|
وردبوونه‌وه‌یه‌ك له "ڕوانگه و پێشنیار"ه‌كانی
که‌مایه‌تیی كوميته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
به‌همه‌ن عه‌لی‌یار
b.aliyar@komala.org
به‌شی دووهه‌م
الف – كاری ئه‌و هاوڕێیانه وه‌ک ڕاگه‌یاندنی که‌مایه‌تی له نێو
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمهڵه‌دا
خۆڕێكخستن
وه‌ک که‌مایه‌تی(اقلیت) یا فڕاكسیۆن،
وه‌ک ڕه‌وشێک بۆ به‌ره‌وپێشبردنی
موبارزه‌ی نێوخۆیی له حیزبی سیاسی‌دا، به گشتی شێوه‌یه‌کی دروست و
ئه‌وڕۆیی‌یه. ئه‌و
ڕه‌وشه
ئه‌گه‌ر
له نێو حیزبه
سیاسییه‌كانی
ئێران و كوردستاندا ئه‌زموون و پێشینه‌ی زۆری له پشت نه‌بێ،
له دنیای ئه‌وڕۆدا ڕه‌وشێكی
ئاشنا و جێكه‌وتووه و له ته‌جره‌به‌کانی ده‌کرێ
به باشی
که‌ڵک وه‌رگیرێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕییانه کردوویانه یانی شكڵ‌پێدان
و خۆناساندنیان وه‌ک که‌مینه‌یه‌ک له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ئه‌وه
نیه له نه‌فسی خۆیدا كارێكی خراپ و جیێ‌ڕه‌خنه
بێ، به‌ڵکوو چۆنیه‌تیی کاره‌که‌یان
ئیرادی تێدایه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و
ئوسووڵه‌دا نیه که به پیێ
ئه‌وه فڕاکسیۆنێك له حیزبێكدا پێكدێ.
له‌وبابه‌ته‌وه هه‌ڵه و ئیرادی
جیددی له كاره‌که‌ی ئه‌واندا ده‌بینرێ،
له‌وانه:
1- که‌مایه‌تی (اقلیت) یا فڕاکسیۆن له‌سه‌ر بناغه‌ی پلاتفۆرم یا
ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕوانگه و
ڕێبازانه
پێک‌دێ
كه ده‌رکه‌وتووه بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ره. ئه‌و شتانه‌ی حیزبه‌که
به گشتی له‌سه‌ری هاونهزه‌ره
_ جا که‌م بێ یا زۆر _ یا حیزبه‌که به گشتی
خه‌ریكی
تاوتوێ كردنیه‌تی، ناتوانێ که‌مایه‌تی
یا فڕاكسیۆنی له‌سه‌ر پێك‌بهێنرێ.
خاڵی هاوبه‌ش یا شتی وا كه له ده‌ستووری
كاری كۆمه‌ڵه‌دایه بۆ
چاره‌سه‌ركردنیان، له نووسراوه‌ی ئه‌و
هاوڕییانه‌دا که‌م نیه. ئه‌و
هاوڕییانه هه‌رچیی له کۆمه‌ڵه‌دا به باشیان زانیوه له نووسراوه‌که‌ی
خۆیاندا هێناویانه، ئه‌وه وای
كردووه‌که نووسراوه‌که‌یان زیاتر وه‌ک به‌رنامه‌ی سیاسی بۆ حیزبێك
ده‌چێ تا پلاتفۆرمی
که‌مایه‌تی یا فڕاکسیۆنێك.
