|
وردبوونه‌وه‌یه‌ک له "ڕوانگه و پێشنیار"ه‌کانی
که‌مایه‌تیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه
به‌همه‌ن عه‌لی‌یار
b.aliyar@komala.org
به‌شی پێنجه‌م
بێجگه له‌و بابه‌تانه‌ی که تا ئێستا باسی‌کراوه، له زۆر لایه‌نی
دیکه‌شه‌وه عه‌یب و ئیرادی ئه‌ساسی له نووسراوه‌که‌ی ئه‌و
هاوڕێیانه‌دا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ، له‌وانه:
1- له زۆر شوێنی نووسراوه‌که‌یاندا به‌عزه شتێکیان نووسیوه که
هه‌ست ده‌که‌ی زۆریان بیر لێ‌نه‌کردووه‌ته‌وه:
- له لاپه‌ڕه‌ی
2،
پاڕاگڕافی ئاخر، ئه‌و شوێنه‌ی باسی "بواری ڕێکخراوه‌یی" ده‌که‌ن، قسه
له‌وه ده‌که‌ن که زیاتر له دوو ده‌یه‌یه ڕێبه‌رایه‌تی و ئۆرگانه
سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له کوردستانی
عێراق نیشته‌جێن و هه‌ڵسووڕانی چه‌کدارانه و هێزی پێشمه‌رگه و
ڕێکخستنی به‌رینیان له نێوه‌وه نه‌بووه، وه دیکتاتۆری و سه‌رکوت
له نێوخۆی ئێران و وه‌زعی سیاسیی ناوچه‌که نه‌یهێشتووه پڕبه‌پڕ
ببنه حیزبی وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی
کوردستان. له‌وه نه‌تیجه ده‌گرن که: "ئه‌و دۆخه شوێنه‌واری
سیاسیی له‌سه‌ر کار و ئه‌رکی حیزبه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات داناوه و
خاڵێکی لاوازی بزووتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاته و ده‌بێ
له‌به‌رچاوبگیرێ. به بڕوای ئێمه ئه‌وه هۆیه‌کی گرفتی ئێستای ناو
حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته که پێویسته بیناسین و بۆ چاره‌کردنی له
هه‌وڵدابین. کۆمه‌ڵه ده‌توانێ و ده‌کرێ له‌مباره‌وه ڕچه‌شکێن بێ و بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ست بداته هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه و
پلانی داهاتووی کاری ڕێکخراوه‌یی خۆی له هه‌موو بواره‌کاندا به
شێوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ته‌رخان بکات."
(لاپه‌ڕه‌ی
2
و3)
ئه‌وه ڕاسته که مانه‌وه‌ی دوورودرێژی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانی
ئێران له خاکی کوردستانی عێراق و دابڕانی ڕاسته‌وخۆیان له
کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان گرفتی ئه‌ساسیی کار و هه‌ڵسووڕانی ئه‌و هێزانه‌یه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئه‌و نه‌تیجه‌یه‌ی لێ‌وه‌ربگیرێ که ئه‌و
وه‌زعه "نه‌یهێشتووه ببینه حیزبی وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان"، ناتوانێ نه‌تیجه‌یه‌کی
به‌ته‌واوی ڕاست بێ. نه‌ک هه‌ر بۆ ئێمه و بۆ حیزبه سیاسییه‌کانی
دیکه‌ی کوردستانی ئێران، له هه‌موو دنیادا و بۆ هه‌موو که‌س وا بووه،
کاتێک که‌س یا لایه‌ن یا حیزبێک هه‌ڵسووڕانی سیاسی ده‌ست‌پێ‌ده‌کا،
ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ر شانی خۆی دایده‌نێ به‌پێی هه‌لومه‌رجێکه که
تێیدایه یا بۆی دێته‌پێش. ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ش له هه‌ر وڵاته‌ی به
جۆرێکه و زۆر فاکتۆری جۆراوجۆر کاریگه‌ریی له‌سه‌ر داده‌نێن. له‌به‌ر
ئه‌وه هه‌لومه‌رجێکی ستاندارد بۆ کار و هه‌ڵسووڕانی سیاسی وجوودی
نیه. ئه‌و وه‌زعییه‌ته‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران تێیدان
ئه‌وه‌یه که ناچار بوون ساڵیانی دوورودرێژ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
وڵاته‌ی حه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن و بۆی تێ‌ده‌کۆشن درێژه به هه‌ڵسووڕانی
سیاسیی خۆیان بده‌ن. ئێمه ده‌بێ به‌پێی ئه‌و وه‌زعییه‌ته پلانی کاری
خۆمان داڕێژین. من لێره‌دا کارم به حیزبه‌کانی دیکه نیه، به‌ڵام
ئه‌و حه‌ولانه‌ی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی ئێرانیش ده‌یدا، بۆ
وڵامدانه‌وه به ئه‌رکه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستانه.
