|
سیمای دۆڕاوێكی سیاسی
هێرش و پڕوپاگه‌نده بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه ئیستا كه‌م
نییه، له ناو ئه‌و هێرشانه‌شدا كه‌سانێك هه‌ن كه هیچ سنوورێكی
ئه‌خلاقی نه‌ماوه نه‌یبه‌زێنن، له درۆی رووت و بوختان پێكردنی
شه‌خسی به كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌وه بگره هه‌تا
ئاوه‌ژوو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه مێژووییانه‌ی به‌جۆرێك پێی
كۆمه‌ڵه ده‌گرنه‌وه. زمان و فه‌رهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و
شاڵاوه پڕوپاگه‌نده‌ییه، له هه‌موو ستاندارد و پڕه‌نسیپێكی
ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه ده‌چێته ده‌ر و له‌راستیدا ته‌نیا
سووكایه‌تی كردنه به عه‌قل و ئه‌خلاقی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه.
هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڵوێستی ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره
پڕوپاگه‌ندانه به گشتی ئه‌وه بووه كه نه‌چینه ناو ئه‌و
مه‌یدانه‌وه و بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین چونكه پێمان وایه بێده‌نگی
باشترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه.
له‌م رۆژانه‌دا دوو بابه‌ت هه‌ر له‌م چه‌شنه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه
ئینتێرنێتییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه كه رێك ده‌چنه ئه‌و خانه‌ی
له سه‌ره‌وه باسمان كرد و به‌و حیسابه ده‌بوایه جوابێك له
لایه‌ن كۆمه‌ڵه وه‌رنه‌گرنه‌وه، به‌ڵام به چه‌ند هۆی تایبه‌ت
ئه‌م جاره ئاوڕ لێدانه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن ئیمه‌وه پێویسته.
یه‌كه‌مینیان نووسراوه‌یه‌كه له ژێر ناوی "چه‌ند راستییه‌كی
حاشا هه‌ڵنه‌گر" له‌لایه‌ن كاك عومه‌ری ئێلخانیزاده كه یه‌كێك
له سه‌رانی كه‌مینه‌ی پێشووی كۆمه‌ڵه‌یه و ماوه‌یه‌ك
له‌وه‌پێش له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه چوونه ده‌رێ. دووهه‌مینیان
وتووێژیكی ره‌حمان حاجی ئه‌حه‌مه‌دی "سه‌رۆكی پژاك"ه له گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی "رووداو". ئه‌م دوو بابه‌ته له ناوه‌رۆكدا هه‌ر یه‌ك
ئامانجیان مه‌به‌سته، ئه‌ویش زه‌ربه لێدان له كۆمه‌ڵه و ناحه‌ز
كردنی ناو و پێشینه‌ی، فه‌رهه‌نگ و سوننه‌ته‌كانییه‌تی،
چه‌واشه‌كارییه به مه‌به‌ستی ره‌ش نیشاندانی هه‌موو ئه‌و
ئامانج و ئاواتانه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ڵگری بووه و پێوه‌ی
ده‌ناسرێته‌وه.
حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ر به‌و زمانه ده‌دوێ و به‌و عه‌قلییه‌ته
قسه ده‌كا كه تا ئێستا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كورد له‌و زاته‌یان
بیستووه و دیوه، واته بێسه‌ره‌و به‌ره و له‌گۆتره، چه‌واشه و
هه‌ڵبه‌ستراو، عه‌وام و ناسیاسی، ناته‌با له‌گه‌ڵ راستییه
مێژووییه سه‌لمێندراوه‌كان و نامۆ له گه‌ڵ هه‌موو فه‌رهه‌نگ و
تێگه‌یشتنێك له مێژووی رووداوه‌كانی ئه‌م سی ساڵه‌ی
كوردستانی رۆژهه‌ڵات. حاجی ئه‌حمه‌دی به زمانێك قسه ده‌كا كه
نزمتره له ئاست و پله‌ی تێگه‌یشتنی ئاسایی¬ترین
تاكی شه‌قامی كوردستان. ئه‌و گرفتی خۆی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه زۆر
به‌هاسانی به سڕینه‌وه‌ی سووره‌تی مه‌سه‌له حه‌ل ده‌كا، واته
هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه كۆمه‌ڵه به دروستكراوی ده‌ستی ساواكی
رژیمی شا داده‌نێ و به‌و جۆره به‌ته‌مایه هه‌موو كار و
خه‌باتی ئه‌و ره‌وت و رێبازه، هه‌ر له كاری نهێنی خورد و ورد
و تاقه‌ت پڕووكێنه‌وه بگره هه‌تا خۆڕاگریی سه‌ربه‌رزانه و
رووسوورانه له زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی رژیمی شادا، هه‌ر
له چوون بۆ ناو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، "كۆڵ
هه‌ڵگرتن له‌گه‌ڵ فه‌لا" و قاڵ بوون له له كووره‌ی خه‌باتی
جووتیارانی زه‌حمه‌تكێش و چه‌وساوه‌ی كوردستان و تێكه‌ڵ
بوونێكی قووڵ و هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ كرێكارانی كارگه و جاده و
شار و لادێی كوردستان، هه‌ر له پێشكه‌ش كردن و هێنانه ئارای
فه‌رهه‌نگ و شێوازێكی نوێ له خه‌باتی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی كوردستان كه ده‌یان ساڵه بوونه‌ته به‌شێكی
له‌سڕینه‌وه نه‌هاتووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی و
خه‌باته‌كه‌ی به‌خه‌یاڵی خۆی چڵكن و خه‌وشدار كا.
پێشه‌نگه‌كانی ئه‌و ره‌وت و رێبازه‌ش، هه‌ر له سه‌ركرده‌ی
ئوستووره‌یی وه‌كوو كاك فوئادی مسته‌فا سوڵتانییه‌وه بگره كه
هه‌تا بزووتنه‌وه‌ی كوردستان هه‌یه و خه‌باتی چه‌وساوه‌كان
هه‌یه و كۆمه‌ڵه هه‌یه ده‌شێ وه‌كوو تاجی سه‌ری ئه‌و
خه‌باته رێزی لێبگیرێ، تا كاریزماكانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
وه‌كوو سه‌دیقی كه‌مانگه‌ر و دوكتور جه‌عفه‌ری شه‌فیعی كه
نه‌بوونیان هه‌تا ئێستاش گه‌وره‌ترین كه‌لێنی خستۆته ریزی
خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، هه‌ر له قاره‌مانانی
خۆڕاگری له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ساواك وه‌كوو خانه‌ی موعینی
و شوعه‌یبی زه‌كه‌ریاییه‌وه بگره هه‌تا سیمای دره‌وشاوه‌ی
شۆڕشگێڕی ماندوویی‌نه‌ناس كاك حه‌مه حوسێنی كه‌ریمی كه هه‌موو
بیست و شه‌شی رێبه‌ندانێك لاوانی كوردستان جارێكی دیكه به‌هه‌ق
وێنه‌كه‌ی ده‌كه‌نه ئیلهامبه‌خشی خه‌باتی داهاتوویان، به‌ڵێ،
ئه‌وانه هه‌موویان و خه‌باته‌كه‌یان به‌ناوی ده‌سكرد و
دروستكراوی ساواكی شا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه كایه
كردن به عه‌قلییه‌تی مرۆڤی كورد و سووكایه‌تی كردن به هه‌موو
خه‌بات و قوربانییه‌كی خه‌ڵكی كوردستان نییه ئه‌ی چییه؟
ئه‌وانه‌ی كه هه‌تا یه‌ك دوو ساڵ له‌وه پێش به موافه‌قه‌ت و
هاوكاریی ده‌زگاكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له ورمێ و
شوێنه‌كانی دیكه ده‌فته‌ریان هه‌بوو و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی
میهراباده‌وه ره‌وانه‌ی قه‌ندیل ده‌كران، ئێستا ده‌یانه‌وێ به
چه‌واشه كردنی مێژوو و پێشیڵ كردنی به‌هاكان و سووكایه‌تی به
كه‌سایه‌تییه‌كان جێگه‌یه‌ك بۆخۆیان بكه‌نه‌وه. به‌ڵام با هه‌موو
كه‌س بزانێ مێژوو ئه‌وه‌نده‌ش بێ‌سه‌ره‌وبه‌ره نییه و خه‌ڵكی
كوردستانیش ئه‌وه‌نده ساویڵكه نین. ره‌نگه باشترین وه‌ڵام به‌و
قسانه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ر ئه‌وه بێت كه ده‌قی
وتووێژه‌كه‌ی به‌بێ هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێك وه‌ك خۆی له
هه‌زاران نوسخه‌دا بڵاو بكرێته‌وه با هه‌موو كه‌س بیخوێنێته‌وه و
باشتر ئه‌و زاته بناسێت. به‌ڵام تراژێدی كاك عومه‌ری
ئێلخانیزاده ئه‌وه‌یه به‌دوای ئه‌و قسانه‌ی جه‌نابی حاجی
ئه‌حمه‌دی له وه‌ڵامی پرسیارێك له وتووێژێكدا به‌بێ سڵ كردن
و به‌راشكاوییه‌وه خۆی به دۆستی پژاك داده‌نێ.
