|
وردبوونه‌وه‌یه‌ك له "ڕوانگه و پێشنیار"ه‌كانی
كه‌مایه‌تیی كوميته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
به‌همه‌ن عه‌لی‌یار
b.aliyar@komala.org
به‌شی یه‌که‌م
پلێنۆمی دووهه‌می كوميته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه _ هه‌ڵبژیردراوی
كۆنگره‌ی 11 _ له كۆتایی مانگی مارسدا به‌ڕێوه‌چوو. له‌و
پلێنۆمه‌دا چه‌ند نه‌فه‌ر له هاوڕێیانی کومیته‌ی ناوه‌ندی
ڕایانگه‌یاند كه وه‌ك كه‌مایه‌تییه‌ك له نێو كوميته‌ی
ناوه‌ندیدا خۆده‌ناسێنن و دواتر پلاتفۆرم یا ڕوانگه و
بۆچوونه‌كانی خۆیان به نووسراوه ده‌ده‌ن به ته‌شكیلات. ئه‌و
هاوڕێیانه قه‌ولی خۆیان به‌جێ‌هێنا و نووسراوهيه‌كيان
به نێوی "چاکسازی ڕێگایه‌ك بۆ یه‌کگرتن و گه‌شه‌كردن" به ئیمزای
هه‌ر 5 نه‌فه‌ریان له ڕێكه‌وتی 14ی4ی2007دا بڵاوكرده‌وه و
هه‌ر وه‌ك خۆیان کوتوویانه ئه‌و نووسراوه‌یه "ڕوانگه و
پێشنیاری ئه‌و كه‌مایه‌تییه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی
جێگای باس، به‌یان ده‌كا".
ئه‌و كاره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه هه‌م وه‌ك ئه‌زموون و ڕه‌وشێك له
موبارزه‌ی نێوخۆیی له ته‌شكیلاتدا و هه‌م وه‌ك ناوه‌رۆكی ئه‌و
مه‌سه‌لانه‌ی له نووسراوه‌كه‌یاندا هێناویانه‌ته‌گۆڕێ،
قسه‌وباسی زۆر
هه‌ڵده‌گرێ.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێ ڕا و بۆچوونی خۆم هه‌م له‌سه‌ر كاری ئه‌و
هاوڕێیانه وه‌ك خۆناساندنیان وه‌ك كه‌مایه‌تییه‌ك و هه‌م
له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نووسراوه‌كه‌یان باس بكه‌م، به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه هاوكات له‌گه‌ڵ نێوخۆی ته‌شكیلات،
نووسراوه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ته‌شكیلاتیش بڵاو كرده‌وه
و مه‌سه‌له‌كه بوو به شتێكی واوه‌تر له ڕ‌ووداوێكی نێوخۆیی
له كۆمه‌ڵه‌دا، پێم باشه پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر قسه‌وباس
له‌و مه‌سه‌لانه ئاماژه‌یه‌كی كورت به‌و زه‌مینه‌یه له
فه‌رهه‌نگی سیاسی بكه‌م كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا خه‌باتی
سیاسی و تێكۆشانی حیزبیی تێدا ده‌كرێ.
كاری حیزبی و هه‌ڵسووڕان له نێو حیزبه سیاسییه‌کان له دنیای
ئه‌وڕۆدا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین كارسازترین، به‌ڵام یه‌كێك له
كارسازترین ڕێگاكان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانج و مه‌به‌ستانه‌یه
كه تێكۆشه‌رانی سیاسی حه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه
به‌شی هه‌ره زۆر و هه‌ره کاریگه‌ری هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی له
سه‌رتاسه‌ری دنیادا یا حیزبی سیاسیی خۆیان پێک دێنن یا ڕوو
ده‌كه‌نه ئه‌و حیزب و ڕێکخراوه سیاسییانه‌ی كه له فكر و
ئامانجه‌كانی خۆیانی به نزیك ده‌بینن. هه‌ر به‌و هۆیه كاری
حیزبی و هه‌ڵسووڕانی حیزبیش وه‌ك هه‌مووو كارێكی
جه‌معی و
ڕێکخراوی دیكه، هه‌تا هاتووه كامڵتر و
پوخته‌تر بووه و چوارچیوه، ئوسووڵ، یاسا و ڕێسا و پڕه‌نسیپی
تایبه‌تی خۆی په‌یدا کردووه. ته‌جره‌به له‌و
بواره‌دا وه‌ك زۆر شتی دیكه له
وڵاتانی جۆراوجۆردا جیاوازیی هه‌یه، له به‌عزه جێگایه‌ك ئه‌و
ئه‌زموونه زیاتر و
سوننه‌ته‌كانی جێكه‌وتووتره و له به‌عزه جێگایه‌ك كاڵ‌وكرچیی
پێوه دیاره.
