|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به
راگه‌یاندنی
"فراكسیۆنی چالاكی له‌ژێر ناوی كۆمه‌ڵه"
له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
به‌دوای چه‌ند ساڵێك ناكۆكی ناۆخۆیی له‌ته‌شكیلاتی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران، باڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م حیزبه چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش له
راگه‌یاندراوێكدا پێكهێنانی "فراكسیۆنی چالاكی له‌ژێر ناوی
كۆمه‌ڵه‌ی" راگه‌یاند.
له راگه‌یاندنی ئاشكرا بوونی ئه‌م فراكسیۆنه‌دا هاتووه كه
ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری حیزبی كۆمۆنیست ته‌نیا له‌سه‌ر
ناو و مانه‌وه یان خود هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌و پێویستی
چالاكی له‌ژێر ناوی كۆمه‌ڵه نییه، به‌ڵكوو هه‌ڵس‌و كه‌وتی
ته‌شكیلاتی جێگیر‌و شێوازی هه‌ڵس‌و كه‌وت له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرانی
ناوخۆیی به ناشیاوو به‌دوور له سونه‌ته سه‌ره‌كی‌و ناسراوه‌كانی
كۆمه‌ڵه له‌رابردوو ناولێبردووه. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش سه‌باره‌ت
به هه‌ندێك پرسی گرنگی فیگری، سیاسی تاكتیكی له‌حیزب، وه‌كوو
خوێندنه‌وه‌وه‌و ده‌رك له‌سۆسیالیزم، شێوه‌ی روانین به پرسی
نه‌ته‌وه‌یی، ره‌چاو كردنی سیاسه‌ت له‌به‌رابه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی‌و جه‌ماوه‌ری، لێكدانه‌وه‌ی مێژووی كۆمه‌ڵه‌و ...
به‌پێچه‌وانه‌ی روانین‌و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه لایه‌ن حیزبی
كۆمۆنیسته‌وه ره‌چاو كراوه‌و كاری پێده‌كرێ، بیر ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی كه‌شی باس‌و پۆلێمیكی سیاسی‌و كاریگه‌ر،
پێكهێنانی هه‌ڵس‌وكه‌وتێكی نه‌شیاو ناسیاسی، كه‌ڵك‌و وه‌رگرتنی
خراپ له ئۆرگانه‌كانی ته‌شیكلات بۆ وه‌لانانی ره‌خنه‌گران
له‌جیاتی وڵامدانه‌وه‌ی سیاسی به‌وان، به‌شێكی ئه‌و ره‌خنانه‌ن كه
له‌راگه‌یاندنه‌كه‌ی فراكسیۆندا هاتووه. له‌ساڵه‌كانی رابردوو
شێوه‌و ره‌واڵی ناسراوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێبه‌ری حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران روو له‌و كه‌سانه بووه كه بیروبۆچوونی جیاواز و
به پێچه‌وانه‌ی رێبه‌ری بیریان كردۆته‌وه یان به‌جۆرێك
ره‌خنه‌یان هه‌بووه له‌كرده‌وه‌و شێوازه‌كانی كاركردنیان.
پرسه سیاسی‌و ته‌شكیلاتیه‌كانی جێگه‌ی ناكۆكی له
راگه‌یاندنه‌كه‌دا به‌نیسبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه باڵی
ئۆپۆزیسیۆن له رابردوودا هێنابوویانه ئاراوه، پوخته‌تر و
هه‌نگاوێكیش به‌ره‌و پێش چووه‌و به‌وبۆنه‌وه حه‌ره‌كه‌ته‌كه
موسبه‌ت‌و به‌ره‌وپێش چووه. به‌ڵام به‌شی گرنگی ئه‌وه‌ی كه
له‌ژێر ناوی هه‌ڵوێستی فیكری، سیاسی‌و تاكتیكی جێگه‌ی ناكۆكی
فراكسیۆن له‌گه‌ڵ رێبه‌ری حیزب له راگه‌یاندنه‌كه
بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌نووسراوه‌و هه‌ڵوێسته راگه‌یاندراوه‌كانی
پێشوو، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه یان ئه‌گه‌ریش له‌ناوخۆی ته‌شكیلات
دراوه‌ته به‌ر سه‌رنج‌و تاو‌وتوێكردن، به‌شێوه‌ی ئاشكرا بڵاو
نه‌ركراونه‌ته‌وه تا بتوانرێ سه‌باره‌ت به‌وانه قه‌زاوه‌تێكی
رێك‌و پێك بكرێت. له‌ئاستێكی كورتدا كه له‌م راگه‌یاندنه‌دا
ئاماژه‌ی پێدراوه، هه‌ندێك خاڵ‌و هه‌ڵوێستی دروست‌و بنه‌ڕه‌تی
تێدا ده‌بیندرێ. به‌ربڵاوكردن‌و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌م
باسانه‌و به ئاكامێكی شیاو گه‌یاندنی ئه‌وان بێگومان بۆ داهاتووی
بزووتنه‌وه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌توانێ كارساز و موسبه‌ت بێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
21/7/2008
|