|
بیست و هه‌شتی گه‌لاوێژ:
سه‌ركه‌وتنی بانگه‌وازی ئازادی
به‌سه‌ر وه‌یشوومه‌ی تاریكی و سته‌مكاریدا
28ی
گه‌لاوێژ بۆ كوردستانی رۆژهه‌ڵات رۆژێكی مێژووییه.
29
ساڵ له‌وه پێش، له وه‌ها رۆژێكدا بوو كه ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی،
رابه‌ری تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئێران، مامۆستای
هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ری دواكه‌وتوو، فه‌رمانی هێرشی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ركرد. ئه‌مه ته‌نیا شه‌ش
مانگ دوای رووخاندنی رژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ركاری
كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
له رووی ئه‌و فه‌رمانه‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی
كۆماری ئیسلامی له رۆژی
28ی
گه‌لاوێژی ساڵی1358ی
هه‌تاویدا، وه‌ك له‌شكری داگیركه‌ر، كولله‌ئاسا، نه‌فام و
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو، دابارینه سه‌ر كوردستان. شه‌ڕێكی تاوانكارانه،
هێرشێكی فراوانی ئاسمانی و زه‌مینی، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
تانك و تۆپ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، بێ هیچ پاساو و
مه‌شروعییه‌تێك، ته‌نیا به‌زه‌بری پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی درۆیین و
بێ‌بنه‌ما، به‌دژی گه‌لی كورد خرایه ڕێ. ماڵ و كێڵگه،
خه‌رمان و كارگه، شارولادێ، بێ‌به‌زه‌ییانه كه‌وتنه به‌ر
ره‌هێڵه‌ی تۆپ و خومپاره و ئاگریان به‌سه‌ردا باری. سوپای
پاسدارانی تازه‌دامه‌زراو، كه مێشكیان پڕ كرابوو له درۆی
ترسناك له‌باره‌ی كورده‌وه، به‌خه‌یاڵی خۆیان بۆ پاك
كردنه‌وه‌ی كوردستان له كافران و دژه‌شۆڕشان به‌لێشاو هێرشیان
هێنا.
خه‌ڵخاڵی، وه‌كوو حاكمی شه‌رع و نوێنه‌ری ئیمام، به‌ده‌سه‌ڵاتی
بێ‌سنووره‌وه ده‌ستی دایه ئیعدامی بێ‌لێپرسینه‌وه و
بێ‌محاكه‌مه‌ی لاوانی كورد و به‌پانایی هه‌موو كوردستان ده‌یان
و ده‌یان كه‌سی، هه‌ر له كوڕان و كچانی ته‌مه‌ن كه‌متر له
هه‌ژده ساڵ هه‌تاكوو بریندار و نه‌خۆشی سه‌رته‌ختی
نه‌خۆشخانه‌كان، راپێچی به‌رده‌م جووخه‌ی ئاگر كرد.
به‌ڵام 28ی گه‌لاوێژ ته‌نیا رۆژی هێرش و تاوان و سته‌مكاری
نه‌بوو، رۆژی وه‌ستانه‌وه و موقاوه‌مه‌ت و به‌ره‌نگاری گه‌لی
كوردیش بوو. رێك له ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه‌دا بوو كه كاك فوئاد و
یارانی، كه سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕیان
پێك ده‌هێنا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا و تایبه‌تیان بۆ
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه و بارودۆخی تازه و داڕشتنی سیاسه‌تی
گونجاو به‌ڕێوه برد. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ره‌هبه‌ریی كۆمه‌ڵه
به لێكدانه‌وه‌ی دروست و به تێگه‌یشتنی ئه‌وه راستییه كه
قۆناغێكی نوێ له ژیان و له خه‌باتی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردستاندا هاتۆته ئاراوه و ئه‌مه‌ش ستراتێژی و سیاسه‌تێه‌كی
نوێ ده‌خوازێ، بڕیارێكی میژوییان ده‌ركرد. ئه‌و بڕیاره كه له
به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ناوی "گه‌لی كورد له بۆته‌ی ئه‌زمووندا"
بڵاو كرایه‌وه، سیاسه‌تی دروستی بۆ كۆمه‌ڵه و بۆ گه‌لی كورد
له‌حاست ئه‌و هێرشه دیاری كرد و به‌ڵێنی دا كه به‌گوێره‌ی
هاتنه ئارای قۆناغی تازه‌وه، وێڕای خه‌باتی سیاسی و
رێكخراوه‌یی و راگه‌یاندن، هێزی پێشمه‌رگه له كوردستان پێك
بهێنن و كووره‌ی خه‌باتی چه‌كداریش نێڵ ده‌ن. ئه‌و بڕیاره، كه
له راستیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان بۆ پاراستنی ئازادی و ماف و كه‌رامه‌تیان بوو،
بانگه‌وازی خۆڕاگری و وه‌ستانه‌وه، بانگه‌وازی به‌رخۆدان و
به‌ره‌نگاری بوو.