له ئێران _ یانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ئێمه خه‌باتی سیاسیی
تێدا ده‌كه‌ین _ به‌هۆی زاڵبوونی هه‌میشه‌یی و تا ئێستای ڕژیمه
دیكتاتۆڕه‌كان كه چكۆله‌ترین ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگ
هه‌ڵبڕینیشیان به‌كوشت و كوشتار و سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ
وڵام
داوه‌ته‌وه، كاری حیزبی و خه‌بات له‌و
بواره‌دا ئه‌وجۆره‌ی پێویسته و له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی دنیای
ئه‌وڕۆ دێته‌وه گه‌شه‌ی نه‌کردووه.
له‌وه‌تا كاری
حیزبی وه‌ك دیارده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بووه‌ته باو و
یه‌كه‌مین حیزبه سیاسییه‌کان دروست بوون تا ئه‌وڕۆ، ئه‌حزابی
سیاسیی جۆراوجۆر ته‌نیا ئه‌و كاتانه توانیویانه سه‌رهه‌ڵده‌ن
یا ببووژێنه‌وه كه ئاڵوگۆڕێك له كۆمه‌ڵگادا پێك هاتووه و
ده‌سه‌ڵاتی حاكم لاواز بووه، به‌ڵام زۆری پێ‌نه‌چووه و پاش
ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت تینی وه‌به‌ر هاتووه‌ته‌وه و
خۆی‌گرتووه‌ته‌وه، بیانووی به ناڕازییان گرتووه، فه‌عالیه‌تی
سیاسیی لێ قه‌ده‌غه كردوون، هێرشی بردووه‌ته سه‌ریان،
هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی لێ‌گرتوون یا ئێعدامی كردوون و له
ئاكامدا یا به ته‌واوی حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه
یا ناچاری كردوون ڕێگای خه‌باتی نهێنی بگرنه‌به‌ر و به‌و جۆره
ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی گه‌وره‌ی خستووه‌ته سه‌ر ڕێگای
تێكۆشانیان.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا هه‌رچه‌ند حكوومه‌ته‌كان و
ده‌وڵه‌ته‌کان گۆڕاون به‌ڵام ئه‌و سێناریۆیه هه‌ر هاتووه و
دووپات بووه‌ته‌وه. هیچ حیزبێكی سیاسی له تاریخی ئێران‌دا نابینی كه
سه‌ر به ده‌وڵه‌ت یا لایه‌نێك له حكوومه‌ت نه‌بووبێ به‌ڵام
ئیجازه‌ی هه‌ڵسووڕانی سیاسییه‌كه‌ی گه‌یشتبێته 5 ساڵ. زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری ئه‌و حیزب و ڕێکخراوه سیاسییانه مه‌ودای
هه‌ڵسووڕانی سیاسی ئاشكرایان ناگاته 2 _ 3 ساڵیش.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه سیكلی دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و
سێناریۆیه‌ش زووزوو نه‌بووه، ساڵانی دوورودرێژ و جاری وایه چه‌ند
ده‌یه‌ی پێ‌چووه تا ئاڵوگۆڕه‌كانی
نێو كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵچوون و شۆڕشه‌كانی جه‌ماوه‌ر توانیویه‌تی
پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ق بكا
و مه‌جالی سه‌رهه‌ڵدان و پێگرتنه‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان په‌یدا
بووبێته‌وه. تازه ئه‌و ساڵانه‌ش كه ئازادییه‌ك بووه و هێزه
سیاسییه‌كان توانیویانه نه‌فه‌سێك به ئاشكرا بكێشن هێنده
درێژخایه‌ن نه‌بووه و حكوومه‌ته‌كان زۆر زوو دووباره
زاڵ‌بوونه‌ته‌وه.
