|
راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ناوەندی کۆمه‌ڵه دەربارەی
ساڵی نوێی خوێندن
مامۆستایان و خوێندکارانی به‌ڕێز!
له سه‌رەتای کرانه‌وەی ساڵی نوێی خوێندن به‌ر له هه‌ر شتێک به‌م
بۆنه‌وە، پیرۆزبایی به سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندکارانی ماندویی
نه‌ناسی ئێران و کوردستان دەڵێین، ساڵی تازەی خوێندن بۆ جارێکی
دیکه له کاتێکدا دەست پێدەکات که دەوڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و دام
و دەزگاکه‌ی، پیلان و هه‌وڵێکی چڕ‌وپڕیان له دژی ناوەندەکانی
خوێندن و زانستگه‌کان و به گشتی سیستمی بارهێنان و په‌روەردەی
ئێران دەست پێکردووە. بیری کۆنه‌په‌رەستانه‌ی رژیمی حاکم و
دەزگاکانی سیخورپه‌روەری و سه‌رکوتی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان، ئێستا
زیاتر له هه‌رکاتێکی دیکه، به ته‌سفیه‌و وەدەرنانی موعه‌لیمانی
زانا و به ئه‌زموون، به زەخت خستنه سه‌ر خوێندکارانی قۆناغه
جیاوازەکانی خوێندن، به بێ به‌شکردنی کوڕان و کچانی لاو له
خوێندن و به‌گشتی به هه‌وڵێکی سه‌رکوتگه‌رانه به دژی توێژی
موعه‌لیمان و خوێندکاران له ئێران، خه‌ونی شومی کۆنتڕۆل و
ئیسلامیزەکردنێکی سه‌ر له‌نوێی ناوندەکانی خوێندنیان دیتووه.
دەوڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له درێژەی داخستنی هه‌رچی زیاتری فه‌زای
سیاسی و زاڵکردنی ئیستبدادی سیاسی و په‌لکوتانی بێ شه‌رمانه‌ی بۆ
سه‌ر تان و پۆی ژیانی تایبه‌تی و رۆژانه‌ی خه‌ڵک، قه‌یرانی ئابووری
و لێکترازانی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وڵات، ژیانێکی پڕ له سه‌ختی
و رەنجی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران به دیاری هێناوە. هه‌ژاری بێ
وێنه له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای
ته‌نیوەته‌وەو به‌م پێیه، توێژی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا به سه‌ختی
دەتوانن منداڵه‌کانیان به‌رەو ناوەندەکانی خوێندن به‌ڕێ بکه‌ن و
زۆر جار رێژەیه‌کی زۆر له منداڵان به‌م هۆیه‌وە له خوێندن بێ
به‌ش کراون. زەختی له رادەبه‌دەری دەزگای قه‌زایی و دادگاکانی
رژیم بۆ سه‌ر خوێندکارانی زانکۆکان به تایبه‌ت له کوردستان، وای
کردووە که کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌م
خوێندکارانه، به بڕوبیانوی پووچه‌وە، راپێچی گرتووخانه بکرێن و
حه‌بسی درێژماوەیان وێڕای ئازار و ئه‌شکنجه به سه‌ردا بسه‌پێنن،
سه‌دان که‌س له خوێندکاران بێ چارەنووس کراون و ئاوارە و په‌ڕیوەی
وڵاتانی دەوروبه‌ر و دەرەکی بوون. ناوەندەکانی خوێندنی شار‌و
ناوچه‌کانی کوردستان، که‌مترین ئیمکاناتی په‌روەردە و ئه‌مڕۆیی
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ستانداردی جیهانی هه‌یه. دەوڵه‌تی ئیسلامی حاکم
به جێگه‌ی راگه‌یشتن به ناوەندەکانی خوێندن و په‌روەردە، به‌شى
هه‌رە زۆرى بودجه‌ی وڵاتی بۆ پشتیوانی له تێرۆریزمی ناوخۆیی و
ناوچه‌یی و هه‌روەها کڕینی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌رخان کردووە.
مامۆستایان و خوێندکاران له دامه‌زراندنی رێکخراوەی ئازاد و
سه‌ربه‌خۆی خۆیان ساڵه‌هایه بێ به‌شن و مه‌جالی هیچ دەنگ
هه‌ڵبڕینێکی به‌رهه‌ڵستکارانه‌یان نادرێت، کۆنه‌په‌رەستی و سه‌رکوت
به شێوازێکی هه‌وسارپساو به‌ڕێوە دەچێت.
مامۆستایان و خوێندکارانی ئازادیخواز!
پێویسته له ساڵی نوێی خوێندندا هه‌ر وەک ساڵانی رابردوو، رۆحی
به‌رەنگاری و وەستانه‌وە به دژی کۆنه‌په‌رەستی و دیکتاتۆری، هه‌ر
له دڵی ناوەندەکانی خوێندن وەکوو یه‌کێک له سه‌نگه‌رەکانی
ئازادیخوازی، بخه‌مڵێت و به‌رەی نوێ به‌رەو راستییه‌کان و
پێویستیه‌کانی زانست و بارهێنانی سه‌ردەم رێنمایی بکات. ئازادی
مافی خوێندن به زمانی دایکی، هه‌بوونی ئیمکاناتی شیاوی بارهێنان و
په‌روەردە و هه‌روەها دامه‌زراندنی رێکخراوەی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی
مامۆستایان و خوێندکاران، مافێکی ئاشکرا و بێ ئه‌ملاوئه‌ولای
ئێوەیه. بێ شک دیکتاتۆری زاڵ به‌سه‌ر ئێران هه‌روەکوو چۆن پاش
تێپه‌ڕبوونی نزیک به سێ دەیه له حاکمییه‌تی خۆی، نه‌یتوانیوە
فێربوونی زانست، رۆحی ئازادیخوازی و خه‌بات له ناوەندەکانی
خوێندندا بمرێنێت، له‌وە به‌دواش و له کاتێکدا که تان و پۆی
رژیمه‌که‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یران دسته‌ویه‌خه‌یه، ناتوانێت به‌ر به
شه‌پۆلی پڕ له ورەی بزووتنه‌وەی خوێندکاران و مامۆستایان و
ناوەندەکانی خوێندن بگرێت. خوێندن دەبێ ئازادانه و به بێ هێچ
زەختێکی مادی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌کان یاسایی بکرێته‌وە و خوێندکارانی
هه‌موو قۆناغه‌کان دەبێ به بێ هیچ کۆنترۆڵێکی دەزگا سیخورییه‌کانی
رژیم درێژە به خوێندنی خۆیان بدەن و ئه‌م چه‌شنه نیهادانه نابێ
هیچ پێگه‌یه‌کیان له ناوەندەکانی خوێندن هه‌بێت. بێ گومان
هاودەنگی بزووتنه‌وەی مامۆستایان و خوێندکاران له‌گه‌ڵ باقی
بزووتنه‌وە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ئێران، به دژی دیکتاتۆری
ئایینی له ساڵی نوێی خوێندندا، ئه‌رکێکی خه‌باتکارانه‌و
روونکه‌رەوەی هه‌نگاو هه‌ڵێنان به‌رەو ئاسۆی ئازادییه.
کۆمیته‌ی ناوەندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زەحمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێران
31ی
خه‌رمانانی
1386
|