کرده‌وه تیروریستییه‌کانی شاری
خانه‌قین مه‌حکووم ده‌که‌ین!
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ 2005/11/18 دوو کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری خانه‌قین رویدا كه بووه هۆی کوژران و
بریندار بوونی ده‌یان که‌س له خه‌لکی بێ‌تاوان. ئێمه ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیيانه
به‌توندی مه‌حکووم ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشيی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌لکی کوردستان به
گشتی و خه‌لکی شاری خانه‌قین به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها هیوای چاک بونه‌وه‌ی
زووتریش بۆ برینداره‌کانی ئه‌و روداوه دژی ئینسانييه ده‌خوازین.
بێ گومان تيرۆریستان و به‌ره‌ی جه‌هاله‌ت چاویان به
ئارامی و ئاسووده‌یی شاره‌کانی کوردستان ههڵنايه،بۆیه هه‌موو هه‌ولێکی خویان
خستوته گه‌ڕ تا شاره‌کانی کوردستان بکه‌نه ئامانجی کرده‌وه خۆکۆژیو تێکده‌رانه‌کانیان،به‌لام
گۆمان له‌وه‌دا نيیه كه باشترین وه‌لام بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و نه‌یارانی
ئازادی یه‌کریزی زیاتری کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستانه.
کۆمیته‌ی
ناوه‌نديی کۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
2005/11/18
|