|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی یه‌كی ئه‌یار
رۆژی جیهانی كرێكاران
پیرۆز بێت ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی
به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی
كرێكاران، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری‌و چالاكانی نێو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م
چالاكانی سیاسی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هاوچاره‌نووس
له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌كه‌ین، پێرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له ساڵی رابردوودا به بیانوی چالاكیان بۆ
دیفاع له مافی كرێكاران و بزوتنه‌وه‌كه‌یان به بێبه‌زییانه‌ترین
شێواز له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه كه‌وتنه به‌ر
داپڵۆسین و راپێچی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كراون.
ئێمه له كاتێكدا رێز له هاتنی رۆژی جیهانی كرێكار ده‌گرین كه
بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێستای ئێران زیاتر له
هه‌ركاتێك نوقمی قه‌یران‌و لێكترازانی پێكهاته‌ی رابردووی خۆی
بووه. قه‌یرانی ئابووری و داخرانی ناوه‌نده یه‌ك له دوای
یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان‌و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسان به
چه‌شنێك كه سنوری
21
ده‌رسه‌دیشی به‌زاندووه، زیاتر له هه‌ركاتێك توخم و هێمای
كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تی‌و به‌ڵا لێدراوی، بۆ له‌شكری گه‌وره‌ی
هه‌ژاران‌و بێكارانی كۆمه‌ڵگای له‌خۆ پیشان داوه. چینی كرێكار‌و
زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا له دوخی ئێستا‌و به تایبه‌ت له ساڵی
رابردوودا له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵێكی وێرانكار له گرانی، بێكاری، نه‌دانی
حه‌قده‌ست‌و هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی حه‌قده‌سته‌كانیان‌و یاسای بێ
به‌زییانه‌ی كار له ئێران به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. به‌م پێیه
هه‌ژاری رۆژانه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان‌و بێتوانایی له كڕینی نانی
سه‌رسفره‌ی ماڵ‌و منداڵ‌و سه‌ره‌تایی ترین خواسته‌كانی ژیانی
رۆژانه‌یان، دۆزه‌خێكی به ته‌واوی هه‌ژێنه‌ری بۆ ئه‌م چینه
هه‌ژاره دروست كردووه.
چینی باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌دارانی رانتخواری كۆمه‌ڵگا، هاوته‌ریب
و هاوبه‌رژه‌وه‌ند له‌گه‌ڵ مافیای ده‌سه‌ڵات‌و ئابووری سپای
پاسداران‌و باقی ده‌سه‌ڵاتدرانی رژیم، زیاتر له رابردوو، پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان‌و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌م
مافیایه‌یان ره‌چاو كردووه. گوشاری دژه كرێكاری ئه‌م چینه‌ش به
پشت ئه‌ستووری یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌ت، شه‌پۆڵێكی دیكه له
گوشاری رۆژانه‌ی له شوێنه‌كانی كار‌و به‌رهه‌مهێنانی ورد‌و كه‌ڵان
به سه‌ر كرێكاراندا سه‌پاندووه. كه‌م بوونی حه‌قده‌ست، خۆپاراستن
له بیمه‌ی كرێكاران له كارگه پچووكه‌كان، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی
كاری‌و گیانی له شوێنی كار، كاری تاقه‌ت پڕوكێن‌و ده‌یان نموونه‌ی
دیكه، ئه‌و فاكته‌ره‌انه‌ن كه چینی سه‌رمایه‌داری
به‌رژه‌وه‌نخواز له ئێران به هاوكاری ده‌سه‌ڵات، كردویه‌ته
هه‌لومه‌جێكی ناله‌بار له ژیانی رۆژانه‌ی له‌شكری به‌رینی
كرێكارانی كۆمه‌ڵگای ئێران و كوردستان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره ئابووریه، ساڵی رابردوو
له بواری سیاسیشه‌وه ده‌وڵه‌ت به نیسبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری
وه‌ك یه‌كێك له ئه‌كتیڤترین بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو
كۆمه‌ڵگای ئێران، بێره‌حمانه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وی
كرێكاری‌و به هه‌ر شێوازێك بۆی كرابێت سه‌ركوتێكی سیستماتێكی به
دژی چالاكانی كرێكاری به‌ڕێوه بردووه. سه‌ندیكای ئوتوبوسرانانی
تاران‌و كرێكارانی ئه‌م سه‌ندیكایه له ساڵی رابردوودا وێڕای
به‌رهه‌ڵستكاری دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێداگری له سه‌ر
مافه‌كانی خۆیان‌و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، خۆپیشاندان‌و
ئیعترازی گه‌وره‌یان له دژی ده‌ستگیركردن‌و ئازاردانی "مه‌نسور
ئوسانلو"، رێبه‌ری ئه‌م سه‌ندیكایه له‌خۆ پیشاندا‌و شانۆیه‌كی
دیكه له خه‌باتكاری خۆیان هێنایه سه‌رشه‌قام. گرتنی "مه‌حموودی
ساڵحی" به‌رپرسی سه‌ندیكاری كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سه‌قز و
خسته ژێرگوشاری ناوبراو له زیندان به بیانووی پڕوپوچه‌وه،
یه‌كێكی دیكه له‌و هه‌ڵسوكه‌وته دژه كرێكاریانه بوو كه
ناڕه‌زایه‌تی زۆری له ئاستی كوردستان و ئێران لێكه‌وته‌وه و له
راگه‌یاندنه‌كانی جیهانیشدا، ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بوو.
