|
وردبوونه‌وه‌یه‌ک له "ڕوانگه و پێشنیار"ه‌کانی
که‌مایه‌تیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه
به‌همه‌ن عه‌لی‌یار
b.aliyar@komala.org
به‌شی کۆتایی
چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ش لێره‌وله‌وێ له نووسراوه‌که‌ی ئه‌و
هاوڕێیانه‌دا هه‌یه له جێی‌خۆیه‌تی سه‌رنجیان بدرێتێ:
2- له لاپه‌ڕه‌ی 8دا، ئه‌و جێگایه‌ی باس له "پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه
کوردییه‌کان و به‌ره‌ی کوردستانی" ده‌که‌ن نووسیویانه: "...
پێویسته کۆمه‌ڵه تا ده‌توانێ ڕێگای هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌ر حیزبێکی
کوردستانی خۆش‌بکات و هه‌نگاوی جیددی‌تر باوێژێ بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
هه‌موو حیزبه کوردییه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان"، وه
له به‌شێکی دیکه‌ی درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا ده‌نووسن: "ئێمه پێمان
باشه ... حیزبی ئێمه به جیددی و ڕاشکاوانه بانگه‌وازی دیالۆگ بۆ
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه بکات که بڕوایان به
سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵه هه‌یه. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پێویسته به
ئاشکرا ده‌رگای دیالۆگێکی هاوڕێیانه ڕوو به هه‌موو ئاڵقه‌ی کۆمه‌ڵه
بکه‌ینه‌وه."
ئه‌وجۆره نووسین و ئه‌وجۆره قسه‌کردنانه ته‌سویرێکی عه‌وامانه له
کاری سیاسی و حیزبایه‌تی و موناسه‌باتی نێوان هێزه سیاسییه‌کان ده‌دا.
"هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌ر حیزبێکی کوردستانی"، "پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
هه‌موو حیزبه کوردییه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان"،
"یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی بڕوایان به
سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵه هه‌یه"، کاری سیاسی چۆن ئاوا ده‌کرێ؟ هیچ شه‌رت
و مه‌رج و سنوورێک نیه؟
ئه‌و حیزبه سیاسییانه‌ی خه‌ریکی کاری جیددیی سیاسین، له پێکهێنانی
موناسه‌بات له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌کانی دیکه و دۆستایه‌تی، هاوکاری،
دروستکردنی به‌ره، یه‌کگرتن یا هه‌ر شتێکی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته
له‌گه‌ڵ ئه‌وان، وه‌دوای مه‌به‌ستی سیاسیی دیاریکراوی خۆیان ده‌که‌ون.
ڕاده‌ی دۆستایه‌تی و نزیکی و هاوکاریی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وهێزانه
به‌پێی ئه‌وه دیاری ده‌که‌ن که ئه‌و نزیکی و هاوکارییه چه‌نده
خزمه‌ت به وه‌دیهاتنی مه‌به‌سته سیاسییه‌کانیان بکا. به‌شه
جۆراوجۆره‌کانی کوردستان پڕه له حیزب و هێز و لایه‌نی سیاسی که
هه‌ریه‌که‌ی فکر و ڕێباز و سیاسه‌ت و ئامانجی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و
کۆڵێک فاکتۆڕی جۆراوجۆر بۆ پێوه‌ندی و نزیکی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بێ
له‌به‌رچاو بگیرێ. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی کورد بن بۆ پێوه‌ندی و دۆستایه‌تی
له‌گه‌ڵیان، به‌سه؟ هێزی سیاسیی کوردی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ش هه‌یه،
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بگرین؟
یا ته‌نانه‌ت بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کادر و ئه‌ندام و
پێشمه‌رگانه‌ی پێشووی کۆمه‌ڵه که به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و جودایی و
ئینشێعابانه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا له کۆمه‌ڵه‌دا ڕوویان‌داوه،
ئێستا له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌ماون،(یا به قه‌ولی ئه‌و هاوڕێیانه "ئاڵقه‌ی
کۆمه‌ڵه")، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر فاکتۆڕ ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێ. گومان
له‌وه‌دانیه که کۆمه‌ڵه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه، که کادر و که‌سانی
