|
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری مه‌هاباد!
ژنان، پێاوان، لاوانی خه‌باتكار!
شاری خۆراگڕی مهاباد و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره جارێكی‌تر
كه‌وتۆنه به‌ر هێرشی درندانه‌ی هێزی داگیركه‌ری رژیمی
كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی ئێران. ئه‌م جار له رۆژی
كۆمه‌ڵه‌دا، رۆژی 26 رێبه‌ندان، كاتێك خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و
شۆرشگێری ئه‌م شاره خه‌ریكی خۆسازدان بوون بۆ رێزگرتن له‌م
رۆژه كه‌تنه به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی رژیم كه هه‌ر له پێشدا
خۆیان بۆ روبه‌رو بوونه‌وه له گه‌ڵ 26 رێبه‌ندان ئاماده
كردبوو.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری مهاباد!
ترس و وه‌حشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌لی كورد به گشتی
و له شاره قاره‌مانه‌كه‌ی مهاباد به تایبه‌تی بێ هۆكار
نێیه.
ئیستا كه رژیمی ئیسلامی ئێران هه‌م له بواری ناوخۆیی و هه‌م
له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه له قه‌یرانێكی قووڵی سیاسی و
ئابووریدا گیری كردووه، هه‌ر چه‌شنه سه‌رهه‌ڵدان و
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی گشتی خه‌ڵك به بانگه‌وازێك ده‌زانی بۆ
ناشتن و له گۆڕ نانی رژیمه‌كه‌ی. گه‌لی كورد له ماوه‌ی
28ساڵی رابووردوودا به رژیمی كۆماری ئیسلامی نیشانداوه كه
سه‌ری بۆ دانانه‌وێنێ و ته‌سلیم نابێ و هه‌موو ده‌رفه‌تێك
ده‌قۆزێته‌وه بۆ نیشاندانی ناره‌زایه‌تی و به‌رز كردنه‌وه‌ی
ده‌نگی ئیعترازی.
پێشه‌نگی خه‌ڵكی خه‌باتگێرێ مهاباد له به‌ربه‌ره‌كانی
جه‌ماوه‌ری ئاشكرا له دژی رژیم له لایه‌ك داموده‌زگای كۆماری
ئیسلامی چاوترسین كردوه به تاسان و رامانه‌وه له هه‌موو
بزووتنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانێكی ئه‌م شاره ده‌روانێ و له
لایه‌كی دیكه وایكردوه كه هه‌موو جه‌ماوه‌ری شۆرشگێری
كوردستان له ئێران به په‌رۆشه‌وه بروانێتێ ره‌وتی
رووداوه‌كان. جه‌ماوه‌ری خه‌باتكاری مهاباد! ئه‌و راوه‌ستانه‌ی
ئێوه‌ش له رۆژی 26 رێبه‌ندان له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی رژم له
كه‌ش¬وهه‌وایه‌كی
ئاوادا به‌ره‌و پێشده‌چێ و له هه‌مووان ده‌خوازێ به وریایی و
هه‌ستیاری ته‌واو به‌ره‌و پیری بچین.
ئه‌گه‌ر رژیمی كۆماری ئیسڵامی له باری هێزی نیزامی و
چه‌كدارییه‌وه پێی وایه ده‌توانێ به‌رامبه‌رمان بوه‌ستێ
ئێمه‌ش ئه‌زموونی چه‌ندساله‌مان هه‌یه كه چۆن پیلانه‌كانی
پووچه‌ڵ كه‌ینه‌وه، ئێمه‌ش راهاتووین و فێر بووین كه چۆن ریزی
یه‌كگرتووی خۆمان بپارێزین و به یه‌كگرتوویی له شكان
نه‌هاتوومان به گژیاندا بچینه‌وه. راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی
هاوینی 1384 كه به پێشه‌نه‌گی شاره قاره‌مانه‌كه‌ی مهاباد
ده‌ستی پێكرد و هه‌مو كوردستانی ته‌نێیه‌وه، ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك
بوو له حه‌ماسه‌ی خه‌بات و یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد.
دلنیاین خه‌ڵكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له خه‌باتی ئه‌م
جاره‌شتاندا به ته‌نیاتان ناهێڵێته‌وه. ئه‌مه ئه‌و ئه‌زموونه
به نرخه‌و ئه‌و ده‌رسه‌یه كه خه‌ڵكی كورد نیشانی داوه و
فێرێ بووه: رازی سه‌ركه‌وتنمان له یه‌كگرتنماندایه. هه‌ر
هێرشێك بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مهاباد هێرشێكه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شاری
سنه و هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر شاری كرمانشان و ئیلام ده‌ستدرێژیّكه
بۆ سه‌ر شاری مهاباد. دوژمن ده‌بێ بزانێ به ته‌نیا له گه‌ڵ
شارێك سه‌روكاری نێیه به‌ڵكوو له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ره‌ورو
بۆته‌وه.
سه‌ركه‌و تووبێت بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگیرانه‌ی گه‌لی كورد
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی
بژی خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ی خه‌ڵكی شاری مهاباد
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
18/02/2007
|