زه‌مینه و مه‌ودا و به پێی ئه‌وه ته‌جره‌به‌ی كاری حیزبی
له ئێران‌دا ئه‌گه‌ر وایه، ئه‌و وه‌زعه له كوردستان له‌وه‌ش
خراپتره. هۆكاره‌كه‌شی زۆر ڕوونه و جێی نیه لێره‌دا بچینه
سه‌ر باسه‌كه‌ی.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ساوابوون و لاوازبوونه‌ی
حیزبایه‌تی له كوردستاندا، ئه‌و ده‌وره‌یه له بزووتنه‌وه‌ی
حه‌قخوازانه‌ی كوردستان كه دوای
هاتنه‌سه‌ركاری جمهووری ئیسلامی ده‌ست پێ ده‌كا، گه‌شه‌كردن و
به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی كاری حیزبیی پێوه دیاره. له‌و
ده‌وره‌یه‌دا:
-
ڕێبه‌ری و به‌ره‌وپێشبردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به‌جێی
كه‌سایه‌تی یا سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان به ده‌ست حیزبه
سیاسییه‌کانه‌وه‌یه.
-
هه‌ر چه‌ند رژیمی حاكم هه‌رچیی له ده‌ستی هاتووه بۆ سه‌ركوتی
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كۆتایی نه‌کردووه و هه‌موو
دڕندایه‌تییه‌كی له‌سه‌ر تاقی‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام
بزووتنه‌وه‌كه به پێچه‌وانه‌ی شۆڕشه‌كانی پێشوو كه
به‌داخه‌وه زۆر به‌رگه‌یان نه‌گرتووه و زوو تێك‌شكاون،
ئه‌وه نزیك به 30 ساڵه قورس و قایم هه‌ر ڕاوه‌ستاوه، وه
حیزبه سیاسییه‌کان له‌و ڕاوه‌ستاوییه‌دا ده‌وری كاریگه‌ریان
بووه.
-
حیزبه سیاسییه‌کان هه‌ركامه‌ی له قه‌ده‌ر ده‌ور و نه‌قشێكی
كه له ڕاوه‌ستاوی و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا
بوویانه، بڕوا و متمانه‌ی خه‌ڵكیان به‌ده‌ست هێناوه و جێگه و
پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان په‌یدا کردووه. هه‌ر كه‌س پێی خۆش بێ یا
پێی ناخۆش بێ و سه‌ره‌ڕای هه‌ر كه‌موكووڕییه‌ك كه پێی وابێ له
كار و هه‌ڵسووكه‌وتی هه‌ركام له حیزبه‌كاندا هه‌یه، ئه‌وانه
بوون به كۆ‌ڵه‌که‌یه‌ک له بزووتنه‌وه‌كه‌دا، بوون به
واقعییه‌تێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی و چ سه‌ركه‌وتن و
به‌هێزبوونیان و چ شكست و لاوازبوونیان كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی
له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه ده‌بێ.
ئه‌وه هه‌نگاوێك به‌ره‌وپیشه، ڕه‌وتێكه به‌ره‌و خۆگونجاندن
له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كان و ستاندارده‌كانی خه‌باتی سیاسی له دنیای
ئه‌وڕۆدا. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ده‌بێ پێشوازیی لێ بكه‌ین،
ده‌بێ به‌و پێشوازییه ته‌جره‌به‌ی كاری حیزبی و فه‌رهه‌نگی
حیزبایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كاری سیاسی به شێوه‌ی حیزبی
ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ین. گه‌شه‌پێدانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه هه‌م
یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێڕن و
پێشكه‌وتوو كه تێیدا مه‌سه‌له یا گیروگرفته سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌ی ئه‌وڕۆیی چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌م
مه‌ترسیی ئه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه كه بۆچوون و موناسه‌باتی
كۆن بتوانێ له‌وه زیاتر به لاڕێماندا به‌رێ و كاره‌سات
بخولقێنێ.
ئه‌ركی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و كامڵتركردنی ئه‌و ته‌جره‌به‌یه
پێش هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر شانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دڵسۆزانه
ده‌یانه‌وێ له ڕێگای خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی خزمه‌تێك به
كۆمه‌ڵگای خۆیان بكه‌ن. ئه‌و كه‌سانه چ ئه‌ندامان و
تێكۆشه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بن و چ له ڕێگایه‌ک
جیا له ڕیگای حیزبه‌كان و هه‌ڵسووڕان له نێو ڕێکخراوه
سیاسییه‌كاندا بیانه‌وێ بۆ ئه‌و شۆڕشه به‌ردێك له‌سه‌ر
به‌ردێك دابنێن، له‌و پێناوه‌دا ده‌بێ هه‌ست
به
به‌رپرسایه‌تییه‌كی ته‌واو بكه‌ن.