كاتیك دێینه سه‌ر قسه‌كانی كاك عومه‌ر بابه‌ته‌كه هێندێك
پیچیده‌تر ده‌بێ. ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانی حاجی ئه‌حمه‌دی به
بیستن و خوێندنه‌وه‌ی وتووێژه‌كه‌ی وه‌كوو گاڵته‌جاڕییه‌كی سووك
سه‌یری ده‌كه‌ن، نوسراوه‌كه‌ی كاك عومه‌ری ئێلخانیزاده بۆ
ئه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یان له دووره‌وه و ته‌نیا به هۆی
كۆمه‌ڵه‌وه ناسیوه تێكه‌ڵاوێك له هه‌ستی تووڕه‌یی و داخ و
په‌ژاره له خوێنه‌ر پێكدێنێ. له هه‌مان كاتدا كاردانه‌وه‌ی
نووسراوه‌كه ده‌توانێ سه‌ر سوڕهێنه‌ر بێت. تۆ بلێی كه‌سێك دوای
سالیانی دوورودرێژ كاری حیزبایه‌تیی هاوبه‌ش به‌و جۆره ده‌ست
بكات به تێرۆڕی كه‌سایه‌تیی هاوسه‌نگه‌رانی پێشووی،
هاوسه‌نگه‌رانێك كه تا ئیستاش ئیعتراف ده‌كا له سه‌ر كێشه‌ی
سیاسی لێیان جیا نه‌بۆته‌وه؟ ئه‌گه‌ر وتووێژه‌كه‌ی حاجی
ئه‌حمه‌دی كومێدییه و زه‌رده‌خه‌نه ده‌خاته سه‌ر لێوی
خوێنه‌ر، نووسراوه‌كه‌ی كاك عومه‌ر تراژێدیایه‌كی شه‌خسی
نووسه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ست و شعووری خوێنه‌ر. كاك عومه‌ر
كاتێك به‌بێ هیچ سنوورێكی ئه‌خلاقی ده‌ست ده‌داته تێرۆری
كه‌سایه‌تیی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه كه هێشتا ساڵێكی
تێوه‌رنه‌گه‌ڕاوه كه له به‌رامبه‌ر چه‌ندین هه‌یئه‌تی
ناوبژیكه‌ر و پێش جیابوونه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵه، سوێندی به سه‌ری
هه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌خوارد و ده‌یگوت من له سه‌ر جێگا‌و شوێنی
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه هیچ قسه‌یه‌كم نییه و ئه‌وم به
رهبه‌ری كۆمه‌ڵه و به مه‌سئوولی خۆم قبووڵه.
كاك عومه‌ری ئێلخانیزاده به شێوه‌یه‌كی كاسبكارانه له‌و
نووسراوه‌دا ره‌وته‌كه‌ی خۆی ده‌كاته كاڵایه‌ك كه وه‌ك
"دێوجامه" به‌خه‌یالی خۆی ده‌كرێ هه‌موو كه‌سی پێ راو كه‌ی.
