|
راگه‌یاندنى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به مه‌رگى تێکۆشه‌رى دێرین و ماندوویی نه‌ناس
کاک عومه‌رى بابامیرى
به داخێکى زۆره‌وه له رێکه‌وتى
23ى
خاکه‌لێوه‌دا، کاک عومه‌رى بابامیرى تێکۆشه‌رى دێرین و ماندوویی
نه‌ناسى کوردستان و براى گه‌وره‌ى هاوڕێى به‌ڕێز کاک فارووقى
بابامیرى، پاش ساڵانێکى دوور و درێژ له خه‌بات و کۆڵنه‌دان گیانى
له‌ده‌ست‌دا.
کاک عومه‌رى بابامیرى له بنه‌ماڵه‌یه‌کى ناسراوى ناوچه‌ى
فه‌یزوڵڵابه‌گى بۆکان هه‌ستابوو که هه‌ر له سه‌رده‌مى لاویه‌وه
تێکه‌ل به تێکۆشانى سیاسى بوو و باره‌ها تووشى زیندان و گیروگرفتى
ساواکى شا و رژیمى کۆمارى ئیسلامى هات، به‌ڵام هه‌رگیز کۆڵى نه‌دا.
کاک عومه‌ر له خه‌باتى جووتیارانى ئه‌و ناوچه‌یه له ساڵى
1332ى
هه‌تاویدا وه‌کوو ره‌هبه‌رێکى خۆشه‌ویستى خه‌ڵکى زه‌حمه‌تکێش هاته
ریزى پێشه‌وه‌ى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و پاشان له شۆڕشى گه‌لانى
ئێران به دژى نیزامى پاشایه‌تى و دواتر له خه‌باتى سیاسى و
پێشمه‌رگایه‌تى به دژى رژیمى کۆنه‌په‌رستى کۆمارى ئیسلامی‌دا
چالاکانه به‌شدارى کرد و ساڵه‌ها ئه‌ندامى حیزبى دیموکراتى
کوردستانى ئێران بوو. کاک عومه‌رى بابامیرى به‌هۆى شه‌هامه‌ت و
وره‌ى به‌رز و زمانى ئاگرینیه‌وه به دژى زۆڵم و زۆردارى، له لاى
هه‌موو تێکۆشه‌رانى سیاسى جێگه‌ى رێز و خۆشه‌ویستى بوو و
به‌تایبه‌ت بۆ کۆمه‌ڵه دۆستێکى نزیک و جێگه‌ى رێز بوو.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه به‌مجۆره هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ
به‌ڕێز کاک فارووق بابامیرى و هاوسه‌ر و منداڵه‌کانى کاک عومه‌ر و
هه‌موو بنه‌ماڵه و خزم و که‌س‌و کاریان ده‌رده‌بڕێ و خۆى به
شه‌ریکى خه‌میان ده‌زانێ و ته‌مه‌نى درێژ و ژیانى به‌خته‌وه‌ر بۆ
ئه‌وان به ئاوات ده‌خوازێ.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى
ئێران
26ى
خاکه‌لێوه‌ى
1386ى
هه‌تاوى رێکه‌وتى
15ى
ئاپریلى
2007ى
زایینى
|