|
ئاخێزه‌که‌ی
هاوینی ئه‌مسال‌و ده‌سکه‌وته‌کانی
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست!
ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی
پێشکه‌شتان ده‌کرێ، وتارێکه من له رۆژی 17 ی سپتامبر له شاری ستۆکهۆلم به
ئاماده بوونی کۆمه‌ڵێک له هاورێیانی ئه‌ندام و دۆستان‌و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه پێشکه‌شم کرد. به هۆی خه‌راپ بوونی چۆنایه‌تی
ده‌نگی تۆمارکراوی وتاره‌که، به پێشنیاری چه‌ند هاورێیه‌ک کردم به نووسراوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند گۆرانکارێکی بچووکی تێداکراوه که زۆرتری به مه‌به‌ستی
به‌رگری له دووپات کردنه‌وه بۆوه که له باسی شه‌فاهی هه‌ر دێته پێشێ. به‌عزه
شتێکیشم لابردووه که پێم وابوو نوسراوه‌که زۆرتر له ئه‌ندازه دوورودرێژ ده‌کات.
جگه له ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی باسه‌که چه‌ند
ئاماژه‌یه‌کیش به سیاسه‌تی تازه‌ی کومه‌له له سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر کار
بۆ به‌ره‌ی کوردستانی، هه‌روه‌ها کار بۆ دانانی تلویزیون له قسه‌کانی هه‌وه‌ڵی من
دا بوو که له‌م ده‌قه‌دا نه‌هاتۆوه. له هه‌مان کاتدا له به‌شی پرسیار‌و وڵامدا
زۆر بابه‌ت هه‌م له سه‌ر مه‌وزووعی ئه‌سڵی و هه‌م له سه‌ر زۆر شتی دیکه هاته
پێشی که له‌م نووسراوه‌دا نه‌هاتۆوه. . ئه‌گه‌ر مه‌جالێک ره‌خسا ده‌کرێ ئه‌وانیش
به جیا بکرێت به نووسراوه.
ئه‌بووبه‌کری موده‌رسی
به‌شداربووانی به‌رێز!
هه‌مومان ئاگادارین که کوردستانی ئێران له
هاوینی ئه‌مسال به یه‌کده‌نگ هه‌ستاو خرۆشا و شانۆیه‌کی شکۆداری له یه‌کگرتوویی، بوێری
و هه‌روه‌ها ژیری سیاسی بۆ نیزیکه‌ی یه‌ک مانگ به هه‌موو ئه‌ویندارانی ئازادی‌و
سه‌ربه‌ستی به گشتی‌و لایه‌نگرانی مافی ره‌وای گه‌لی کوورد به تایبه‌ت پێشکه‌ش
کرد. ئه‌و حه‌ره‌که‌ته گه‌وره ئێعترازییه له کاتێک ده‌ست پێده‌کا که حکوومه‌تی
ئێران دوای هه‌شت ساڵ سوڵته‌ی ریفۆرمخوازان به سه‌ر ده‌زگای سه‌رکۆماری ئێران‌و
لانی که‌م چوار سال به سه‌ر مه‌جلیسی ئیسلامی، به‌ته‌واوی به‌ره‌و ره‌وتی یه‌کده‌ست
بوونه‌وه ده‌چوو. هاتنه ده‌ری سه‌ره‌ک
کۆمارێکی توندره‌و که به ته‌واوی گوێ له مستی خامنه‌ییه، له سه‌ندوقه‌کانی
هه‌ڵبژاردن کۆڵێک نیگه‌رانی له ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی نارازی درووست کردوو دله‌خوورپه‌ی
خسته ناو دڵی زۆرکه‌س
له ئێران. له لایه‌کی دیکه هه‌شت ساڵ حکومه‌تی ریفۆرمخوازان که
پڕ بوو له‌وه‌عده‌ی درۆیینه، بێ‌وفایی به به‌لێنێیه‌کانی خۆیان و پشت کردن له
خه‌ڵک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی ئێرانی، هه‌رچه‌ند کاتیش بووبێ، به بێ‌ته‌فاوه‌تی
سیاسی‌و ناهۆمێدی دووچار کردبوو. راست له دۆخێکی ئاوه‌هادا له کوردستان جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک که هه‌ر له هه‌وه‌ڵیشه‌وه له ژێر
کاریگه‌ری رێفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تیدا نه‌بوون و چالاکانه له ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
و به تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری به‌شداریان کردبوو، ده‌ستیان دایه ململانه‌یه‌کی
قاره‌مانانه که تێیدا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان به ده‌ست هێناو گه‌لێک ده‌سکه‌وتی
به نرخیان بو جووڵانه‌وه‌ی رزگارێخوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌سته‌به‌ر
کرد.
واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه کوردستان
ئه‌ساسه‌ن که‌متر هه‌ستی به جیاوازی جناحه‌کان‌و باڵه‌کانی رژیم، له سه‌ر سیاسیه‌تیان
به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵاواردنی فه‌رهه‌نگی، سیاسی‌و ئابووری له کوردستان کردوه. کرێکاری کورد هه‌ر مه‌جبوور
بووه بۆ کار ئه‌م شار‌و ئه‌وشار بکات‌و به سه‌ختترین و هه‌رزانترین کار رازی بێت
و نیوه‌ی سال له خێزانه‌که‌ی دوور که‌وێته‌وه. کارشکه‌نی له رێگای سه‌رمایه‌گوزاری
له کوردستان هه‌ر وه‌ک خۆی مابۆوه‌و هاتنه سه‌رکاری خاته‌می هیچ گۆڕانکارێکی
تێدا پێک نه‌هێنا، خوێنده‌واری کورد له خۆێندن به زمانی زگماگی خوی هه‌ر وه‌ک
جاران مه‌حرووم کرابوو. رووناکبیر‌ی کورد له به‌راورد له‌گه‌ڵ باقی رووناكبیرانی
ئێران که‌مترین به‌هره‌ی له فه‌زای نیسبه‌ته‌ن کراوه‌تری سیاسی چه‌ند ساڵی
رابوردوو برد.
له ئاکامدا ئه‌گه‌ر باڵه‌کانی ناو حکوومه‌تی ئێران به
جیاوازێکی زۆر که‌م، هه‌ر یه‌ک جوور له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد هه‌لسوکه‌وتیان کردووه، بۆ خه‌ڵکی کوردستانیش رژیمی ئیسلامی هه‌ر یه‌ک
جناح بووه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌رچی له‌لاه‌یکه‌وه به‌هره‌یه‌کی که‌متریان برد له
که‌ڵک وه‌رگرتن له فه‌زایه‌کی نیسبه‌ته‌ن کراوه‌تری سیاسی، به‌ڵام له لایه‌کی
دیکه‌وه که‌متر له خه‌ڵکی دیکه له ئێران له ژێر کاریگه‌ری لایه‌نه نگاتیفه‌کانی
سیاسه‌تی ئیسلاحخوازی ده‌وڵه‌تی بوون. رژیم گه‌رچی به‌ره‌و یه‌کده‌ست بوون ده‌چوو به‌ڵام
ئه‌وه به مانای به‌هێزتر بوونی له به‌ر چاوی خه‌ڵک نه‌بوو. هاوکات ده‌سکه‌وته‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له عێراق کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر وشیاری سیاسی‌و وره‌ی
شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان داناوه. له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا، حکوومه‌ت به
خوڵقاندنی جنایه‌تی کوشتنی شوانه و دواییش
بێحورمه‌تی به جه‌نازه‌که‌ی به مه‌به‌ستی چاوترسێن کردنیان، خه‌ڵکی کوردی
به ململانێکی سیاسی ده‌عوه‌ت کرد. له‌و زۆرانه سیاسێیه خه‌ڵکی کورد سه‌ربه‌رزو
سه‌رکه‌وتوو پڕ له ئه‌زموون‌تر هاته ده‌رێ.
