|
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
به بۆنه‌ی مه‌حكوم كردنی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری هه‌ولێر
ئه‌وڕۆ بۆ جارێكی‌تر ده‌ستی تاوان‌و تیرۆر خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرو
كوردستانی خه‌مناك كرد. به پێی دوایین هه‌واڵ له كرده‌وه‌یه‌كی
خۆكوژیدا له نێو شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی په‌نجا كه‌س له خه‌ڵكی سیویلی
بوونه قوربانی‌و گیانیان له ده‌ست دا‌و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
گومانی تێدا نییه كه ئه‌م كرده‌وه زیدی ئینسانییه به مه‌به‌ستی
شێواندنی ئارامی‌و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان‌و بۆ به‌رگری له گه‌شه‌ی
دێمۆكراسی‌و پێشكه‌وتن‌خوازییه.
دوژمنانی دێمۆكراسی و ئازادی خه‌ڵكی كوردستان به‌ته‌مان به خوڵقاندنی
ئه‌م چه‌شنه كاره‌ساتانه، خه‌ڵكی راپه‌ڕیو و وه‌خه‌به‌ر هاتوو به‌چۆكدا
بێنن و نه‌هێڵن پرۆسه‌ی ئاشتی‌و دێمۆكراسی سه‌قامگیر بێ.
خه‌ڵكی كوردستان هاوخه‌بات له‌گه‌ڵ باقی گه‌لانی عێراق‌و ناوچه‌كه تا
ئێستا زۆریان قوربانی داوه‌و خاوه‌نی خه‌باتێكی دوور و درێژن بۆ رزگاری
له سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه، ئه‌گه‌ر كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال‌و
شیمایی‌باران نه‌یتوانی ئیراده‌یان له‌رزۆك بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه
كرده‌وه ترسنۆكانه‌كه‌ی ئه‌ۆڕۆش ناتوانێ به‌ر به گه‌شه‌ی خه‌باتیان
بگرێ.
ده‌وڵه‌ت‌و هێزه فاشیست و دژه كورده‌كان كه چاویان به‌وه‌نده
ده‌سكه‌وته‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵنایه، به هه‌موو شێوازێك تێده‌كۆشن
تا ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی تا ئێستا له‌بار به‌رن، به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م كرده‌وه ره‌ش‌و كوێرانه ته‌نیاو ته‌نیا ده‌بنه
مایه‌ی سه‌رشۆڕی زیاتریان و ده‌بنه هۆی یه‌كگرتوویی زۆرتری خه‌ڵك‌و
هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان.
ئێمه وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌م جینایه‌ته سامناكه، هاوده‌ردی‌و
په‌ژاره‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرو هه‌موو كوردستان
ده‌رده‌بڕین‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكاری
گیانبه‌خت‌كردوانی ئه‌م تاوانه ده‌كه‌ین‌و هیوای شیفا بۆ برینداره‌كان
ده‌خوازین.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
4/5/2005
14/2/1384
|