|
راگه‌یاندنی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه:
شكۆدار بێت 31 جۆزه‌ردان، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
زیاتر
له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه 31ی جۆزه‌ردان، رۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سه‌عید
موعینی، یه‌كه‌مین هاوڕێی شه‌هید، له لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه وه‌ك رۆژی پێشمه‌رگه ناودێر
كراوه. هه‌موو ساڵێك نه‌ك هه‌ر ته‌شكیلاته‌كانی كۆمه‌ڵه، به‌ڵكوو خه‌ڵكی
كوردستان له شار و دێهات، كورده‌كانی تاراوگه له وڵاتانی جۆراوجۆر، رۆژی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به شكۆیه‌كی تایبه‌ته‌وه رێز ده‌گرن.
دوو
وشه‌ی "پێشمه‌رگه" و "كۆمه‌ڵه" له‌گه‌ڵ یه‌ك، بێ‌گومان كۆمه‌ڵێك
تایبه‌تمه‌ندی و ره‌وشتی به‌رز له زه‌ینی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌رجه‌سته ده‌كات.
وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رانێكی فیداكار، له خۆ بوردوو، خاوه‌ن تاكتیك، ئازا و مرۆڤ
دۆست له زه‌ینی به‌ره‌یه‌ك له خه‌ڵكی كوردستان وه‌ها نه‌خشاوو زیندووه كه له
هه‌ر كۆڕ و كۆمه‌ڵێك ناوی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ببرێت، ئه‌م وێنانه و كۆمه‌ڵێك
بیره‌وه‌ریی تاڵ و شیرین وه‌ها كار ده‌كاته فه‌زاكه، كه شه‌پۆلێك له هه‌ستی
رێز گرتن، ده‌روونی هه‌موان داده‌گرێت.
هه‌موو
ئه‌وانه نیشانه‌ی به‌رچاوترین ره‌وشتی هێزێكی سه‌ربازیی خه‌ڵكی و هه‌ر خه‌باتكارێكی
خاوه‌ن ئارمانی ئینسانیه. به‌ڵام ئه‌م وێنانه ته‌نیا لایه‌نێك له كه‌سایه‌تی
و شوناسی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌رده‌خات و ده‌توانین راشكاوانه بڵێین ئه‌م
لایه‌نه له شوناسی پێشمه‌رگه به‌رهه‌می لایه‌نی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه،
واته كه‌سێتیی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی ئه‌م هێزه بووه و هه‌یه. ئه‌م روه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه كه ده‌توانێ ناسێنه‌ری تایبه‌تمه‌ندیی راسته‌قینه‌ی
ئه‌م هێزه خه‌باتكار و شۆڕشگێڕه بێت. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هیچكات هێزێكی
ته‌نیا سه‌ربازی نه‌بووه، به‌ڵكوو بانگه‌شه‌كه‌رانی سیاسی، كادره جه‌ماوه‌ریه‌كان،
نووسه‌ران و ئه‌ندێشه‌سازانی كۆمه‌ڵه‌ش به‌شێك له‌م هێزه و له راستیدا به‌شی
په‌روه‌رده‌كاریی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بوون. په‌یوه‌ندیی قووڵ له‌گه‌ڵ ژیانی
كۆمه‌ڵانی سته‌ملێكراو و چه‌وساوه‌ی كوردستان، خه‌بات بۆ سه‌قامگیركردنی عه‌داڵه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی و دیفاع له كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، دیفاعی ئاشكرا و جیددی له
ماف و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد، دیفاع له ژنان و پێویستیی یه‌كسانیی
مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ پیاوان، دیفاع له مافه تاكه‌كه‌سی و مرۆییه‌كانی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان، بانگه‌شه‌ی سۆسیالیزم و ئامانجی مرۆڤدۆستانه، دیفاع له
دیموكراسی و به‌رینترین ئازادیی سیاسی، ئه‌مانه نه‌ك ته‌نیا به‌شێك له باوه‌ڕه
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ن، به‌ڵكوو به‌شێك له مێژوو و كرده‌وه‌ی
به‌رچاوی ئه‌م هێزه پێك دێنێت كه له‌گه‌ڵ مێژوو و خه‌باتی گه‌لێك ئاوێته
بووه و له كووره‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ی نێوان
كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی كوردستاندا، ئێستا ئیتر بوونه‌ته كۆمه‌ڵێك سونه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
عه‌ینی و زیندووی سیاسی و حاشاهه‌ڵنه‌گر.
