|
راگه‌یاندنى کومیته‌ى ناوه‌ندى کۆمه‌ڵه:
هێرشى تیرۆریستى بۆ شارۆچکه‌ى مه‌خمور مه‌حکومه
دوێنى ر‌ێکه‌وتى
13-4
له کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى جینایه‌تکارانه بۆ سه‌ر خه‌ڵکى
مه‌خمور و لقی
23
پارتى دێمۆکراتى کوردستان ده‌یان که‌س بوونه قوربانى و زیاتر له
سه‌د که‌سیش بریندار بوون. دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى هه‌ولێر، له
ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا، ئه‌وه دوهه‌مین کرده‌وه‌ى تیرۆریستى قین
له دڵانه بوو که ویژدانى هه‌موو ئینسانێکى هه‌ژاند و له هه‌مان
کاتدا سیگناڵێکى به هێز بوو تا راده‌ى پیلانگێڕى دوژمنان دژ به
خه‌ڵکى کوردستان و ئه‌زمونه‌که‌ى بخاته به‌رچاو.
گومان له‌وه‌دا نییه که ماوه‌یه‌کى زۆره هێزه شووێنیه‌کان،
تیرۆریستان و داگیرکه‌رانى کوردستان له حه‌ولدان تا دژ به‌م
ئه‌زمونه‌ى هه‌رێم و بۆ شێواندنى بارى ئاسایشى کوردستان، باڵى ره‌ش
و جینایه‌تکارانه‌ى تیڕۆر بگه‌یه‌ننه کوردستان. هێنان و پاڵپشتى
ئه‌نسارى سوننه بۆ سه‌ر سنوره‌کانى کوردستانیش به‌شێک له‌و
پیلانه دوژمنکارانه‌یه که به هاوئاهه‌نگى هه‌موو لایه‌نه‌کانى
دژ به گه‌لى کورى به‌رێوه ده‌چێ.
ئێمه وێراى مه‌حکوم کردنى ئه‌و پیلانه دژى ئینسانییه و به
تایبه‌تى کرده‌وه‌ى تیڕۆریستى شارۆچکه‌ى مه‌خمور، سه‌ره‌خۆشى خۆمان
پێشکه‌ش به خه‌ڵکى مه‌خمور، بنه‌ماڵه‌ى قوربانیان و هه‌موو
ریزه‌کانى پارتى دێمۆکراتى کوردستان ده‌که‌ین. دڵنیاین خه‌ڵکى
کوردستان به وشیارى و خۆراگرى ئه‌م پیلانه‌ش پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه و
تا دێ ئه‌زمونه‌که‌ى بۆ چه‌سپاندنى دێمۆکراسى و رزگارى
ده‌وله‌مه‌ندتر ده‌کات و سه‌رشۆڕى نه‌سیبى تیرۆریستان و دوژمنان
ده‌بێ.
کومیته‌ى ناوه‌ندى کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى
ئێران
14. 5. 2007
|