2
-
که‌مایه‌تی یا فڕاکسیۆن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
بنه‌مای باسی فكری و نه‌زه‌ری و
ئه‌وجۆره مه‌سه‌لانه‌ش بكرێ پێكی‌بێنی، له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزووعانه
پێک‌دێ كه قسه‌وباسی لێكراوه و مه‌علووم بووه بیروبۆچوونی جیاوازیان
له‌سه‌ره. مه‌نتیقی نیه و ناكرێ له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی هێشتا به ڕه‌سمی
و غه‌یری‌ڕه‌سمی كه‌س لیێ‌نه‌بیستوی، نه له هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
ته‌شكیلاتیدا ده‌قیقه‌یه‌ک قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و نه له هیچ
نووسراوه‌یه‌كی ناوخۆیی و ئاشكرادا دێڕێك ته‌وزیحی له‌سه‌ر دراوه
که‌مایه‌تی یا فڕاکسیۆن ڕاگه‌یه‌نی. به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وه‌ی له‌و
نووسراوه‌یه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌دا هاتووه ئه‌وه یه‌که‌مین جاره چ به
نووسراوه و چ به باس‌كردن له کۆبوونه‌وه ته‌شكیلاتییه‌كاندا، لێیان
ده‌بیسترێ وه‌ک:
-
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی بۆ چۆنیه‌تیی رێكخستن و كاری ته‌شکیلاتی نهێنی له
لاپه‌ڕه‌ی 3 پاراگرافی ئاخری نووسراوه‌كه‌دا داویانه،
-
ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی کوتراوه ده‌بێ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌دا
پێك‌بێ (لاپه‌ڕه‌ی 4 به‌ندی 3)،
-
ئه‌وه‌ی ده‌بێ سه‌همێك بۆ ژنان له هه‌موو كۆمیته‌كانی ته‌شکیلاتیدا
له‌به‌رچاو بگیرێ،
-
سانترالیزمی به‌هێز و زۆر جار بێكۆنتڕۆڵ یه‌کێك له ده‌رده‌كانی
له‌مێژینه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه که چه‌ند جار بووه‌ته هۆی كاره‌سات (لاپه‌ڕه‌ی
6)،
-
سه‌رده‌می حیزبی لێنینی و ئه‌و سانترالیزمه ڕه‌ها و تونده‌ی سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌م نه‌ماوه،
-
ئۆلگوی حیزبایه‌تیی حیزبی ژماره‌یه‌کی بچووكی "شۆڕشگێڕانی حیرفه‌یی "
و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی كارامه‌یی نه‌ماوه،
-
کۆمه‌ڵه بۆ وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک تێ‌ده‌کۆشێ كه ئه‌وه‌نده‌ی
دێموكراسی و ئازادی تێدا
هه‌بێ كه
ئیمكانی ئه‌وه بڕه‌خسێنێ به خه‌باتی سیاسی بكرێته وڵاتێكی
بێچه‌وسانه‌وه و بێ‌جیاوازیی چینایه‌تی،
- سۆسیالیزم و
دێمۆكراسی ده‌بێ لێك‌هه‌ڵپێكرێن،
-
.....
- .....
تازه ئه‌وانه به‌شێك له قسه نه‌كراوه‌كانی ئه‌و هاوڕێیانه‌یه که له
چوارچێوه‌ی باسی فكری و نه‌زه‌ری یا ته‌رح وپلانی كاری
ته‌شکیلاتیدایه، زۆر شتی دیكه‌ش له نووسراوه‌كه‌یاندا هه‌یه‌که به
مانایه‌کی دیكه تازه و نه‌کوتراون و هه‌رچی بیری لێ‌ده‌که‌مه‌وه
تێ‌ناگه‌م باس‌کردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی" کۆمه‌ڵه بۆ
حكوومه‌تی داهاتووی ئێران نابێ لایه‌نی پاشایه‌تی بگرێ "، له‌و
نووسراوه‌یه‌دا مه‌وزووعیه‌تی چییه ؟ ئه‌و نه‌وعه قسانه‌ش که‌م نین و
یه‌که‌م جار له‌و نووسراوه‌یه‌دا باسه‌که‌یان هاتووه‌ته‌گۆڕێ.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بخه‌یه‌سه‌ریه‌ک به ڕاشكاوی ده‌توانی بڵێی زۆر
له نیوه زیاتری ئه‌و شتانه‌ی له‌و نووسراوه‌یه‌دا هاتوون بۆ
یه‌که‌م‌جاره ئێمه له‌و هاوڕییانه‌ی ده‌بیستین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ڵێن
وانیه ڕای‌بگه‌یه‌نن له كام نووسراوه‌دا، له كام كۆنگره‌دا، له كام
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نداماندا، له كام جه‌له‌سه‌ی پاڵتاكیدا، ته‌نانه‌ت له
كام پلێنۆم یا کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا، له كوێدا ئه‌و
هاوڕێیانه كه‌لیمه‌یه‌کیان قسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزووعانه‌کردووه و
خه‌تێك نووسراوه‌یان نووسیوه. خۆ ده‌بێ بۆ ئه‌و هه‌موو مه‌وزووعه
گرینگانه پاراگرافێك ته‌وزیحیان به نووسراوه هه‌بێ، ئه‌گه‌ر هه‌یانه
با بڵاوی‌که‌نه‌وه.