گه‌لێك
چیرۆكی حه‌ماسی ئێستاش له نێو خه‌ڵكی كوردستاندا ویردی سه‌ر زمانن كه چلۆن
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌به‌ر پاراستنی گیانی خه‌ڵك و منداڵان، گه‌لێك جار
چاویان له سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی پۆشیوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه قوربانیان داوه. هاوپشتیی
قووڵی ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له گه‌رمه‌ی خه‌باتی چاره‌نووسسازدا،
لای هه‌موان بینراوه و بیستراوه. ئه‌م هێزه له ژیانی تاكه‌كه‌سی و له
چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه و دۆستان و ده‌وروبه‌ریشدا وه‌ها سه‌نگ و به‌هایه‌كی
خولقاند و وه‌ها بووه ئۆلگووی ئامانجه به‌رزه‌كان، كه له‌سه‌ر دایك وباوكان،
منداڵان و كه‌س و كار و ده‌وروبه‌ری خۆشیان له ده‌ره‌وه‌ی ریزی حیزبی و ته‌شكیلاتی،
وه‌ها كاریگه‌ریه‌كی دانا كه هێشتاش وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵه و دایكانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه و نموونه‌ی به‌رزی "هاوپشتی" و "وه‌فاداری"،
ویردی سه‌رزمانی دۆست و دوژمنه. كێ نازانێ ئه‌وانه‌ش كه رۆژگارێك له ناو
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا بوون، سه‌ره‌ڕای ساڵانێك دوور كه‌وتنه‌وه له‌م ریزانه
و له‌م خه‌باته، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئێستاش پابه‌ندی ئه‌و به‌هایانه‌ن
و به‌گشتی رێز و متمانه‌ی خه‌ڵكیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه. عه‌شق و په‌یوه‌ندی
عاتیفی و سیاسیی نێوان ئه‌م ئینسانانه، سه‌ره‌ڕای پله و پێوه‌ندی سیاسی و
ته‌شكیلاتیی ئێستایان، هه‌مووی نیشانه‌ی بوونی شانازیی هاوبه‌ش له قۆناغێك
له خه‌باتی ناو كۆمه‌ڵه‌دایه كه ته‌نانه‌ت نه‌یارانی سیاسیی كۆمه‌ڵه‌ش
ناتوانن ستایشی نه‌كه‌ن.
ئێستاش
له هه‌ل‌ومه‌رجێكدا رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه رێز ده‌گرین كه رژیمی ئیسلامیی
ئێران وه‌ك حه‌شارگه‌ی تیرۆر و هێمای سه‌ركوت و پێشێلكه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ، له
رای گشتیی جیهاندا ناسراوه و له ناوخۆش له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاری و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
به‌ره‌وڕووه. هاوكات كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان تای خه‌بات بۆ رزگاری دایگرتووه و
هیوای سیاسی شه‌پۆلی تێدا ده‌دات. له‌حاڵێكدا كه هیوا به كۆمه‌ڵه و سیاسه‌ته‌كانی
له دڵی هه‌مواندا به‌هێز ده‌بێت، پاراستن و پارێزگاری له‌و ره‌وشته سیاسی،
ئینسانی، ئازادیخوازانه و عه‌داڵه‌تخوازانه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانمانه. پاراستنی ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌م ئامانجه ئینسانی و دژی سه‌ره‌ڕۆییه بێ‌گومان ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی
به‌رهه‌مهێنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی رۆحیاتی خه‌باتكاری، فیداكارانه و چۆك دانه‌دانه
كه له مه‌یدانه‌كانی خه‌باتدا زۆر جار له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه
نمایش كراون. رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به حه‌ق، رۆژی په‌یمان تازه‌كردنه‌وه
بۆ رزگاریی خه‌ڵكی كوردستان، رۆژی په‌یمان به‌ستن له دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی
ئینسان به ده‌ستی ئینسان و رۆژی په‌یماندانه به ئازادی و دیموكراسی و عه‌داڵه‌تی
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بێ‌گومان بڕبڕه‌ی پشتی هێزی جه‌ماوه‌ریی سه‌ربازیه له
سبه‌ینێی بزووتنه‌وه‌ی كوردستاندا. ئه‌مڕۆ و له حاڵێكدا كه سه‌ره‌ڕۆیی و
داگیركاری به ته‌واوی خۆی ته‌یار كردووه و كوردستان میلیتاریزه‌یه، چالاكیی
سه‌ربازی و به‌هێزكردنی هێزی پێشمه‌رگه نه‌ك فاكتۆرێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵكوو
به‌شێك له سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌یه.
به‌ره‌ی
لاوی ئێستا به رێزێكی زۆره‌وه شه‌یدای ئه‌م ره‌وشته پاك و ئینسانیه‌یه و بێ‌گومان
ئه‌م به‌ره‌یه باشترین سه‌رچاوه و هێزی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه
سیاسیه‌شه. ئه‌وان هێزی داهاتووی گۆڕانكاری و بنیاتنه‌رانی سبه‌ینێن. هاوپشتی
له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا و به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی به‌ها به‌رزه ئینسانیه‌كان
له ناوماندا، باشترین رێگای ئه‌سپاردنی ئه‌م ئاڵایه‌یه به ده‌ستی نه‌وه‌ی
داهاتووه. پێویسته جارێكی دیكه یادی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه به‌رز رابگرین كه
له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و بۆ رزگاریی ئینسان له كۆیله‌تی
و چه‌وسانه‌وه، گیانیان فیدا كردووه. رێگا و ئامانجه‌كانیان
له ریزه‌كانی خه‌باتكارانی كۆمه‌ڵه‌دا بۆ هه‌میشه زیندوو راده‌گیرێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
26ی جۆزه‌ردانی 1385
2006-06-16
|