|
12هه‌مین
کۆنگرەى کۆمه‌ڵه،
بڕینى قۆناغێکی‌تر به‌رەو خۆ ته‌یار کردن
ئه‌بووبه‌کر مودەڕسی
12هه‌مین
کۆنگرەى کۆمه‌ڵه له که‌شوهه‌وایه‌کى هاوڕێیانه و پڕ
له ته‌بایى و یهکدەنگى و له هه‌مان کاتدا به‌وپه‌ڕى
سه‌راحه‌ت و راشکاوى له دەربڕینى بیروڕا له لایه‌ن
نوێنه‌رانى کۆنگرەوە، کارى خۆى دواى پێنج رۆژ و دانێک
باس و لێکۆڵینه‌وە له سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تى سیاسى و
رێکخراوەیى ته‌واو کرد.
له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستان رژیمى کۆمارى
ئیسلامى ئێران له روبه‌رو بوونه‌وە له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وە جه‌ماوەرییه‌کان، تاکتیکی دەمارگرژى و
توندکردنهوەى پێچ و مۆرەکانى دام و دەزگاى سه‌رکوت و
داپلۆسینى گرتۆته به‌ر. بزووتنه‌وەى کرێکارى و هه‌مو
حهرەکهتهکانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵگاى ئێران و له‌وانه
بزووتنه‌وى ژنان بۆ دەسته‌به‌ر کردنى مافه سه‌رە
تاییهکانیان و مامۆستایان بۆ دیفاع له مافى ژیانێکى
شیاوى مرۆڤى ئه‌وڕۆ و هه‌روەها بزووتنه‌وەى
خوێندکاران، به شێوەیه‌کى عه‌ینى و له پانتای خه‌بات
و تێکۆشانیاندا، فشارى تازەى دامودەزگاى سه‌رکوتیان
له‌م مانگانه‌ى دوایی به ته‌واوى هه‌ست پێکردووە و
ئاکامه‌که‌یان به شێوازى جۆرواجۆر وەک زیندان و
ئه‌شکه‌نجە و ته‌بعید، به چاوى خۆیان دیتووە و
قوربانیان بۆ داوه.
له کوردستان چالاکانى سیاسى له‌گه‌ڵ نووکى تیژى ئه‌و
سه‌رکوته بهرەوروو بوونه‌ته‌وە. ئه‌گه‌ر رژیمى
ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دەستى به‌وە کردووە که، چالاکیى
مه‌دەنى، وەک دیفاع له مافى مرۆڤ، له ئێران به
زیندان و ئه‌شکه‌نجه وەڵام بداته‌وە، چالاکانى ئه‌و
بووارە له کوردستان، حوکمى نامرۆڤانه‌ى ئیعدام
چاوەڕوانیان دەکا. به‌ڵام به له‌به‌رچاو گرتنى بوونى
بزووتنهوەیهکى ئازادیخوازانه‌ى به تین و ته‌وژم له
کوردستان، بێگومان سیاسه‌تى تۆقاندن هه‌رگیز ناتوانێ
رژیمى کۆمارى ئیسلامى له شکست و سه‌رشۆڕى بپارێزێ.
کۆنگرە به‌روونى بارودۆخى سیاسى ئێران و کوردستانى
دایه به‌ر لێکۆڵینه‌وە و له به‌ر تیشکى ئه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندنه، سه‌رەکیترین سیاسه‌ته‌کان و
ئه‌رکه‌کانی دەورى داهاتووى کۆمه‌ڵه‌ى روون کردەوە.
له‌م پهیوەندەدا ساغ بوونه‌وەى تێکڕاى کۆنگرە له‌سه‌ر
پێویستیى حیزبێکى سیاسى یه‌کگرتوو، تۆکمه و لێهاتوو
وەکوو سه‌رەکیترین پێشمه‌رجى روبه‌رو بوونه‌وەى
کۆمه‌ڵه له‌گه‌لڕ ئه‌و هه‌لومه‌رجه، جێگه‌ى سه‌رنج
بوو. حیزبێکى پته‌و که له هه‌مان کاتدا پێوەندى خۆى
له‌گه‌ڵ جهماوەرى پان و به‌رینى کوردستان، له
له‌گه‌ڵ کرێکاران، بزووتنه‌وە جه‌ماوەرییه‌کان وەک
بزووتنه‌وەى ژنان، لاوان، خوێندکاران، مامۆستایان و
هتد رابگرێ و توانایی ئه‌وەشى هه‌بێ که که‌شتیى
بزووتنه‌وەى رزگاریخوازى گه‌لى کورد له ناو دەریای
تهنگهژە و ئاسته‌نگه‌کانى خه‌باتى ئه‌و خه‌ڵکه، له
بهربهرەکانێ جلهگهڵ یه‌کێک له رەشترین
دیکتاتورییهکانى مێژووى هاوچه‌رخى ئێران، له یه‌کێک
له پڕکێشه‌ترین شوێنه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوەڕاست،
سه‌رکه‌وتووانه بگه‌یه‌نێته سه‌رمه‌نزڵ و ئامانجى خۆی.