ئه‌و هاوڕێیانه بۆخۆشیان باش ده‌زانن ئه‌و قسانه‌یان نه‌کردووه، له
لاپه‌ڕه‌ی 2ی نووسراوه‌که‌یاندا ئه‌وه به ڕوونی باس‌ده‌که‌ن و ده‌ڵێن:
" ئه‌وخاڵانه‌ی لێره‌دا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن به كورتی ڕوانگه‌ی
ئێمه، چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه له‌و
بوارانه‌دا به‌یان ده‌کا. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌و كاره یارمه‌تی
ده‌دا به ڕۆشن‌بوونه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان، به‌هێزكردنی خاڵه
هاوبه‌شه‌كان و لێك‌تێگه‌یشتن و نزیك‌بوونه‌وه‌ی زۆرترمان و پێك‌هێنانی
هاودڵی و یه‌کیه‌تییه‌کی پته‌وتر له ڕیزه‌كانی کۆمه‌ڵه‌دا. "
(لاپه‌ڕه‌ی2 ، پاراگرافی3)
ئه‌گه‌ر هێشتا ئه‌وه‌نده ته‌وزیح و ڕوونکردنه‌وه‌یه نه‌دراوه كه
ڕۆشنی‌كردبێته‌وه جیاوازییه‌کانمان چییه و خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان چین،
وه هێشتا ئه‌وه‌نده‌مان قسه‌وباس به‌یه‌که‌وه نه‌کردوه که
لێك‌تێگه‌یشتنمان هه‌بێ، ئه‌و که‌مایه‌تییه له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك
ڕاگه‌یاندراوه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان تازه ڕوانگه‌كانی خۆیان بۆ
ڕۆشنبوبوونه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان و لێك‌تێگه‌یشتن باس‌ده‌که‌ن،
باس‌کردنی ڕوانگه و نه‌زه‌ر که‌مایه‌تی و فڕاکسیۆنی بۆچییه؟
3 - ئه‌و هاوڕێیانه له ده‌ربڕینی قسه‌وباس و نه‌زه‌راتیاندا تا ئێستا
ئه‌وجۆره جووڵاونه‌ته‌وه که له سه‌ره‌وه باسی‌لێ‌كرا، له هه‌موو
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتیشدا به شاهێدی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه كه له‌و
كۆبوونه‌وانه‌دا _ چ کۆبوونه‌وه‌ی حوزووری و چ به پاڵتاك _ به‌شدار
بوون، هه‌میشه پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که ئیختیلافێكی سیاسیی
وا له نێو کۆمه‌ڵه‌دا نابینن و ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕێك جیاوازیی سه‌لیقه
و بۆچوون له‌سه‌ر هێندێك مه‌سایلی ته‌شکیلاتییه، به‌ڵام له هه‌موو
نووسراوه‌یه‌کیاندا و له هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤار و
سایته‌ئینترنێتیانه‌دا كه شتی خۆیان تێدا بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام
ئه‌وه ده‌ڵێن كه پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌زه‌راتیان گیراوه، به
ئامرازی ده سه‌ڵاتی حیزبی له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌كانیان جووڵاونه‌ته‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری جیاواز و ڕه‌خنه‌یان بووه بێده‌ست كراون و له‌و
جۆره ئیدیعایانه.
