه مه‌وزووعی کاری ته‌بلیغاتی له
نووسراوه‌دا یا له‌سه‌ر رادیو و ته‌له‌و& |