یه‌كێك له دیارده‌كانی ئه‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی‌کردنه
ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌ی گونجاو پێش به دووپاتبوونه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵه و خه‌تا و ڕه‌وشه نادروستانه بگیرێ كه زۆرجار _
به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی گیروگرفتی نێوخۆیی حیزبه‌كان گه‌وره
ده‌بێته‌وه _ له هه‌ڵسووكه‌وتی لایه‌نه‌كانی ئه‌و كێشانه
له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌بینرێ. وردبوونه‌وه له چه‌ند
ته‌جره‌به‌ی كێشه‌ی ناوخۆیی حیزبه‌كان كه له چه‌ند ساڵی
ڕابردوودا ڕوویان داوه و هه‌ڵسووكه‌وتێك كه چ له لایه‌ن
كادره‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه یا حیزبه‌كانی دیكه و چ له
لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی دیكه كه له ده‌ره‌وه‌ی
حیزبه‌كان كاری سیاسی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و گیروگرفتانه كراوه،
زۆر عه‌یب و ئیرادی جیددی به ئاشكرا ده‌خاته به‌ر چاو، له‌وانه:
-
نیشانی ده‌دا كه هێشتا جێگه و پێگه‌ی حیزبه‌كان له
بزووتنه‌وه‌كه‌دا و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه به‌هێزبوون یا
لاوازبوونی حیزبه‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه به‌گشتی دایده‌نێ
_ سه‌رفه‌نه‌زه‌ر
له‌وه‌ی كێ پێی خۆش بێ حیزبه‌كان ئه‌وه‌نده كاریگه‌رییان هه‌بێ
یا نه‌بێ یا كێ پێی خۆش بێ چ حیزبێك كاریگه‌ریی زیاتر بێ و چ حیزبێک
كه‌متر _ ئه‌و جۆره‌ی پێویسته له‌به‌رچاو ناگیرێ.
-
له‌كاتی زه‌قبوونه‌وه و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوخۆیی
حیزبه‌كان، زۆر جاری وایه چ ئه‌وانه‌ی له نێو حیزبه‌كه‌دا
لایه‌نێك یا لایه‌نه‌كانی كێشه‌كانن و چ ئه‌وانه‌ی له
ده‌ره‌وه له هه‌ركام له لایه‌نه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ن،
ململانێی نێوخۆیی و داكۆكی كردن له لایه‌نی خۆیان وه‌ها فه‌زای
فكرییان داده‌گرێ و ده‌لاقه‌ی ڕوانین و بیركردنه‌وه‌یان ته‌نگ
ده‌كاته‌وه كه بزووتنه‌وه و شۆڕشه‌كه هیچ، ته‌نانه‌ت
به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌شیان به گشتی له‌به‌رچاو نامێنێ. ئه‌و
نه‌وعه بۆچوونه و چه‌ند ته‌جره‌به‌ی تاڵی حیزبه‌كان له‌و
بابه‌ته‌وه كارێكی وای کردووه كه زۆر جار كێشه‌كان زۆر
له‌وه زیاتر كه له ناوه‌رۆكی خۆیاندا هه‌ن گه‌وره
ده‌بنه‌وه و چكۆله‌ترین كێشه‌ی نێوخۆیی له هه‌ر حیزبێكدا
مه‌ترسیی ئینشیعاب و لێكدابڕانی لێ ده‌كرێ.
- ئه‌و
بۆچوونه‌ی كه پێی وایه بۆی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به
مه‌به‌سته‌كانی خۆی له هه‌موو ڕه‌وشێك كه‌ڵك وه‌رگرێ، له
كاتی كێشه‌ی نێوخویی حیزبه‌كاندا ده‌ست بۆ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی
ناسالم و ناشایست ده‌با و هه‌موو سنووره‌كانی ئه‌خلاق و پره‌نسیپ
له‌و بواره‌دا تێ‌ده‌په‌ڕینێ. هه‌ر ئه‌وه وای کردووه كه
له‌لایه‌كه‌وه به‌یه‌كه‌وه‌حاوانه‌وه و كاری هاوبه‌ش،
هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر به‌عزه شتێك بۆچوونی جیاوازیش هه‌بێ، زۆر
زه‌حمه‌ت ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك لایه‌نه‌کانی
كێشه‌كان نا‌توانن له‌و حیزبه‌دا پێکه‌وه بمێننه‌وه و له
ئاكامدا حیزب و جه‌ریانی دیكه دروست ده‌بێ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
ساڵانی دوورودرێژی كاری هاوبه‌ش و هاوڕێیه‌تی له حیزبێكدا ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی كردبێ به نزیكترین هێز و لایه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و
دۆستانه‌ترین پێوه‌ندی و هاوكاریی حیزبی‌یان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێ،
هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نامێنێ و ته‌نانه‌ت زۆر جار
موناسه‌باتی شه‌خسیی ئه‌ندامه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر تێك‌ده‌چێ.