ئه‌وه ڕه‌وشێكی
خراپه ئه‌و هاوڕێیانه گرتویانه‌ته‌به‌ر، خۆ ئه‌وان تا ئێستا
نه‌زه‌رێكیان ده‌رنه‌بڕیوه تا كه‌س
پێشی‌پێ‌بگرێ. ڕێك به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه زیاتر له ساڵێكه ئێمه
داوایان لێ‌ده‌که‌ین قسه‌كانیان بكه‌ن و ئه‌وان خۆیان له ته‌وزیحدان
ده‌دزنه‌وه. له یه‌ک‌ساڵ‌ونیوی ڕابردوودا ئه‌وه ڕه‌وشی هه‌میشه‌یی
ئه‌و هاوڕێیانه بووه که له کۆبوونه‌وه ته‌شکیلاتییه‌کاندا كاتێك
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزووعانه قسه‌یان كردووه ته‌نیا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه
لێت مه‌علووم بێ له‌سه‌رچی قسه ده‌که‌ن و له قاڵبی به‌عزه حوكمێكدا
وه‌ک ئه‌وه‌ی" حیزبایه‌تی گۆڕاوه"، "ئێمه ده‌بێ ببین به حیزبی
O.N.G
كان"، "ئێمه هه‌ر نابێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆن بمێنینه‌وه" و ئه‌وجۆره
حوكمانه، نه‌زه‌ریان ده‌ربڕیوه. هه‌میشه ئێمه داوامان لێ‌كردون
ته‌وزیحی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و حوكمانه بده‌ن و پێشنیارمان پێ‌كردوون
کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی و سمینار و.......... بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و
باسانه دابنێن، وه هه‌میشه ئه‌وان بوون خۆیان له ته‌وزیحدان و
روونكردنه‌وه و دانانی کۆبوونه‌وه و سمینار و......شاردووه‌ته‌وه.
هه‌ركام له‌و هاوڕێیانه ته‌نانه‌ت 2 ده‌قیقه ته‌وزیح یا پاڕاگرافێك
نووسراوه‌ی له‌سه‌ر ناوه‌رۆك یا بۆ ڕوونكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌یڵین هه‌بووه،داوای لێ‌ده‌که‌ین بۆ بیروڕای گشتی
بڵاوی‌كاته‌وه. تازه ئه‌وه‌نده ته‌وزیحه هی ئه‌و نه‌زه‌رانه‌یه که
لانیکه‌م وه‌ک سه‌ردێڕی مه‌وزووعه‌كه یا وه‌ک حوكمدان لێیان بیستراوه،
ئه‌وانه‌ی له به‌ندی پێشوودا له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌كرد (وه‌ک
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می حیزبی لێنینی نه‌ماوه، حیزبی ژماره‌یه‌کی بچووكی
شۆڕشگێڕانی حیرفه‌یی
ده‌وره‌ی
به‌سه‌رچووه و...) ته‌نانه‌ت له‌و
حه‌دده‌شدا قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كراوه و بۆ یه‌که‌م‌جار له‌و
نووسراوه‌یه‌دا باسه‌که‌یان هێناوه‌ته‌گۆڕێ.
ئه‌و هاوڕێیانه
که‌م‌لوتفییه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن تۆمه‌تی ئه‌وه لێ‌ده‌ده‌ن
به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌زه‌راتیان
گیراوه یا له‌سه‌ر نه‌زه‌راتیان فشاریان خراوه‌ته‌سه‌ر. له ڕاستیدا
موشكیلی ئه‌وان ئه‌وه نیه که نه‌زه‌ریان هه‌یه و پێش به
نه‌زه‌ره‌كانیان ده‌گیرێ، موشكلی ئه‌وان ئه‌وه‌یه له ئه‌ساسدا
ئینسیجامی فكرییان نیه و سه‌روبه‌ری ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانه‌وێ وه‌ک
باسی نه‌زه‌ری بیكه‌نه بناغه و هۆكاری جیاوازیی خۆیان، بۆیان ناچێته‌وه
سه‌ریه‌ک، هه‌ر به‌و هۆیه‌ش تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆیان بكرێ خۆ له باس و
ڕوونکردنه‌وه ناده‌ن به‌ڵام تا بتوانن فه‌زای ئه‌وه سازده‌که‌ن كه
قسه‌مان هه‌یه و نایه‌ڵن بیكه‌ین. ئه‌وه ڕه‌وشێكی شیاوی ئه‌و
هاوڕێیانه نیه.