بزووتنه‌وەى رزگاریخوازانه‌ى کورد به گشتى پێشکه‌وتنى
گه‌ورەى به دەست هێناوە، له باشورى کوردستان
توانیویه‌تى دەسه‌ڵاتێکى سیاسى به سه‌ر به‌شێک له
خاکى کوردستان بۆ خوى دەسته‌به‌ر بکات و له قۆناغى
ئاخرى خۆسه‌لماندنه وەک نهتهوەیهکى سه‌ربه‌ست له
ناو میلله‌تانى دنیا که شیاوى به دەسته‌وە گرتنى
چارەنووسى خۆیه‌تی. له ئێران، ههروەک به کورتى
ئاماژەى پێکرا، هه‌ڵگرتنى هه‌ر هه‌نگاوێکى گه‌ورە
به‌رەو سه‌رکه‌وتنى بزووتنه‌وەى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى
کورد، له هه‌مان کاتدا به‌شێکه له خه‌بات له پێناو
رووخاندنى رژیمى کۆمارى ئیسلامى شان به‌شانى گه‌لانى
دیکه‌ى ئێران. به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و ئه‌رکه
گرینگ و مێژوییانه، بێگومان دەخوازێ که حیزبى
پێشڕەوى خه‌ڵکى کوردستان وەکوو حیزبێکى پته‌و له
دەورى رێبازى شۆڕشگێڕانه‌ى خۆى یه‌کگرتووانه خه‌بات
بکات. ته‌نیا حیزبێک به‌و تایبهتمهندییهوە دەتوانێ
دەورو نه‌قشى خۆى له بنیات نانى یه‌کگرتوویى له
ریزەکانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان و له‌وانه له
دروست کردنى بهرەیهکى به‌رفراوان له هه‌موو هێزو
حیزب و که‌سایه‌تییه‌کان بۆ ئهوخهباته ببینێ.
خه‌ونێکى که که‌مینه‌ى ئێمه بۆ کۆمه‌ڵه‌ى دیبوو،
گۆڕینى کۆمه‌ڵه بوو له حیزبێکى سیاسى هاوخهت و
پته‌و، بۆ جۆرە رێکخراوێک به ریزى لێکترازاو که له
جیاتى خه‌بات له دژی دوژمنى سوێند خواردوى خۆى واته
کۆمارى ئیسلامى، له ناو زنجیرەیه‌ک کێشه‌و و وردە
کێشه‌ى له بن نه‌هاتووى ناوخۆیى نوقم دەبوو و درنگ یا
زوو به‌ته‌واوى لێکدەترازا. که‌مینه‌ى ناوبراو،
سه‌رەڕاى ئاڵۆزی و شێواوییه‌کی فکرى و سیاسى زۆر که
پێیانه‌وە دیار بوو، به‌ڵام له ئاکامى عه‌مه‌لیدا،
له‌سه‌ر یه‌ک بابه‌ت کۆک بوون، ئه‌ویش شێواندنى خه‌تى
کۆمه‌ڵه، نه‌هێشتنى "ئینسجام" و شل کردنهوەى
پرەنسیپه‌کانى حیزبی و کردنه باوى چه‌ند دەستهگى و
پاشاگه‌ردانى له‌نێو کۆمه‌ڵه‌دا بوو. وەلانانى ئه‌و
بیرۆکه‌یه و جه‌خت له سه‌ر یه‌کگرتوویى
خه‌باتکارانه‌ى ریزەکانى کۆمه‌ڵه له پێناو ئامانجه
بهرزەکانیدا، گه‌ورەترین سه‌رکه‌وتنى دوازدەهه‌مین
کۆنگرەى کۆمه‌ڵه و رۆشنکهرەوەى رێگه‌ى به‌رەو
پێشچوونمان له‌م سه‌ردەمه هه‌ستیارەدا بوو. |