بۆ ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه فورسه‌تێکی زۆر
باش بوو که پلێنۆمی کومیته‌ی ناوه‌ندیمان که
له‌وه پێش تاریخه‌که‌ی داندرابوو هاوکات بوو له گه‌ڵ ئه‌و حه‌ره‌که‌ته
جه‌ماوه‌رییه‌و له ئاکامدا بۆ ئێمه ئه مه‌جاله‌ی ره‌خساند که ره‌وتی رووداوه‌کان
به وردی بخه‌ینه به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه‌و
به تاووتۆی کردنی ئه‌نجامه‌کانی و ده‌رس وه‌رگرتن لێیان بتوانین ئاماده‌ترو ته‌یارتر
به پێشوازی ئایه‌نده برۆیین. به هه‌مووی ئه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێ ئه‌و ئێعترافه
له لای ئێوه بکه‌م هێشتا زۆر کار ده‌بێ بکرێ، بگره به سه‌دان که‌س ببیندرێن‌و قسه‌یان له گه‌ڵ بکری تا
بتوانین عه‌زه‌مه‌ت‌و گه‌وره‌یی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و رووداوه مه‌زنه‌و
فیداکارییه‌کانی دایکان‌و باوکانێک که مناڵه‌کانیان هان ده‌دا برۆن بو شه‌قامه‌کان،
ئه‌و هاوسه‌ره‌ی له سه‌ره‌خۆشی شووه‌که‌ی خه‌ڵکی دلخۆشی ده‌داوه، ئه‌و لاوانه‌ی
ئاماده‌ی هوموو خۆبه‌خت کردن‌و قۆربانێک بوون، ئاشکرا بکرێ‌و بنووسرێ. ئه‌وه‌ی ئه‌من
لێره‌دا پێشکه‌ش‌تانی ده‌که‌م ته‌نیا ده‌توانێ پێشه‌کێک بێت بۆ ئه‌و کاره گه‌وره‌یه.
من له‌و مه‌جاله‌ی که به ئاماده بوونی
ئێوه‌ی به‌رێز بۆم خوڵقاوه که‌ڵک وه‌رده‌گرم تا ئێوه‌ش له‌و لێکۆلینه‌وه شه‌ریک
که‌م‌و ئاماده‌شم راو بۆچوونی ئیوه‌ی ئازیزیش ببیستم‌و به هه‌ر پرسیارێک له حه‌دی
توانای خۆم جواب بده‌مه‌وه.
·
هه‌ستانه شکۆداره‌که‌ی ئه‌م هاوینه
وڵامدانه‌وه‌یه‌کی کاریگه‌ر بوو به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که جووڵانه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانیان، دوای سوڵته‌ی کۆماری ئیسلامی له
کوردستان‌و پاشه‌کشه‌ی هێزی پیشمه‌رگه، یانی له کۆتایی ده‌یه‌ی هه‌وه‌ڵ، به ته‌واو
بوو داده‌نا و ته‌نانه‌ت دانی به‌رنامه‌یه‌ک بو کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان له کوردستان
به زیادی و بێهووده ده‌زانی. به پێویستی ده‌زانم لێره به‌شداربووانی به‌رێز
وه‌بیر کێشه ناخۆییه‌کانی ناو حیزبی کۆمۆنیست بخه‌مه‌وه. پێداگرتن له سه‌ر ئه‌و
راستییه که جووڵانه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه‌و داکۆکی کردنی ئێمه (ره‌وتی ساغ کردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه) له سه‌ر ئه‌و راستییه یه‌کێک له خاڵه هه‌ره گرێنگه‌کانی کێشه‌ی
ئێمه بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی دیکه. به‌راستیش ئه‌و جووڵانه‌وه که هه‌موو
کوردستانی داگرت هه‌وه‌لین ده‌سکه‌وتی ئیسپاتی نه‌فسی بوونی خۆی وه‌ک کێشه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی بوو، هه‌م به بێباوه‌ران‌و نه‌یارانی خۆی له کوردستان‌و هه‌م به
گشت ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌و هه‌م به رای گشتی له دوونیا که زۆر جاران کێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیان له بیر کردبۆوه. ئه‌و ده‌سکه‌وته
به هیچ جۆرێک نابێ به که‌م بگیرێت بێگوومان ئه‌وه سه‌رمایه‌کی زۆر به‌نرخ بۆ
داهاتوو ده‌بێت‌و ئه‌نجامی زۆر باشی لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌ر ئه‌وجۆره‌ی باسم کرد
ئه‌و خالێکه زۆر گرینگه‌و نابێ به که‌م بگیرێت. . ته‌کیدی من له سه‌ر گرنگ
بوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یانی ئیسپاتی خۆ له لایه‌ن جوولانه‌وه‌که، ته‌نیا بۆ وه‌بیرخستنه‌وه‌ی
ئێوه له‌حه‌قانییه‌تی خۆمان له شه‌رو کێشه‌کانی ناخۆی حیزبی کمۆنیست نه‌بوو.
