|
وردبوونه‌وه‌یه‌ک له "ڕوانگه و پێشنیار"ه‌کانی
که‌مایه‌تیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه
به‌همه‌ن عه‌لی‌یار
b.aliyar@komala.org
به‌شی سێهه‌م
ب- ناوه‌رۆکی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له نووسراوه‌که‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌دا
باسی لێ‌کراوه:
ئه‌وه ته‌نیا
ڕه‌وشی کاری ئه‌و هاوڕێیانه نیه که ئیرادی تێدایه، ناوه‌رۆکی ئه‌و
بابه‌تانه‌ی له نووسراوه‌که‌شیاندا باسی لێ‌کراوه زۆر قسه
هه‌ڵده‌گرێ.
ئه‌و
نووسراوه‌یه تێکه‌ڵاوێکه له‌و مه‌سه‌له و مه‌وزووعانه‌ی که
بیروبۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ زۆر شتی دیکه که که‌س قسه‌ی
له‌سه‌ریان نه‌بووه یا نیه. ئه‌و تێکه‌ڵبوونه ئه‌وه‌نیه که ئه‌و
هاوڕێیانه پێیان نه‌زانیبێ، به‌ڵکوو کارێکی بیرلێکراوه‌یه و خۆیان
وایان‌کردووه. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌وه زیاتر له ساڵ‌ونیوێکه
ئه‌وان خۆ له ته‌وزیح‌دان و ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌زه‌رانه‌ی که له
به‌عزه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتیدا گۆشه‌یه‌کی ده‌درکێنن،
ده‌شارنه‌وه(بۆچی قسه‌کانیان ناکه‌ن دواتر ده‌گه‌رێمه‌وه‌سه‌ری).
ئێستاش ئه‌گه‌ر بۆیان‌گونجابا پێیان خۆش نه‌بوو زۆر شت بڵێن، به‌ڵام
ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێک له لایه‌نگرانی خۆشیانه‌وه که‌وتوونه‌ته
ژێر فشاری ئه‌وه که ده‌بێ قسه‌کانیان بکه‌ن. بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و
فشارانه خۆیان ناچار دیوه به‌عزه‌شتێک هه‌ر بڵێن، به‌ڵام چون
نه‌یانویستووه ده‌ستی خۆیان به‌ته‌واوی ڕووکه‌ن ئه‌وه‌ی کوتوویانه
تێکه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له و مه‌وزووعی مه‌ڕبووت و نامه‌ڕبووتی
دیکه‌یان کردووه، بێجگه‌له‌وه چۆنیه‌تیی داڕشتنی نووسراوه‌که و
پاش‌وپێش‌کردنی بابه‌ته‌کانی و له‌حن و شێوه‌ی به‌یانه‌که‌ی به‌جۆرێکه
که ده‌توانێ فکر و زه‌ینی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردی ئاگاداری
کێشه‌کان نین یا ئه‌و که‌سانه‌ی که شاره‌زایی زۆریان له کاری
ته‌شکیلاتی و موناسه‌باتی نێوخۆیی حیزبه‌سیاسییه‌کان نیه، به لاڕێدا
به‌رێ و به‌جۆرێک شوێنه‌ونکه(رد گم کردن) بکا که نه‌هێڵێ قسه و
مه‌به‌ستی ئه‌و هاوڕێیانه له‌و نووسراویه‌یاندا به‌ته‌واوی
وه‌ده‌ربکه‌وێ. بۆ وه‌ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان ده‌بێ ئه‌و نووسراوه‌یه
له بێژینگ بدرێ و شوێنه‌ونکه‌کانی ڕوون‌کرێنه‌وه. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌سه‌رنج بده‌نه‌ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه که له نووسراوه‌که‌ی
ئه‌وان ده‌رهێنراوه؛
- "ئێمه
خوازیاری ئه‌وه‌ین که کۆمیته حیزبییه هه‌ڵبژێردراوه‌کان له هه‌موو
ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاتانه به‌هره‌مه‌ند بن که پێڕه‌وی‌ناوخۆ پێیان
ده‌به‌خشێ."
