|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شوراكانی شار و دێهات
له ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی رابردوودا، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی
كۆماری ئیسلامی جم‌وجوڵێكی فره‌وانیان بۆ ئاماده‌كاریی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی
شوراكانی شار و دێهات ده‌ست پێكردووه. دار و ده‌سته‌كانی رژیم هه‌ركامه هه‌وڵ
ده‌ده‌ن زۆرترین به‌شیان له شوراكاندا پێ ببڕێت. راوێژ، وتووێژ و نووسینی بابه‌تی
جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، له ماوه‌ی رابردوودا بووه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌كی.
ئه‌وه‌ی ئێستا به ناوی "هه‌ڵبژاردن"ی
شوراكانی شار و دێهات سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری كردنن، یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه كه
دوای هاتنه سه‌ركاری كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نژاد به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڵام پێشوازی
و جم‌وجوڵ و هیوایه‌كی ئه‌وتۆ ته‌نانه‌ت له ناو باڵه‌كانی رژیمدا به‌رچاو ناكه‌وێت.
باڵی ده‌سه‌ڵاتدار پێویستیه‌كی وه‌های به به‌شداریی خه‌ڵك نیه، به‌ڵكوو سه‌ركه‌وتنی
خۆی له به‌شداریی كه‌متری جه‌ماوه‌ردا ده‌بینێت. باڵه‌كه‌ی دیكه، كه به‌شێكی
به‌رین و هه‌مه‌ره‌نگ پێك دێنێت، بڕوابه‌خۆیی پێویستی بۆ به‌ڕیز كردنی خه‌ڵك له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا نیه، ئه‌گینا ده‌یانكرده ده‌رفه‌تێك بۆ نیشاندانی هێزی خۆیان. خه‌ڵكیش
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی دوو ده‌وره‌ی شوراكان، هیوایه‌كیان به‌وه نیه
كه له‌م رێگایه‌وه بتوانن كاروباری شار و دێهات بده‌نه ده‌ست شوراكانی خۆیان.
ئه‌و راده‌یه‌ش له جم‌وجوڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رژیمیش له نێو كه‌مته‌رخه‌میی
ئاشكرای جه‌ماوه‌ردا، زیاتر له جاران هه‌ڵبژاردنی ئێستای كردووه‌ته بابه‌تێكی
ناوخۆیی رژیم. ره‌تكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت
له هه‌موو كوردستان، ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی
كردووه‌ته كاری كابینه‌یه‌ك كه به هێرش بۆ سه‌ر هه‌موو به‌شداری و خواستێكی
جه‌ماوه‌ر، هاته ئاراوه.
هه‌ڵبژاردنی شوراكانی شار و دێهات له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه
ده‌چێت كه زیاتر له ساڵێكه كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نژاد به هه‌موو هێز و تواناوه
له هه‌وڵدایه بۆ پاشه‌كشه كردن به نه‌یارانی ناو حكوومه‌ت، هه‌وڵی به‌رده‌وام
بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه ئاسه‌وارێكی به‌شداریی جه‌ماوه‌ری، ده‌ستدرێژی
به‌رده‌وام بۆ سه‌ر چاپه‌مه‌نی و روناكبیران، هه‌وڵی به‌رین بۆ داخستنی
رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان و بڕینی یارمه‌تیی كه‌می ده‌وڵتی، هێرشی ئاشكرا بۆ
سه‌ر هه‌رچه‌شنه هزرێكی زانستی و مرۆیی له سیستمی په‌روه‌رده‌ییدا، ته‌رخان
كردنی بودجه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانی خورافه په‌رستی و زیندووكردنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌زگا و ناوه‌نده رزیوانه‌ی كه له ساڵانی رابردوودا به‌ستێنه‌كانی
بوونیان له‌ناو چووه، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌رینی روناكبیران و دیسان مردنی
گوماناوی له زیندانه‌كاندا، په‌ره‌سه‌ندنی سزا ئیسلامیه‌كانی ئیعدام و قه‌مچی
و... له‌به‌رچاوی هه‌موان. هه‌موو ئه‌وانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نژاد
و رژیمی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاتدار، مانه‌وه‌ی خۆی له سه‌ركوت، له‌ناوبردنی به‌شداریی
گشتی، په‌ره‌پێدانی زیاتری خورافه په‌رستی و به‌ربه‌ست كردنی هه‌ر رێگایه‌ك
بۆ بوونی نه‌یاراندا ده‌بینێته‌وه.
كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نژاد كه له كۆمه‌ڵێك له توندڕه‌وترین
پارێزه‌رانی رژیم و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌شكه‌نجه‌گاكان و لێكۆڵه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی
مه‌یدانه‌كانی ئیعدام و ئه‌ندامانی تیمه‌كانی تیرۆر و قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كان
له ناوخۆ و ده‌ره‌وه و سه‌ره‌نجام پاسدار و فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕی سه‌ركوتگه‌رانه
له‌دژی گه‌لی كورد و خه‌ڵكی ئێران پێكهاتووه، فه‌زای كۆمه‌ڵگای ئێرانی
تووشی خه‌فه‌بوون و گه‌نده‌ڵیه‌كی تایبه‌ت كردووه. ته‌نیا خه‌بات و به‌رده‌وام
بوونی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه
ژێر ده‌سته‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ژنان و خوێندكاران و روناكبیرانه كه ئێرانی ئه‌حمه‌دی‌نژادی
بۆ ژیان ته‌حه‌مول هه‌ڵگرتر كردووه و هیوا به گۆڕان، له بیری گشتیدا زیندوو و
چالاك راده‌گرێت.
له كوردستان، كوده‌تای ئه‌حمه‌دی‌نژاد له‌گه‌ڵ
بایكۆتێكی بێ‌وێنه به‌ره‌وڕوو بوو. گه‌لی كورد له بزووتنه‌وه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ
و گشتیدا، رۆژی كوده‌تای هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌دی‌نژادیان كرده رۆژێكی له‌بیرنه‌چوو
له خه‌باتی له‌مێژینه‌ی خۆیاندا بۆ ده‌سته‌به‌ری مافه و نه‌ته‌وه‌یی و
دیموكراتیكه‌كانیان. دوای ئه‌وه‌ش راپه‌ڕینی گشتیی هاوینی 84 كه بۆ ناره‌زایی
ده‌ربڕین به قه‌تڵی وه‌حشیانه‌ی لاوێكی مهابادی ده‌ستی پێكرد، به خێراییه‌كی
به‌رچاو كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نژادی به‌ره‌وڕووی گرفتێكی گه‌وره كرده‌وه. ئه‌حمه‌دی‌نژاد
كه له‌گه‌ڵ بایكۆتی به‌رینی هه‌ڵبژاردن و دواتریش بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری
و چالاك به‌ره‌وڕوو بوو، زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێران، هه‌وڵیداوه
كوردستان میلیتاریزه بكات و دیسان هه‌روه‌ك ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 60 وه‌ك هێزێكی داگیركه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌وه حكوومه‌ت بكات. زۆربه‌ی
پاسدار و فه‌رمانده‌كانی سپای كۆماری ئیسلامی كه له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 60دا ده‌ستیان به خوێنی ئه‌م خه‌ڵكه سوور بووه و له هێرشی سه‌ربازی و
داگیركه‌رانه‌دا ده‌ستیان بووه، دیسان نێردراونه‌ته‌وه كوردستان. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هه‌ڵسووڕاوان و خه‌باتكارانی گه‌لی كورد، زۆر به‌رینتر و به‌ربڵاوتر
بووه‌ته‌وه. بنكه سه‌ربازیه‌كان جارێكی دیكه له دامه‌زراندنه‌وه‌دان و جارێكی
دیكه كوردستان و بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌كه‌ی، نیگه‌رانیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژیمی په‌ره‌پێداوه. هه‌موو فاكته‌ره‌كان ئێستا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه كۆماری
ئیسلامی له نیگه‌رانیی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت له
ته‌نگژه ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا كه به‌رۆكی پێگرتووه، به‌ره‌و
میلیتاریزم، تیرۆریزم و سه‌ركوت ده‌ڕوات.
ئێستا ئه‌و رژیمه‌ی كه له دوژمنایه‌تیی خۆی له
كوردستان به‌رده‌وامه، چاوه‌ڕوانه خه‌ڵك بچنه مه‌یدانی هه‌ڵبژاردنێك كه هه‌رچه‌شنه
نیشانه‌یه‌كی دیموكراتیك و ئازادبوونی له‌وانه مافی خۆ كاندید كردن، به‌رته‌سكتر
كراوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بانگهێشت ده‌كات كه
به بایكۆتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و گوێنه‌دانی ئاشكرا و سه‌رتاسه‌ری، جارێكی
دیكه نیشان بده‌ن كه رژیمی كۆماری ئیسلامی و گه‌مه‌كانی، ناتوانن متمانه و
بایه‌خێك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه له كوردستان به‌ره‌و ئه‌وه
ده‌چێت كه له داهاتووی گۆڕانكاریه سیاسیه‌كان له ئێران‌دا و به خه‌زێنه‌یه‌كی
پڕبه‌های ئه‌زموونی هه‌موو ده‌ورانی دژوار و ره‌شی رژیمی كۆماری ئیسلامی،
ده‌ورێكی گرینگ و به‌رچاو بگێڕێت و زامن و پاڵپشتێكی به‌هێز و گرینگ بۆ بنه‌ما
دیموكراتیك و به‌هاكانی بێت. ئه‌وه‌ی ده‌بێ له رۆژی هه‌ڵبژاردندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌م رژیمه بیبینن، نه‌فره‌ت و بێزاریی خه‌ڵك و په‌یامی روون و ئاشكرایانه بۆ
پێداگری له‌سه‌ر خه‌بات و ئامانج و ستراتێژیی ره‌وا و دیموكراتیكی خۆی.
كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
14ی
سه‌رماوه‌زی 1385
5ی دێسه‌مبری
2006
|