|
وردبوونه‌وه‌یه‌ک له "ڕوانگه و پێشنیار"ه‌کانی
که‌مایه‌تیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه
به‌همه‌ن عه‌لی‌یار
b.aliyar@komala.org
به‌شی چواره‌م
تێکه‌ڵ‌کردنی ئه‌و مه‌سه‌له مه‌ڕبووت و نامه‌ڕبووتانه له‌گه‌ڵ یه‌کتر
و ئه‌و بوختان‌هه‌ڵبه‌ستن و له‌حن و به‌یانه نه‌شیاوه‌ی ئه‌و
هاوڕێیانه له نووسراوه‌که‌یاندا، هه‌موو بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رنجی
خوێنه‌ر نه‌چێته سه‌ر جه‌وهه‌ری ئه‌سڵیی قسه و بۆچوونه‌که‌یان و
هه‌موو ئه‌و شوێنه‌ونکانه‌یان بۆیه کردووه که له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا
بڵێن:
له باری سیاسییه‌وه:_"کۆمه‌ڵه حیزبێکی شۆڕشگێڕی چه‌پ و
سوسیالیسته که خه‌ت و بنه‌ما نه‌زه‌رییه‌که‌ی پێداگرییه له‌سه‌ر
سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی".(لاپه‌ڕه‌ی
7)
_ "کۆمه‌ڵه بۆ وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک تێده‌کۆشێ که ... ئه‌وه‌نده‌ی
دێمۆکڕاسی و ئازادی تێدا هه‌بێ که ئیمکانی ئه‌وه بڕه‌خسێنێ به
خه‌باتی سیاسی بکرێته وڵاتێکی بێچه‌وسانه‌وه و بێ‌جیاوازیی چینایه‌تی
و دابه‌شبوون به چینی ژێرده‌ست و بانده‌ست".(لاپه‌ڕه‌ی7،
پاڕاگڕافی 1) وه
_ "به‌و ڕوانگه‌گه‌له‌وه که بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر ته‌بایی و
لێکهه‌ڵپێکرانی سوسیالیزم و دێمۆکڕاسی دامه‌زراوه، پێمان‌وایه
کۆمه‌ڵه هه‌ر وه‌ک زۆرجار باسی کراوه ناتوانێ و ناکرێ له چه‌شنی
حیزبه کۆمۆنیسته‌کان بێ و بیری دیکتاتۆڕیی پرۆلیتاریا په‌یڕه‌وبکات و
حیزبێکی ئیدئۆلۆژیک بێ".(لاپه‌ڕه‌ی7،
پاڕاگڕافی 1)
وه له باری ته‌شکیلاتی و ساختاری حیزبییه‌وه: _ "سه‌رده‌می
حیزبی لێنینی و ئه‌و سانتڕالیزمه ڕه‌ها و تونده‌ی که سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌م له سۆڤیه‌ت هاته ئاراوه و دواجاریش بوو به ئولگووی
حیزبایه‌تیی هه‌موو حیزبه چه‌په‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌سه‌رچووه.
ئه‌زموونی مێژوویی و هی خۆشمان نیشانی‌داوه که ئه‌م چه‌شنه
ئولگووه‌ی حیزبایه‌تی، یانی حیزبی ژماره‌یه‌کی بچووکی "شۆڕشگێڕانی
حیڕفه‌یی" و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی، کارامه‌یی نه‌ماوه".(لاپه‌ڕه‌ی
6)
ئه‌وه یه‌که‌مجاره ئه‌و قسانه له‌و هاوڕێیانه ده‌بیسترێ. له
یه‌ک‌ساڵ‌ونیوی ڕابردوودا که ئه‌وجۆره مه‌وزووعانه له نێو
کۆمه‌ڵه‌دا باسیان لێ‌کراوه، ئه‌وان له‌وانه زیاتریان نه‌کوتووه
که: "حیزبایه‌تی گۆڕاوه"، "ئێمه وه‌ک ساڵی 58
بیرناکه‌ینه‌وه"، "کۆمه‌ڵه ده‌بێ ببێ به حیزبی ان.جی.ئۆ کان"
و ...، وه هه‌میشه خۆیان له شی‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه و باسی
نه‌زه‌ری و موناقه‌شه‌ی فکری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه شاردووه‌ته‌وه.
