|
به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراق،
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،
به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان،
به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
به‌ڕێز سه‌ركردایه‌تیی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی باشوور،
جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان،
به‌مجۆره له‌لایه‌ن خۆم و سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه ئه‌و هه‌وڵه نایاساییانه‌ی كه بۆ پێشێل
كردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له كه‌ركووك هاتوونه‌ته
ئاراوه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و پشتگیری خۆمان له هه‌ڵوێستی خه‌ڵك
و په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانی باشوور له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تری كوردستان
ده‌رده‌بڕین.
پاش ساڵه‌ها سته‌مكاری و راگواستنی زۆره‌ملی و پاكتاوكردنی
ره‌گه‌زی له كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی
باشوور، پاش ئه‌وه‌ش كه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له ماده‌ی
سه‌دوچلی خۆیدا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و
سته‌مكارییانه‌ی كرد به یاسا و به بنه‌مایه‌ك بۆ پێكه‌وه
ژیانی ئازادانه و هێمنانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی
ئه‌و ناوچانه، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی عێراق كه
هه‌موو ئه‌و ماف و یاسا و ته‌وافوقانه پێشێل ده‌كات، بێگومان بۆ
خه‌ڵكی كوردستان قابیلی قبووڵ نییه و ناشبێ ببێت.
هه‌ر بۆیه ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆمان
به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره نایاساییه، پشتگیری خۆمان له
جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها له
په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی سیاسیی
كوردستانی باشوور ده‌رده‌بڕین و ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌موو
هاوكارییه‌ك و بۆ جێبه‌جێ كردنی هه‌موو ئه‌ركێك له‌پێناو مسۆگه‌ر
كردنی ئه‌و مافه ره‌وایه‌دا ده‌رده‌بڕین و دڵنیاین كه به ژیری
و خۆڕاگری و لێبڕاوییه‌وه ده‌توانرێ كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه
دابڕاوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له هه‌مان
كاتیش‌دا مافی هه‌موو نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
دێمۆكراتیك و به گوێره‌ی یاساكانی مافی مرۆڤ بپارێزرێن.
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی،
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
30
ژوئیه‌ی
2008
|