-
زۆر دیارده‌ی مه‌نفی په‌یدا بووه كه له‌لایه‌كه‌وه
فه‌زای سالمی باس و گفتوگۆ و دیالۆگی سیاسی و هه‌روه‌ها
موناقه‌شه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌نتیقی له‌سه‌ر مه‌سه‌له و
گیروگرفته‌كان ده‌شێوێنێ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌ودای ئه‌وه
ده‌دا كه كه‌سانی نامه‌سئوول و هه‌لپه‌ر‌ست كه مه‌به‌ستی
دیكه‌ی غه‌یری دڵسۆزی و خزمه‌تكردنیان هه‌یه یا له باشترین
حاڵه‌تدا لێی نازانن، گێره‌شێوێنیی تێدا بكه‌ن.
-
...............
-
...............
ئه‌و دیارده مه‌نفییانه كه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌شێك
له سایته ئینترنێتییه‌كان و به ڕاده‌یه‌كی كه‌متر له
به‌عزێک گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌ی دیكه‌دا ده‌بینرێن،
ئه‌گه‌ر ببن به باو و فه‌زای فه‌رهه‌نگی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی
كوردستان دابگرن، ده‌توانن زه‌ره‌روزیانی گه‌وره‌ی
پێ‌بگه‌یه‌نن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ بناسرێن، بناسێندرێن،
كاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌زا و فه‌رهه‌نگی سیاسیی بزووتنه‌وه‌كه
تا ده‌كرێ كه‌م‌كرێته‌وه. چه‌ند نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و دیارده
مه‌نفییانه ئه‌وانه‌ن:
-
جنێودان، سووكایه‌تی پێكردن، ته‌وهین به كه‌رامه‌ت و شه‌خسییه‌تی
كه‌سه‌كان له جیاتی دیالۆگ و باس و گفتوگۆ و موبارزه‌ی
فكری و نه‌زه‌ری زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
-
به نێوی "له‌قاودان" (افشاگری) چه‌واشه‌كاری ده‌كرێ. مه‌به‌ستی
له‌قاودان ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كانه، ئه‌و ڕاستییانه‌ی
حكوومه‌تێك، حیزبێك، سیستمێك، ... یا ته‌نانه‌ت كه‌سێك بۆ
مه‌به‌ستێكی ناسالم و خراپ ده‌یشارێته‌وه. له‌قاودان
وشیاركردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتییه بۆ ئه‌وه‌ی پێش به مه‌به‌ستی
ناسالمی پشتی‌په‌رده بگیرێ. ئه‌وه‌ی زۆر جار له نێو ئه‌و
نووسراوانه‌دا كه به مه‌به‌ستی له‌قاودان بڵاوبوونه‌ته‌وه
ده‌بینرێ ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌وه‌ی ده‌کوترێ و
ئیدیعا ده‌كرێ ڕاست نییه، زۆر جار بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو _ نه‌ك
ئاشكرا كردنی ڕاستییه‌ك _ گۆشه‌یه‌ك له حه‌قیقه‌تی
مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌ڵێن و باقییه‌كه‌ی ده‌شارنه‌وه، زۆر جاریش
_ به ڕاست یا به‌درۆ _ شتێك ده‌بیسترێ، نووسه‌ر بۆخۆشی ئه‌وه‌ندی
دیكه‌ی پێوه‌ده‌نێ و بڵاوی‌ده‌كاته‌وه. ئه‌و نه‌وعه بڵاوكراوانه
ڕاستییه‌كان ئاشكرا ناكه‌ن، ئه‌وانه بیروڕای گشتی له‌سه‌ر
ڕاستییه‌كان به لاڕێدا ده‌به‌ن، ئه‌وانه ناكه‌ونه خانه‌ی
له‌قاودان (افشاگری) ه‌وه.
