|
وتاری هاوڕێ ئه‌نوه‌ر موحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی به
بۆنه‌ی
رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌وه
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
هاوڕێیانی كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه:
لێره‌وه له سه‌ر گڵكۆی هاوڕێیانی رابه‌ر دكتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعی
و كاك سدیقی كه‌مانگه‌رو گیانبه‌خت كردوانی گوردانی شوان و پۆلێك
شه‌هیدی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه سڵاوی خۆم و هه‌موو هاوڕێیانی كومیته‌ی
ناوه‌ندیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
هه‌موان ده‌زانن كه كۆمه‌ڵه خاوه‌نی مێژوویه‌كی خه‌باتكارانه‌ی
ده‌یان ساڵه‌و پڕ له سه‌روه‌ری وئه‌زموونه‌و هه‌زاران هاوڕێی و
خه‌باتكاری رێگای رزگاری له پێناو بیر‌و باوه‌ڕو ئامانجه‌كانیدا
شه‌هید بوون.
به‌م بۆنه‌وه ده‌فته‌ری سیاسیی كۆمه‌ڵه شه‌ش ساڵ له‌وه‌و پێش
واته رۆژی
16ی
ره‌شه‌مه‌ی ساڵی
1380ی
هه‌تاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ رێزگرتن له خه‌بات و فیداكاری
وخۆنه‌ویستی وژیان ویستی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌و رێز گرتن له
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان رۆژی
27ی
ره‌شه‌مه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه دیاریكرد. مه‌به‌ست له
دیاریكردنی ئه‌م رۆژه ئه‌وه بوو تا ئێمه‌ی هاوسه‌نگه‌رانیان
وئێوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌كان، له
رۆژیكی دیاریكراودا بچینه سه‌ر گڵكۆی ئازیزانمان، ئه‌وه‌تا وه‌ك
نه‌ریتێك له‌و كاته‌وه تائێستا هه‌موو ساڵێ وه‌ك ئه‌مڕۆ له سه‌ر
گڵكۆی پۆلێك تێكۆشه‌ری شه‌هیدی كۆمه‌ڵه كۆده‌بینه‌وه تا پێكه‌وه
رێز له قاره‌مانه‌تی و فیداكاری هه‌موو تێكۆشه‌رانی
گیانبه‌ختكردوی كۆمه‌ڵه بگرین.
له
27ی
ره‌شه‌مه‌ی ساڵی
66دا
بوو كۆمه‌ڵه تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره وگران هات و هاوڕێیانی
گوردانی شۆان، قاره‌مانانی به‌رگری ده‌یان شه‌ڕی گه‌وره له دژی
دوژمن كه‌وتنه ناو شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران وعیراق وپاش
هه‌وڵێكی زۆری كۆمه‌ڵه بۆ رزگاربوونیان، به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كان
ئاكامی خۆیان نه‌پێكاو له شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌و له هه‌مان كاتدا
قورس ونابه‌رابه‌ر له گه‌مارۆی ژه‌هرو ئه‌نواعی چه‌كی قورس‌دا كه
چه‌ندین سه‌عاتی خایاند گیانی ئازیزیان له پێناو ئازادی
وسۆسیالیزم و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورددا به‌ختكرد و
خۆینان تێكه‌ڵ به خۆینی
5000
هه‌زار شه‌هیدی بێتاوانی هه‌ڵه‌بجه بوو،هاوڕێیانی گوردانی شوان
به ده‌ست وبه چه‌كی دوو داگیركه‌ر شه‌هیدكران و ئه‌مه یه‌كه‌م
جار نه‌بوو خۆینی تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه تێكه‌ڵ به خۆین وخه‌باتی
ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانی باشوور ده‌بوو. گه‌لێك جار تێكۆشه‌رانی
كۆمه‌ڵه و تێكۆشه‌رانی كوردستانی باشور له سه‌نگه‌ریكدا شه‌هید
بوون و یا به تیری داگیركه‌ران پێكراون، بۆیه‌ش په‌پوه‌ندی خه‌بات
له‌م دوو به‌شه‌ی كوردستان هه‌میشه گه‌رم و گوڕ بووه‌و له كاتی
ته‌نگانه‌دا پاڵپشتی یه‌كتر بوون.