ئێستاش بۆ هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له گرینگانه له‌وه‌نده ته‌وزیحه‌ی
سه‌ره‌وه که له نووسراوه‌که‌ی خۆیان ده‌رهێنراوه، که‌س هیچی زیاتری
چ به باس و چ به نووسراوه لێ‌نه‌بیستوون. که‌مایه‌تیی ئه‌و
هاوڕێیانه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌نده ته‌وزیح و ڕوونکردنه‌وه‌یه
ڕاگه‌یاندراوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌و قسه‌یه‌ی خۆیان له لاپه‌ڕه‌ی 2ی
نووسراوه‌که‌یاندا که ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و نووسراوه‌یه‌یان
نووسیوه که: "له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌م‌کاره یارمه‌تی‌ده‌دا
به ڕۆشنبوونه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان، به‌هێزکردنی خاڵه هاوبه‌شه‌کان و
لێک‌تێگه‌یشتن و نزیکبوونه‌وه‌ی زیاترمان و ..."، وه‌فادار
ماون، ئه‌وه له ڕێگای ئه‌و نووسراوه‌یه‌وه داوایان لێ‌ده‌که‌ین بۆ
ئه‌وه‌ی باشتر له ێه‌کتر تێ‌بگه‌ین و لێمان مه‌علووم بێ
جیاوازییه‌کانمان چین، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ته‌وزیحی
زیاتر بده‌ن و ڕوونی‌که‌نه‌وه مه‌نزووریان چیه:
_ " سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک "چیه؟ یه‌که‌م‌جار ئه‌و باسه وه‌ک له‌بیرم
بێ له کۆنگره‌ی 6ی حیزبی دێمۆکڕات له ساڵی 62ی هه‌تاویدا هاته گۆڕێ
و له‌و کۆنگره‌یه‌دا په‌سندکرا، ئایا ئه‌و هاوڕێیانه مه‌نزووریان
هه‌مان باسه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نیه ئه‌وان به چی ده‌ڵێن سوسیالیزمی
دێمۆکڕاتیک؟
_ ده‌سته‌واژه‌ی "عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی" له‌جیاتی سوسیالیزم
به‌کارده‌هێنرێ، ئه‌وان نووسیویانه پێداگری ده‌که‌ن له‌سه‌ر
سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رقی سوسیالیزمی
دێمۆکڕاتیکی ئه‌و هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ سوسیالیزم چیه؟
_ نووسیویانه بۆ وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک تێ‌ده‌کۆشن که ئیمکانی
ئه‌وه بڕه‌خسێنێ به خه‌باتی سیاسی بکرێته وڵاتێکی بێچه‌وسانه‌وه و
بی‌جیاوازیی چینایه‌تی، ئه‌وه جه‌وهه‌ری بۆچوونی
سوسیال‌دێمۆکڕاته‌کانه. ئایا ئه‌و هاوڕێیانه خۆیان به
سوسیال‌دێمۆکڕات ده‌زانن؟ ئه‌گه‌ر جوابه‌که موسبه‌ته بۆچی یه‌کڕاست
ناڵێن سوسیال‌دێمۆکڕاتین و ده‌ڵێن سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیکمان ده‌وێ؟
ئه‌گه‌ر جوابه‌که مه‌نفییه جیاوازیی خۆیان له‌گه‌ڵ سوسیال‌دێمۆکڕاسی
له چیدا ده‌بینن؟
_ کوتوویانه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه سوسیالیزم و دێمۆکڕاسی ده‌بێ
لێک‌هه‌ڵپێکرێ، چی له سوسیالیزمدا یا کوێی سوسیالیزم به نادێمۆکڕاتیک
ده‌بینن که پێیان‌وایه ده‌بێ له‌گه‌ڵ دێمۆکڕاسی لێکی‌هه‌ڵپێکی؟
به‌گشتی لێکهه‌ڵپێکانی سوسیالیزم و دێمۆکڕاسی چیه و بۆچیه؟
_ حیزبه کۆمۆنیسته‌کان چۆنن که کۆمه‌ڵه نابێ وه‌ک ئه‌وان بێ؟ بۆ
نابێ وه‌ک ئه‌وان بێ؟
_ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان له " دیکتاتۆڕیی پڕۆلێتاریا " چیه که ده‌ڵێن
