|
راگه‌یاندنى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سه‌باره‌ت به شاڵاوى هێرشى پڕوپاگه‌نده‌یى بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه
هه‌ر وه‌کوو زۆرێک ئاگادارن، له ماوه‌یه‌ک له‌وه پێشه‌وه
له‌سه‌ر هه‌ندێک له سایته ئینتێرنێییه‌کان شاڵاوێکى هێرشى پڕ له
بوختان و پڕوپاگه‌نده‌ى درۆیین له دژى کۆمه‌ڵه ده‌ستى پێکردووه.
ئه‌م شاڵاوه هه‌ر هاتووه و هیستریکتر و قێزه‌ونتر بووه و سنوورى
هه‌موو عورف و ئه‌خلاقێکى به‌زاندووه. کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى
کۆمه‌ڵه تا ئێستا به پێویستى نه‌زانیوه که وه‌ڵامى ئه‌م
هێرشانه بداته‌وه چونکه بێجگه له بوختان و درۆ و چه‌واشه‌کارى
ناوه‌رۆکێکى سیاسی‌یان نییه که بۆ جواب دانه‌وه بشێ، بێجگه
له‌وه به‌هاکانى کۆمه‌ڵه و مێژووى خه‌بات و که‌سایه‌تى
ره‌هبه‌رانى له‌وه گه‌وره و گرانترن که به هه‌ڵه‌وه‌ڕى چه‌ند
دۆڕاوێکى سیاسى خه‌وش هه‌ڵگرن.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه وێڕاى مه‌حکووم کردنى ئه‌م ره‌فتاره
نزم و نامرۆڤانه‌یه، رایده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م شاڵاوه ناچێته
خانه‌ى دیالۆگ و ره‌خنه‌ى سیاسى و فیکرى که کۆمه‌ڵه هه‌میشه به
دڵێکى ئاواڵه‌وه پێشوازى لێده‌کا، به‌ڵکوو هه‌ڵخڕێنه‌ران و
به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌م شاڵاوه قێزه‌وه‌نه هه‌رکه‌س بن و هه‌ر
مه‌به‌ستێکیان بۆخۆیان دانابێ، به‌کرده‌وه بێجگه له خزمه‌ت به
دوژمنانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى کورد و دوژمنانى
ئازادى و پێشکه‌وتنخوازى له کوردستان کارێکى‌تر ناکه‌ن. بێگومان
کۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌موو دوژمنانى دیکه‌ى گه‌لى کورد به‌و
بوختان و بێ‌حورمه‌تى و شکاندنى که‌سایه‌تییه‌کان و ره‌هبه‌رانى
بزووتنه‌وه‌ى کوردستان شادن و هه‌موو دۆستان و دڵسۆزانى ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌ش پێى نیگه‌ران و به‌داخه‌وه‌ن. هه‌موو ویژدانێکى
مه‌سئوول و دڵسۆز ئه‌م ره‌فتاره نزم و نامه‌سئوولانه‌یه له دژى
حیزبێکى پاک و شۆڕشگێڕى وه‌کوو کومه‌ڵه مه‌حکووم ده‌کا.
هه‌روه‌کوو پێشڕه‌وییه‌کانى کۆمه‌ڵه ده‌بێته مایه‌ى خۆشحاڵى و
سه‌ربه‌رزى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌موو دۆستان و دڵسۆزان،
بێگومان ناحه‌زانى کۆمه‌ڵه و ناحه‌زانى شۆڕش و ئازادى و
پێشکه‌وتنخوازیش ده‌خاته قین و قینکارى. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
پێویسته هه‌موو تێکۆشه‌رانى دڵسۆزى ریزه‌کانى کۆمه‌ڵه،
به‌تایبه‌ت له ناوه‌وه‌ى کوردستان، له هه‌میشه گه‌رم و گوڕتر و
سه‌رودڵخۆشتر له‌پێناو پته‌و کردن و به‌هێز کردن و گه‌شه پێدانى
کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ى گه‌لى کورد تێ‌بکۆشن و دڵنیا
بن ره‌وتى به‌ره‌وپێش چوونى کۆمه‌ڵه هه‌موو ئه‌م ورده کۆسپانه
ده‌خاته لاوه و ریسوایى و رووڕه‌شى هه‌ر بۆ ئاژاوه‌گێڕان
ده‌مێنێته‌وه.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى
ئێران
24ى
ئاپریلى
2007
|