هاورێیان، به‌شداربووانی به‌رێز!
به‌داخه‌وه له دونیای ئه‌مڕۆدا عادڵانه‌بوون‌و
حه‌قانییه‌ت به ته‌نیایی بڕ ناکات تا به هه‌ندت بگرن، به ره‌سمییه‌تت بناسن و
یان پشتیوانیت لێبکه‌ن. زۆرجار ناچار ده‌بی به شێوه‌یه‌کی عه‌ینی‌و ئۆبجێکتیو خۆت
ئیسپات بکه‌ی، خۆت داسه‌پێنی. ئه‌و دوو ده‌قیقه قسه کردن به زمانی کوردی له
تریبوونی سازمانی ملل له ئاکامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دابوو. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
ئێعتراز‌و داخوازی عادلانه له دونیای ئه‌مرۆدا ته‌نیا به حوکمی ره‌وا بوون‌و عادلانه بوونیان نه بۆوه که سرنجی
جه‌ماوه‌ریان و له رێگای ئه‌وان ده‌وله‌تان‌و ئه‌حزاب‌و رای گشتی جیهانیان بۆلای
خۆیان راکێشاوه، به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا له رێگای پێکهێنانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌وره‌و
جه‌ماوه‌ری، مقاوه‌مه‌ت‌و به‌رگری له بزووتنوه‌که‌یان‌و دانی قوربانی، خۆیان داسه‌پاندووه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ده‌سکه‌وته
نابێ که‌م بایخ بێته به‌رچاو. ئێمه هه‌ر
له گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی بزووتنه‌وه‌که‌و دوا به دوای ئه‌ودا کارتێکردنی ئه‌م
مکانیسمه‌مان بینی. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئۆپۆزیسیونی ئازادیخوازی ئێران له‌م بزووtنه‌وه,
هه‌رکامیان به جورێک‌و له حه‌دێکدا، پشتیوانیان کرد. راسته هێشتا ئه‌و جۆره‌ی
شیاوی خۆی بوو له زۆر جێگا گه‌رموگووڕو یان شێلگیرانه نه‌بوو. به‌ڵام تا راده‌یه‌کی
زۆر په‌رده‌ی بێده‌نگی له سه‌ر کێشه‌ی کوردی ئێران شکاند‌و ده‌سکه‌وتێکی باش بوو.
نه‌یاران‌و
بێباوه‌ران و حاشالێکه‌رانی دۆێنێ به روبه‌روو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ستانه، دوای
خنه‌خن کردنی رۆژانی هه‌وه‌ڵی ئاخیزه‌که، حه‌ولی بێهوده‌یان دا تا لایه‌نی به
هێزی جوولانه‌وه‌که یا به قه‌ولی فارسی کووته‌نی خسڵه‌تی موشه‌خه‌سه‌ی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته
که هه‌مانا کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت که‌مره‌نگ که‌ن و به ته‌نیا حه‌ره‌که‌تێکی
دیموکراسیخوازانه‌ی گشتی پێناسه که‌ن. ئێمه پێمان وایه گه‌رچی بێ‌شک هه‌ستانی ئه‌م
هاوینه‌ی کوردستان ناوه‌رۆکێکی به‌قووه‌تی ئازادیخوازانه‌و دێموکراتیکی بوو به‌ڵام
هێزی سه‌ره‌کی‌و بزۆێنه‌ری کێشه‌که، هیچ شتێک نه‌بوو جگه له خسڵه‌تی
رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی که خۆی له ناره‌زایه‌تێکی تووند‌و قووڵ به‌رامبه‌ر
به ستم‌و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رچاوه ده‌گرێ.