من له درێژه‌ی ئه‌و نووسراوه‌یه‌دا و كاتێك ده‌چمه سه‌ر قسه‌كردن
له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و مه‌وزووعانه‌ی له نووسراوه‌که‌یاندا هێناویانه،
تێ‌ده‌کۆشم ئه‌و نه‌بوونی ئینسیجامی فكرییه‌ی ئه‌وان نیشان بده‌م.
4
- كارێكی زۆر نادروستی دیكه که ئه‌و هاوڕێیانه کردوویانه ئه‌وه‌یه که
زۆر نابه‌جێ ئه‌و
باسانه‌ی كه
پێوه‌ندیی به ته‌شکیلاتی نهێنییه‌وه هه‌یه له‌و نووسراوه‌یه‌یاندا
بڵاویان‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی
بۆ چۆنیه‌تیی كاری ته‌شکیلاتی نهێنی داویانه هێشتا له پلینۆمه‌كان و
کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیشدا باسیان نه‌کردووه چۆن ده‌بێ
یه‌کجێ له‌سه‌ر ئینترنێت بڵاوی‌که‌نه‌وه، یا ته‌رحی پێك‌هێنانی هێزێكی
چه‌كداری نهێنی بۆ ئه‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر ئینترنێت بدرێته به‌ر باس و
لێكۆڵینه‌وه؟
ئه‌و كاره‌ی
ئه‌و هاوڕێیانه بێ ئێحساسی مه‌سئوولیه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه و نموونه‌ی
تیپیكی ئه‌و بۆچوونه‌یه که له سه‌ره‌تای
ئه‌و نووسراوه‌یه‌دا ئاماژه‌م پێ‌كرد كه جاری وایه کێشه‌ی جیناحی
وه‌ها ده‌لاقه‌ی بیر و فكری كه‌سه‌كان ته‌نگ ده‌کاته‌وه
که مه‌نفه‌عه‌تی شۆڕشه‌كه هیچ، مه‌سڵه‌حه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆشیان به
گشتی، له‌به‌رچاویان نامێنێ.
ئه‌و هاوڕێیانه هه‌موو ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ن و ته‌جره‌به‌ی
دوورودرێژی كار ته‌نانه‌ت له سه‌تحی ڕیبه‌ریی کۆمه‌ڵه‌شیاندا هه‌یه،
نازانن جێگای ئه‌و باسانه سه‌ر ئینترنێت نیه، ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه
نیه، ته‌نانه‌ت هه‌موو ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه و هه‌موو به‌شێكی كۆمه‌له‌ش
نیه؟
5- ڕه‌وشێكی نادروستی دیكه كه ئه‌و هاوڕێیانه له‌و جه‌ره‌یانه‌دا
گرتیانه‌به‌ر ئه‌وه بوو كه نووسراوه‌که‌ی خۆیان پێش ئه‌وه‌ی بیده‌ن
به کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه، له‌سه‌ر ئینترنێت بڵاویان كرده‌وه.
پاساوێكی كه بۆ ئه‌و كاره‌ی خۆیان هێناویانه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که
ئیجازه‌یان پێ‌نه‌دراوه (سكرتێری کۆمه‌ڵه ئیجازه‌ی نه‌داوه)
نووسراوه‌که‌ی ئه‌وان له نێو ته‌شکیلاتدا و له‌سه‌ر سایته
ئینترنێتییه‌کانی سه‌ربه‌کۆمه‌ڵه بڵاوبكرێته‌وه. ئه‌و هاوڕێیانه نه
كاره‌كه‌یان دروست بوو و نه پاساوه‌که‌یان ڕاسته. داوا له‌وان ئه‌وه
بوو كه ئه‌و نووسراوه‌یه‌یان پێش ئه‌وه‌ی له نێو ته‌شکیلات یا
ده‌ره‌وه‌دا بڵاوی‌که‌نه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
کۆمه‌ڵه‌دا قسه‌وباسی له‌سه‌ر بكرێ.