ئه‌و هاوڕێیانه یا هه‌ر که‌سی دیکه ده‌توانێ ڕه‌خنه‌ی هه‌بێ یا
پێی‌وابێ له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌رکانه‌دا که‌مکاری کراوه یا ئه‌و
ڕه‌وشانه‌ی کۆمه‌ڵه گرتوویه‌ته‌به‌ر هه‌ڵه‌یه یا ئیرادی تێدایه یا
هه‌ر شتێکی دیکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆچوون ئه‌وه بێ هێزێکی سیاسی
ته‌نیا ئه‌وکاته ده‌توانێ وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌رکه سیاسییه‌کانی بێ که
له نێو خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا بێ، یا ئێمه چون ده‌ستمان ڕاسته‌وخۆ له
کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆمان بڕاوه ناتوانین یا نه‌مانتوانیوه ببینه حیزبی
وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان،
ئه‌وه به هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی ده‌زانم و نه‌تیجه‌ی نادروستی
لێ‌وه‌رده‌گیرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌و هه‌لومه‌رجه وه‌ک خاڵێکی لاوازی
بزووتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و
هۆیه‌کی گرفتی ئێستای نێو حیزبه‌کانی ئه‌و به‌شه پێناسه‌ده‌که‌ن که
بۆ چاره‌کردنی ده‌بێ له‌حه‌ولدابین، وه پێیان‌وایه کۆمه‌ڵه ده‌توانێ
و ده‌کرێ له‌مباره‌وه ڕچه‌شکێن بێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ
حیزبه‌کانی دیکه هاوکاری بکا.
نووسراوه‌که به جۆرێک نووسراوه که وا وێده‌چێ ئه‌و هاوڕێیانه
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بن ئه‌وه یه‌که‌مجاره و ئه‌وان له‌پێش
هه‌مووکه‌سدا به‌وه‌یان زانیوه که مانه‌وه‌ی دوورودرێژی هێزه
سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران له عێراق ته‌ئسیری کردووه‌ته سه‌ر کار
و هه‌ڵسووڕان و ڕاده‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌رک و ئامانجه‌کانیان،
ئه‌گینا "ده‌بێ بۆ چاره‌کردنی ئه‌و موشکیله له‌هه‌وڵدابین" یانی چی؟
ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه ساڵهایه ده‌یکه‌ین حه‌ولدان بۆ چاره‌کردنی ئه‌و
موشکیله نیه؟ کۆمه‌ڵه ڕچه‌ی چی بشکێنێ؟ بۆ چ مه‌به‌ستێک ده‌ست
بداته هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه ڕه‌خنه‌یان له بۆچوون، سیاسه‌ت، تاکتیک،
چۆنیه‌تیی کار و هه‌ڵسووڕان یا هه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌ی تێکۆشانی
کۆمه‌ڵه له‌و پێناوه‌دا هه‌یه، ڕه‌خنه‌کانیان بڵێن، ئه‌گه‌ر
ڕێگاچاره‌ی تازه‌یان به‌نه‌زه‌ر گه‌یشتووه که چۆن بتوانین له
کوردستانی ئێران جێگیرببینه‌وه، ڕێگاچاره‌که‌یان باس‌بکه‌ن. قسه‌ی
کوللی‌کردن که کۆمه‌ڵه ده‌بێ ڕچه‌شکێن بێ و ده‌بێ بۆ چاره‌کردنی ئه‌و
موشکیله له‌هه‌وڵدابین، هیچ شتێک ڕوون‌ناکاته‌وه و هیچ ده‌ردێک
ده‌رمان‌ناکا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڕاستی له‌و بڕوایه‌دابن که
که‌س تا ئێستا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه نه‌چووه که دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئێمه
له‌و خاڵک و کۆمه‌ڵگایه‌ی که بۆی تێ‌ده‌کۆشین گیروگرفتی جیددیی بۆ کار
و هه‌ڵسووڕانی ئێمه پێک‌هێناوه و پێیان‌وابێ که‌س به فکری
نه‌گه‌یشتووه ده‌بێ ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و گرفتانه بدۆزێته‌وه،
ئینسان داده‌مێنێ بڵێ چی.