له هه‌مان كاتدا كه له كاك عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی چاو
داده‌گرێ، روو له حیزبی كۆمۆنیستیش ده‌كا و خۆی پیاوچاكی
ئه‌وانیش نیشان ده‌دا و به ده‌م باڵی نارازی نێو حیزبی
كۆمۆنیستیشه‌وه ده‌چێ و به‌وه‌شه‌وه راناوه‌ستێ و روو له كادر
و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كا و قه‌شمه‌رییه‌ك بۆ
ئه‌وانیش ده‌نوێنێ و ته‌نانه‌ت به‌شی ئێمه‌شی تێدا
ده‌هێڵێته‌وه و به‌وه‌شه‌وه تێر نابێ و حیزبی دێمۆكراتی
كوردستان به هاوپه‌یمانی مۆركراوی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و بۆ
پژاكیش پله لێده‌دا و به ده‌م كه‌سێكه‌وه پێده‌كه‌نێ كه
هه‌موو كۆمه‌ڵه به كاك عومه‌ری ئێلخانیزاده‌شه‌وه به
دروستكراوی ساواك ده‌زانێ. ته‌نانه‌ت به ناو بردنی "ئه‌مین
سادقی" هه‌وڵ ده‌دا برینی كۆمۆنیزمی كرێكاریش بكولێنێته‌وه و
جارێكی دیكه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا بیان رشێنێته‌وه. كاك عومه‌ر
وه‌كوو هه‌میشه له سیگناڵ ناردن بۆ راست و چه‌پ و چاك و خراپ
خۆی ناپارێزێت. شتی وا چۆن سه‌رده‌گرێ و چۆن دێته دی؟ ئه‌وه
هه‌ر كاك عومه‌ر ده‌زانێ و خۆشی لێی به‌رپرسه.
به‌ڵام ئه‌و "دێوجامه"یه‌ی كاك عومه‌ری ئێلخانیزاده له به‌ری
ره‌وته‌كه‌ی كردووه له‌راستیدا كه‌س فریو نادا. ئه‌وه‌ی بۆ كاك
عومه‌ر ده‌مێنێته‌وه وه‌رگرتنی مێداڵیای رچه‌شكێنی له
پێشێلكردنی هه‌موو سنوورێكی ئه‌خلاقی له كاتی كێشه‌ی حیزبی
و سیاسییه. ئه‌و وه‌كوو یه‌كێك له كه‌سه‌كانی ره‌وتی كه‌مینه
به‌دڵنیاییه‌وه له‌لای هاورێیانی ئێستای و دۆستانی تازه‌شی
خاوه‌نی متمانه‌یه‌ك نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و له خیانه‌ت به‌رامبه‌ر
به هاوڕێیانی دێرینی سڵ نه‌كا، داخوا ده‌بێ وه‌فای بۆ
خه‌ڵكی دیكه چه‌نده بێت؟
له ناو كادره دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌ت و ره‌فتاره‌كانی
كاك عومه‌ر زۆر چاك ناسراون. هه‌ر بۆیه‌ش كه‌م كه‌س له هاوڕێیانی
دێرین هه‌یه نوسراوه‌كه‌ی به هه‌ند وه‌رگرێ. مه‌حفلبازی،
گێره‌شێوێنی و قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و بۆ یه‌كتر بردن، بوختان و قسه
هه‌ڵبه‌ستن و له نه‌بوو شت دروست كردن، چوونه ناو ژیانی
شه‌خسیی كه‌سه‌كانه‌وه و هه‌وڵدان بۆ ئاتۆ به‌ده‌ست هێنان، فشه
و وه‌عده و وه‌عیدی بێ‌بنه‌ما، من من كردن و خۆهه‌ڵكێشانی بۆش و
به‌تاڵ، سه‌ره‌ڕۆیی و كاری بێ‌حیساب و كیتاب و دوایه‌ش خۆ
به‌خاوه‌ن نه‌كردنی و هتاد ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ن كه كاك عومه‌ریان
پێناسراوه. به‌ڵام جاران و هه‌ر له كۆنه‌وه له‌نێو هاوڕێیانی
دێرینی خۆیدا كه‌ڵك له تواناكانی وه‌رده‌گیرا و خاڵه