(لاپه‌ڕه‌ی 3،
به‌ندی 1ی بواری ڕێکخراوه‌یی)
-
"پێڕه‌وی‌ناوخۆی کۆمه‌ڵه پێویسته.. به‌قازانجی ڕێگاکردنه‌وه بۆ
به‌شداریی زیاتری کادر و ئه‌ندامان له پڕۆسه‌ی بڕیارداندا، ئاڵ‌وگۆڕی
تێدا بکرێ. سنووری ماف و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمیته و ئۆرگان و ده‌زگا
حیزبییه‌کان به کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئۆرگانه‌کانی
ڕێبه‌رایه‌تیشه‌وه، پێویسته به شێوه‌یه‌کی ڕوونتر له
پێڕه‌وی‌ناوخۆدا دیاری بکرێن."(لاپه‌ڕه‌ی
4، به‌ندی 3ی بواری ڕێکخراوه‌یی)
- "له
کێشه نێوخۆییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا ئێمه ته‌ئکید ده‌که‌ین له‌سه‌ر
پێویستیی دیالۆگی هاوڕێیانه، مه‌ودادان به ڕه‌خنه‌گرتن،
لێپرسینه‌وه، لێک‌تێگه‌یشتن، فێربوون و تۆلێرانس له‌حاست یه‌کتر"
(لاپه‌ڕه‌ی 4، به‌ندی 4ی..)
- "ئێمه
ڕامان وایه په‌نابردن بۆ ئامرازی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی بۆ چاره‌سه‌ری
گرفتی ناوخۆیی و بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ناوخۆیی هه‌روه‌ک تا ئێستا
له کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیست‌دا نیشان‌دراوه ته‌نیا تواناییه‌کانمان
به فیڕۆده‌دا، پاکتاوکردن(ته‌سفیه)، بێده‌ست‌کردن و پاڵ‌پێوه‌نان
له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا هه‌رکات خۆی نیشان‌دابێ مێژوویه‌کی تاڵ و
شکست‌خواردووی هه‌یه."
(لاپه‌ڕه‌ی 4، به‌ندی 4ی..)
- "ئێمه
خوازیاری ئه‌وه‌ین له بنکه و مقه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵه(ته‌شکیلاتی
ئاشکرا)ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌ڵسووڕانی ئۆرگان و کۆمیته‌کان
یاسامه‌ند بکرێ و سنووری ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌ڵگه‌ی
ئاییننامه‌ییدا دیاری بکرێ."
(لاپه‌ڕه‌ی 5، به‌ندی 6ی..)
نموونه‌ی ئاوا
نه‌ک هه‌ر له‌بواری مه‌سایلی ته‌شکیلاتی، له‌هه‌موو زه‌مینه‌یه‌کدا،
له‌و نووسراوه‌یه‌دا یه‌گجار زۆره.
ئه‌وجۆره
قسه‌کردنه ته‌سویرێکی وا له موناسه‌باتی نێوخۆیی کۆمه‌ڵه و
موناسه‌باتی ڕێبه‌ریی کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی
ته‌شکیلات ده‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تێک له‌ڕێبه‌ریی کۆمه‌ڵه‌دا
ته‌شکیلاتیان هێنابێته ژێرچنگی خۆیان، نه گوێ‌بده‌نه ئه‌ساسنامه،
نه ڕه‌خنه له که‌س ببیستن، نه‌حازر به دیالۆگ بن، نه که‌س بتوانێ
لێیان‌بپرسێته‌وه، نه بێجگه‌له پاڵ‌پێوه‌نان وده‌رکردنی ناڕازییان
شتێکی دیکه‌بزانن و. ..