- له لاپه‌ڕه‌ی
4،
به‌ندی
3دا
نووسیویانه: "پێویسته به ڕوونی ڕابگه‌یه‌ندرێ که
گرووپبه‌ندیی سیاسی و که‌مایه‌تیی ناو کۆمه‌ڵه مافی خۆیانه ئازادانه
ده‌نگیان ده‌ربڕن و به پێی قورساییان له‌ناو ئه‌ندامان و
ڕێکخراوه‌که‌دا، له ئۆرگانه حیزبییه‌کاندا نوێنه‌رایه‌تی بکرێن."
ئه‌وه‌ی که گرووپبه‌ندیی سیاسی و که‌مایه‌تیی نێو کۆمه‌ڵه مافی
خۆیانه ئازادانه ده‌نگیان ده‌ربڕن، له‌وه زیاتریش و به ڕوونیش له
پێڕه‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌دا ڕاگه‌یاندراوه. سێ کۆنگره له‌وه‌پێش و
شه‌ش ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌و که‌مایه‌تییه‌ی ئێستایان
ڕابگه‌یه‌نن، به‌بێ‌ئه‌وه‌ی هیچ زه‌مینه‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی هیچ
که‌مایه‌تی و فڕاکسیۆنێک له کۆمه‌ڵه‌دا هه‌بێ و له‌وپه‌ڕی یه‌کده‌نگی
و یه‌کڕیزیی کۆمه‌ڵه‌دا، کۆنگره‌ی
9
ئه‌وانه‌ی له پێڕه‌وی‌ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌دا په‌سند کرد که که‌مایه‌تی و
گرووپبه‌ندیی سیاسی له کۆمه‌ڵه‌دا نه‌ک هه‌ر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
ئازادانه ده‌نگ ده‌ربڕێ، به‌ڵکوو بۆی‌هه‌یه ئه‌ویش له هه‌موو ئه‌و
ئیمکاناته‌ی که زۆرینه هه‌یه‌تی، بۆ ته‌بلیغ و په‌ره‌پێدانی نه‌زه‌ر
و بۆچوونه‌کانی خۆی که‌ڵک‌وه‌رگرێ، وه به پێی قورساییه‌کی که له
نێو ته‌شکیلاتدا هه‌یه‌تی نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی خۆی بنێرێته
کۆنگره. تائێستاش به‌ربه‌ست بۆ ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتن و باسی
نه‌زه‌ری و ... له نێو کۆمه‌ڵه‌دا بۆ هیچکه‌س پێک‌نه‌هاتووه. به‌ڵام
که‌مایه‌تی ده‌بێ "به‌پێی قورساییان له ناو ئه‌ندامان و
ڕێکخراوه‌که‌دا، له ئۆرگانه حیزبییه‌کاندا نوێنه‌رایه‌تی بکرێن"،
بۆچی؟ وای‌دانێین ئه‌و پێشنیاره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه قه‌بووڵ‌بکرێ و له
هه‌موو ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا وه‌ک هێزی پێشمه‌رگه، فێرگه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تی، ڕاگه‌یاندن، به‌شی پزشکی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
ئوردووگاکان، ته‌له‌ویزیۆن و ... نوێنه‌رانی که‌مایه‌تیشی تێدابێ.
ئۆرگانی حیزبی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کار و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی
پێسپێردراوه، نوێنه‌رانی که‌مایه‌تی له‌و ئورگانانه‌دا وه‌ک ئه‌رک و
کاری پێسپێردراو چی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن؟ هه‌ر ئه‌و ئه‌رکانه به‌ڕێوه
ده‌به‌ن که ته‌شکیلات به گشتی به‌و ئۆرگانانه‌ی سپاردووه یا ئه‌و
ئه‌رکانه‌ی که که‌مایه‌تی بۆ ئه‌وانی دیاری‌ده‌کا؟ ئه‌گه‌ر
دووه‌مییه‌که‌یانه ئه‌و هاوڕێیانه له ته‌واوی دنیادا و له‌وه‌تا
حیزبایه‌تی هه‌یه نموونه‌یه‌ک ببیننه‌وه که حیزبێک ئاوا کاری کردبێ.