کۆمه‌ڵه ناتوانێ و ناکرێ په‌یڕه‌وی بکات؟ " دیکتاتۆڕیی پڕۆلێتاریا "
نه‌زه‌رییه‌یه‌که له بواری فه‌لسه‌فی‌دا و " دیکتاتۆڕی و خه‌فه‌قانی
سیاسی " که به‌عزه حکوومه‌تێک یا به‌عزه ڕێژیمێک دای‌ده‌سه‌پێنن،
باسێکه له بواری سیاسه‌تدا. ئایا ئه‌و هاڕێیانه ئه‌و دوو بواره به
یه‌ک ده‌بینن و به‌و هۆیه ده‌ڵێن کۆمه‌ڵه ناتوانێ بیری دیکتاتۆڕیی
پڕۆلێتاریا په‌یڕه‌و کا؟ ئه‌گه‌ر به یه‌کی نابینن " دیکتاتۆڕیی
پڕۆلێتاریا " تێئۆری و نه‌زه‌رییه‌یه‌که ئه‌گه‌ر یه‌کێک قه‌بووڵی
نه‌بێ ده‌بێ باسی نه‌زه‌ریی له‌سه‌ر بکا و ده‌لیل بۆ
قه‌بووڵ‌نه‌کردنه‌که‌ی بێنێته‌وه، ده‌لیلی ئه‌و هاوڕێیانه چیه؟
_ کۆمه‌ڵه نابێ حیزبی ئیدئۆلۆژیک بێ یانی چی؟ حیزبی سیاسی له ده‌وری
"به‌رنامه"ی سیاسی کۆده‌بێته‌وه، به‌رنامه‌ی سیاسیی حیزبێکیش به‌پێی
بیروباوه‌ڕ و خه‌تی فکریی ئه‌و حیزبه ده‌نووسرێ. ئایا ئه‌و هاوڕێیانه
پێوه‌ندییه‌ک له نێوان خه‌تی فکری له حیزبێکدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی
سیاسیی ئه‌و حیزبه ده‌بینن یا مه‌به‌ستیان له‌وه‌ی حیزب نابێ
ئیدئۆلۆژیک بێ _ لێره‌دا کۆمه‌له _، ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵه نابێ
خه‌تی فکریی دیاریکراوی هه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه ده‌بینن
مه‌نزووریان چیه له‌وه‌ی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵه نابێ حیزبی ئیدئۆلۆژیک بێ؟
یا ئه‌گه‌ر پێیان وایه کۆمه‌ڵه نابێ خه‌تێکی فکریی دیاریکراوی هه‌بێ
و هه‌موو بیروباوه‌ڕێک له کۆمه‌ڵه‌دا جێی ده‌بێته‌وه بۆ به ئاشکرا
نایڵێن؟
به بڕوای من فۆڕموله‌کردنی باسه‌که به‌و شێوه‌یه که کۆمه‌ڵه ده‌بێ
حیزبی ئیدئۆلۆژیک بێ یا نه‌بێ له بنه‌ڕه‌تدا نادروسته و نه‌تیجه‌ی
نادروستی لێ‌ده‌گیرێ.
_ سه‌رده‌می حیزبی لێنینی بۆچی به‌سه‌رچووه؟ له که‌یه‌وه
به‌سه‌رچووه؟ ئه‌و سیستمه حیزبییه بۆخۆیان نووسیویانه بووه به
ئولگووی حیزبایه‌تیی هه‌موو حیزبه چه‌په‌کانی دنیای ڕۆژهه‌ڵات،
حیزبه‌که‌ی خۆشمان له‌وه‌تا هه‌یه به‌و سیستمه کار ده‌کا، ئایا
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی وه‌ها ئولگوویه‌ک که لایه‌کی دنیای داگرتووه و خۆشمان
زیاتر له 30 ساڵه کاری پێ‌ده‌که‌ین، لاپه‌ڕه‌یه‌ک نووسراوه یا
نیوسه‌عات ته‌وزیح و شی‌کردنه‌وه‌ی ناوێ؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و
هاوڕێیانه حوکمیان‌دا ئه‌و سیستمه خۆی و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی سه‌رده‌میان
به‌سه‌رچووه، کار ته‌واوه؟
وای‌دانێین وا بێ، ئه‌وان چ ئولگوویه‌ک پێشنیار ده‌که‌ن؟ خۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌وان به‌حیساب بۆ گۆڕینی سیستمی حیزبیی کۆمه‌ڵه له
نووسراوه‌که‌یاندا هێناویانه هه‌ر به‌نده‌کانی پێڕه‌وی‌ناوخۆی ئێستای
کۆمه‌ڵه‌یه که ده‌ڵێن ده‌بێ دێمۆکڕاتیکتر بکرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی
پێشنیارێکیان بۆ دێمۆکڕاتیکترکردنه‌که‌ی باس‌کردبێ تا ئینسان لێی
مه‌علووم بێ به چی ده‌ڵێن دێمۆکڕاتیکتر‌کردن.