ئه‌و ته‌سویره
کاتێک له‌گه‌ڵ بوختانی وه‌ک ئه‌وه که " لایه‌نێک له رێبه‌رایه‌تیی
کۆمه‌ڵه له‌و ده‌وره‌یه‌دا هه‌وڵی‌دا به به‌کارهێنانی
ئامرازی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی وڵامی گرفته‌کان بداته‌وه و به‌شێک له
ته‌شکیلات بداته بنباڵی خۆی و چاوپۆشی له خه‌تاکانی بکا و به‌شێکی
دیکه وه‌ک نه‌یار چاولێ‌بکا" (لاپه‌ڕه‌ی 5،
پاڕاگڕافی یه‌که‌م)، یا "یه‌که‌مین گوشاره ماڵییه‌کان ڕوویان
کردووه‌ته‌به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه" (لاپه‌ڕه‌ی 1، پاڕاگڕافی
3)، وه ئیدیعای وه‌ک ئه‌وه که:
".. ئێمه
بڕوامان به‌وه‌یه که په‌ره‌دان به دێمۆکڕاسیی ناوخۆیی له ئێستای
حیزبی ئێمه‌دا پێویستییه‌کی هه‌نووکه‌یی و گرینگه بۆ
گه‌شه‌کردنی ڕێکخراوه‌که‌مان، جه‌ماوه‌ری‌کردنه‌وه‌ی و بۆ
دوورکه‌وتنه‌وه‌ی زۆرتر له حاڵه‌تی سێکت و فێرقه"(لاپه‌ڕه‌ی
6، پاڕاگڕافی یه‌که‌م) تێکه‌ڵ ده‌کرێ، ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر ئاگاداری
مه‌سه‌له‌کان نین یا زۆر له‌و قسانه ورد نه‌بوونه‌ته‌وه باوه‌ڕ
ده‌که‌ن که وه‌زعی نێو کۆمه‌ڵه ئاوایه‌و ئه‌و هاوڕێیانه به‌ڕاستی
خه‌ریکی به‌قه‌ولی خۆیان "چاکسازی"ی سیستمی کۆمه‌ڵه و نه‌جات‌دانی
کۆمه‌ڵه له‌و وه‌زعه‌ن، به‌ڵام که سه‌رنج بده‌یه دوو مه‌سه‌له
ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وانه‌ی له‌و نووسراوه‌یه‌دا ئیدیعای ده‌کرێ هێنده‌ش وا
نین.
یه‌که‌م
مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی
پێ‌کرا و زۆر نموونه‌ی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته‌ش که له نووسراوه‌که‌ی
ئه‌و هاورێیانه‌دا که‌م نین، به‌وجۆره‌ی که نووسراوه له ته‌واوی
کۆمه‌ڵه‌دا هیچکه‌س موخالیفی نیه. هه‌موو که‌س وا بیرده‌کاته‌وه نه‌ک
هه‌ر ئه‌وان، به‌ڵام چون ئه‌وان کوتوویانه و له‌نووسراوه‌یه‌کدا ئه‌و
مه‌سه‌لانه‌یان باس‌کردووه که به‌حیساب ده‌بێ جیاوازییه‌کانی ئه‌وان
به‌یان‌کا، خوێنه‌ر پێی‌واده‌بێ ئه‌وه ئه‌وان پاش کۆڵێک دیالۆگ و
قسه‌وباس و بێنه‌وبه‌ره و پێک‌نه‌هاتن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه،
بۆچوونه‌کانی خۆیان به‌و شێوه‌یه فورموله کردووه و ده‌یهێنن بۆ
کۆنگره تا له‌وێ په‌سند بکرێ.
مه‌سه‌له‌ی
دووهه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌وان تا ئێستا له هیچ‌کوێ حه‌ولیان نه‌داوه
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی لێی‌ده‌ده‌ن بیسه‌لمێنن. ده‌ڵێن به ئامرازی
ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له‌گه‌ڵمان جوڵاونه‌ته‌وه‌و وه‌ک نه‌یار چاولێکراوین،
به‌ڵام ناڵێن کێ و له‌چ مه‌وردێکدا و به‌پێی کام به‌ڵگه؟
له ته‌واوی
یه‌ک‌ساڵ‌ونیوی ڕابردوودا ئه‌و هاوڕێیانه به‌و شێوه‌یه خۆیان له
ته‌وزیح‌دان و ڕوونکردنه‌وه شاردووه‌ته‌وه. شتی دیاریکراویان
نه‌کوتووه یا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاریکراو ئیدیعایه‌کیان
کردبێ، قه‌ت خۆیان له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جیددی نه‌داوه که ده‌ری‌خا
ئیدیعاکه‌یان چه‌نده ڕاسته. له‌و نووسراوه‌یه‌شیاندا که به‌حیساب
ده‌بێ قسه‌ی دیاریکراوی ئه‌وانی تێدابێ هه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌یان
گرتووه‌ته‌به‌ر. ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بۆ "چاکسازی" له کۆمه‌ڵه‌دا
و "په‌ره‌پێدان به دێمۆکڕاسیی ناوخۆیی" حه‌ول‌ده‌ده‌ن ده‌بێ:
- به جێگای
ئه‌وه‌ی بڵێن کۆمیته حیزبییه‌کان له هه‌موو ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاته
به‌هره‌مه‌ند بن که پێڕه‌وی‌ناوخۆ پێێان ده‌به‌خشێ، بڵێن کام کۆمیته،
کام مافی لێ‌ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه.
