|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
8
مارس رۆژی جیهانی ژن
رۆژی جیهانی ژن به‌رێوه‌یه، به‌و بۆنه‌وه كومیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه پیرۆزبایی ده‌كا له ژنانی كوردستان‌و ئێران و رێز و
پێزانینی خۆی، ئاراسته‌ی ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌رانه
ده‌كات كه بوێرانه به‌رهه‌ڵستكاری سه‌ركوتو
زه‌بروزه‌نگی داموده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی
بوونه‌وه‌و به ته‌حه‌مولی زیندان و ئه‌شكه‌نجه، ئاڵای خه‌باتی
ژنانی ئێران و كوردستانیان بۆ یه‌كسانی، هه‌روا به‌رز و شكاوه
راگرت. هه‌ر وه‌ها سڵاو و رێزی خۆمان بۆ هاورێیانی ژنی ناو
رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه چ له ناو هێزی پێشمه‌رگه، چ له
رێكخستنه‌كانی نهێنی و یان له ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌نێرین كه سوننه‌تی شۆڕشگیرانه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوی
ژن له كۆمه‌ڵه‌یان، به خه‌باتی خۆیان له ناو ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه زیندوو راده‌گرن و به بێ راڕایی درێژه‌ده‌ری ئه‌و
رێگایه‌ن.
له كاتێكدا ساڵه‌وه‌گه‌ڕی ئه‌م رۆژه رێز لێده‌گرین كه
بزووتنه‌وه‌ی ژنان له مانگه‌كانی رابردوودا به
كۆنه‌په‌رستانه‌ترین شێواز‌و زیاتر له جاران، كه‌وتۆته به‌ر
شاڵاوی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه. خوێندكارانی
زانكۆ، چالاكانی مه‌ده‌نی، هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و
رۆژنامه‌وانی، له هه‌موولایه‌كه‌وه وه‌به‌ر تیغی سانسۆر‌و یاسای
دواكه‌وتووانه‌ی كۆماری ئیسلامی كه‌وتوون‌و هیچ سنورێكی بێشه‌رمی
نه‌ماوه كه كارگێڕان‌و سه‌ركوتگه‌رانی حكومه‌تی به دژی
بزووتنه‌وه‌ی ژنان نه‌یان به‌زاندبێ. كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ترین
سزاكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، وه‌كوو سه‌نگسارو شه‌لاق لێدان له
به‌رچاوی خه‌ڵكی به دژی ژنان، هێشتا زۆر به توندی به‌ڕێوه
ده‌چێت‌و له‌م نێوه‌دا، مرۆڤایه‌تی و مافه‌كانی ئینسان بۆ
ده‌سه‌لاتدارانی كۆماری ئیسلامی، مانایه‌كی نیه. پڕۆژه‌ی
ئه‌منییه‌تی كۆمه‌لایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له ساڵی
رابردوو، له بنه‌ڕه‌تدا به دژی ژنان وه‌گه‌ڕخراو گه‌وڕه‌ترین
سوكایه‌تی به كه‌رامه‌ت‌و كه‌سایه‌تی ژنان له سه‌ر شه‌قامه‌كان
له مانگه‌كانی رابردوودا به‌ڕێوه‌چووه‌و ئێستاش به‌رده‌وامه.