ئه‌و قسه‌وباسه بۆ ئه‌وه نه‌بوو ئیجازه‌یان پێ‌بدرێ نووسراوه‌که‌یان
بڵاوبکه‌نه‌وه یان نا، بۆخۆیان به‌باشی ده‌زانن له پێڕه‌وی ناوخۆی
کۆمه‌ڵه‌دا سه‌لمێندراوه که هه‌ركات که‌مایه‌تییه‌ک له کۆمه‌ڵه‌دا
پێك‌هات مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئۆرگانه ته‌بلیغاتییه‌کانی کۆمه‌ڵه بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه‌كانی خۆی كه‌ڵك‌وه‌رگرێ و له‌قه‌ده‌ر
قورساییه‌کی كه له نێو ته‌شکیلاتدا هه‌یه‌تی نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی
خۆی بنێرێ بۆ كۆنگره، وه ئه‌و مافه کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یا ده‌فته‌ری
سیاسی ناتوانن له كه‌سی وه‌رگرنه‌وه. قسه‌وباسه‌كه بۆ ئه‌وه بوو
قازانج‌وزه‌ره‌ره‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و که‌مایه‌تییه و بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له نووسراوه‌که‌دا هاتووه هه‌ڵسه‌نگێندرێ، چۆنیه‌تی
و ڕاده‌ی كه‌ڵك‌وه‌رگرتنی که‌مایه‌تی له‌و مافانه‌ی كه به‌پێی پێڕه‌وی
نێوخۆی کۆمه‌ڵه هه‌یه‌تی قسه‌ی لێ‌بكرێ، به‌پێی ئه‌وه‌ی ته‌جره‌به‌ی
كار‌كردی که‌مایه‌تی و فڕاکسیۆن له حیزبی ئێمه‌دا هێنده زۆر و ریشه‌دار
نیه، ئه‌گه‌ری پێشهاتنی گیروگرفت له چۆنیه‌تیی هه‌ڵسووكه‌وتی
ته‌شکیلاتیی که‌مینه و زۆرینه له‌گه‌ڵ یه‌کتر پێش‌بینی بكرێ
وچاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه. ئه‌وانه و شتی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته تاوتوێ
بكرێن و وه‌کوو پڕۆژه‌یه‌ک که کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه به که‌مینه
و زۆرینه‌وه خۆیان له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگ كردبێ، له‌سه‌ری پێك‌بێن و
هاوبه‌ش و هاوده‌نگ به سه‌رئه‌نجامی بگه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌ر وا كرابا _ ئێستاش نه‌چووه بچی ئێمه تێ‌ده‌کۆشین هه‌ر
بیهێنینه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته _ ئاكامه‌كه‌ی له 3 حاڵ به‌ده‌ر
نه‌ده‌بوو:
_
یا له پرۆسه‌یه‌کی قسه‌وباس و تاوتوێ‌كردنی مه‌سه‌له‌كاندا ئه‌و
مه‌سه‌لانه‌ی بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ره پێك‌گه‌یشتنی ته‌واوی له‌سه‌ر
پێك‌ده‌هات و موشكیله‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بوون، یا ده‌رده‌که‌وت كه
له‌سه‌ر به‌عزه شتێك بۆچوونی جیاواز هه‌یه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه
كاری هاوبه‌ش هه‌ر ده‌کرێ و یاسا و ڕێساكانی ئه‌وكاره هاوبه‌شه
سه‌ره‌ڕای هیندێك بۆچوونی جیاواز، دیاری‌ده‌کرا یا ده‌قیقتر ده‌کراوه،
یا حاڵه‌تی سێهه‌م ده‌رده‌که‌وت كه ئێمه به‌یه‌که‌وه ناتوانین له
حیزبێكدا بین. ئه‌وكات ئه‌گه‌ر له‌یه‌کیش جیاباینه‌وه هه‌م مه‌علووم
بوو له‌سه‌ر چی نه‌مانتوانیوه به‌یه‌که‌وه بین و هیچ ناخۆشییه‌ک له
نێواندا نه‌ده‌هاته‌پێش و هه‌م ده‌مانتوانی وه‌ک دوو
حیزبی زۆر دۆست
و نزیك به‌یه‌که‌وه
له‌سه‌ر مه‌سایلی هاوبه‌ش هاوكاری بكه‌ین.