لاوازه‌كانی تا راده‌یه‌ك به‌ربه‌ست ده‌كران. ئێستا ئیتر هه‌ر
خۆیه‌تی، بێ‌پشتگیری و بێ‌ئامۆژگاری، ره‌ها و بێ‌سنوور،
به‌ده‌ستی خۆی و بێ‌به‌زه‌ییانه خۆی خستۆته به‌رده‌م
قه‌زاوه‌تی گشتی. كاك عومه‌ر ده‌بوایه سیمای تێكۆشه‌رێكی
دێرین، مه‌سئوول و جێی متمانه له‌خۆی نیشان بدات، به‌داخه‌وه
له‌و ئه‌زموونه‌دا سه‌ركه‌وتوو نییه و خوێنه‌ر له‌و نووسراوه‌یه
ته‌نیا سیمای دۆڕاوێكی سیاسی وه‌رده‌گرێت كه بێجگه له
نه‌فره‌ت پژاندن و ژه‌هر رژاندن، بێجگه له پشت هه‌ڵكردن له
هه‌موو پره‌نسیپ و به‌ها و وه‌فایه‌ك و به داروبه‌ردا نووسان،
هیچی پێنه‌ماوه‌ته‌وه. هیچ نه‌یارێك نه‌یده‌توانی ئه‌وه‌نده
كاك عومه‌ر بشكێنێ و سووكی كات كه ئه‌و به‌ده‌ستی خۆی
كردوویه‌تی.
كاك عومه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌كا كه به‌ڵگه و شریتی قسه‌ی خه‌ڵكی
هه‌یه و بڵاویان ده‌كاته‌وه. ئه‌و ئازاده چی پێخۆشه با بیكات،
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی پێ كه‌مه كه تا ئێستا كردوویه‌تی، با كه‌لێن
و قوژبنی مێشكیشی بگه‌ڕێ نه‌كا شتێكی له‌بیر چووبێت، منه‌تی
نه‌بێ. به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بزانێ ئه‌و كاره‌ی ده‌ستی داوه‌تێ و
ئه‌و رێگایه‌ی گرتوویه‌تیه به‌ر له‌مێژه ریسوا بووه. ته‌نزی
مێژوو له‌وه‌دایه كه هه‌وه‌ڵین قوربانیی ئه‌و ره‌فتاره خودی
كاك عومه‌ر بوو كه كاتی خۆی شریتی وته‌كانی له‌لایه‌ن
كۆمۆنیزمی كرێكارییه‌وه بڵاو كرایه‌وه. ئه‌گه‌ر دواتر دیفاع و
داكۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا كاك عومه‌ر ده‌ستی داوه‌ته
تێرۆری كه‌سایه‌تییه‌كه‌یان، له كه‌رامه‌تی شه‌خسی كاك
عومه‌ری ئێلخانیزاده نه‌بوایه، ئه‌گه‌ر ره‌وتی ساغ كردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی نه‌بوایه و زۆر برینی ساڕ‌ێژ
نه‌كردبایه، ئه‌و جگه له كارتێكی سووتاو له دنیای سیاسه‌ت و
به تایبه‌ت له ناو رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا شتێكی تر نه‌ده‌بوو.
لێكتر له قاودان و به‌ناو ئیفشاگه‌ری گێره شێوێنی كردن جگه
له‌وه‌ی نیشان ده‌دا كه له سه‌ر سیاسه‌ت و رێبازی سیاسی
قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه بكرێ، رواڵه‌تێكی ناشیرین و بێشانازی
له كاری حیزبی دروست ده‌كا. ئه‌م خه‌ساره ده‌بێ قه‌ره‌بوو
بكرێته‌وه. ئه‌ركی هه‌موو تێكۆشه‌رێكی دڵسۆز و خاوه‌ن
پڕه‌نسیپی كۆمه‌ڵه له هه‌ر كوێیه‌ك بێت ئه‌وه‌یه كه
به‌كرده‌وه نیشانی بدا نه‌وعی كاك عومه‌ری ئێلخانیزاده له
كاری سیاسی و حیزبی له ناو كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵكه‌وته نه‌ك
قاعیده.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
22/05/2008
|