ئه‌وه دروستکردنی حیزب له نێو حیزبدایه، ئه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه بۆ
به‌وه تووڕه ده‌بن که ئێمه پێیان‌ده‌ڵێین ئێوه ده‌تانه‌وێ حیزب
له نێو حیزب‌دا دروست‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر وانیه و ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌و
ئه‌رکانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن که به‌گشتی بۆ ئه‌و ئۆرگانانه
دیاری‌کراوه، نوێنه‌رایه‌تیی که‌مینه له‌و ئۆرگانانه‌دا
مه‌وزووعییه‌تی چیه و له‌به‌ر چیه؟
ئه‌وانه هه‌مووی ده‌توانێ داوای مه‌نتیقی بێ که پێش به ده‌ربڕینی
نه‌زه‌ر و بۆچوونی که‌مایه‌تی نه‌گیرێ، ئیمکاناتی ته‌شکیلاتییان به‌بێ
جیاوازی له‌به‌رده‌ستدابێ ته‌بلیغی بۆچوونه‌کانی خۆیانی پێ‌بکه‌ن،
له‌به‌ر نه‌زه‌راتیان فه‌زای ناخۆشیان له ته‌شکیلاتدا بۆ
دروست‌نه‌کرێ، له پێسپاردنی ئه‌رک و مه‌سئوولیه‌تی ته‌شکیلاتی به‌وان
فه‌رق و جیاوازی دانه‌نری، مه‌سئوولیه‌ت و مه‌وقعییه‌تی ته‌شکیلاتییان
له‌به‌ر نه‌زه‌راتیان لێ‌نه‌ستێنرێته‌وه و زۆر شتی دیکه‌ی له‌و
بابه‌ته، به‌ڵام بوونی نوێنه‌ری که‌مایه‌تی له ئۆرگانه
حیزبییه‌کاندا بۆچی؟ فڕاکسیۆن و که‌مایه‌تی، دامه‌زراوه و ستاتووس(Status)ی
ته‌شکیلاتی نیه، بۆچوون و فکره. که‌مایه‌تی ده‌بێ حه‌ول‌بدا
ئه‌ندامان و ته‌شکیلات له‌سه‌ر فکر بۆچوونه‌کانی خۆی به قه‌ناعه‌ت
بگه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆکرا و نه‌زه‌ر پێشنیاره‌کانی ئه‌وان
په‌سندکرا، ئه‌وکات له ته‌شکیلاتدا بۆچوونه‌کانی ئه‌وان
به‌ڕێوه‌ده‌چێ. له حیزبێکدا ناکرێ که‌مایه‌تی به جۆرێک کار بکا و
زۆرایه‌تی به جۆرێکی دیکه، ڕێکخراوێکی که ئاوا کاربکا له‌ڕاستیدا
به‌ره‌یه‌که له دوو یا چه‌ند حیزب، نه‌ک حیزبێکی سیاسی. ڕێکخراوی وا
هه‌یه به‌ڵام کۆمه‌ڵه حیزبه نه‌ک به‌ره.
- له لاپه‌ڕه‌ی5،
به‌ندی5دا
نووسیویانه: "خوازیاری ئه‌وه‌ین که ده‌زگای ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه
به زیادکردنی ئه‌ندام، جێگر و ڕاوێژکار به‌رفراوانتر بکرێته‌وه به
شێوه‌یه‌ک که هه‌موو به‌شه‌کانی ڕێکخستن خۆی تێداببیننه‌وه و
نوێنه‌رایه‌تی بکرێن و، هه‌روه‌ها مه‌یدان بدرێ که به‌ره‌ی
تازه‌پێگه‌یشتوو له‌پاڵ که‌سانی به ئه‌زموونتر، توانایی و ئیبتئکاری
بخاته‌گه‌ڕ تا ناوه‌ندی بڕیاردان پشتیوانیی به‌رێنی هه‌موو به‌شه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بێ."