- به جێگای
ئه‌وه‌ی بڵێن پێویسته سنووری ماف و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
و کۆمیته‌کانی دیکه له پێڕه‌وی‌ناوخۆدا ڕوونتر بکرێته‌وه، ئه‌و
خاڵانه‌ی ئه‌و سنوورانه ڕوونتر ده‌کاته‌وه پێشنیار بکه‌ن و بیده‌ن
به کۆنگره بۆ په‌سند‌کردن.
- به جێگای
ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه ته‌ئکید ده‌که‌ین له‌سه‌ر دیالۆگ و ڕه‌خنه‌گرتن و
...، بڵێن و بیسه‌لمێنن کێ خۆی له دیالۆگ و ڕه‌خنه و لێپرسینه‌وه
شاردووه‌ته‌وه.
- به جێگای
ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و
هه‌ڵسووڕانی کۆمیته و ئۆرگانه‌کان له بنکه و مقه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵه
(ته‌شکیلاتی ئاشکرا) یاسامه‌ند بکرێ، ئه‌و یاسایانه‌ی پێیان باشه
پێشنیاری که‌ن. (هه‌رچه‌ند هه‌موو ئه‌و کۆمیته‌و ئۆرگانانه یاسا و
ڕێسای خۆیان هه‌یه. یه‌کێک ده‌توانێ ڕه‌خنه‌ی هه‌بێ که ئه‌و
یاسایانه به‌ڕێوه‌ناچن یا یاسای باشتری به نه‌زه‌ر بگا، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر قسه ئه‌وه‌بێ تازه یاسا بۆ ئه‌و شوێنانه دابنرێ ئه‌ی ئه‌و
ته‌شکیلاته سالهایه چۆن به‌ڕێوه‌چووه؟)
- ....
- ....
ئه‌و هاوڕێیانه
نه‌ک هه‌ر له بواری مه‌سایلی نێوخۆیی ته‌شکیلات، به‌ڵکوو له بواری
مه‌سایلی سیاسیش‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشان‌ده‌ن که قسه‌یان هه‌یه، هه‌ر
ئه‌و ڕه‌وشه ڕه‌چاوده‌که‌ن، بۆ نموونه نووسیویانه:
"ئێمه
له‌و بڕوایه‌داین که به‌بێ دانپێدانان و به‌ڕه‌سمیناسینی مافی خه‌ڵکی
کوردستان له‌لایه‌ن به‌شداربووانی هه‌ر ئیئتیلافێکی داهاتوو و
ئیحتیمالیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، کۆمه‌ڵه نابێ ملکه‌چی هیچ په‌یمان و
خۆبه‌ستنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بێ که ڕوانین و بڕیار بۆ چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی کورد، به ناڕۆشنی و
لێڵی باس بکات یان بیهێڵێته‌وه بۆ ته‌وافۆقاتی نادیاری داهاتوو."(لاپه‌ڕه‌ی8،
پاڕاگڕافی ئاخر). یا
"کۆمه‌ڵه
ده‌بێ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نییه‌کانی ناو ئێران
وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ژنان، خوێندکاران، کرێکاران، موعه‌لیمان و ...
