|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه
به‌رز و به‌ڕێز بێ
31ی
جۆزه‌ردان، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان،
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان،
هاوڕێیانی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه،
دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی
كوردستان!
ئه‌مڕۆ رێك سی ساڵ به‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنی
هاوڕێی تێكۆشه‌ر و ماندویی‌نه‌ناس، قاره‌مانی خۆراگری له
زیندانه‌كانی رژیمی شا، كاك سه‌عیدی موعینی ناسراو به كاك
خانه تێپه‌ر ده‌بێت. كاك خانه‌ی موعینی، هه‌روه‌كوو سیمایه‌كی
نموونه‌یی كۆمه‌ڵه له خه‌باتی نهێنی و خۆڕاگری قاره‌مانانه
له‌حاست زیندان و ئه‌شكه‌نجه بوو، رچه‌شكێنی خه‌باتی
پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه و یه‌كه‌مین شه‌هیدی ئه‌م رێبازه‌ش
بوو.
له‌م رۆژه‌دا وێڕای رێز گرتن له یادی ئه‌و و هه‌موو
گیانبه‌ختكردووانی ریزه‌كان و رێبازی كۆمه‌ڵه له گشت
مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی شۆڕشگیڕانه له كوردستان، جارێكی دیكه
سڵاو و رێزی خۆمان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان،
زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی شۆڕش و بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو
پێشمه‌رگه‌ی كۆن و نوێی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سڵاوی
گه‌رم و هاوڕێیانه‌ی خۆمان ده‌نێرین بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی
كۆمه‌ڵه كه ئێستاش كوردستان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی له بیره‌وه‌ریی
خه‌باتی پڕ له شانازیی ئه‌وان لێوانه، بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رانی
دێرینی گشت بوواره‌كانی خه‌بات و بۆ زیندانیانی سیاسیی دێرین
كه به خزمه‌تی بێدرێغ و به فیداكاریی ئه‌وان خۆڕاگریی
جه‌ماوه‌ری له كوردستان هاته دی. هه‌روه‌ها سڵاوی گه‌رمی
دڵی پڕهومێدی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به پێشمه‌رگه‌كانی
ئێستای كۆمه‌ڵه و به هه‌موو نه‌سلی تازه‌ی خه‌باتكار، له
هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌بات و چالاكیی سیاسی، رێكخستن،
پێشمه‌رگایه‌تی و رۆشنبیری كه جێگه‌ی هیوا و هومیدی سبه‌ی
رۆژی كوردستانن.
ئێرانی ئه‌مڕۆ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ژێر دیكتاتۆریی ره‌شی
عه‌بای ئاخونده‌كان و چه‌كمه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه به‌سه‌ر
ده‌با و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پشتی كۆمه‌ڵانی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش و كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا له‌ژێر باری قورسی گرانیی
سه‌رسووڕهێنه‌ر و بێكاری و قه‌یرانی ئابووریدا چه‌ماوه‌ته‌وه،
به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا له وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاری و
به‌گژاچوونه‌وه نه‌كه‌وتووه و به‌تایبه‌ت له ساڵی رابوردوو
ده‌نگی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ریكه به‌رزتر و
به‌رزتر ده‌بێته‌وه. بزووتنه‌وه كرێكارییه فراوانه‌كان،
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران، ژنان، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و
بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیری خه‌ریكن زۆرتر و زیاتر، خۆڕاگرتر و
سه‌رسه‌ختانه‌تر له جاران سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. ناكۆكییه‌كانی
ناوخۆی ده‌سه‌ڵات قیناویتر و دوژمنكارانه‌تر له جاران هاتۆته‌وه
ئارا و ته‌نانه‌ت هه‌موو خه‌تێكی سووریشی به‌زاندووه و
ئیفشاگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر یه‌كتری، گه‌نده‌ڵی و مافیاكاری
ئه‌و تاقمه جینایه‌تكاره‌ی له‌به‌ر چاوی هه‌مووان خستۆته روو و
هه‌موو نیزامی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك
سووكتر و بێنرختر كردووه. بارودۆخی ناوچه‌یی و جیهانیی ئه‌م
رژیمه‌ش هه‌روا رووی له گرژی و ئاڵۆزیی زۆرتره. هه‌رچه‌ند بۆ
پێشبینی ره‌وتی داهاتوو هێشتا زووه، به‌ڵام هه‌موو دیارده‌كان
وا نیشان ده‌ده‌ن كه كۆمه‌ڵگای ئێران و رژیمی كۆماری ئیسلامی
به‌ره‌و قه‌یرانێكی قووڵ و به‌ره‌و گۆڕانێكی چارهه‌ڵنه‌گر
هه‌نگاو ده‌نێن.