"به‌رفراوانترکردنه‌وه‌ی ده‌زگای ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه" تا ئه‌و جێگایه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ئه‌و پۆسته ته‌شکیلاتییانه له‌به‌رچاوده‌گیرێن
توانایی و لێهاتوویی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رک و کار له‌و ئاسته‌یاندا
هه‌بێ، نه کارێکی خراپه و نه که‌س موخالیفیه‌تی، به‌ڵام ئه‌و
به‌رفراوانترکردنه‌وه‌یه "به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو به‌شه‌کانی
ڕێکخستن خۆی تێدا ببیننه‌وه و نوێنه‌رایه‌تی بکرێن" و "مه‌یدان بدرێ
به به‌ره‌ی تازه‌پێگه‌یشتوو تا ناوه‌ندی بڕیاردان پشتیوانیی به‌رینی
هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بێ"، لێ‌وردبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌وێ.
هه‌موو به‌شه‌کانی ڕێکخستن له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا نوێنه‌رایه‌تی
بکرێن، یانی چی؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و جێگر و... هه‌ڵده‌بژێردرێن له به‌شه
جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا کار به‌ڕێوه‌به‌رن، خۆ هه‌ر وابووه، به‌شێک
کاری ڕاگه‌یاندنیان کردووه، به‌شێک سه‌رپه‌رستی و کاروباری هێزی
پێشمه‌رگه‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، به‌شێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاری
ئۆردووگاکان، به‌شێک ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌شێک ته‌شکیلاتی نهێنی و.. .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێ ئه‌و به‌شه جۆراوجۆرانه
هه‌رکامیان نوێنه‌ری خۆیان بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێرن، یا له
کۆنگره‌دا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵبژێردرێ که هه‌موو
ئۆرگانه ته‌شکیلاتییه‌کان به‌شی خۆیان پێ‌ببڕێ و که‌سیان له کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیدا هه‌بێ، بۆ وابکه‌ین؟ چ موشکلێک، چ ئێستا و چ له ڕابردوودا
هاتووه‌ته‌پێش که ئه‌و پێشنیاره ده‌توانێ حه‌لی‌کا؟ ئه‌گه‌ر موشکلیش
حه‌ل‌نه‌کا، ئه‌و پێشنیاره چ کارئاسانییه‌کی زیاتر بۆ کۆمه‌ڵه ده‌کا
و چ پێشڕه‌فتێک له کاروباری ئێمه‌دا پێک‌دێنێ که شه‌رتی وا بۆ
هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دانێین؟ کێ تا ئێستا له دنیادا
وای‌کردووي تا ئێمه دووه‌مییه‌که‌ی بین؟
"مه‌یدان بدرێ به به‌ره‌ی تازه‌پێگه‌یشتوو تا ناوه‌ندی بڕیاردان
پشتیوانیی به‌رینی هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ‌بێ"، ئه‌و
پێشنیاره‌ش زۆر ئیرادی تێدایه.
ئایا ئه‌گه‌ر هاتوو له کۆنگره‌دا که‌سانێک بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی (یا
به قه‌ولی ئه‌و هاوڕێیانه ناوه‌ندی بڕیاردان) هه‌ڵبژێردران که له
"به‌ره‌ی تازه‌پێگه‌یشتوو" که‌سی تێدا نه‌بوو، ئه‌و کۆمیته‌یه نابێ
پشتیوانیی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له پشت بێ؟ مه‌رجی پشتیوانیی ئه‌وان ده‌بێ
ئه‌وه بێ که که‌سی خۆشیانی تێدابێ؟ ئایا نه‌فسی هێنانه‌گۆڕێی
پێشنیاری وا، دابه‌شکردنی نالازمی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه به نه‌سلی پێشوو
و نه‌سلی تازه‌پێگه‌یشتوو نیه؟ با چاوێکیش له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له کۆمه‌ڵه‌دا بکه‌ین تا بزانین ئه‌و پێشنیاره
چه‌نده مه‌نتیقییه:
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه له کۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێ، بۆ
به‌شداری له کۆنگره‌دا ئه‌ندامان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌موو
ئه‌ندامێک - به نه‌سلی پێشوو و نه‌سلی تازه‌وه - به‌بێ هیچ مه‌رج یا
جیاوازییه‌ک، هه‌م ده‌توانێ خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداری له
کۆنگره‌دا کاندیدکا و هه‌م ده‌توانی به هه‌رکه‌س که خۆی پێی باش‌بێ
بۆ نوێنه‌رایه‌تیی کۆنگره، ده‌نگ‌بدا. ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی پێشووش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له
کۆنگره‌ی تازه‌دا ده‌نگیان هه‌بێ، ده‌بێ وه‌ک هه‌موو ئه‌ندامێکی دیکه
بۆ نوێنه‌رایه‌تی له کۆنگره‌دا خۆیان کاندیدبکه‌ن و ده‌نگ بێننه‌وه.