كرێكارانی نه‌یشكه‌ری "هه‌فت ته‌پپه" زیاتر له دووساڵه ئیعتراز‌و
مانگرتنی به‌ربڵاوی خۆیان درێژه پێداوه‌و تا ئێستاش وه‌ڵامێك جگه
له سه‌ركوتیان له ده‌وڵه‌ت نه‌بینیوه. زۆر نموونه‌ی ئاشكرا‌و
به‌رچاو هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی تازه ده‌رخه‌ری ناره‌زایه‌تی
به‌رینی كرێكارانی ناوه‌نده جیاوازه‌كانی ئێرانه به دژی یاسای
كار‌و مافه پێشێل كراوه‌كانیان:
له‌شاری قه‌زوێن رۆژی دوشه‌ممه19ی
خاكه‌لێوه، زیاتر له100
كرێكاری گرێبه‌ستی كارخانه‌ی "ئه‌شكان چینی" له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی
كاری شاری "ئه‌لبۆرز" له ئوستانی قه‌زوین كۆبونه‌وه‌و خوازیاری
دانی حه‌قده‌سته وه‌دواخراوه‌كانیان بوون. زیاتر له400
كرێكاری كارخانه‌ی قه‌ندی نیشابور، حه‌قده‌ستی وه‌دواخراوی 2 مانگی
خۆیان پێ نه‌دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌قده‌ست‌و مه‌زایای
3
مانگی
300
كرێكاری كارخانه‌ی رستن‌و چنینی "ئێران به‌ره‌ك"ی گیلانیش
نه‌دراوه. رۆژی دووشه‌ممه،
19ی
خاكه‌لێوه نزیك به400
كه‌س له‌كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی ئێران سه‌درا له‌به‌رده‌م
بینای ئوستانداری بوشێهر له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ده‌ركردنی
نایاسایی‌و ناعادڵانه‌ی خۆیان له‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان داویه
مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین. هه‌روه‌ها نه‌دانی حه‌قده‌ستی
مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوی
1200
كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌لوزی ته‌به‌س، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی
ئه‌و مه‌عده‌نه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه. زیاتر له50
كرێكاری كارخانه‌ی ئاردی زابۆل له‌ئوستانی سیستان‌و به‌لوچێستان
له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌نه‌دانی حه‌قده‌سته وه‌دواخراوه‌كانیان،
ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
له كوردستان له‌حالێكدا كه خاوه‌نكارانی پڕۆژه‌ی به‌نداوی
"سیازاخ"ی دیوانده‌ره به‌ڵێنیاندا بوو كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ
حه‌قده‌ست‌و مه‌زایای وه‌دواخراوی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده بده‌ن،
له‌یه‌كه‌مین رۆژی كار له‌ساڵی تازه‌دا، حوكمی له‌سه‌ر كار
ده‌ركردنی
100
كرێكاریان ده‌ركردوه. كارگه‌ی سه‌دی "سیازاخ"ی دیوانده‌ره
له‌حاڵێكدا له‌لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه داده‌خرێت‌و كرێكاران
له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن، كه100
كرێكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه تا ئێستا حه‌قده‌ستی وه‌دواخراوی
3
مانگی خۆیان پێ نه‌دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌و هه‌ر له‌و شێوه‌یه
ئه‌مجاره له‌شاری سه‌قز و به پێی بڕیاری شورای شاری سه‌قز،
به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره،
80
كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی
ساڵی نوێ له سه‌ر كار ده‌ركردوه. هه‌ندێ له‌كرێكارانی له‌سه‌ر
كار ده‌ركراوی شاری سه‌قز كه له‌به‌شه‌كانی خاوێن كردنه‌وه،
گواستنه‌وه‌دا خه‌ریك به‌كار بوون، زیاتر له
10