له كاتێكدا كۆنه‌په‌ڕه‌ستی ئایینی به پشت ئه‌ستووری یاسا‌و
ده‌وڵه‌ت‌و هێزی نیزامی سه‌ركوتگه‌ر، هه‌یمه‌نه‌ی دزێوی خۆی
به‌سه‌ر هه‌موو تان‌و پۆی كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا سه‌پاندووه‌و ژیانی
تایبه‌تی‌و تاكه‌كه‌سی ژنان‌و كچانی ئێران له ژێرچاوه‌دێری وردی
ئه‌م چاوه‌دێرییه كۆمه‌لاَیه‌تییه
كه‌وتۆته به‌ر داپڵۆسین، له كاتێكدا چه‌مكی زیندانی سیاسی بۆ
ژنان‌و كچانی ئازادیخواز جارێكی دیكه زیندووكراوه‌ته‌وه‌و به‌ندی
به ناو "نسوانی" زیندانه گه‌وره‌كان له چالاكانی بزوتنه‌وه‌ی
ژنان ئاخنراوه، ئه‌وه خه‌بات‌و چالاكی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له
بواره جیاوازه‌كان، كه‌وتۆته ململانییه‌كی گه‌وره له‌گه‌ڵ
حاكمییه‌ت‌و كۆنه‌په‌ره‌ستی زاڵ به سه‌ر یاساكاندا. كه‌مپه‌ینی
یه‌ك میلیۆن ئیمزا، به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم‌و كۆڕوكۆمه‌ڵی
به‌ربلاوی ژنانی پێشكه‌وتنخواز و خۆپیشاندانی به‌رهه‌ڵستكارانه
به‌دژی سه‌ركوتگه‌ری ده‌سه‌لات‌و ده‌ركه‌وتن له كۆڕوكۆمه‌ڵه
جیهانییه‌كاندا، هێمای جم‌وجۆڵ‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پان‌وبه‌رینی
بزووتنه‌وه‌ی ژنانه له ئاستی كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌م وه‌خه‌به‌رهاتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی نیوه‌ی
كۆمه‌ڵگا كه سالانێكی زۆره له‌ژێر عه‌باو چادری ره‌شی
داسه‌پاودا، مه‌جالی ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان پێ نه‌ده‌دا، نیشانده‌ری
ئه‌و راستییه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوزانه‌و
به‌رابه‌ریخوازانه‌ی ژنان بۆ پێداگری له‌سه‌ر مافه ره‌واكانیان،
هه‌ڵقولاوی وشیاری‌و تێگه‌یشتنێكی قووڵتره له دونیای سه‌رده‌م‌و
چاره‌نووسی ژیان‌و له‌به‌رانبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تی‌و ئاپارتایدی
وێرانگه‌ری جنسی به دژی ئه‌م نیوه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگا. ژنانی
ئازادیخواز ده‌یان ساڵه كه ناچارن له دوو ئاستی سه‌ره‌كیدا
له‌نێو كۆمه‌ڵگا خه‌بات‌و چالاكی له بواره جیاوازه‌كاندا
به‌ره‌وپێش به‌رن: یه‌كه‌م یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی زاڵ‌و
ده‌وڵه‌ت‌و دووهه‌م، فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه ودژه ژنی
پیاوسالاری نێو كۆمه‌ڵگا. ئه‌مه‌ش به چه‌ند قات خه‌باتی
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی له بواره جیاوازه‌كاندا له‌به‌رده‌م كۆسپ‌و
ته‌گه‌ره‌یكی زۆرتر داناوه‌و بزووتنه‌وه‌ی ژنان سه‌رسه‌ختانه‌تر
له هه‌ركاتێك له‌م مێژووه بێڕه‌حمه‌دا، هه‌نگاوی كاریگه‌رتریان
هه‌ڵێناوه.
له كوردستان ژنان نه‌ته‌نیا له ژێر گه‌لێك سته‌می جیاوازی وه‌ك
سته‌می چینایه‌تی‌و جنسی‌و مه‌زهه‌بیدا ده‌چه‌وسێنه‌وه، به‌ڵكو
ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست و ژێرناوی كورد
بوونیشدا به‌ره‌وڕووی حاكمییه‌ت ده‌بنه‌وه و ده‌بێ هه‌زینه‌ی بۆ
بده‌ن. زۆرێك له ژنان‌و كچانی ئازادیخوازی كورد، هه‌ر ئێستاش له
كار‌و خوێندن بێ به‌ش كراون‌و له سیاچاڵه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا
له ژێر گوشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و سوكایه‌تیین.