ئه‌و نوێنه‌رانه‌ش که به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه بۆ
کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن، له کاتی هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا
به‌بێ هیچ جیاوازی و هیچ مه‌رجێک ده‌توانن هه‌م خۆیان بۆ کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی کاندید بکه‌ن و هم به هه‌رکه‌س که بۆخۆیان پێیان موناسب بێ
ده‌نگ بده‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که بۆ به‌شداری له
کۆنگره‌دا ده‌نگیان نه‌هێناوه‌ته‌وه، ده‌توانن بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
خۆیان کاندید بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌نگیان هێناوه ببن به ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی. کۆنگره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ش به‌پێی پێڕه‌وی‌ناوخۆی
ئێستای کۆمه‌ڵه هه‌ر دوو ساڵ جارێک ده‌بێ بگیرێ. سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ک زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه - به نه‌سلی پێشوو و تازه‌وه - داوایان‌کرد زووتر له‌و دوو
ساڵه کۆنگره بگیرێ، کۆنگره‌ی نائاسایی ده‌گیرێ. کۆمیته‌ی
ناوه‌ندییه‌کی له‌و پڕۆسه‌یه‌دا هه‌ڵبژێردرێ بۆ ده‌بێ پشتیوانیی
به‌ره‌ی تازه‌پێگه‌یشتووی له پشت نه‌بێ؟مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان یا
نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵیا‌ن‌نه‌بژاردووه؟
به‌ره‌ی تازه‌پێگه‌یشتووی کۆمه‌ڵه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ کۆمیته‌ێ ناوه‌ندی یا
مه‌سئوولیه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی ته‌شکیلات هه‌ڵبژێردرێ، ده‌بێ له‌پێشدا
باربێ، له بواری فکری و نه‌زه‌ری و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رک و کاری
ته‌شکیلاتیدا پۆخته بێ و ئه‌ونده لێهاتوویی به‌ده‌ست‌بێنێ که بتوانێ
له ئاستی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ئه‌رک وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و ئه‌رک
ڕاپه‌ڕێنێ. ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌و ئاسته، ڕابردووی کۆمه‌ڵه
نیشانی‌داوه به‌ربه‌ستێک له به‌رابه‌ریاندا نه‌بووه.
ئه‌و هاوڕێیانه به‌جێگای ئه‌وه‌ی شه‌رت و مه‌رجی ئاوا دابنێن، ڕێگا
پێشنیاربکه‌ن و ڕێگا نیشان‌بده‌ن که نه‌سلی تازه‌پێگه‌یشتوو زووتر و
باشتر باربێن، ئه‌وه زیاتر به قازانجی نه‌سلی تازه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ‌کرا یا زۆر بیریان
لێ‌نه‌کراوه‌ته‌وه و ئه‌و هاوڕێیانه هه‌ر بۆئه‌وه‌ی وانیشان‌ده‌ن
له‌و بوارانه‌شدا قسه‌یان هه‌یه و به حیساب ته‌رح و پێشنیاره‌کانی
خۆیانی پێ "کامڵ" بکه‌ن، هێناویانه، یا مه‌به‌ستی به‌رته‌سک و
کورت‌خایه‌نی ته‌شکیلاتییان تێیدا هه‌یه. ئه‌وجۆره مه‌به‌ستانه
له‌گه‌ڵ ڕووحی ئیسلاح و ڕێفۆڕم و دامه‌زراندنی سیستم له حیزب‌دا
ناته‌بان.
درێژه‌ی هه‌یه...
|