|
پشتیوانى له
خه‌بات و ناره‌زایى
خه‌ڵکى ئازه‌ربایجان
و خوێندکارانى زانکۆکان ده‌که‌ین
سووکایه‌تى
و سته‌مى نه‌ته‌وایه‌تى که له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى کۆمارى ئیسلامی‌دا لایه‌نى به‌رینتر،
رووخێنه‌رتر، دووبه‌ره‌کایه‌تى ساز و هاوکات له‌گه‌لڕ سه‌رکوت و کوشتارى بآره‌حمانه‌ى
به‌خۆوه گرتووه، له رۆژانى رابردوودا له‌گه‌لڕ شه‌پۆلى نوێى ناره‌زایى به‌ره‌وڕوو
بووه‌ته‌وه.
ئه‌مجاره‌یان
خه‌بات و ناره‌زاییه‌کان دوابه‌دواى چاپى کاریکاتۆرێکى پڕ له سووکایه‌تى به گه‌لى
ئازه‌ربایجان سه‌ریهه‌ڵداوه. رۆژنامه‌ى "ایران" ئۆرگانى ره‌سمیى هه‌واڵنێریى
کۆمارى ئیسلامى، به چاپى ئه‌م بابه‌ت و کاریکاتۆره، شه‌پۆلێکى له ناره‌زایى له
دژى خۆى و له دژى دۆخى سووکایه‌تى ئامێزى نه‌ته‌وه‌کانى ئێران هه‌ڵخراند. هه‌روه‌ک
هه‌میشه نه‌فره‌تى خه‌ڵکى سه‌رکوتکراو پێویستى به بیانوویه‌ک بوو، تا ئه‌وه‌ى له
دڵیان‌دا کۆبووه‌ته‌وه بڕژێته ده‌ره‌وه. ناره‌زاییه‌کان له زانکۆکانى تاران و
ته‌ورێزه‌وه ده‌ستى پێ‌کرد و به به‌شداریى ده‌یان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکى ته‌ورێز
له رۆژى دووشه‌ممه 2ى جۆزه‌ردان و
پاشان به‌رده‌وام بوونى له شاره‌کانى ورمآ، میاندواو و مه‌راغه و زانکۆکان، بوو
به بزووتنه‌وه‌یه‌کى به‌رین.
ئه‌مجاره‌ش
سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌کانى کۆمارى ئیسلامى، نه‌زۆک مایه‌وه. ئه‌م
سووکایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه و ئه‌م ده‌ستدرێژیه ئاشکرایه بۆ سه‌ر گه‌لێک، له‌گه‌لڕ
شه‌پۆلێک له هاوپشتیى میللى له هه‌موو ئێران به‌ره‌وڕوو بووه‌وه. وه‌ک هه‌میشه
زانکۆکان به خێرایى هه‌ڵوێستیان گرت و رژیم له‌گه‌لڕ بزووتنه‌وه‌یه‌کى ناره‌زایى
به‌رینتر به‌ره‌وڕوو ده‌بێت. کۆمارى ئیسلامى که له‌گه‌لڕ وه‌ها شه‌پۆلێکى به‌هێز
به‌ره‌وڕوو بووه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى هێنایه سه‌ر شاشه‌ى که‌ناڵه
تێلێڤیزیۆنیه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م به سه‌رکۆنه و گرتن و راپێچ کردنى سه‌رنووسه‌رى
رۆژنامه‌ى ئێران و هه‌م به دووپات کردنه‌وه‌ى وڕێنه‌کانى رابردوو سه‌باره‌ت به
جیایىخوازى و پان تورکیسم، هه‌ڕه‌شه بکه‌ن.
سیاسه‌تى
کۆمه‌ڵه له‌مباره‌یه‌وه زۆر روونه و به‌درێژایى ده‌سه‌ڵاتى
ئه‌م رژیمه، کۆمه‌ڵه وه‌ک حیزبى رێبه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازیى میللى له
کوردستان، به‌رده‌وام پارێزه‌رى رزگاریى نه‌ته‌وه‌یى و پێکهێنانى دۆخى پێکه‌وه
ژیانى خوازراوى نه‌ته‌وه‌کانى ئێران، به‌شێوه‌ى یه‌کسان و به‌دوور له هه‌ر سه‌رکوت
و سووکایه‌تى و ده‌ستدرێژى و له‌شکرکێشیه‌کى سه‌ربازى بووه. کۆمه‌ڵه به تایبه‌ت
به‌هۆى دراوسێیه‌تى گه‌لى ئازه‌رى له‌گه‌لڕ کوردستان، زۆرترین هه‌وڵى داوه بۆ ئه‌وه‌ى
برایه‌تى و هاوپشتیى خه‌بات، پێش به هه‌ر چه‌شنه رووداوێکى ناخۆش بگرێت و به‌تایبه‌ت
مۆڵه‌تى نه‌داوه سیاسه‌تى دووبه‌ره‌کایه‌تى نانه‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ببێته هۆى
دوژمنایه‌تى له نێوان ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا.
ئێمه
پشتیوانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى خۆمان له خه‌باتى گه‌لى ئازه‌ربایجان راده‌گه‌یه‌نین. هه‌رچه‌شنه
سووکایه‌تى و سته‌مى نه‌ته‌وایه‌تى له ئێران ده‌بآ کۆتایى پآ بێت. ئێرانى
دیموکراتیک ته‌نیا به خولقاندنى دۆخى یه‌کسان و ئازادانه و خوازراو بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانى
ئێران، مسۆگه‌ر ده‌بێت. کۆمارى ئیسلامى نیشانى داوه که درێژه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى
ته‌نیا و ته‌نیا به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رکوت و سته‌م و سووکایه‌تى نه‌ته‌وه‌کانه‌وه.
تێکپێچانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م رژیمه مه‌رجى یه‌که‌مى رزگاریى ئه‌م نه‌ته‌وانه‌یه. جارێکىتر
پشتیوانى له هاوپشتیى میللیى گه‌لانى ئێران ده‌که‌ین. بۆ به‌هێزترکردنى تێده‌کۆشین و
هاوکات وه‌ها هاوپشتیه‌کى به‌هێز ئیزنى ئه‌وه نادات که پیلانه‌کانى
رژیم بۆ دوژمنایه‌تى میللى و به‌هێزکردنى دواکه‌وتووترین ره‌وته‌کان به ئه‌نجام بگات.
نابآ مۆڵه‌تى بدرێت هه‌وڵه‌کانى ده‌ست و پێوه‌نده پیلانگێڕه‌کانى کۆمارى ئیسلامى
یان روانگه‌ى به‌رته‌سک ببێته هۆى دوژمنایه‌تى و نه‌فره‌تى نه‌ته‌وه‌یى له
ئێران‌دا. ئه‌مه ته‌نیا به هاوپشتیى خه‌بات و پته‌وکردنى روحى برایه‌تى و هاوچاره‌نووسى
مسۆگه‌ر ده‌بێت. هاوپشتیه‌ک بۆ خه‌بات، که له‌گه‌لڕ بنه‌ماکانى دیموکراسى، عه‌داڵه‌تخوازى
و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان ئاوێته بووبێت.
له
کۆتاییدا خوازیارى ئازادیى بآمه‌رجى هه‌موو زیندانیه‌کان له هه‌موو شاره‌کانین.
کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى
ئێران
1385-3-3
2006-05-24
|