هه‌ر لێره‌و له‌م رۆژه‌دا سه‌ری رێزونه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و ژن
وپیاو مندالانه داده‌نۆینین كه به ناحه‌ق و بیتاوان له
هه‌ڵه‌بجه به گازی ژه‌هراوی قه‌ده‌غه‌كراو شه‌هید كران و بوون
به مۆركی ریسوای به ناوچاوانی دیكتاتۆری و داگیركه‌رانی
كوردستانه‌وه‌و له لایه‌كی دیكه به هۆی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌و
نامرۆڤانه‌یه ده‌رحه‌قیان كرابوو، بوون به سه‌فیری ناساندنی
مه‌زڵومیه‌تی گه‌لێكی سته‌ملێكراو مافخواز. دیاریكردنی رۆژی
شه‌هیدان له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه بۆ ره‌شپۆشین و تازیه‌باری و نوقم
بوون له خه‌فه‌تدا نییه، به‌ڵكۆ بۆ په‌یمان نۆیكردنه‌وه به
رێبازی شه‌هیدان، بۆ درێژه‌دانی رێبازی ئه‌وان و بۆ
دڵنیاكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی گیانبه‌ختكردوانه كه
رۆڵه‌كانی ئه‌وان و هاوڕێیانی ئێمه هێشتا له دڵماندا زیندوون و
پێكه‌وه بۆ به دیهێنانی ئاواته‌كانیان درێژه به خه‌بات
ده‌ده‌ین.
گیانبه‌ختكردوانی
كۆمه‌ڵه دژی ئه‌م نیزامه پێچه‌وانه‌و پڕ له زوڵم و
چه‌وسانه‌وه‌و ناعه‌داڵه‌تیه‌ی ئه‌مڕۆ بوون، خوازیاری ئازادی،
سۆسیالیزم، خوازیاری دادپه‌روه‌ری و خوازیاری رزگاری ئینسان و
كۆتای هێنان به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ڵاواردنی جنسی بوون.
گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه بۆ به دیهێنانی ژیانێكی باشتر‌و بۆ
كۆتایی هێنان به ده‌سهڵاتی كۆماری ئیسلامی له ئێران، گیانیان له
سه‌رده‌ستیان دانا‌و له هیچ له‌مپه‌رو مه‌ترسیه‌ك سڵیان نه‌كردو
به به‌خشینی گیانیان سه‌لماندیان پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی
بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌شمه‌ینه‌تانی كۆمه‌ڵگان.
خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و رزگاریخوازی كوردستان:
دایكان وباوكانی گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه:
راسته رۆڵه‌كانی ئێوه‌و هاوڕێیانی ئێمه ساڵانێكه به جه‌سته
له نێوماندا نه‌ماون، به‌ڵام به بیر‌و باوه‌وڕ له دڵماندا
زیندوون و هیچ كات له بیر ناكرێن و سه‌ره‌ڕای هه‌ر هه‌ورازو
نشێوێك كه له خه‌باتماندا هاتوه‌ته پێش به‌ڵام رێبازه‌كه‌یان به
گوڕتر و قایمتر له جاران درێژه‌ی هه‌یه‌و سه‌نگه‌ری ئه‌وان
ئاوه‌دانه.
ئه‌وان له ماوه‌ی خه‌بات و فیداكاری خۆیاندا گه‌لێك ده‌رس و
ئه‌زموونی به نرخیان بۆ ئێمه به جێهێشتووه، له‌وانه: نۆیخوازی
،پاراستنی به‌رژه‌وندیی چه‌وساوه‌كان، فه‌رهه‌نگی به‌رزی ئینسانی،
كۆڵنه‌دان له خه‌بات، له خۆبوردویی و گه‌لێك سوونه‌تی
شۆڕشگێرانه‌یتر تا ئێمه بیكه‌ینه چرای رێنوێنی خه‌باتی ئێستا‌و
داهاتوومان.