چه‌مكی ژن و زاڵ كردنی روانینی ئاینی به‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه،
راگرتنی ئه‌و به‌شه له كۆمه‌ڵگا له ژیر كۆیله‌تی و له‌و
رێگایه‌وه واته له رێگای كردنی ژنان به شارۆمه‌ندی پله
دوو، چه‌واشه‌كردنی پیاوان و زیندوو كردنه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریتی
پیاو سالاری له ناو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا به‌رێوه
ده‌به‌ن و به‌و جۆره به هێنانی به‌شێك له پیاوان له
كۆمه‌ڵگادا وه‌ك پشتیوانی ئه‌و ره‌سمو
یاسا كۆنه‌په‌رستانه، كۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین چه‌كی سیاسی
- ئیده‌ئۆلۆژیكی بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر
ده‌كا. بۆیه‌ش له ئێران كێشه‌ی ژن و خه‌بات بۆ یه‌كسانی و
ئازادی ئه‌وان له‌و كۆیله‌تییه ته‌نیا ئه‌ركی ژنان به ته‌نیا
نیه، گه‌رچی هێزی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و ئاڵوگۆره به ناچار هه‌ر
ئه‌وانن به‌ڵام پیاوان‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به راستی
ده‌یانهه‌وێ دیكتاتۆری ئایینی له ئێران نه‌مێنێ، به زانینی
ئه‌و راستییه ده‌بێ گه‌رم و گۆڕتر له هه‌ر كاتێكی‌تر
بێنه مه‌یدانی خه‌باتی ژنان بۆ ئازادی. به راستی ده‌توانین
بلێین خه‌بات بۆ یه‌كسانی ژنان له ئێران راسته‌و خۆ خه‌باته بۆ
هه‌ڵپێچانی داموده‌زگای سه‌ركه‌وتگه‌ری ئایینی. كۆماری
ئێسلامی به بێ راگرتنی ژنان وه‌ك شارۆمه‌ندی پله دوو هێچ
مانایه‌كی نیه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران ئه‌وه زۆر باش
ده‌زانێ بۆیه‌ش له هه‌مبه‌ر پرسی ژن ئاوا دمارگرژ و بێ
ئه‌ملاولایه. ته‌نانه‌ت ئیسلاحخوازانی ناو ده‌سه‌ڵاتیش كه له
بنه‌ره‌تدا كۆماری ئیسلامیان گه‌ره‌كه به درێژایی حكوومه‌تی
هه‌شت ساڵه‌یان له ئێران كه‌مترین هه‌وڵ‌یان دا بۆ چاكتر كردن
دۆخی ژنان له ئێران و ته‌نانه‌ت له هێنانی پرسی ئه‌وان وه‌ك
به‌شێك له ئاجێندای ئیسلاحخوازی خۆیان پاراست. ئه‌گه‌ر بلێین
خه‌باتی ژنان بۆ ئازادی و یه‌كسانی له ئێران گۆركه‌نی نیهایی
داموده‌زگای سه‌ركوتگه‌ره زێده رۆیی‌مان
نه‌كردوه.
بێگومان له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدایه كه بزووتنه‌وه‌ی ژنان له
ئێران‌و كوردستان، به پێشوازی ساڵه‌وه‌گه‌ڕی هه‌شتی مارس
ده‌ڕوات‌و كاروانی خه‌باتی خڵتان كرا‌و به خوێن‌و كۆڵنه‌دانی خۆی،
به‌ره‌وپێش رێبه‌ری ده‌كات. ئه‌گه‌ر مه‌شغه‌ڵی ئاسوی رزگاری
بزووتنه‌وه‌ی ژنان، هه‌تا ئێستاش به فیداكاری‌و قوربانیدان له
چه‌قی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئایینی‌و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاریدا زیندوو
راگیراوه، ئه‌وه ئه‌م مه‌شغه‌لانه، چرای روناكیبه‌خشی ئێستا‌و
هیواكانی سبه‌ی رۆژ و داهاتوون. له كۆتاییدا جارێكی دیكه رێز
ده‌گرین له یادی ئه‌و ژن‌و كچه ئازادیخوازانه‌ی بوێرانه گیانی
خۆیان له رێگه‌ی خه‌بات بۆ یه‌كسانی مافه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگا
به‌خت كرد‌و هیودارین، رۆژی جیهانی ژن وه‌ك هه‌میشه، ره‌مزی
كۆڵنه‌دان‌و تێكۆشان بێ بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و رزگاری یه‌كجاری
له ده‌ست سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه.
به‌رزو به‌ڕێز بێت ساڵوه‌گه‌ڕی
8ی
مارس، رۆژی جیهانی ژن
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
7ی
مارسی
2008_
16ی
ره‌شه‌ممه‌ی
86
|