- تۆمه‌ت،
بوختان‌هه‌ڵبه‌ستن، قسه و ئیدیعای بێبه‌ڵگه، خۆلادان له یا جاری
وایه به پێویست نه‌زانینی ئه‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێی ده‌بێ
بیسه‌لمێنی خه‌ریكه ده‌بێته باو.
-
به‌عزه ئیدیعایه‌ک ده‌كرێ و به‌عزه شتێک ده‌کوترێ كه تێیدا
ته‌نیا ئه‌و به‌شه له حه‌قیقه‌تی بابه‌ته‌كه باس ده‌كرێ
كه به كه‌ڵكی مه‌به‌ستێكی دیاریكراو دێ، باقی حه‌قیقه‌ته‌كه
ده‌شاردڕیته‌وه چون ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕاستیی مه‌سه‌له‌كه
کوترا
نه‌تیجه‌ی غه‌یری ئه‌وه‌ی ئیدیعا
ده‌كرێ، لێی وه‌رده‌گیرێ. وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێك ئیدیعا بكا
ئیسلام ده‌ڵی "لااله"، به‌ڵام باسی ئه‌وه نه‌كا به‌دوای
ئه‌وه‌دا "الاالله"شی له‌گه‌ڵه. ئه‌و ره‌وشه
ناسالمه به‌داخه‌وه زۆرجار كه‌ڵكی
لێ‌وه‌رده‌گیرێ.
-
بێده‌ربه‌ستبوون (عدم احساس مسئولیت) له قسه‌وباس و نووسیندا
زۆره. به كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك
قه‌تعیترین
قه‌زاوه‌ت ده‌كرێ و قاطعانه‌ترین حوكم
ده‌درێ. تازه ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ش تێکه‌ڵ شتی ناڕاست
نه‌كرابێ یا نووسه‌ر بۆخۆشی بڕێكی لێ زیاد نه‌كردبێ.
ئه‌وانه و كرده‌وه‌ی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه زه‌ره‌ر
ده‌گه‌یه‌نێ و ده‌بێ چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه.
مه‌به‌ستی من
له‌و قسانه ئه‌وه نیه كه نابێ هیچ‌كه‌س له گوڵ كاڵتر به
حیزبه سیاسییه‌کان و كادره‌كانی بڵێ، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه
عه‌یب و ئیرادیش بۆ حیزبه‌كان دابپۆشرێ، به‌پێچه‌وانه‌وه
پێم‌وایه كه‌موكوڕی و كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌گه‌ر له حیزبه‌كان و
هه‌ڵسووڕاوانی ببینرێ ده‌بێ پێشیان بکوترێ، ڕه‌خنه‌شیان لێ‌بگیرێ و
له‌سه‌ریشیان بنووسرێ، به‌ڵام به‌و شه‌رته‌ی ئه‌وانه‌ی
ده‌کوترێن و ده‌نووسرێن ڕاست بن. من پێم‌وایه تا ئه‌و كاته‌ی
حیزبه‌كان یا حیزبێك، به‌گشتی له خزمه‌ت بزووتنه‌وه‌كه‌دا
ده‌بینین، ده‌بێ ڕه‌خنه‌كان دڵسۆزانه و بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌كان و له خزمه‌ت گه‌شه‌پێدانی ته‌جره‌به‌ی كاری حیزبی‌دا
بن.