هه‌ستانه‌که‌ی ئه‌م هاوینه جارێکی دیکه
ئیسپاتی کرد که هیزی بزۆێنه‌ری جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد، به پێچه‌وانه‌ی ئیدعای
به‌عزێک که‌س، وزه‌ی خۆی ته‌نیا له
حه‌ره‌که‌تی سه‌رانسه‌ری له ئێران وه‌رناگرێ. له‌م هاوینه‌دا کاتیک که هه‌موو
ئێران هێشتا له شۆکی سیاسی ده‌رچوونی (احمدی نژاد) به سه‌رۆک کۆمار، به نیگه‌رانی
چاوه‌روانی ده‌ورێکی تازه‌ی توندوتیژییان ده‌کرد، گه‌لی کورد به بێ پشت به‌ستن به
جووڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌راسه‌ری نیمچه راپه‌رینێکی شکۆداری یه‌ک مانگه‌ی ساز کرد. خه‌ڵک
ئه‌م جاره ته‌نیا چاویان له تاران‌و ته‌ورێز نه‌بوو. پێم باشه جارێکی دیکه‌ش ئێوه بخه‌مه‌وه بیر ته‌وه‌ره‌یه‌کی
دیکه له مشتوومره نه‌زه‌رێیه‌کانی ره‌وتی ساغ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له ناو
حیزبی کمۆنیستی ئێران. نه‌یارانی ئێمه بۆ جوولانه‌وه‌ی کوردستانی ئێران هیچ ناوه‌رۆکێکی
سه‌ربه‌خۆ به غه‌یری ئیدامه‌و درێژه‌ی جوولانه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ئێران قایل نه‌بوون.
واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه که کوردی رۆژهه‌ڵات وه‌ک
هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، له
گه‌ڵ هه‌ردووک رووی ئه‌و کێشه‌یه وه‌ک واقعییه‌تێکی
ئۆبجێکتیو رووبه‌روو ده‌بێته‌وه. له بیر کردنی ئه‌و دووگانه‌گییه له مه‌سه‌له‌ی
کورد له لایه‌ن هه‌ر حیزبێکی سیاسی ده‌توانێ ئاکامی پڕله هه‌ڵه‌ی سیاسی لێ بکه‌وێته‌وه.
یه‌که‌م رووی ئه‌م سکه‌یه واقعییه‌تی بوونی میلله‌تی کورده که سنووره ده‌سکرده‌کانی
سیاسی- جوغرافییایی ده‌به‌زێنی. زۆر سرنج راکێشه ئه‌گه‌ر بروانینه دوژمنان‌و سه‌رکووتگه‌رانی
گه‌لی کورد که پێش دۆستانی نیوه رێگا و رارا، ده‌مێکه ئه‌وه‌یان وه‌ک واقعییه‌تێکی
حاشا هه‌ڵنه‌گر سه‌لماندوه، بۆیه‌ش له هیچ دوژمنایه‌تێک ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی
سنوره‌کانی خۆێشیان، له دژی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد درێغ ناکه‌ن. ئاشکرایه ئه‌گه‌ر
هیزبێکی سیاسی نه‌توانی ئه‌م لایه‌نه به هێزه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کورد ببینێ ناشتوانێ
ئێدعای رێبه‌رایه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بکات.
لایه‌نی دیکه‌ی ئه‌و کێشه‌یه ئه‌و راستییه‌یه که گشت نه‌ته‌وه‌ی کورد له
یه‌که‌یه‌کی سیاسی- ئیقتسادی‌و جوغرافییایی‌دا ژیان به سه‌ر نابه‌ن. شکڵ‌و
شێوازی خه‌باتی سیاسی‌یان ناچاره‌ن جیاواز ده‌بیت و گرنگتر له هه‌موو شتێک، هه‌ر
کامییان ده‌بێ ستراتێژی سه‌رکه‌وتنی خۆیان بو پێوه‌ندی له گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لانی
دیکه بۆ ده‌مۆکراسی‌و دژی دیکتاتۆری‌و سه‌ره‌ڕۆیی دارێژن که ده‌توانێ به حوکمی
جیاوازی له دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاتانه،
تایبه‌ت به خۆیان بێت. ستراتێژی‌و فه‌رمانده‌هێکی واحید بۆ هه‌موو کورد هه‌رچه‌ند
به پاکترین نییه‌تی ئینسانیش بێت، هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسییه‌و ئاکامی زۆر ناخۆش‌و خه‌راپی
لێ ده‌که‌وێته‌وه. چاو خشاندنیک به سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کان‌و پرۆپاگه‌نده‌ی پژاک له‌و
رووداوانه ئه‌و راستێیه زۆر به جوانی ده‌رده‌خات. تێگه‌یشتن له‌و لایه‌نه ئێمه‌ی
سوور کرد له سه‌ر ئه‌وه که نابێ له کاتێکدا له باقی ئێران بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری نه‌که‌وتۆته
رێ، خه‌ڵک له کوردستان ببه‌ینه شه‌ری سه‌روماڵ. نابێ خسڵه‌تی سیاسی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه به خۆپه‌شاندانی چه‌کدارانه چ له لایه‌ن هێزی په‌شمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه،
چ له لایه‌ن به‌شداربووان له خۆپیشاندانه‌کان، ته‌زعیف بکرێت‌و له‌و رێگایه‌وه
زیان‌و خه‌ساره‌تی گه‌وره له بزووتنه‌وه‌که بکه‌وێت.