سێ مانگی زیاتر نه‌خایاند كه بزووتنه‌وه‌ی موقاوه‌مه‌تی
گه‌لی كورد سه‌ری دوژمنانی له به‌رد دا و رژیمی كۆنه‌په‌رستی
كۆماری ئیسلامی ناچار كرد كه له‌جیاتی "فه‌رمانی هێرش"، بۆ
پشوودانیش بێت، ئه‌مجاره‌یان "په‌یامی ئاشتی" بۆ خه‌ڵكی
كوردستان بنێرێ. له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا خه‌ڵكی كوردستان
نیشانیان دا كه ئاماده‌ی سه‌ردانه‌واندن نین و خه‌باتێكی
هه‌مه‌لایه‌نه كه تێكه‌ڵاوێك بوو له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و
راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ چالاكی و عه‌مه‌لیاتی پێشمه‌رگانه، توانیان
زۆربه‌ی شاره داگیركراوه‌كانی كوردستان له ده‌ست دوژمن
ده‌ربهێنن.
به‌مجۆره، بانگه‌وازی وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاری به‌سه‌ر
وه‌یشوومه‌ی هێرش و سه‌ركوت، بانگه‌وازی خه‌بات بۆ ئازادی
به‌سه‌ر وه‌یشوومه‌ی تاوان و سته‌مكاریدا، یان به‌كورتی بڵێین
بانگه‌وازی ئازادیبه‌خشی كاك فوئاد و رێبازه‌كه‌ی به‌سه‌ر
وه‌یشوومه‌ی تاریك و كۆنه‌په‌رستانه‌ی خومه‌ینیدا سه‌ركه‌وت.
هه‌رچه‌ند كاك فوئاد خۆی ئه‌وه‌نده نه‌ژیا تا شاهیدی
سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر دوژمنانی ئازادی دا بێت،
به‌ڵام رێبازێك كه ئه‌و و هاوڕێیانی بۆ وه‌ستانه‌وه و
به‌ره‌نگاری دیاریان كرد، له كووره‌ی ئه‌زموونێكی سه‌خت و
دژواری جه‌ماوه‌ریدا به‌ئیسبات گه‌یشت.
با رۆژی
28ی
گه‌لاوێژ له‌یاد نه‌كه‌ین. با نه‌سلی تازه‌ی خه‌باتكار، كوڕان و
كچانی ئێستای كوردستان بیره‌وه‌ری رۆژانی سه‌ختی هێرش و
په‌لاماری دوژمن و هه‌روه‌ها رۆژانی پڕله‌هیوای خه‌بات و
به‌ره‌نگاری فه‌رامۆش نه‌كه‌ن. با رۆژی
28ی
گه‌لاوێژ بكه‌ینه رۆژی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كوردستانی
رۆژهه‌ڵات. با ئه‌و رۆژه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان بكه‌ینه رۆژی
هاوپه‌یوه‌ندی و یه‌كگرتوویی هه‌موو ریزه‌كانی گه‌لی كورد،
رۆژی ده‌ربڕینی هاوخه‌باتیمان، رۆژی نیشاندانی هاوپشتیمان
له‌گه‌ڵ یه‌كتر و رۆژی ئیعتیراز و وه‌ستانه‌وه‌ی به‌تێكڕامان
به‌رامبه‌ر به دوژمن.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
28ی
گه‌لاوێژی
1387ی
هه‌تاوی،
رێكه‌وتی
17ی
ئاگوستی
2008ی
زایینی
|