لێره‌دا که
ئه‌و باسه هاته‌گۆڕێ پێم‌خۆشه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش كه
پێوه‌ندیی به‌و مه‌وزووعه‌وه هه‌یه باس بكه‌م. ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه:
من پێم‌وایه
ئه‌گه‌ر بواری حیزبایه‌تی و كاری حیزبی پێویستیی به
ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و كامڵتركردن هه‌یه، بواری كاری سیاسی و
به‌شداری له ڕه‌وتی به‌ره‌وپیشچوونی خه‌بات و
بزووتنه‌وه‌كه له ڕێگای میدیاشه‌وه ئه‌وه‌نده گه‌شه‌ی
کردووه و ئه‌وه‌نده په‌ڕه‌ی سه‌ندووه كه هه‌ست به‌وه
ده‌كرێ پێویسته "دسته‌بندی" و دابه‌شكردنێكیش له نێوان ئه‌و
شتانه‌ی له‌و ڕێگایانه‌شه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه بکرێ. من باسی
ته‌له‌ویزیۆن و ڕۆژنامه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ته‌كان و
ته‌نانه‌ت ته‌له‌ویزیۆن و ڕۆژنامه و بڵاوكراوه و سایته
ئینترنێتییه‌کانی حیزبه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیش ناكه‌م،
بێجگه له‌وانه هه‌رئێستا زۆر ڕۆژنامه و گۆڤار و سایتی
ئینترنێتی هه‌ن كه سه‌ربه‌خۆن یا كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ شتی تێدا
ده‌نووسن. ئه‌وانه هه‌موو ده‌سكه‌وته باشه‌كانی دنیای ئه‌وڕۆن
و كاریگه‌ریی زۆر باشیان له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و
بردنه‌سه‌ری ڕاده‌ی وشیاری و تێگه‌یشتوویی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریی
ئه‌وڕۆ هه‌یه. به‌ڵام به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه چ له
وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه ئه‌زموونی باشیان له كه‌ڵك‌وه‌رگرتن
له‌و ئیمكاناته هه‌یه و چ له وڵاتی ئێمه‌شدا كه له
سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌داین، نه هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ی له‌و ڕێگایانه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه باشن، نه هه‌موو
ئه‌و كه‌سانه یا سیستمانه كه كه‌ڵك له‌و ئیمكانانه
وه‌رده‌گرن مه‌به‌ستی خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگایان هه‌یه، نه
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه شته‌كانیان له‌و ڕێگایانه‌وه
بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه‌سی باشن. ئه‌و "دسته‌بندی" و دابه‌شكردنه
له وڵاتانی دیكه به ڕاده‌یه‌كی زۆر كراوه و له زۆر
بابه‌ته‌وه چوارچێوه و قانوونی ده‌قیقی بۆ دانراوه. زۆر ڕۆژنامه
و كاناڵی ته‌له‌ویزیۆنى هه‌یه ئیعتيبار و ناوبانگی جیهانيی
ده‌رکردووه و زۆری واش هه‌یه که‌س حیسابی بۆ ناکا، زۆر به‌رنامه‌ی
ته‌له‌ویزیۆنی هه‌یه شتی باشی زانستی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
... تێدا باس ده‌كرێ و زۆر به‌رنامه‌ش هه‌یه ئاخری شه‌و بڵاوی
ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س نه‌یبینن و كه‌متر
زه‌ره‌ر بگه‌یه‌نێ، زۆر سایت و به‌رنامه‌ی ئینترنێتی هه‌یه كه
كارئاسانی و خزمه‌تی گه‌وره ده‌كا و زۆری واش هه‌یه بۆ كاری
خیلاف یا بۆ پڕكردنی گیرفان كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن ... . له نێو
ئێمه‌شدا پێویسته دسته‌بندی و لێك‌جیاكردنه‌وه‌یه‌ك بكرێ. به
بڕوای من:
_ هه‌رچی
خوێنده‌وار بوو ڕۆشنبیر نیه، زۆر مامۆستای زانكۆ و زۆر كه‌سی دارای
خوێندنی باڵا هه‌یه كه دواكه‌وتوو و ته‌نانه‌ت
كۆنه‌په‌ر‌ستیشه.
_ هه‌ركه‌س
مه‌دره‌كێكی دانيشگایی هه‌بوو شه‌رت نیه له سیاسه‌تیش
به‌قه‌د ئه‌و ده‌رسه‌ی خوێندوویه‌تی بزانێ.
_ هه‌ركه‌س
توانی قه‌ڵه‌م به‌رێته سه‌ر كاغه‌ز و شتێك بنووسێ یا سایتێکی
ئینترنێتی بكاته‌وه، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان نیه. ژورنالیزم
فێربوون و لێزانینی پێویسته، ئوسووڵ و یاسا و ڕێسای خۆی هه‌یه و
پره‌نسیپ و ئه‌خلاقی خۆی ده‌وێ.
_ ئه‌و ڕۆژنامه
و گۆڤار و سایته ئینترنێتییانه سیاسه‌ت و مه‌به‌ستی
دیاریكراویان هه‌یه، مه‌نزوورم ئه‌وه نیه كه هه‌موو
به مه‌به‌ستی خراپ دامه‌زراون، به‌ڵام واش نیه هه‌مووشيان
مه‌به‌ستی خزمه‌ت به بزووتنه‌وه و كۆمه‌ڵگ |