ئه‌وكاره سوننه‌تی باش و دروستی له كاری حیزبی له كوردستاندا
داده‌مه‌زراند، حیزبایه‌تیی پوخته‌تر و كامڵتر ده‌کرد و به قازانجی
کۆمه‌ڵه‌ش بوو كه تا ئێستا بۆ زۆر شتی باش له كوردستان ڕچه‌شكێن بووه و
ڕه‌وشی باش و پێشكه‌وتووی هێناوه.
به‌داخه‌وه ئه‌و هاوڕێیانه وایان‌نه‌کردووه. تا ئێستا خۆیان له
قسه‌وباس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كار‌كردی خۆیان وه‌ک که‌مینه و دیاری‌كردن
یا ده‌قیقتركردنی یاسا و ڕێساكانی موناسباتی نێوان که‌مینه و زۆرینه
پاراستوه، حه‌ولیان داوه ئه‌وه‌ی بۆخۆیان پێیان باشه _ نه‌ك ئه‌وه‌ی
بۆیان هه‌یه _ بیكه‌ن، له‌و شوێنانه‌ی كه گیروگرفتێك زه‌مینه‌ی
خۆش‌كردوه ململانێی ته‌شکیلاتی پێك‌بێ به‌جێگای ئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌ن
چاره‌سه‌ری ته‌شکیلاتی بۆ موشكیله‌كه بدۆزرێته‌وه، رێگای ململانێ‌یان
هه‌ڵبژاردوه، له ململانێكانیاندا ئه‌وه نه‌بووه به پێی یاسا و
رێساكانی كاری ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه حه‌ق به‌وان بێ، به‌ڵکوو ئه‌وان بوون
كه ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌یان ناوه‌ته ژێر پی، وه له هه‌ر جێگایه‌کیش
به‌ربه‌ستی قانوونی و ته‌شکیلاتییان له به‌رابه‌ردا دروست كرابێ
تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان لێداوه که پاڵیان پێوه‌ناوین، به ئامرازی
ده‌سه‌ڵاتی ته‌شکیلاتی له‌گه‌ڵمان ده‌جوڵێنه‌وه، "حذف"مان ده‌که‌ن
و...، كورد وته‌نی "لێش‌ده‌ده‌ن و هاواریش ده‌که‌ن."
ئه‌وه‌ی له كرده‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌یه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌یه که
ئه‌وان تا ئێستا حازرنه‌بوون _ یا پێیان‌وابووه ناكرێ _ چۆنیه‌تیی
به‌ره‌وپێشبردن و به سه‌رئه‌نجام‌گه‌یاندنی ئه‌و موبارزه نێوخوییه‌ی كه
به شكڵی که‌مینه و زۆرینه له ته‌شکیلاتدا هاتووه‌ته‌پێش، وه‌ک
پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش، وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک كه ده‌کرێ و ده‌بێ ته‌وافوق و
هاوده‌نگیی هه‌موو کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی له‌سه‌ر به‌ده‌ست‌بێنی، وه‌ک
گرفتێكی نێو کۆمه‌ڵه که کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به که‌مینه و زۆرینه‌وه له
به‌رابه‌ریدا به‌رپرسه، چاو‌لێ‌بكه‌ن. ئه‌وان زیاتر وه‌ک حیزبێكی دیكه
له نێو کۆمه‌ڵه‌دا خۆ نیشان ده‌ده‌ن تا به‌شێك له کۆمه‌ڵه، قانوون و
یاسا و ڕێسای دڵخوازی خۆیان پێڕه‌و ده‌که‌ن، قه‌رار و بڕیاری خۆیان
ده‌ده‌ن و ...
. ئه‌وانه هیچی له‌گه‌ڵ ئوسووڵ وچوارچێوه‌ی كاری فڕاکسیۆن له حیزبێكدا
نایه‌ته‌وه.
له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و نووسراوه‌یه‌دا دێمه سه‌ر قسه‌کردن
له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی باسه‌کانی نووسراوه‌که‌ی ئه‌و هاوڕێیانه.
درێژه‌ی هه‌یه
|