لێهاتوو و کارامه بوون، حیزبێکی زۆر به‌هێز و به‌توانا بوو، به‌ڵام
ئێستا زۆر شت گۆڕاوه. له‌و که‌سانه به‌شێکیان فکر و بۆچوونیان
گۆڕاوه، ژماره‌یه‌کیان ئێستا حیزب و لایه‌نی سیاسیی خۆیان هه‌یه،
ئه‌و به‌شه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌وته جۆراوجۆره‌کانی کۆمۆنیزمی کارگه‌ری ماون
له باری سیاسییه‌وه به‌ته‌واوی فاسد بوون، چۆن ده‌کرێ ئه‌و هه‌موو
جیاوازییه که به‌داخه‌وه پێک‌هاتووه، له‌به‌رچاو نه‌گیرێ و
بانگه‌واز بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌یان بکه‌ی؟ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هاوڕێیه‌کی
پێشوو بۆ ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه بایه‌خی بۆ ئێمه هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ
ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگیرێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه له
نووسراوه‌که‌ی خۆیاندا به "ئاڵقه‌ی کۆمه‌ڵه" نێوی‌ده‌به‌ن، بۆچوونی
فکری و سیاسیی جۆراوجۆریان تێدایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رکام له‌وانه بۆ
ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه پێش هه‌موو شتێک به‌و مه‌رجه‌یه ڕێباز و فکر و
سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان قه‌بووڵ بێ. ئه‌گه‌ر پێشنیاری هاوڕێیانی
که‌مایه‌تی ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و "ئاڵقه‌ی کۆمه‌ڵه"یه له‌ده‌وری
"سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵه"، نه‌ک ڕێباز و فکر و سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشان، ببینه‌وه به‌یه‌ک، من به‌ڕاستی نازانم سه‌ربه‌خۆیی
کۆمه‌ڵه چیه.
ئه‌وجۆره قسه‌کردنه وا له نووسراوه‌که‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌دا هاتووه،
عه‌وامانه و عه‌وام‌په‌سنده. که‌سێکی زۆر شاره‌زایی له کاروباری
سیاسی و موناسه‌باتی حیزبه‌کان پێکه‌وه نه‌بێ، زۆری لێ به ئیراد
ناگیرێ ئاوا قسه‌بکا، به‌ڵام ئه‌و هاوڕێیانه هه‌ریه‌که‌ی زیاتر له
نیوه‌ی ته‌مه‌نیان خه‌ریکی تێکۆشانی سیاسی له حیزبێکی جیددیی وه‌ک
کۆمه‌ڵه‌دا بوون و له سه‌دان کۆبوونه‌وه و نووسراوه‌ی ته‌شکیلاتیدا
له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پێوه‌ندی و موناسه‌باتی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان،
خیلافی ئه‌و شێوازه‌ی نووسراوه‌که‌یان قسه‌یان بیستووه و قسه‌یان
کردووه، جێی پرسیاره لێره‌دا بۆچی ئاوا ده‌نووسن.
3_ ئه‌و هاوڕێیانه له لاپه‌ڕه‌ی 10ی نووسراوه‌که‌یاندا، له‌و
جێگایه‌ی له "بواری نیزامی و چه‌کداری" ده‌دوێن، باس له‌وه ده‌که‌ن
که به هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له "وڵاتێکی دیکتاتۆڕلێدراو"دا خه‌بات
ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ "حکوومه‌تێکی داپڵۆسێنه‌ری وه‌ک کۆماری ئیسلامیی
ئێران" به‌ره‌وڕووین و وه‌زعییه‌تی سیاسیی ئێستای کوردستان و ئێران
حه‌ساسه، ده‌بێ "کۆمه‌ڵه تێ‌بکۆشێ به خێرایی هێزی چه‌کدار و
پێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌م به چه‌ندایه‌تی زیاد بکا و هه‌م له باری
چۆنایه‌تییه‌وه گه‌شه و نه‌شه‌ی پێ‌بدا"، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه،
به‌ڵکوو ده‌بێ "... هه‌ر له ئێستاوه کاربکه‌ین هێزێکی نیزامیی
نهێنی له ناوه‌وه‌ی کوردستان و به ته‌واوی جیا له ڕێکخستنی نهێنی و
ڕاسته‌وخۆ له ژێر چاوه‌دێریی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ڕێک‌بخه‌ین،
ڕایان‌بێنین و ته‌یاریان‌بکه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌رکات پێویست بێ
وه‌گه‌ڕیان بخه‌ین و بیانخه‌ینه کاره‌وه ...". له سێ
لاپه‌ڕه پێش ئه‌وه باسی ئه‌وه‌یان کردبوو که کۆمه‌ڵه ده‌بێ بۆ
وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک تێ‌بکۆشێ که ئیمکانی ئه‌وه بڕه‌خسێنێ به
خه‌باتی سیاسی بکرێته وڵاتێکی بێچه‌وسانه‌وه و بێ‌جیاوازیی
چینایه‌تی.