ڕاسته‌وخۆ وه‌ک هێزێکی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان پێوه‌ند بگرێ و وه‌ک
به‌شێکی گرینگی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی قه‌بووڵیان بکات، ..."(لاپه‌ڕه‌ی
9)
مه‌علووم نیه
ڕووی ئه‌و قسانه له کێیه؟ کێ تا ئێستا له کۆمه‌ڵه‌دا خیلافی
ئه‌وانه‌ی کوتووه یا کردووه؟ پێویستیی باس‌کردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه
له‌و نووسراوه‌یه‌دا چییه؟
له‌و
بابه‌ته‌وه ئه‌و هاوڕێیانه له نووسراوه‌که‌یاندا به هێنانه‌گۆڕێی
چه‌ند مه‌وزووعی دیکه له‌وه واوه‌تر ده‌چن و جۆرێک قسه‌ده‌که‌ن که"
زۆر ئاوهه‌ڵده‌گرێ." له لاپه‌ڕه‌ی 9ی نووسراوه‌که‌یاندا کاتێک قسه
له"بزووتنه‌وه‌ناوخۆییه‌کانی ئێران و قورسایی و شوێنیان" ده‌که‌ن ئاوا
ده‌نووسن:
"به
پێویستی ده‌زانین ئه‌وه‌ش بڵێین که له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران‌دا
کۆمه‌ڵه ده‌بێ بۆ ئاڵترناتیوی داهاتووی ئێران به ڕۆشنی لایه‌نی
کۆماریخوازی بگرێ و به‌رانبه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی نیزامی پاشایه‌تی
هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندراوی هه‌بێ. هه‌رچه‌ند هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستی
کۆمه‌ڵه بووه به‌ڵام بۆ جارێکی دێکه‌ش ڕه‌سمیکردنه‌وه‌ی به قازانجی
کۆمه‌ڵه، به‌ره‌ی دێمۆکڕاسیخوازیی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی کوردستانه."
مه‌به‌ستی ئه‌و
هاوڕێیانه له هێنانه‌گۆڕێی ئه‌و باسه چییه؟ چی‌یان له کێ دیوه که
گومانی ئه‌وه‌یان لێ په‌یدا بووه کۆمه‌ڵه له‌وانه‌یه دڵی بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی نیزامی پاشایه‌تی لێ‌بدا؟ به چی ده‌ڵێن هه‌ڵوێستی
ڕاگه‌یاندراو؟ هه‌زاران لاپه‌ڕه بڵاوکراوه له‌سه‌ر ڕێباز و فکر و
سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه، بیست‌وچه‌ند ساڵ ته‌بلیغاتی هه‌مووڕۆژه‌ی
ڕادیۆیی، هه‌زاران کۆبوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی و وتار و سوخه‌نڕانی و
ده‌یان به‌ڵگه‌ی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته هیچی هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندراو
نین؟ ئه‌و "جارێکی دیکه‌ش ڕه‌سمیکردنه‌وه"یه چ پێویستییه‌کی هه‌یه و
کوێی به قازانجی کۆمه‌ڵه‌یه؟
ئه‌و هاوڕێیانه
ده‌بێ ئه‌وه ڕوون‌که‌نه‌وه مه‌به‌ستیان له باس‌کردنی ئه‌و
مه‌وزووعه له نووسراوه‌که‌یاندا چییه؟
یا له
لاپه‌ڕه‌ی 10ی نووسراوه‌که‌یاندا و کاتێک باسی "پێوه‌ندی ده‌ره‌کی و
نێوده‌وڵه‌تی" ده‌که‌ن ده‌نووسن:
".. ئێمه
نه‌زه‌رمان وایه که هه‌رچه‌شنه پێوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان
ده‌بێ به بڕیارنامه و په‌سندکراوی ڕۆشن و نووسراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
بێت. خوازیاری ئه‌وه‌ین که هه‌موو ئامانج و سیاسه‌تێکی ئێمه له هه‌ر
پێوه‌ندییه‌کدا دیاریکراو و ڕۆشن بێ و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دیاریی بکات و
بنرێته ئیختیار کادر و ئه‌ندامان. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ده‌بێ
كۆمه‌ڵه تێ‌بکۆشێ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیی خۆی و بزووتنه‌وه‌ی کوردستان
بێ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕاشکاوانه جۆر و ڕاده‌ی پێوه‌ندییه‌کانی
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و دنیای ده‌ره‌وه دیاری بکات."