ئێمه ئه‌م ساڵ له كاتێكدا یادی رۆژی شه‌هیدان ده‌كه‌ێنه‌وه‌و رێز
له یادیان ده‌گرین، كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی
نژاد ده‌ورێكی نۆێی له سه‌ركوت و گرتن و كوشت وبڕینی په‌ره
پێداوه‌و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌ش رژیم
زیاتر له هه‌موو كاتێ له ژیر فشاری خه‌باتی چین وتوێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگای ئێراندایه.
خه‌باتی
كریكاری له ساڵی رابوردودا زیاتر له ساڵانیتر خۆی نیشانداوه،
خه‌باتی خۆیندكاری به‌رده‌وام له حالی گه‌شه‌و به‌رانبه‌ركیدا
بووه له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سهڵاته سه‌ره‌ڕۆیه‌و له هیچ گوشارێكی
رژیم سڵیان نه‌كردوه‌ته‌وه، خه‌باتی ژنان چووته ئاستێكی دیكه و
كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیون ئیمزا خه‌باتی ژنانی بۆ وه‌ده‌سهێنانی
مافه‌كانیان گه‌رمتر كردوه. وشیاری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی دیكه‌ی
ئێران بۆ به ده‌سهێنانی مافه‌كانیان و بۆ خه‌باتی هاوبه‌ش له
گه‌ڵ گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات دڵخوشكه‌ره.
خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری و خه‌بات له پێناو دیموكراسی و مافی مرۆف وعه‌داڵه‌تی
كۆمهڵایه‌تی ئێستا له ئێران سه‌نگه‌رێكی به‌هێزه‌و تا دێت قایمتر
ده‌بێ. خه‌باتی كریكاران، ژنان و خوێندكاران له ئاستی جیهانی
پشتیوانی لێده‌كرێ وتا ئێستا بۆ داكۆكی كردن له‌م بزوتنه‌وانه
ده‌یان نامه‌ی ناڕه‌زایی له لایه‌ن كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی جیهانی و
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه ئاراسته‌ی ده‌سهڵاتدارانی ئێران
كراوه.
شایانی وتنه سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ركوت و ئیعدام و زیندانكردنێك،
رژیم نه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م بزوتنه‌وه كۆمهڵایه‌تیانه بیده‌نگ
بكا، به‌ڵكۆ ئێستا ئێتر له ئێران وه‌ستانه‌وه‌وچوونه زیندان
شانازیه‌و نه‌ك كه‌س لێی ناترسێ به پێچه‌وانه تێكۆشه‌رانی ئه‌م
بزوتنه‌وانه خۆشه‌ویستترو ناسراوتر ده‌كا.
كۆماری ئیسلامی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وده‌ره‌كیدا وه‌زعێكی
خراپتر له ئاستی ناوخۆی هه‌یه، ئوروپا‌و رۆژئاوا‌و به‌شێكی زۆر له
وڵاتانی ناوچه‌كه ئێران به هۆكاری ناسه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی
نائه‌منی بۆ ناوچه‌كه وجیهان ده‌زانن.
ملنه‌دان به بڕیاره نیوده‌وڵه‌تیه‌كان، درێژه‌دانی پشتیوانی له
گروپه تیرۆریستیه‌كان و درێژه‌دانی شه‌پۆلی سه‌ركوتی ئازادیخوازان
له ناوخۆ، بێگومان گۆشاره‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له سه‌ر
ده‌سهڵاتی ئێران زیاتر ده‌كاو له ئێستاش زیاتر ته‌ریكی
ده‌خاته‌وه.
بۆ كۆتای هێنان به ته‌مه‌نی نگریس و پڕ له جنایه‌تی كۆماری
ئیسلامی به گشتی هیوا زۆر‌و ئاسۆ رونه، ئه‌و هه‌موو خه‌بات و
فیداكاریانه‌ی لێره‌و له‌وێ ده‌كرێن له هه‌موو جۆگه
باریكه‌كانه‌وه ده‌ڕژێنه سه‌ر یه‌ك و ده‌بنه روبارێك تا
سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری و ئاواتی به‌رزی شه‌هیدان و هه‌موومان وه‌دی
بێت.
به‌رزو به‌ڕێز بێ یادی هه‌موو گیانبه‌خت كردوانی كۆمه‌ڵه
|