ئه‌م بارودۆخه وشیاری و یه‌كگرتوویی و تێكۆشانێكی هه‌رچی
زیاتر له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش
ده‌خوازێ. كۆمه‌ڵه، به‌دوای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی رابوردوودا
تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی نه‌خوازراو هات، ئێستا ئاماده‌تر و گه‌رم
وگوڕتر، سه‌رودڵخۆشتر و پڕ له هیواتر، ساغتر و پته‌وتر و
به‌رچاوروونتر له هه‌میشه له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌باتدا
سه‌رگه‌رمی تێكۆشانه. كۆمه‌ڵه، به سه‌ركردایه‌تییه‌وه،
به‌هه‌موو كادر و پێشمه‌رگه‌كانیه‌وه، به‌هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی
خه‌بات و رێكخستنی نهێنییه‌وه، به چالاكانی هه‌موو
بوواره‌كانیه‌وه، به‌روونی هه‌ست به مه‌سئوولییه‌تی مێژوویی
خۆی ده‌كا و ئاماده‌ی به‌ڕێوه بردنیه‌تی، هیچ سه‌ختی و
ته‌نگژه‌یه‌ك ئیراده‌ی سست ناكا و كۆڵی پێنادا، هیچ
چه‌واشه‌كارییه‌ك رێگه‌ی پێ ون ناكا، هیچ هه‌ڕه‌شه و
تۆقاندنێكیش نایترسێنێ. كۆمه‌ڵه، وه‌كوو هه‌میشه، ئاڵاهه‌ڵگری
خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد، ئاڵاهه‌ڵگری
نوێخوازی و پێشكه‌وتنخوازی، ئاڵاهه‌ڵگری ئازادی و
دێمۆكراسیخوازی و دادپه‌ره‌وه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاڵپشت و
رێكخه‌ری خه‌باتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌پێناو
مافه‌كانی ئێستا و دوارۆژیاندا، دۆست و دڵسۆزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
و خه‌باتكاری لێبڕواو و بێ‌ڕاڕایی له‌حاست دوژمندایه و هه‌ر واش
ده‌مێنێته‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌میشه هه‌ڵگری بیری نوێ و
پێكشه‌وتنخواز، پارێزه‌ری دێمۆكراسی و مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی
به‌رینی خه‌ڵك و و ئاڵاهه‌ڵگری خه‌باتی رزگاریبه‌خشی كوردستان
بووه. مێژووی بزووتنه‌وه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابوردووی كوردستان
ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌ن. ئه‌م هێزه ریشه‌ی له‌ناو جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكدایه و هیچ دابڕانێكی كاتی ناتوانی په‌یوه‌ندیی قووڵی
نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیتووی
كوردستان كاڵ و كه‌مڕه‌نگ كاته‌وه. هێزی پێشمه‌رگه ته‌نیا
هێزێكی شه‌ڕكه‌ر و چه‌كدار نه‌بووه، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا
رێ‌نیشانده‌ر و رێكخه‌ر و وشیاریبه‌خش بووه.
جێی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌دا ئاماژه به‌وه‌ش بكرێ كه هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتووی كۆمه‌ڵگای
ئێران و كوردستاندا بێگومان ده‌توانێ و ده‌بێ ده‌وری كارا و
كاریكه‌ری هه‌بێ و خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان له
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش خۆ ئاماده كردن
و خۆ ته‌یار كردن بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه مێژووییه‌كانی
خۆی له حاست بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد،
یه‌كێكه له ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو تێكۆشه‌رانی
سیاسی له هه‌ر خه‌ت و رێبازێك، هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری،
هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، هه‌موو ژنانی
یه‌كسانیخواز، هه‌موو لاوانی شۆڕشگێڕ، هه‌موو خوازیارانی ئازادی
و مافی مرۆڤ پێویسته خه‌باتی خۆیان په‌ره پێبده‌ن، یه‌كگرتووتر
و به وره‌یه‌كی به‌رزتره‌وه بێنه مه‌یدان و له هه‌میشه زیاتر
خۆیان ته‌یار كه‌ن. با باشترین و به‌نرخترین سوننه‌ته‌كانی
خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، باشترین و به‌نرخترین
سوننه‌ته‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بكه‌ین به
رێنوێنیكه‌ری خه‌باتی پڕجۆش و خرۆشی داهاتوومان.
پیرۆز بێ
31ی
جۆزه‌ردان، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
به‌رز و به‌ڕێز بێ یادی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامیی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
31ی
جۆزه‌ردانی
1387ی
هه‌تاوی، رێكه‌وتی 20ی مانگی ژوئه‌نی 2008ی هه‌تاوی
|