_ ئایا ئه‌وان کۆمه‌ڵه به "حیزبی ژماره‌یه‌کی بچووکی شۆڕشگێڕانی
حیرفه‌یی" ده‌زانن؟ نووسراوه و قسه‌وباس و بۆچوونی هه‌موو ئه‌و
هاوڕێیانه له ته‌واوی ساڵانی ڕابردوودا تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و
نووسراوه‌یه‌یان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بووه و کۆمه‌ڵه‌یان به حیزبێکی
گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ناسیوه. ئه‌گه‌ر ئێستاش وه‌کوو پێشوو له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵه بیرده‌که‌نه‌وه، هێنانه‌گۆڕێی ئه‌و باسه له‌و
نووسراوه‌یه‌یاندا یانی چی؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا به‌و نه‌تیجه‌یه گه‌یشتوون که کۆمه‌ڵه حیزبی
ژماره‌یه‌کی بچووکی شۆڕشگێرانی حیرفه‌یی‌یه، ده‌بێ ده‌لیل بۆ
سه‌لماندنی ئه‌و ئیدیعایه‌یان بێننه‌وه. به‌بێ ته‌وزیحێکی مه‌نتیقی
نابێ زۆر چاوه‌ڕوان بن که‌س ئه‌وه‌یان لێ قه‌بووڵ بکا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه جوابی ئه‌و پرسیارانه وپرسیاری دیکه‌ی له‌و
بابه‌ته بده‌نه‌وه، جیاوازییه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ک
بۆخۆشیان کوتوویانه ڕۆشنتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ک تا
ئێستا کردوویانه خۆ له جوابدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وعه پرسیارانه
بدزنه‌وه و هه‌ر قسه‌ی کوللی بکه‌ن که "حیزبایه‌تی گۆڕاوه" و
"سوسیالیزم ده‌بێ له‌گه‌ڵ دێمۆکڕاسی لێک‌هه‌ڵپێکرێ" و حوکم بده‌ن که
"سه‌رده‌می حیزبی لێنینی نه‌ماوه" و "کۆمه‌ڵه نابێ حیزبی ئیدئۆلۆژیک
بێ" و ...، مه‌ودایه‌ک بۆ باسی نه‌زه‌ری و فکری و ڕوونبوونه‌وه و
لێک‌تێگه‌یشتن نامێنێ. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وکات ئه‌گه‌ر خۆیان به خاوه‌نی
ئه‌و قسانه‌ی تا ئێستا کردوویانه بزانن، ده‌بێ بۆ بیروڕای گشتیی
ته‌وزیح بده‌ن بۆچی ئیدیعای ئه‌وه‌یان کردووه که قسه‌یان هه‌یه و
نه‌یان‌هێشتووه بیکه‌ن و نه‌زه‌ریان هه‌یه و پێش به نه‌زه‌ریان
گیراوه.
هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه تا ئێستا هه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌یان
گرتووه‌به‌ر و خۆیان له ڕوونکردنه‌وه‌ی باسی دیاریکراو نه‌داوه،
ئه‌وه‌یه که ده‌یانزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وعه پرسیارانه به‌ره‌وڕوو
ده‌بن، وه هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و
جۆره پرسیارانه پاراستووه لای زۆر که‌س وا ته‌عبیرده‌کرێ که
ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته توانایی نه‌زه‌ری و فکری له خۆیاندا شک‌نابه‌ن
ئه‌و باس و بۆچوونانه‌ی پێ بسه‌لمێنن.