یه‌کێک
له ده‌سکه‌وته هه‌ره گرینگه‌کانی ئاخێزی ئه‌م هاوینه ته‌شه‌نه کردنی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه به شاره‌کانی کرمانشا و ئیلام بوو. با ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌و
دیارده به نرخه له ناکاو روی نه‌داوه‌و ده‌مێکه ره‌وتێکی به‌هێزی وه‌خه‌به‌ر
هاتنی نه‌ته‌وه‌یی له‌و به‌شه موهیممه‌ی کوردستانی ئێران ده‌ستی پێکردووه. ئاشکرایه که ئه‌و ره‌وته
هێشتا به سه‌رئه‌نجامی ئاخری خۆی نه‌گه‌یشتووه‌و حه‌ولی چڕ‌و پڕ له‌و باریه‌وه ده‌بێ
بدرێ تا جیاوازی ئاینی نه‌بێته هۆی دوو به‌ره‌کایه‌تی له ناو گه‌لی کورد. هه‌ر
ئه‌وجۆره‌ی باسم کرد روو‌داوه‌کانی ئه‌م هاوینه کاریگه‌رێکی زۆر باشی ده‌بێ له
سه‌ر خیرایی به سه‌رئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌و ره‌وته که به واته‌یه‌کی دیکه به مانای
یه‌کگرتوویی زۆرتری ناو ریزه‌کانی گه‌لی کورد له لایه‌ک‌و به هێزتر بوونی ره‌وتی
ئازادیخوازی‌و سکۆلاریزم له ئێران له‌لایه‌کی تره.
ده‌سکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ئاخێزه به
هه‌مان ئه‌ندازه جیگای سرنجه. لاوانی کوردستان ده‌ورێکی زۆر گرنگیان بوو له‌و
هه‌ستانه. بێ گوومان ئه‌و خۆدیتنه‌وه‌ی لاوان له حه‌ره‌که‌تێکی سیاسی ئاوا گه‌وره،
گرتنی به کۆمه‌ڵیان له لایه‌ن رژیمه‌وه، ره‌فتاری دره‌ندانه‌ی به‌کرێگیراوانی
جمهووری ئیسلامی له زیندان له گه‌ڵیان،
گه‌رچی خه‌ساره‌تی گه‌وره‌ی رووحی، مه‌عنه‌وی‌و هه‌روه‌ها گیانی بۆ ئه‌وان لێ بۆته‌وه
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه هه‌ر ئه‌و مانگه به ئه‌ندازه‌ی چه‌ند ساڵ کاری سیاسی
ورد و له سه‌ره‌خۆ، لاوانی کوردستانی له باری سیاسی، ناسینی هێزی خۆ‌و دووژمن، هه‌لوێستی
سیاسی ئه‌حزاب‌و زۆر شتی له‌و بابه‌ته وشیار کرده‌وه‌و به‌ره‌و پێشی بردوون. له
بیرمان نه‌چیت ئوستانداری کوردستان کاتی خۆی به ئه‌ربابه‌کانی قه‌ولدا که چه‌ک
له ده‌ستی جه‌وانانی کوردستان وه‌رگرێته‌وه‌و وافوورو مه‌نقه‌ڵیان بداته ده‌ستی،
له ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌زاران لاوی کوردستان به ماده سڕکه‌ره‌کان موعتاد
کران، هه‌زاران‌و بگره ده‌یان هه‌زار خێزان پڕش‌و بڵاو بوونه‌وه. له هه‌ستانی
جه‌ماوه‌ری ئه‌م هاوینه، ڵاوانی کوردستان
نیشانیان دا ئه‌و سیاسه‌ته دزێو‌و جنایه‌تکارانه‌یان
به هه‌ڵگرتنی چه‌کی وشیاریی سیاسی‌و خه‌باتگێرانه به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه.