ئه‌و هاوڕێیانه پێیان‌وانیه ئه‌و دوو قسه‌یه یه‌ک‌ناگرێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئیمکانی ئه‌وه هه‌یه به خه‌باتی سیاسی بکرێ نیزامی
چینایه‌تی وه‌لانێی و دنیای بێچه‌وسانه‌وه دامه‌زرێنی، ناکرێ هه‌ر
به‌و خه‌باته سیاسیه ڕێژیمێکیش بگۆڕی؟ ئایا ئه‌و هاوڕێیانه گۆڕینی
نیزامی سه‌رمایه‌دارییان پێ ئاسانتره له ڕووخاندنی ڕێژیمی جمهووریی
ئیسلامی؟ یا پێیان وایه دوای له‌سه‌رکارلاچوونی جمهووریی ئیسلامی
تازه ئیمکانی ئه‌وه نیه ڕێژیمێکی دڕنده و داپڵۆسێنه‌ر
بێته‌وه‌سه‌رکار و پارێزه‌رانی سیستم و نیزامی سه‌رمایه‌داری
ئه‌وه‌نده بێ‌ئازار ده‌بن که به خه‌باتی سیاسی ده‌کرێ سیستمه‌که‌یان
لێ ژێروژوور که‌ی؟
یه‌کنه‌گرتنه‌وه(تناقض)ی قسه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه هه‌ر ئه‌وه نیه،
ئه‌و پێناسه‌یه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی 7دا بۆ کۆمه‌ڵه‌شی ده‌که‌ن (کۆمه‌ڵه
حیزبێکی شۆڕشگێڕی کوردستانیی چه‌پ و سۆسیالیسته که ...)، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه یه‌ک‌ناگرێته‌وه که کۆمه‌ڵه ده‌بێ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک تێ‌بکۆشێ
که به خه‌باتی سیاسی بتوانی بیکه‌یه وڵاتێکی بێچه‌وسانه‌وه.
"شۆڕشگێڕی" له سیاسه‌تدا مه‌عنای خۆی هه‌یه، بالاخره کۆمه‌ڵه حیزبی
شۆڕشگێڕه و ده‌یه‌وێ له ڕێگای کاری شۆڕشگێڕانه‌وه به ئامانج بگا،
یا حیزبێکه که حه‌ول‌ده‌دا به خه‌باتی سیاسی کۆمه‌ڵگای
بێچه‌وسانه‌وه دامه‌زرێنێ؟
ئه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی 6ی نووسراوه‌که‌شیاندا ده‌ڵێن "حیزبی
ژماره‌یه‌کی بچووکی شۆڕشگێڕانی حیرفه‌یی و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی کارامه‌یی
نه‌ماوه"، به‌رداشتی ئه‌وه‌ی لێ‌ده‌کرێ له نه‌زه‌ر ئه‌و
هاوڕێیانه‌وه کاری شۆڕشگێڕانه ده‌ورانی به‌سه‌رچووه و ده‌بێ شێوه‌ی
دیکه‌ی خه‌باتی سیاسی بگیرێته‌به‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رداشته له قسه‌ی
لاپه‌ڕه‌ی 6ی ئه‌وان دروست بی، له لاپه‌ڕه‌ی 7دا ده‌ڵێن کۆمه‌ڵه
حیزبێکی شۆڕشگێڕی کوردستانیی چه‌پ و سۆسیالیسته، ئه‌و دووانه چۆن
یه‌ک‌ده‌گرنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر کاری شۆڕشگێڕانه فه‌رهه‌نگه‌که‌شی
به‌سه‌رچووبێ، چۆن کۆمه‌ڵه حیزبێکی شۆڕشگێڕه؟ چۆن له
لاپه‌ڕه‌یه‌که‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه دوو هه‌ڵوێستی ئاوا ناته‌با
له‌گه‌ڵ یه‌کتر؟
ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ موو له ماست ده‌رکێشی نووسراوه‌که‌ی ئه‌و هاوڕێیانه
زۆر قسه‌ی دیکه‌ش هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام من نامه‌وێ له‌وه زیاتر له‌سه‌ر
ئه‌و لایه‌نه‌ی کاره‌که‌ی ئه‌وان قسه بکه‌م.