ساڵ پێشینه‌ی كاریان له‌شاره‌داریدا هه‌بووه‌و به بیانوی بردنه
سه‌ره‌وه‌ی توانا‌و چاكسازی له‌چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی كرێكاردا،
له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستاش وه‌ك یه‌كێك له دژه
كرێكاریترین ده‌وڵه‌تان له ناوچه‌كه، زیاتر له هه‌ركاتێك له
بواری سیاسی‌و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ته‌نگی به چینی
كرێكار له كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌ڵچنیوه و رۆژ به رۆژ زیاتر ئه‌م
چینه هه‌ژاره‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته ژێر زه‌ختی ژیانێكی تاقه‌ت
پڕوكینه‌وه. ئه‌م واقعییه‌ته تاڵه، هاوكاته له‌گه‌ڵ پڕژوبڵاوی
به‌رهه‌ڵستكارییه كرێكارییه‌كان، نه‌بوونی سهندیكاو رێكخراوی
یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی به‌شه جیاوازه‌كان و هتد.
له‌وه‌ها دوخێكداو له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی هه‌وسارپساوی دژی
مافه‌كانی ئینسان، چینی كرێكاری ئێران‌و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌ندوكۆسپی سه‌ر رێگه‌ی، ده‌توانێ ببێت
به یه‌كێك له به‌هێزترین دینامیزمه‌كانی گۆڕان له دۆخی
ئیستبدادی سیاسی ئێستادا. رێكخراو بوون‌و دامه‌زراندنی سهندیكاو
یه‌كییه‌تییه كرێكارییه‌كان، ده‌توانێ میكانیزمێكی سه‌ره‌كی بێت
له خزمه‌ت دارشتنی ستراتێژێكی گه‌وره‌تری داهاتووی
بزووتنه‌وه‌كه‌و وه‌دیهینانی سه‌رجه‌م خواسته سنفی‌و
سیاسییه‌كانی. به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، هه‌ڵگری گه‌وره‌ترین
پوتانسیه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی له پێناو وه‌دی هێننانی ئامانجی
ئابووری و سیاسی و فه‌ره‌هه‌نگی نێو كۆمه‌ڵگای ئێران‌و
كوردستانن، ئازاد كردن‌و رێكخستنی ئه‌م هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه به
مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌كانێ‌و خۆسازادانێكی گه‌وره‌تر له‌به‌رانبه‌ر
حاكمییه‌تی ملهوڕدا، ده‌توانێ ره‌مزه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی
سیاسی له ژیانی سه‌ختی رۆژانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و له
فه‌زای ئێستاكه‌ی ئێران‌دا بێت. چالاكان‌و رێبه‌رانی كرێكاری
پێویسته به ناسینی ئه‌م زه‌روره‌تانه بتوانن تاكتیكی گونجاو
هه‌ر له مانگرتنه‌وه هه‌تا خۆپیشاندان‌و شێوازه‌كانی دیكه‌ی
چالاكی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری هه‌ڵبژێرن‌و هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران
به باشی هه‌ڵسه‌نگێنن‌و پلان بۆ داهاتووی بزووتنه‌وه‌كه دارێژن.
ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌م نێوه‌دا ده‌توانێ
گه‌وه‌رترین ره‌مزی یه‌كگرتوویی كرێكاران له سه‌رتاسه‌ری ئێران
بێت‌و جێگه‌ی خۆیه‌تی كه له ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌م رۆژه‌دا، چالاكان‌و
رێبه‌رانی كرێكاری، گه‌رم‌و گوڕتر و قایمتر له رابردوو
رێوه‌ڕه‌سمه‌كانی رۆژی جیهانی كرێكاران بكه‌ن به هێمای
یه‌كگرتوویی خه‌بات به دژی دیكتاتۆری ئیسلامی له ئێران‌و به
ئامانجی داڕمانی یه‌كجاری تاج و ته‌ختی خواكانی زوڵم له كۆمه‌ڵگای
قه‌یراناوی ئێران.
سه‌ركه‌وێ
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
29-4-2008
به‌رانبه‌ر
به
10ی
گوڵانی
87
|