دایکان‌و باوکانی لاوانی شۆرشگێری
کوردستان خۆیان چالاکی سیاسی سه‌رده‌می دامه‌زرانی ده‌سه‌ڵاتی نگریسی جمهوری
ئیسلامی بوون. له گه‌ڵ جه‌وانێک قسه‌یان کردبوو لێیان پرسیبوو کاتێک ده‌رۆیشتن بۆ
ده‌ره‌وه بۆ خۆپێشاندان باوکت پێشی نه‌ده‌گرتی، وڵامه‌که‌ی ئه‌و لاوه سرنج
راکێشه، له جواب‌دا کوتبووی ئه‌و کاتی خۆی پێشمه‌رگه بووه چه‌نده‌ها شه‌و باسی شانازێیه‌کانی
خۆی‌و هاورێیانی بۆ کردووم. ئێستا چۆن ده‌توانێ پیشم بگرێ؟ نه‌خێر مانعم نه‌بوون‌و
بگره هانیشیان ده‌دام. ئه‌و قسه‌یه ئاماژه به وه‌زعێکی تایبه‌ت ده‌کا. ئه‌زموونه‌کانی
دوو ده‌یه خه‌باتی نه‌سلی پێشوو له گه‌ڵ تین‌و ته‌وژمی شۆرشگێرانه‌ی نه‌وه‌ی
تازه، یه‌کی گرتۆته‌وه‌و گرێی خواردۆوه.
یه‌کێک
له تایبه‌تمه‌ندێیه‌کانی زۆر گرینگی راپه‌رینه‌که‌ی هاوین به‌شداریکردنی ته‌قریبه‌ن
هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بوو. یه‌کگرتوویی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك تا
ئه‌و راده‌یه‌دا چوبووه پێشێ که ته‌نانه‌ت به‌ناو نوێنه‌رانی کوردی پارلمانی
ئیسلامیش ناچار بوون خۆیان له گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که هاوده‌نگ که‌ن‌و زۆریان لایه‌نی خه‌ڵکیان
گرت و یان لانی که‌م دژی نه‌وێستان. باشه هه‌ر لێره ئه‌وه‌ش وه‌بیر بێنمه‌وه که
هێزی ئینتزامی شاره‌کان که ماوه‌یه‌که زۆریان له خه‌ڵکی محه‌لین ته‌قه‌یان له
خه‌ڵك نه‌کرد. یان له سه‌رکوتی حه‌ره‌که‌ته جه‌ماوه‌رێکان چالاکانه به‌شدارییان
نه‌کرد. بگره جاری وابوو زانیاری‌یان داوه به خه‌ڵک. ته‌نانه‌ت له به‌عزه
شوێنێک کۆبوونه‌وه‌یان کردوه تا بریار بده‌ن که ته‌قه له خه‌ڵک نه‌که‌ن.
ده‌سکه‌وتێکی زۆر به نرخی ئه‌م ئاخێزه
ده‌ورو نه‌قشی رێکخراوه مه‌ده‌نێیه‌کان بوو. هه‌ر ئێستا چالاکانی ئه‌و رێکخراوانه
له به‌ندیخانه‌دان. پێمخۆشه هه‌ر لێره‌دا ئاماژه بکه‌م به رۆڵ‌و ده‌ورێکی گرنگ
که مێدیاکان توانیان‌و ده‌توانن له‌م رۆژگاره‌دا ببینن. زۆربه‌ی تلویزیونه کوردییه‌كان
ئه‌گه‌رچی هیچکامیان رووی خیتابیان له کوردستانی
ئێران نییه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه ده‌وری کاریگه‌ریان بوو، پێ‌زانین به‌و
راستێیه ئێمه‌ی سوور کرد له سه‌ر چڕوپڕتر كردنی هه‌وڵه‌کانی خۆمان بۆ دامه‌زراندنی
تلویزیون. بزوتنه‌وه‌ی کوردستان نابێ چیدی به پیلانی بێده‌نگی حکومه‌ت‌و نه‌بوونی
مێدیای پهێشکه‌وتنخواز روبه‌روبێته‌وه. ئێمه به رادیوکانمان به تایبه‌ت رادیو
رۆژهه‌ڵات ده‌نگی ئه‌و ئیعترازه بووین‌و وه‌ک په‌یکێکی به وه‌فای خه‌ڵکی شاره‌کان
هاتینه مه‌یدان. به دامه‌زراندنی تلویزیون ئه‌م لایه‌نه زۆرتر له جاران به
قووه‌ت ده‌که‌ین.