ماوه‌یه‌که حه‌ولدان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ی که به هۆی
دروستبوونی ئه‌و که‌مایه‌تییه له ته‌شکیلاتدا پێک‌هاتووه، ده‌ستی
پێ‌کردووه. تا ئێستا زنجیره‌یه‌ک دانیشتن و گفتوگۆ له نێوان
نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی که‌مینه و زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا
بووه. یه‌کێک له‌و داواکارییانه‌ی که له‌لایه‌ن زۆرێنه‌وه
هاتوه‌ته‌گۆرێ و قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه که‌مینه‌ش قه‌بووڵی بکه‌ن، داوای
ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌مینه‌یه هه‌ڵوه‌شێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه جێی
خۆیه‌تی به کورتی چاوێک به‌سه‌ر کارنامه‌ی سێ‌مانگه‌ی ئه‌و
که‌مینه‌یه و ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بوویه‌تی بخشێنین:
چۆنیه‌تیی دروستکردنی که‌مایه‌تییه‌که‌یان هه‌ڵه و به شێوه‌یه‌کی
که‌س‌نه‌کردوو بوو، بۆ ته‌بلیغ و ناساندن و به‌ره‌وپێشبردنی
مه‌به‌سته‌کانی که‌مایه‌تییه‌که‌یان له شێواز و پڕه‌نسیپه‌کانی
موبارزه‌یه‌کی مه‌تین و سالمی سیاسی لایان‌دا، ئه‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ک
ئامانج و بۆچوونه‌کانی خۆیان ڕایان‌گه‌یاند ئه‌و شتانه ده‌رچوون که
له‌و نووسراوه‌یه‌دا به دوورودرێژی قسه‌ی له‌سه‌رکرا. ئه‌و
ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌شی له خۆی به‌جێ‌هێشتووه:
له نێوه‌وه‌ی کوردستان و له نێو خه‌ڵکدا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی
بووبێ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هیوا و ئومێد ببه‌خشێ و خۆشحالی پێک‌بێنێ،
نیگه‌رانیی و دڵساردیی دروست‌کردووه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێجگه‌له
2_3 سایتی ئینتڕنێتی که ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ویستیان
بیکه‌ن به مه‌سه‌له‌یه‌ک، که‌س وه‌دوای مه‌وزووعه‌که‌یان نه‌که‌وتووه
و ئێستا زیاتر له مانگ‌ونیوێکه که‌س سۆراغیان ناگرێ، له نێو حیزب و
لایه‌نه سیاسییه‌کان _ چ کوردی و چ ئێرانی _ و له نێو ڕووناکبیران و
تێکۆشه‌رانی سیاسی‌دا به جیددی‌یان نه‌گرتوون، له نێو دۆستان و
دڵسۆزانی کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا لۆمه‌یان‌کردوون، له نێو
کادر و ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانی پێشووی کۆمه‌ڵه_ ناسراو به "طیف
کومه‌له"_ که فه‌رهه‌نگی ته‌شکیلاتیی کۆمه‌ڵه و سوننه‌ته‌کانی
ده‌ناسن، ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌و به‌شانه‌شدا که به‌هه‌ر ده‌لیل خۆیان
به موخالیفی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانیش ده‌زانن،
به‌نیسبه‌ت ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه کوتیان و ئه‌وه‌ی ده‌رحه‌ق
به کۆمه‌ڵه کردیان، تووڕه‌یی و بێزاریی پێک‌هێناوه، له نێو
ڕیزه‌کانی ته‌شکیلاتێشدا که‌سیان لێ‌کشاوه‌ته‌وه و ڕوو له کزی
ڕۆیشتوون. به‌وجۆره له ماوه‌ی که‌متر له سێ مانگدا به بنبه‌ست
گه‌یشتوون و پڕۆژه‌که‌یان هه‌ره‌سی هێناوه.
