|
زیاتر له یه‌ك سه‌ده به سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌دا
تێ ده‌په‌ڕێ
ناهید به‌همه‌نی
ئه‌م یاده له هه‌موو گه‌لی كورد و نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان و
چالاكانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی پیرۆز بێت.
له‌م فرسه‌ته كه‌ڵك وه‌رده‌گرین و چاۆێك به سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانماندا
ده‌خشێنین و جێگای خویه‌تی كه كه‌م و كۆریه‌كانیش هه‌ڵسه‌نگێنین و
رێگا بۆ لێ ده‌رباز بوونیان ببینینه‌وه. خه‌باتی رۆشنبیری و
فه‌رهه‌نگی گه‌لی كورد له گه‌ڵ مێژووی تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادی
ئه‌م میلله‌ته تێكه‌ڵ بووه. ته‌مه‌نی سه‌د و ده ساڵه‌ی
رۆژنامه‌گه‌ری شاهیدی ئه‌م ئیدعایه‌یه. له راستیدا كورد له‌و
ده‌گمه‌ن نه‌ته‌وانه‌یه كه هاوكات له گه‌لً
شه‌ڕ و داكوكی كردن له خۆ شیعر و چیرۆك، ته‌نز و شانۆ و تۆێژینه‌وه‌ی
ئه‌ده‌بی و هۆنه‌ری به به‌رز نرخاندووه و سیمای گه‌وره گه‌وره‌ی به
دونیای هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و له‌وانه ئه‌ده‌بی شۆڕشگێرانه
پێشكه‌ش كردووه. به‌ڵام بواری رخنه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه
ته‌مه‌نی زۆر درێژ نییه و به تایبه‌ت له به‌عزه بوارێكدا هێشتا
ساوایه.
به‌رێزان، من نامه‌وێ بچمه ناو قووڵایی بواری به‌رینی ئه‌م باسه‌وه.
ئه‌وه نه له تاقه‌تی ئه‌م كۆبونه‌وه دایه و نه پیشه‌ی منیشه.
له راستیدا پێم خۆش بوو و به پێویستیشم زانی كه ته‌نها قورسایی
قسه‌كانم بخه‌مه سه‌ر كێشه‌ی له مێژینه و مه‌لمووس و زه‌قی "ژن" و
جێگه‌ی ئه‌م پرسه له بواری نووسین و ڕاگه‌یاندندا و له‌م
رێگایه‌شه‌وه له ساڵوه‌گه‌ری ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌وانی كوردی‌دا
لایه‌نه‌كانی ئه‌م باسه به گوێره‌ی شاره‌زایی خۆم بخه‌مه به‌ر باس.
له دوو ده‌هه‌ی رابردوودا ده‌ركردنی گۆفار و ڕوژنامه‌ی كوردی له
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور به ڕاده‌یه‌كی زور په‌ره‌ی سه‌ندووه و
ده‌یان و سه‌دان چاپه‌مه‌نی له بواره جۆربه جۆره‌كاندا به زمانی
كوردی ده‌گه‌نه ده‌ستی خۆازیارانی خۆێندنه‌وه و نووسینی كوردی. به
تایبه‌ت له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات تێكوشان بۆ په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی
كوردی كه سالانێكی زور لێ بێبه‌ری بوون، به به‌رده‌وامی له گه‌ڵ
هێرش و په‌لاماری حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات روبه‌روو بوه‌ته‌وه، به‌ڵام
نه‌یتوانیوه پێش به گه‌شه و ئه‌فراندنی پیشه‌یی بگرێت و جێگای
شانازیه كه له نێۆ جه‌نگه‌ی زه‌بر و زه‌نگ و سه‌ركوتی به‌رینی
حكومه‌تی دژ به زانست و ئه‌ده‌بی جمهوری ئیسلامی‌دا ده‌یان گۆفار له
دایك بوون. له كوردستانی باشووریش فره میدیایی زۆر به‌فراوانتری له
ئارادایه. ئه‌مه‌ش له هه‌ر دوو به‌شه‌كه‌ی كوردستان ده‌سكه‌وتێكی
به‌نرخه و به‌رهه‌می تێكوشانێكی زوره. به‌ڵام له باشوور به پێی
ئه‌وه‌ی كه ده‌نگ ئازادانه تر هه‌ڵده‌برێت، باێه‌خی زۆرتر به
چه‌ندایه‌تی دراوه و كه‌متر چۆنایه‌تی و ناوه‌روك له به‌ر چاو
گیراوه. سیاسه‌ت سێبه‌ری خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی
ڕۆژانه و كۆمه‌ڵگای كوردی له هه‌ر دوو به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور به
راده‌یه‌كی زور سیاسیه. به بروای من له وه‌ها كه‌شوهه‌وایه‌كدا
ده‌توانێ كێشه‌كانی دیكه بچنه په‌راۆێزه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی
سیاسه‌ت بوواره‌كانی دیكه بایه‌خی شیاوی خۆی پێ نه‌درێت. دیاره
بارودۆخی ئاڵۆزكراوی ئه‌م ناوچه‌یه مه‌یدانی زۆرتری به‌گشتی بۆ
دواكه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی ره‌خساندووه. سیاسه‌ت و ڕوشنبیری له یه‌ك
جیا نین، به‌ڵام یه‌كیش نین. ڕۆشنبیری دنیای سیاسه‌تیش ده‌گرێته‌وه و
به بێ رۆشنبیری سیاسه‌تی وشیاریبه‌خش ناكرێت.