وه له درێژه‌ی
ئه‌و باسه و له‌پاڕاگڕافی دواتردا ده‌نووسن:
"پێویسته
ئه‌وه‌ش بڵێین که سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی، ئێستا ڕوانگه‌یه‌کی دیاره له
ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا و ته‌نانه‌ت له ناو ڕیزه‌کانی خۆشمان‌دا
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه. کۆمه‌ڵه ده‌بێ دژ به سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی که
ده‌بێته هۆی ده‌سته‌وستانی له ناو خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ریدا، هه‌ڵوێست و ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌بێ."(لاپه‌ڕه‌ی
11)
ئینسان وه‌ختێک
ئه‌و نه‌وعه قسه‌کردنه ده‌بینێ سه‌ری سوڕده‌مێنێ ئه‌و هاوڕێیانه
چۆن ئیجازه‌یان به خۆیان داوه شتی وا بنووسن و داده‌مێنێ چۆن جوابیان
بداته‌وه.
_ نووسیویانه "
ئێمه نه‌زه‌رمان وایه هه‌رچه‌شنه پێوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان
ده‌بێ به بڕیارنامه و په‌سندکراوی ڕۆشن و نووسراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
بێت"، ئه‌ی باقی جه‌ماعه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی نه‌زه‌ریان وایه ئه‌و
کاره قسه‌لێکردن و بڕیاردانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ناوێ و یه‌ک‌دوو
نه‌فه‌ر له ماڵی خۆیان سرت‌وخورتێک بکه‌ن و بچن ئه‌و پێوه‌ندییانه
بگرن؟
_ نه‌زه‌ری
ئه‌وان وایه "له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ده‌بێ کۆمه‌ڵه تێ‌بکۆشێ
پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیی خۆی و بزووتنه‌وه‌ی کوردستان بێ و له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایانه ڕاشکاوانه‌جۆر و ڕاده‌ی پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تان و دنیای ده‌ره‌وه دیاری بکات"، وادیاره ده‌بێ نه‌زه‌ری
باقی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌وه بووبێ که ئێمه ده‌بێ
له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردستان بکه‌وینه سات‌وسه‌ودا له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تان و کۆمه‌ڵه بکه‌ینه ده‌ستمایه‌ی ئه‌و موعامه‌لاته.
_ ئه‌وان
نه‌زه‌ریان وایه "کۆمه‌ڵه ده‌بێ دژ به سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی بی"،
ئێمه‌ش دانیشتوین خودا ڕه‌حممان پێ‌بکا و ئامریکا ڕزگارمان کا.
ئه‌و نه‌وعه
قسه‌کردنه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه چه‌واشه‌کاریی ئاشکرا و
به‌ته‌واومه‌عنایه. له بواری پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دوو مه‌سه‌له‌ی تازه‌بۆ کۆمه‌ڵه
هاتووه‌ته‌ئاراوه، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامریکا و داوای ئه‌ندامه‌تی له
ئه‌نترناسیۆناڵی سۆسیالیست.
کۆمه‌ڵه
مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامریکای له چه‌ندین پلێنۆم و
کۆبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی‌دا
داوه‌ته‌به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و ئامانج و سیاسه‌تی خۆی به‌ته‌واوی
ڕوون‌کردووه‌ته‌وه، هیچکام له‌و هاوڕێیانه‌ش له هیچکام له‌و
کۆبوونه‌وانه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت و بۆچوونانه نه‌بووه
که په‌سندکراوه، یه‌که‌م که‌سیش که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه بۆ
پێوه‌ندی‌گرتن له‌گه‌ڵ ئامریکا چووه کاک عۆمه‌ری ئێلخانی‌زاده خۆی
بووه.
مه‌سه‌له‌ی
داوای ئه‌ندامه‌تی له ئه‌نترناسیۆناڵی سۆسیالیستیش له چه‌ندین پلێنۆم
و کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی‌دا تاوتوێ‌کراوه
ئه‌وجار له‌سه‌ری ساغ‌بووینه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت داوای ئه‌ندامه‌تی له
ئه‌نترناسیۆناڵی سۆسیالیست هه‌رچه‌ند له پلێنۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا
له‌سه‌ری ساغ‌ببووینه‌وه، نزیکه‌ی ساڵێک ئه‌و داوایه ڕاگیرا تا له
کۆنگره‌دا په‌سند بکرێ، له کۆنگره‌شدا سمینارێکی تایبه‌تی بۆ
قسه‌وباس‌کردن و ڕوونبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌ندامانی کۆنگره له‌سه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گیرا، ئه‌وجار خرایه به‌ر ده‌نگدان.