ئاشکرایه له کاتێکدا بزووتنه‌وه‌یه‌کی
سیاسی به هێز که بتوانێ به‌شێکی زۆر له توانای سه‌رکوت کردنی رژیم به خۆیه‌وه
خه‌ریک کات له ئارادا نییه، له کاتێکدا داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت پتانسییه‌لی
سه‌رکوتیان ماوه، ته‌مه‌نی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ناتوانێ له حه‌دێکی دیاریکراو
درێژتر بێت. بۆیه‌ش ئه‌م ئاخێزه ته‌واو بوو. ئه‌گه‌ر به ساکاری ته‌ماشای ده‌ره‌نجامی
ئه‌و روداوه بکه‌ی له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌وه ببینی که خه‌ڵکێکی زۆر گیران،
لێیاندرا، ژماره‌یه‌ک ته‌نانه‌ت گیانیان له ده‌ست دا، به‌لام خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک
شکست خواردوو خۆیان نابینن. خه‌ڵک په‌شیمان نین. خه‌ڵک چاوترسێن نه‌کران. به گشتی
په‌شیمان نین که بۆ وایان کرد. به راشکاوییه‌وه ده‌توانم بلێم ئه‌وه گه‌وره‌ترین
سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵک بوو.
ئه‌گه‌رچی ده‌ورو نه‌قشی رێبه‌ریی سیاسی
کۆمه‌ڵه به بروای من سه‌رجه‌م گرینگ بوو له‌وانه له دیاریکردن‌و فۆرمۆله
کردنی داخوازێیکان، شکل و فۆرمه سه‌ره‌کێیه‌کان‌و جۆری ئێعترازه‌کان و له هه‌مووان
گرینگتر واقێع بینی له پوتانسییه‌له‌کانی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته، به‌ڵام ئێمه له
هیچ کاتێکدا نه‌مانویست ببینه له‌مپه‌رێک له رێگای گه‌شه‌کردن‌و به‌کارهێنانی
ئیبتکاراتی محه‌للی چ له نێو جه‌ماوه‌رو چ به تایبه‌تی له ناو چالاکان‌و
رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه. ئێمه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان زه‌ره‌رمان نه‌کردو بگره
زۆریش قازانجمان کرد. ئێمه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رێنوێنییه عه‌مه‌لییه‌کانی خۆمان
نه ته‌نیا له رێگای راگه‌یاندنه‌کان، به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا له رێگای
رێکخستنه‌کانمان بردۆته ناو خه‌ڵک. هه‌ر بۆیه‌ش قه‌زاوه‌ت له سه‌ر رۆڵی رێبه‌ریی سیاسی کۆمه‌ڵه ته‌نیا له رووی راگه‌یاندراوه ئاشکرا‌کانی ناتوانێ هه‌موو
لایه‌نه‌کانی بخاته روو.
پێمخۆشه لێره به راشکاوی ئه‌وه راگه‌یه‌نم
که رێبه‌ریی سیاسی کۆمه‌له به هه‌موو توانایه‌وه له کاسپی پێوه کردنێکی نزم
به‌و جووڵانه‌وه خۆی پاراست. نه هه‌ولیدا ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه به جۆرێک‌و
یان به مناسبه‌تێک به خۆی بچه‌سپێنێ‌و یان له بابه‌ت ده‌وری خۆی ئیغراق بکات.
له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خۆپیشاندانه‌کان‌و کۆبوونه‌وه‌کان دروشمی بژی کۆمه‌ڵه
دراوه به‌ڵام ئێمه له راگه‌یاندنه‌کانمان ئاماژه‌مان پێ‌نه‌کردوون. پاڵپشتی ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه له هه‌مان حاڵ‌دا که متمانه به خۆ‌و جێگای قایمی کۆمه‌ڵه |