ئێستا ئه‌وه سێ ساڵه له كوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌موو
چاپه‌مه‌نییه‌ك و هه‌موو گۆڤارێك له‌ژێر سه‌ختترین گوشار دان و
مه‌یدانێكی ئه‌وتۆ بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد نه‌ماوه‌ته‌وه. جێگه‌ی
ئاماژه‌یه كه له كوردستانی ئێران رۆژنامه‌ی رۆژانه به زمانی
كوردی هه‌رگیز مۆڵه‌تی نه‌دراوه‌تێ و ته‌نیا دوو سێ هه‌فته‌نامه
مافی ده‌رچوونیان هه‌بوو كه ئه‌وانیش پاره‌كه داخران و نووسه‌رانیان
گیران و راوه‌دوو نران. كراوه‌ترین بوواری كاری رۆژنامه‌گه‌ری له
كوردستانی رۆژهه‌ڵات، گۆڤاره خوێندكارییه‌كان بووه. له كوردستانی
باشوور، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی له‌و بوواره‌دا، به‌ڵام
دیسانیش یاسایه‌كی مۆدێرن و مروڤسالارانه كه ببێته بنه‌مای مسۆگه‌ر
كردنی ئازادی ئه‌ندێشه وبیروڕا وجوودی نییه. له‌لایه‌كه‌وه ره‌خنه
له لاێه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به موسبه‌ت وه‌رناگیرێ و له‌لایه‌كی
تریشه‌وه زۆر جار له رۆژنامه‌كاندا سنووری لێكۆڵینه‌وه‌ی
ره‌خنه‌گرانه و مه‌سئوولانه له‌گه‌ڵ ده‌نگۆ و ناوزڕاندن لێڵ و
نادیاره. ئه‌مه ده‌بێته هۆی دوژمنایه‌تی و له جیاتی ئه‌وه‌ی رێگا
نیشانده‌ر بێت ده‌بێته به‌ربه‌ست و رێ گر. زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كان
سه‌ربه‌خۆ نین و یان گوشاری زۆریان بۆ ده‌س به‌ردان له سه‌ربه‌خویی
له سه‌ره. ویژدانی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كی راستگۆ و بوێر و لێكۆڵه‌ر
هێشتا باڵی به‌سه‌ر هه‌موواندا نه‌كێشاوه. سیسته‌می فێر كردن و
بارهێنانی رۆژنامه‌نووس و ژورنالیست كه‌م و كورتی زۆره و زوربه‌ی
رۆژنامه‌نووسانی ئێستا له كوردستانی باشوور به قه‌ریحه و ئه‌زموونی
خویان كاریان پێ سپێردراوه و ئه‌مه‌ش كه‌م و كوری خۆی هه‌یه.