نه‌ک هه‌ر
ئه‌وانه هه‌رکات بڕیار هاتبێته سه‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تێک، ڕێکخراوێک و ته‌نانه‌ت حیزبێک له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگیرێ،
پێشتر له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ته‌نانه‌ت جاری‌وایه
له پلێنۆمه‌کاندا قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه و په‌سند کراوه. گوزارشی
هه‌موو پێوه‌ندییه‌کیش دراوه‌ته‌وه به کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به
تێروته‌سه‌لی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه، له کۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌نداماندا گوزارش دراوه‌ته‌وه و وت‌ووێژی ڕادیۆیی و ته‌له‌ویزیۆنیی
ڕوو به ده‌ره‌وه‌شی له‌سه‌ر کراوه.
ئه‌وه ڕه‌وشی
کاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه بووه و صورتجلسه و نووسراوه و
نه‌وار و فیلم و به‌ڵگه‌کانی هه‌یه، تازه هاوڕییان ده‌ڵێن پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان ده‌بێ به بڕیارنامه و په‌سندکراوی ڕۆشن و
نووسراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بێ؟
تا ئێستا له
هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتی - چ کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و چ له سه‌تحی ئه‌ندامان - له 3-4 ساڵی ڕابردوودا هیچکام
له‌و هاوڕێیانه ته‌نانه‌ت یه‌کجاریش له‌و نه‌وعه قسانه‌یان
نه‌کردووه که له‌و نووسراوه‌یه‌یاندا نووسیویانه، ئه‌ی بۆچی لێره‌دا
ئاوا ده‌نووسن؟
هه‌رکام له‌و
هاوڕێیانه ده‌ڵێن وا نیه و ئیدیعای ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌و
بابه‌ته‌وه قسه‌یان هه‌بووه و قسه‌یان کردووه با بڵاوی‌که‌نه‌وه،
یا ئێستاش نه‌چووه بچێ، هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی دیاریکراویان له‌و
پێوه‌ندییه ده‌ره‌کی و نێو ده‌وڵه‌تییانه هه‌یه که به نێوی
کۆمه‌ڵه‌وه کراوه به ئاشکرا ڕایگه‌یه‌نن، به‌ڵام قسه‌ی ڕوون و
دیاریکراو که ئینسان بزانێ ڕه‌خنه‌یان له چییه نه‌ک قسه‌ی کوللی وه‌ک
ئه‌وه که کۆمه‌ڵه ده‌بێ تێ‌بکۆشێ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیی خۆی و
بزووتنه‌وه‌ی کوردستان بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه ڕه‌خنه‌ی ڕۆشن و
دیاریکراوی خۆیان باس نه‌که‌ن نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بن ئه‌وجۆره
قسانه‌یان له تۆمه‌ت‌لێدان و بوختان‌هه‌ڵبه‌ستن بۆ کۆمه‌ڵه، زیاتر
حیسابی بۆ بکرێ.
کۆمه‌ڵه
حیزبێکی پاک، شه‌فاف و ڕاستگۆ بووه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و کارانه‌ی
بڕیاری له‌سه‌ر داوه و کردوویه‌تی جوابده‌ره‌وه‌یه و په‌روه‌نده‌ی
پاکه. ئه‌و هاوڕێیانه حه‌قیان نیه ئاوا نامه‌سئوولانه ته‌م و گومان
بخه‌نه سه‌ر ئه‌و ڕواڵه‌ته شه‌فافه‌ی که کۆمه‌ڵه له کۆمه‌ڵگادا
هه‌یه‌تی، وه له پڕه‌نسیپ و ئه‌خلاقی سیاسیی شۆڕشگێڕانه به‌دووره
ئاوا سه‌باره‌ت به هاوڕێێانی دیکه‌ی خۆیان له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
کۆمه‌ڵه‌دا بدوێن که ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر
سوننه‌ته پاک و شۆڕشگێڕانه‌کانی له‌وان سوورتر نه‌بن، له‌وان کورتی
ناهێنن.
درێژه‌ی
هه‌یه..
|