له سیستمێکی نۆرمالی کاری حیزبی‌دا ئه‌گه‌ر که‌سێک بیهه‌وێ ڕه‌وتێک له
حیزبه‌که‌یدا به‌ره‌وپێش ببا، ئاڵ‌وگۆڕێک پێک‌بێنێ، بۆچوونێکی تازه
جێگیربکا و ...، ده‌بێ له ته‌شکیلاته‌که‌ێدا باسی‌بکا، به ده‌لیل و
مه‌نتیق بیسه‌لمێنێ و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی له‌سه‌ریان
به‌قه‌ناعه‌ت‌بگه‌یه‌نێ. له کۆمه‌ڵه‌شدا ئاوایه. ئه‌و هاوڕێیانه به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕه‌وته جووڵاونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه تووشی
گیروگرفت بوون.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به خاوه‌نی نه‌زه‌ر و بۆچوونی تازه ده‌زانن،
ده‌بێ حه‌ول‌بده‌ن به ده‌لیل و مه‌نتیق دروستبوونی نه‌زه‌ره‌که‌یان
بسه‌لمێنن. ئه‌گه‌ر پێیان‌وایه سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک باشه پێویستی
نه‌ده‌کرد بڕوبیانووی سیاسی بێننه‌وه که "به‌ره‌ی دێمۆکڕاسیخوازی له
ئێران، گرینگتره له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدێڕاڵ" و
بۆختانی وه‌ک ئه‌وه هه‌ڵبه‌ستن که باقی جه‌ماعه‌تی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه دڵیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشایه‌تی لێ‌ده‌دا و
خه‌ریکی سات‌وسه‌ودا به کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی کوردستانن. له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی قسه‌ی دڵیان تێکه‌ڵاوی ئه‌و جۆره باسه نامه‌ڕبووتانه بکه‌ن،
شیی‌بکه‌نه‌وه سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک چیه؟ ئه‌گه‌ر له‌و بڕوایه‌دان
سه‌رده‌می حیزبی لێنینی نه‌ماوه، سیستمی حیزبیی دڵخوازی خۆیان
ته‌وزیح‌بده‌ن و پێشنیاری‌بکه‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕوواڵه‌ته درۆینه
و پێچه‌وانه‌یه به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن که له کۆمه‌ڵه‌دا
"زمان‌ئامان"ه و هه‌رکه‌س به ڕێبه‌ریی کۆمه‌ڵه بڵێ پشتی چاوت برۆیه
ده‌یکه‌نه تۆزی‌بانان.
ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌گه‌ر تا ئێستا خۆیان له‌و باسه نه‌زه‌ری و
فکرییانه نه‌داوه، زه‌ره‌ر له نیوه‌شی بگه‌رێته‌وه هه‌ر قازانجه،
له‌وه‌به‌ولاوه بیکه‌ن. ئه‌وان تۆمه‌تی ئه‌وه لێ‌ده‌ده‌ن که له
کۆمه‌ڵه‌دا پێش به ڕاده‌ربڕین و قسه‌وباسیان گیراوه له‌به‌ر ئه‌وه
په‌نایان‌هێناوه بۆ سایته ئینترنێتییه‌کان، زۆر باشه لانیکه‌م
له‌سه‌ر ئه‌و سایتانه قسه‌کانیان بکه‌ن. بێجگه‌له‌وه کۆنگره‌ی
دوازده‌هه‌می کۆمه‌ڵه ئه‌وه به‌ڕێوه‌یه و 2 نه‌فه‌ر له 5 نه‌فه‌ری
هاوڕێیانی که‌مینه ئه‌ندامی ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ن که بۆ ته‌دارۆکی سیاسیی
ئه‌و کۆنگره‌یه هه‌ڵبژێردراوه، با له‌و کۆمیسیۆنه‌دا گه‌ڵاڵه و
پێشنیاره‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن و پێش کۆنگره بیده‌ن به ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه یا نوێنه‌رانی کۆنگره و له کۆنگره‌دا بیخه‌نه به‌ر
ده‌نگدان. خۆ به‌ربه‌ستێک بۆ ئه‌و کارانه نیه.
ئه‌و کارانه ده‌که‌ینه سه‌نگی محه‌کی ڕاستی و دروستیی ئیدیعاکانی
ئه‌و هاوڕێیانه.
له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی عه‌یب و ئیراده‌کانی
نووسراوه‌که‌ی ئه‌وان ده‌خه‌مه به‌رچاو.
درێژه‌ی هه‌یه
|