لێره‌دا ده‌چمه سه‌ر باسی ژنان و جێگای ئه‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه له
میدیای كوردی‌دا. ژنانی كوردستانی ڕوژهه‌ڵات له مێدیای خه‌به‌ری دا له
گه‌ڵ گرفتی زۆر روو به‌روون. به داخستنی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان له
دووسێ ساڵی رابوردوودا به‌شێك له و ژنانه‌ی كه چوونه‌ته بواری
كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ده‌ر كراون. مه‌ودا بۆ كاری ژنان له مێدیادا
زۆر به‌رته‌سكه و پێشره‌فتی به‌رچاوی تێدا نییه. غه‌یری چه‌ن گۆفاری
مانگانه له هه‌موو ئێران كه تایبه‌تن به ژنان و
سه‌رنووسه‌ره‌كانیان ژنن، هیچ رۆژنامه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر له كوردستان
به‌ڵكوو له ئێرانیش سه‌رنووسه‌ری ژنیان نییه. هه‌واڵنێری ژن به هۆی
جنسیه‌تیه‌وه نانێردرێ بۆ زۆرێك له شۆێنه‌كانی دیكه‌ی ئیران. به‌ڵام
به‌م حاله‌شه‌وه و له كاتێك دا به ته‌واوی هێزه‌وه پێش به گه‌شه
و سه‌ركه‌وتنیان ده‌گیرێت، له ماوه‌ی 7 ساڵدا رێژه‌ی نوسه‌ری كتێب و
ڕۆمان له نێو ژناندا له ئێران گه‌یشتوه‌ته 47 به‌رابه‌ر. له نێو
جه‌نگه‌ی ئه‌و په‌ڕی ئاپارتایدی جینسی و كۆنه‌په‌رستی دا و له
جه‌رگه‌ی هه‌ڵاواردنی ئایینی، نه‌ته‌ویی و جنسیه‌تیدا شاعیر،
چیرۆكنووس، تۆێژه‌وان، شێوه‌كار، و هۆنه‌رمه‌ندی تیاتر و سینه‌ماكار
په‌روه‌رده بوون. ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و ته‌ناقوزانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران
به كۆردستانه‌كه‌شیه‌وه‌یه كه بۆ چاودێرانی بێانی زۆر جێگای سه‌رنج
و سه‌رسوورمانه. ئه‌ی ئه‌وه چی كه رێژه‌ی خوێنده‌واری ژنان له
خۆێندنی باڵا و له زانستگاكاندا له پیاوان زۆرتره؟ و حكومه‌تی ئێران
له‌م ئاخرانه‌دا هه‌وڵی داوه كه به ده‌ر كردنی یاسا ئه‌م
پێشكه‌وتنه‌ی ژنان له بواری زانست و فێربووندا دابه‌زێنی. ده‌ۆری
تێكۆشان و هه‌ڵسوورانیشیان له بواری سیاسیش‌دا كه‌م نییه. سه‌ره‌رای
هه‌موو گوشارێك، ژنان له ئێران زورێك له چه‌مك و ده‌سته‌واژه
فێمنیستیه‌كانیان له" تابو" ده‌ر هێناوه و تا راده‌یه‌ك نه‌قشیان
بووه له دێمۆكراتیزه كردنی فه‌زای سیاسی‌دا كه به‌خۆشییه‌وه ژنانی
كورد ده‌وری به‌رچاویان له‌م بوواره‌دا هه‌بووه. له‌م ئاخرانه‌شدا
هه‌ولێكی جه‌ماوه‌رییان هێناوه‌ته ئاراوه بۆ ئاڵ وگۆڕ له یاساكانی
دژی ژنان له ئێران و چه‌ن هه‌ڵسووراوێكی كورد له‌م پڕوژه‌یه دا
ناسراو به "یه‌ك میلیون ئیمزا" گیراون و مانگهایه له
به‌ندیخانه‌كانی حكومه‌تدان. یه‌كێك له‌و خه‌باتكارانه به‌نێوی
خانمی ئه‌رده‌ڵان خه‌ڵاتی "ئولاف پالمه‌ی" ... له وڵاتی سوێد
وه‌رگرت.
