|
شوانه و
مه‌شخه‌ڵ به‌ده‌سته‌کانی مهاباد ناسری حیسامی شوانه‌ی سه‌ید قادر، له چه‌ند
ڕۆژی ڕابوردوودا، سه‌رنج و سۆزی به‌شێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی کوردستانی بۆ لای خۆی
ڕاکێشا. ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنج و سۆزه به‌رینه‌ی بزواند، ته‌نیا مه‌رگی دڵته‌زێنی
شوانه نه‌بوو، به‌ڵکوو فیداکاری و ئازایه‌تیی به‌ناوبانگی شوانه‌ش بوو. شوانه
شۆڕشگێرێکی ڕاسته‌قینه‌ی ڕیگای ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست بوو، هه‌ر بۆیه به
بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌زگا و بنکه و ڕێکخراوه‌یه‌ک ناسناوێکی پێ ببه‌خشێ، شوانه له
دڵی خه‌ڵکی خۆیدا بوو به ڕه‌مز و هێمای شۆڕش و خۆڕاگری. شوانه و کۆمه‌ڵیک لاوی
وه‌ک ئه‌و، له مهاباد هه‌موو ڕۆژێ هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
داگیرکه‌ریان ده‌شکاند. برینه‌کانی جه‌سته‌ی شوانه نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن که ئه‌م
شۆڕشگێره ئازایه‌ی ڕێگای ڕزگاریی بنده‌ستان، له به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر، ببوو
به په‌یکه‌ره‌ی له شکان نه‌هاتووی وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری. ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر،
ساڵه‌ها نه‌فره‌ت و ڕقی شوانه‌ی له دڵدا کۆکردبووه‌وه، بۆیه وا دڕندانه
ئازاریان دابوو. شوانه، خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه که ئازادیخوازانی کوردستان ساڵه‌هایه له شیعره‌کان و
سرووده‌کان و بیره‌وه‌رییه‌کان و ته‌نانه‌ت له ئه‌فسانه‌کانیاندا له بابه‌ت پێشه‌نگێکی
کۆڵنه‌ده‌ری ڕێگای ڕزگاری باسی ده‌که‌ن. خه‌ڵکی مهاباد، که هه‌فته‌یه‌که
شه‌قامه‌کان و کۆڵانه‌کانی شاری خۆیانیان به مه‌شخه‌ڵی ئاگر و به ده‌نگی سروود
ئاوه‌دان ڕاگرتووه، شوانه‌ی خۆیان له هه‌موو که‌س باشتر ناسیووه، هه‌ر بۆیه به‌م
شێوه شکۆداره ڕێزیان لێگرت. له ده‌ره‌وه‌ی مهاباد، به
داخه‌وه، ئه‌م ڕووداوه تا ئێستا وه‌ڵامێکی شایسته‌ی پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. حه‌ق
وابوو، ئه‌م ڕووووداوه، چ وه‌ک فیداکاریی پێشه‌نگێکی شۆڕشگێری بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی کوردستان، چ وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
داگیرکه‌ر و، چ وه‌ک نموونه‌یه‌کی ئاشکرای تیرۆریزمی ئیسلامی، زیاتر بایه‌خی
پێدرابا. ئه‌گه‌ر حیزبێکی سیاسی بیهه‌وێ
نیشان بدا له‌و دیوی دیواره‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆشی، بایه‌خ به خه‌باتی هه‌موو
شۆڕشگێڕێکی ئه‌م نه‌ته‌وه ژێرده‌سته پاماڵکراوه ده‌دا و، بیهه‌وێ وه‌ستانه‌وه‌ی
هه‌موو جه‌نگاوه‌رێکی وه‌ک شوانه له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ردا بکاته هه‌وێنی
هاوپشتی و یه‌کانگیرکردنی ڕیزه‌کانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد، ئه‌وا ده‌توانێ
زۆر له‌وه به‌رینتر به‌ره‌وپیری ئه‌م ڕووداوه بچێ. له کاتێکدا که ئه‌م ڕۆژانه
شه‌پۆلیکی به‌رینی بێزاری له تیرۆریزمی ئیسلامی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و به
تایبه‌تی وڵاتانی ئورووپای داگرتووه، جه‌ماوه‌ری کورده‌کانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات و له پله‌ی یه‌که‌مدا کورده‌کانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌توانن ئه‌م
ڕووداوه وه‌ک نموونه‌یه‌کی تیرۆریزمی ئیسلامی به‌رنه ناو بیروڕای گشتی ئورووپا.
ده‌توانن دیمه‌نی شاری مهاباد، به دووکانه داخراوه‌کانییه‌وه و به خۆپیشاندانی
شه‌وانه‌ی لاوانی مه‌شخه‌ڵ به‌ده‌سته‌وه، وه‌ک دیمه‌نی شارێکی داگیرکراو که به
ڕووی داگیرکه‌راندا ڕاپه‌ڕیوه, به‌رچاوی هه‌مووان بخه‌ن و پشتیوانیی بۆ
کۆ بکه‌نه‌وه. ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی خۆڕاگری
مهاباد پێویسته زۆر له‌وه زیاتر پشتیوانی لێ بکرێ. ئه‌وانه‌ی له مهاباد ڕاپه‌ڕیون
به‌شێک له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانن، جه‌ماوه‌رێک که به ده‌یان
هه‌زار تێکۆشه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێن و ده‌توانن کارێکی وا بکه‌ن
هاواری خه‌ڵکی ئه‌و شاره خۆڕاگره، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی چه‌ندقات زیاتری هه‌بێ.
2005/07/16 |