ئه‌وان ڕه‌وتێکی ڕه‌سه‌نی ڕێفۆڕم و ئیسلاح‌خوازی له کۆمه‌ڵه‌دا
نه‌بوون. ڕه‌وتی ڕه‌سه‌نی ئیسلاحات کارنامه‌ی ئاوا خراپ به‌جێ‌ناهێڵێ و
ته‌مه‌نی ئاوا کورت نابێ. ئه‌وان ڕێک له سه‌روبه‌ندی کۆنگره‌دا
گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆیان ده‌ست‌پێ‌کردووه و
خه‌ریکن له‌سه‌ری پێک‌دێن. کۆنگره باڵاترین ئۆرگانی ده‌سه‌ڵاتداری
ته‌شکیلاته. ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی مه‌به‌ستی ئیسلاحات له
کۆمه‌ڵه‌یاندا بوایه، ده‌بوو زۆر به جیددی خۆیان بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه
ئاماده کردبا، ده‌بوو قسه‌کانی خۆیان کردبا، ته‌رح و پێشنیار و
ڕێگاچاره‌کانیان فۆرموله‌کردبا و له کۆنگره‌دا خستبایانه‌به‌ر
ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر ڕاستیان ده‌کرد که به زه‌بری ده‌سه‌ڵاتی
ته‌شکیلاتی پێش به ڕه‌خنه و نه‌زه‌ریان گیراوه، ڕه‌خنه و
نه‌زه‌ره‌کانی خۆیان له کۆنگره‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه هێنابایه‌گۆڕێ. ئه‌وان ده‌بوو تێ‌بکۆشن کۆنگره له‌گه‌ڵ خۆیان
هاوده‌نگ بکه‌ن و بۆچوونه‌کانی خۆیان له‌وێدا بکه‌ن به خه‌تی ڕه‌سمیی
کۆمه‌ڵه. ئه‌وان له‌سه‌ر سایته ئینتڕنێتییه‌کان ئیدیعای ئه‌وه‌یان
کردووه که ته‌نیا له نێو کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا که‌مایه‌تین، ئه‌گینا
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵه، ئه‌گه‌ر که‌مترین
حه‌قیقه‌تیان له‌و ئیدیعایه‌ی خۆیاندا به‌دی‌کردبا، ده‌بوو کڵاوی خۆیان
هه‌ڵاوێن و نه‌یگرنه‌وه که کۆنگره به‌رێوه‌یه و ئه‌وان شانسی
ئه‌وه‌یان ده‌بوو بۆچوونه‌کانی خۆیان بکه‌نه خه‌تی ڕه‌سمیی کۆمه‌ڵه و
ئه‌و ئیسلاحاته‌ی ئیدیعایان ده‌کرد، به کرده‌وه‌ی ده‌ربێنن. من
ئه‌ڵبه‌ته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مینه‌یه‌م پێ کارێکی باشه،
به‌ڵام ڕه‌وتی راسته‌قینه‌ی ڕێفۆڕم و تێکۆشه‌ری جیددیی ڕێباز و فکرێک،
به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وجۆره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه ئیدیعایان کردووه
زۆربه‌ی ئه‌ندامانیشی له‌گه‌ڵ بێ، چۆن له سه‌روبه‌ندی کۆنگره‌دا خۆی
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه؟ ئه‌وان بۆخۆیان له هه‌مووکه‌س باشتر ده‌زانن
کاره‌که‌یان پاشی کوڵۆشه.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ش له کاری ئه‌و هاوڕێیانه‌دا زۆر جێگای سه‌رنج و
ده‌رس‌لێ‌وه‌رگرتنه. که‌سێک، لایه‌نێک، حیزبێک یا ... که
موبارزه‌یه‌ک ده‌ست پێ‌ده‌کا، کاتێک موبارزه‌که‌ی ده‌گاته قۆناغی
دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆی، له‌سه‌ر میزی
گفتوگۆ ئه‌و خاڵانه دێنێته‌گۆڕێ که ئامانجی موبارزه‌که‌ی بووه. ئه‌و
هاوڕێیانه ئامانجی موبارزه‌که‌ی خۆیانیان ئیسلاحات و ڕێفۆڕم له
کۆمه‌ڵه‌دا، ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا که
خه‌ریکی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوون،
ته‌نانه‌ت یه‌ک پێشنیاریشیان بۆ ئیسلاح و ڕێفۆڕم له کۆمه‌ڵه‌دا
نه‌هێناوه‌ته‌گۆڕێ و یه‌ک داواکاریشیان له‌و بابه‌ته‌وه نه‌بووه.
ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی وه‌ک داواکارییه‌کانی که‌مایه‌تی له کاتی
گفتوگۆدا مه‌تڕه‌حیان‌کردووه و حازربوون که‌مایه‌تییه‌که‌یانی
له‌پێناودا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، ئه‌و ته‌زمینانه بووه که بۆ پاراستنی
مه‌وقعییه‌تی ته‌شکیلاتیی شه‌خسیی خۆیان و لایه‌نگرانیان ده‌یانه‌وێ
وه‌رێ‌گرن. ئه‌گه‌ر هیچ ده‌لیلێکی دیکه‌ش نه‌بێ، ته‌نیا ئه‌و
داواکارییانه‌ی له‌و گفتوگۆیانه‌دا هێناویانه‌ته‌گۆڕێ، بێ‌بنه‌مابوونی
ته‌واوی ئیدیعاکانی ئه‌وان بۆ پێکهێنانی ئیسلاحات له کۆمه‌ڵه‌دا و،
غه‌یری‌واقیعی‌بوونی ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه کوتیان، به ئاشکرا
ده‌رده‌خا.
ئه‌و کاره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه کردیان و ئه‌و ڕه‌وشانه‌ی له‌و ماوه
کورته‌دا گرتیانه‌به‌ر، تازه بووه به مێژووی کۆمه‌ڵه و خه‌وشێکی
دیکه‌ی خستووه‌ته سه‌ر ڕابردووی پاک و ڕاستگۆیانه و پێشکه‌وتووی
کۆمه‌ڵه له موناسه‌باتی ته‌شکیلاتیدا. حیزبی ئێمه ده‌بێ حه‌ولی زۆر
بدا تا شوێنه‌وار و ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و دیارده مه‌نفییانه‌ی ئه‌و
هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ کاره‌که‌یان هێنایانه نێو ته‌شکیلاته‌وه، به
ته‌واوی له موناسه‌باتی ته‌شکیلاتیی خۆیدا بشواته‌وه، تا به سه‌ری
به‌رز و به ڕاشکاوی بتوانێ ئیدیعای ئه‌وه بکا که موناسه‌باتی
ته‌شکیلاتیی کۆمه‌ڵه موناسه‌باتێکی پێشکه‌وتوو و ئه‌وڕۆییه و پاکی و
ڕاستگۆیی ڕابردووی کۆمه‌ڵه هه‌ر تێیدا زاڵه.
به‌ڵام ئاڵای ڕێفۆڕمخوازیی ئه‌و هاوڕێیانه هه‌رچه‌ند ناڕاست و
غه‌یری‌واقیعی بووبێ و که‌مایه‌تییه‌که‌یان هه‌رچه‌ند ته‌مه‌ن‌کورت و
بێ‌بنه‌ما بووبێ، هیچکام ئه‌و ڕاستییه ناشارنه‌وه که که‌موکووڕیی
جیددی له سیستمی حیزبیی ئێمه‌دا و ئیشکالی ئه‌ساسی له کارکردی
ته‌شکیلاتی ئێمه‌دا هه‌یه که زه‌مینه‌ی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
که‌مایه‌تییه‌ک به‌و هه‌موو عه‌یب و ئیراده‌وه، له کۆمه‌ڵه‌دا
فه‌راهه‌م کردووه. سیستمی کاری حیزبی و موناسه‌باتی نێوخۆیی کۆمه‌ڵه
ده‌بێ بدرێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی وردبینانه، زه‌مینه و
هۆیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گرفته و هه‌ر گرفتێکی ئیحتیمالیی دیکه
بناسرێ و ڕێگاچاره‌ی بنه‌ڕه‌تیی بۆ بدۆزرێته‌وه.
جولای
2007
- پووشپه‌ڕی
1386
|