له كوردستانی باشوور سه‌ركوتی یاسایی ژنان له ئارادا نییه، ئه‌گه‌ر
چی به‌ربه‌ستی داب و نه‌ریت وكولتووری پیاومه‌زنی به راده‌یه‌كی زۆر
و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر له سه‌ر ژیانی ژنی كورد كاریگه‌ری هه‌یه و
به‌رده‌وامیش قوربانی لێ ده‌كه‌ۆێته‌وه. له‌م به‌شه له كوردستان
زیاتر له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه‌ش و مه‌ودا بۆ ده‌نگ هه‌ڵبرین
هه‌یه. ژنانی پسپوڕ و خاوه‌ن بیری یه‌كسانی زۆریان كاری چاك كردووه و
پله‌ی توانایی و لێ هاتوویی زوریان تێپه‌ر كردووه. به‌ڵام ده‌نگی
دلێریان له‌و راده‌یه‌ی كه پێویسته نه‌چووه‌ته نێۆ ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی گشتی و ته‌نانه‌ت زور جاریش ئه‌م ده‌نگانه كپ كراون و
شاردراونه‌ته‌وه. ئینساف نییه ئه‌گه‌ر بلێین ژنان خویان هه‌وڵیان
نه‌داوه. رێكخراوگه‌لی ژنان، ژنی ئه‌دیب و رۆژنامه‌وان و
سیاسه‌تمه‌دار سیمایه‌ك له ئاڵ وگوڕ ده‌نۆێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره
كه‌مه پشتیوانییه، له‌لای حكوومه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌روه‌ها له
لایه‌ن میدیاوه، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وان، نووسه‌ر و سینه‌ماكاری
پیاوه‌وه. ئه‌م گشته میدیایه له كوردستانی باشوور به بروای من
له چاو ژماره و چه‌ندایه‌تییه‌كه‌ی به ناوه‌رۆك و به كه‌یفیه‌ت
كه‌می بایه‌خ به كێشه‌ی ژن داوه، ئه‌ویش له وڵاتێكی وه‌ها پڕ له
ته‌نگ و چه‌له‌مه بۆ مێینه. ده‌نگی پڕ له ناڵه‌ی ژن له باشوور
زۆرتر هه‌ر له گۆڤار و رێكخراوه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌گاته گوێی
جه‌ماوه‌ر. زۆرینه‌ی میدیای كوردی كه به ده‌س پیاوانه‌وه‌یه خۆی به
ڕاده‌یه‌كی پێویست نه‌كردووه به خاوه‌نی كێشه‌كه و به تۆێژینه‌وه،
به ده‌رخستنی ناله‌بارییه‌كان له مه‌ڕ زۆڵم له ژنان و كچانی كورد. و
هێشتا زۆر مه‌یدانی چۆڵ له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه. له قاودانی
دیارده‌ی ژن كوژی و په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له سه‌ر ئاماری كوژراوه‌كان،
وێڕای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، كاری
میدیای ئازاد و سه‌ر به‌سته به ژن و پیاوه‌وه. ته‌نانه‌ت ئێمه‌ی
ژنی كوردی ڕوژهه‌لاتیش چاومان له ده‌ست و دڵی به ئینساف و
داكۆكیكه‌ری ئێوه‌یه. تێبكوشین به نووسه‌ری ژن وپیاوه‌وه بۆ گۆرینی
زمان و ده‌سته‌واژه‌ی جنسیش له ئه‌ده‌بیات و نووسین و قسه‌كردندا
.ئه‌م به‌شه هه‌ر به راستی زورتر پێوه‌ندی به فه‌رهه‌نگی پیاوه‌وه
هه‌یه و هه‌ر ئه‌وانیش زۆرتر به كاری دینن. ژن قه‌د به خۆی ناڵێ
"زه‌عیفه"، "له ژن ژنتری"، "كارێكی پیاوانه‌ت كرد"، "مه‌گری خۆ ژن
نیت" و ده‌یان چه‌مك و وشه و عیباره‌تی له‌م چه‌شنه .....
له كۆتاییدا وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بوواری
رۆژنامه‌گه‌ریدا هه‌ڵگری بیری یه‌كسانیخوازن له نێوان ژن و پیاودا و
وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌موو رۆژنامه‌وانه ژنه‌كان، به‌ڵام من پێم
َوایه
میدیای كوردی له‌م بابه‌ته‌وه ده‌بێ به ده‌ربه‌ست بوونی زۆرتره‌وه
هه‌وڵی خۆی له‌م بخاته گه‌ڕ. ئه‌م ئه‌ركه‌ش پێویستی به بۆێری،
شه‌فافیه‌ت، دركاندنی راستییه‌كان، تێگه‌یاندن، ده‌نگ هه‌ڵبرین و
رێكخستن هه‌یه. ئه‌مه‌ش نیازی به له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و هاوكاری
هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان ژن و پیاوه‌دا هه‌یه.
سوپاستان
ده‌كه‌م
ئاوریلی 2008 |