|
راگه‌یاندنی ژماره
2ی
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به مانگرتووانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له زیندانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی
زیاتر له مانگێك به سه‌ر مانگرتن له خواردنی به‌ندكراوانی سیاسی و
مه‌ده‌نی كورد تێپه‌ر ده‌بێت. دۆخی ناله‌باری نێو زیندان‌و خراپی باری
جه‌سته‌یی مانگرتووان رۆژ به رۆژ زیاتر مه‌سه‌له‌كه هه‌ستیارترو
نیگه‌رانیه‌كان زۆرتر ده‌كات. به پێی هه‌واڵه‌كان مانگرتووان به‌م
حاڵه‌شه‌وه له نێو زیندان، زۆرتر خراونه‌ته ژێر زه‌خت و گوشاره‌وه‌و
هێندێكیان ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون. یه‌ك دووكه‌س له
مانگرتووان و له‌وانه هیدایه‌تی غه‌زالی به هۆی خراپی باری
ته‌ندروستی، نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ك هه‌موان ده‌زانین شه‌پۆلێكی به‌رچاوی پشتیوانی له نێو به‌شێك
له رێكخراوه سیاسی و مه‌دنییه‌كان، راگه‌یاندنه‌كان وكورده‌كانی
دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی ولات، هاواری ئه‌م مانگرتنه‌ی گه‌یاندووه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانی زیندان و ته‌نانه‌ت سنوره‌كانی ئێرانیش
تێپه‌ڕاندووه. رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیفاع له مافی مرۆڤی
وه‌كوو
amnesty
international
و چاودێرانی مافی مرۆڤی جیهانی، لێی وه‌ده‌نگ
هاتوون‌و هه‌ركامه‌یان به‌جیا هه‌ڵوێستیان گرتووه‌و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان
له بواری مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ربڕیوه‌و پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازی
مانگرتووان راگه‌یاندوه.
رژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو نه‌ریتی هه‌میشه‌یی خۆی چ له به‌رانبه‌ر
دۆخی ناله‌باری مانگرتووان و خواسته‌كانیان و چ له ئاست گوشاره
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له بابه‌ت له‌قاودانی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ
له ئێران بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، گوشاری له سه‌ر زیاد كردوون و
پیلانگێڕانه به‌ره‌وڕووی ئه‌م مانگرتنه بووه‌ته‌وه. دوایین نموونه‌ی
به‌رچاوی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته، كوشتنی گوماناوی ئه‌شره‌ف حسێن په‌ناهی،
برای ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی یه‌كێك له مانگرتووانی به‌ندكراوه،كه
پێشتر به هۆی به داواداچوونی په‌روه‌نده‌ی براكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی
لێكرابوو.
له‌م هه‌لومه‌رجه سیاسی‌و هه‌ستیاره‌ی ئێستادا، سه‌ره‌كیترین
فاكتۆره‌كان بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م مانگرتنه‌و بۆ
پاشه‌كشه‌كردن به دیكتاتۆری هه‌وسارپساوی ئیسلامی بریتییه له،
وه‌گه‌ڕ خستنی پشتیوانی هه‌رچی زیاتری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو
بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی كوردستان و ئێران به گشتی. هه‌روه‌ها
خستنه‌سه‌ری هه‌رچی زیاتری گوشاری نێونه‌ته‌وه‌یی و رێكخراوه‌كانی
پارێزه‌ری مافی مرۆڤ به دژی كۆماری ئیسلامی بۆ پاشه‌كشه پێكردنی له
به‌ڕێوه‌بردنی حوكمه‌كانی وه‌كوو ئیعدام‌و پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له دۆخی
ناله‌باری زیندانه‌كان.
به‌م پێیه سه‌رجه‌م رێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی لایه‌نگری
پاراستنی مافی مرۆڤ له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، پێویسته له و بوارانه‌دا،
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری پشتیوانی له خواستی مانگرتووانی سیاسی
له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، كاروچالاكییه‌كانی خۆیان
هه‌ڵسوڕاوانه‌و به‌ربلا
وتردرێژه پێبده‌ن.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
8ی
ره‌زبه‌ری
1387ی
هه‌تاوی
|