|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كانی مانگرتنی زیندانیان و پێویستی
گۆرینی شێوه‌ی خه‌باتی زیندانیانی خه‌باتكاری كورد
ئێستا
45
رۆژ مانگرتن له خواردنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له
زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران تێده‌په‌رێت. ئه‌م هه‌وڵه
ناره‌زایه‌تییه‌ی زیندانیان له كاردانه‌وه به ئێعدامه
به‌ربلاوه سیاسییه‌كان، حوكمی قورس و بارودۆخی نامرۆڤانه‌ی
زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێكرد و زیاتر له سه‌د
كه‌س له به‌ندكراوان، له زیندانه جۆراوجۆره‌كانی كۆماری
ئیسلامی ئێرانی له‌خۆ گرت. كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی یه‌كه‌مین
رۆژه‌كانی ئه‌م مانگرتنه‌وه، به بێ له به‌رچاو گرتنی
بیروباوه‌ڕ و یا په‌یوه‌ندی سیاسی به‌شداربووانی، به ته‌واوی
ئیمكان له زیندانیانی مانگرتوو و داخوازیه‌كانیان پشتیوانی كرد
و كه‌ناڵی ئاسمانی رۆژهه‌لات تیڤی، به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاو
هه‌واڵ و راگه‌یاندنه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م مانگرتنه‌ی
بلاوكرده‌وه و به‌شێك له به‌رنامه‌كانی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ته‌رخان كرد. كۆمه‌ڵه له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵێكی به‌ربلاوی
بۆ به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی رای گشتی ئێران، حزب و
رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تی و ئوپوزسیۆنه‌كانی ناوخۆ و
ده‌ره‌وه‌ی ولات و هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كان و چالاكانی مافی مرۆڤ
و گروپ و كه‌سایه‌تییه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و چاپه‌مه‌نی و
كرێكاری و زانستگاییه‌كانی له داخوازییه‌كانی زیندانیانی كورد
خسته ده‌ستوری كاری خۆیه‌وه. كۆمه‌ڵه له هه‌مان كاتدا چ به
شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و چ له هاوكاری له‌گه‌ڵ حزب و رێكخراوه‌كانی
دیكه و له‌گه‌ڵ كومیته جۆراوجۆره‌كان پشتیوانی له‌م زیندانیانه
كه له زۆرێك له شوێنه‌كان پێكهاتبوو به رێكخستن و وه‌گه‌ڕ
خستنی كه‌مپه‌ینه‌كان و رێپێوان و خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه له
شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولات كاری جیدی و پڕواپڕی
ئه‌نجام دا و هه‌وڵی دا كه بیرورای گشتی كورده‌كان و
ئێرانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولات، سه‌باره‌ت به‌م بزوتنه‌وه‌یه
ئاگا بكاته‌وه و پشتیوانی ئه‌وانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ده‌ست
بێنێت و له ئاكامدا كۆمه‌ڵه له هه‌وڵدان بۆ ناساندنی هه‌رچی
زۆرتری بارودۆخی ناله‌باری مافی مرۆڤ له ئێران و له‌قاودانی
سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و راكێشانی
بیرورای گشتی جیهانی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی ولاتانی
رۆژئاوایی و رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤی
نێونه‌ته‌وه‌یی، نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و كه‌سانێكی له‌و
شێوه‌یه، یا له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی گرتووه و
راستیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی خستوه‌ته به‌ر
ده‌ستیان و له داهاتووشدا ده‌یخات. ئێستا به تێپه‌ر بوونی 45
رۆژ له‌م مانگرتنه له خواردن و به سه‌رنجدان به هه‌وڵه
به‌رفراوانه‌كان كه بۆ ناساندنی ئه‌م جموجۆڵه له ناوخۆ و
ده‌ره‌وه‌ی ولات هاتوه‌ته ئاراوه، جێگای خۆیه‌تی كه
كۆبه‌ندییه‌كی كورت له‌م هه‌وڵه و ده‌ست كه‌وته‌كانی بخه‌ینه
روو و جۆری هه‌ڵوێسته‌كه و شێوه‌ی خه‌باتی داهاتوو لێك
بده‌ینه‌وه. به باوه‌ڕی ئێمه مانگرتنی ئازایانه و
كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی زیندانیانی كورد له ئێران تا هه‌نووكه
ده‌ستكه‌وتگه‌لێكی به‌كه‌ڵكی هه‌بووه و بوارێكی ره‌خساندووه
كه بێگومان رێگای خه‌باتی داهاتوو له‌بارتر ده‌كات. به‌ر له
هه‌ر شتێك ئه‌م مانگرتنه له خواردن، وره‌ی خۆراگری و هێزی
یه‌كگرتوویی زیندانیانی كوردی خسته روو و نیشانی‌دا كه
بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه و مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد له
هه‌ركام له گۆره‌پان و مه‌یدانه‌كانی خه‌بات له چ وره و
ئاستێكدایه و سیاسه‌تی خوێناوی و سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیمی
كۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت ده‌ر كردنی حوكمی ئێعدام و
زیندانی درێژماوه و ده‌ست بردن بۆ ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زیه‌ت و
ئازاری وه‌حشیانه له سیاچاڵه‌كانی ئه‌م رژیمه و خسته ژێر
گوشاری بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌وڵه سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی دیكه‌ی
ئه‌م رژیمه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌م میلله‌ته به چۆكدا
بێنێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی ئه‌وانه‌وه، په‌ره به
وره‌ی خه‌بات و خۆراگری گه‌لی كورد ده‌دات، خۆراگرییه‌كه
شه‌پۆله‌كه‌ی ده‌توانێت و ده‌بێت له چوارچێوه‌ی كوردستانیش
بچێته ده‌ره‌وه و له سه‌رانسه‌ری ئێران رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی
به‌جێ بێنێت. ئه‌م مانگرتنه له خواردن، له‌قاودانێكی زۆر
كاریگه‌ری له دژی كه‌ش و هه‌وای ده‌سه‌لاتدار به سه‌ر
زیندانیه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی دانا و بیرورای گشتی
ئێران و تا راده‌یه‌ك جیهانی له ئاست جینایه‌ت و
سه‌ره‌رۆییه‌كانی ئه‌م رژیمه و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندییدار به
پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ زیاتر له جاران زه‌ق كرده‌وه و
پرسی زیندانیانی سیاسی ئێرانی جارێكی دیكه به یه‌كێك له
بابه‌ته گرینگه‌كان له قه‌ڵه‌مدا و خواستی دێمۆكراتیك و
خه‌باتكارانه‌ی له سه‌روی ئه‌ركه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری
خوازانه‌وه دانا. خۆڕاگری و خه‌باتی زیندانیانی سیاسی و
مه‌ده‌نی كورد له‌م مانگرتنه‌دا، وێرای هه‌وڵی به‌ربلاو و
به‌دواداچوونێك كه بۆ ناساندنی ئه‌نجام درا و ئه‌و سیاسه‌ته
دروسته‌ی كه به سه‌ریدا زاڵ بوو، له ئاكامدا توانی كه
سه‌رنجی نه ته‌نیا رێكخراوه سیاسییه‌كان و ئوپوزسیۆن و
میلله‌ته‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵكو سه‌دان
كه‌س له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان، رێبه‌رانی و هه‌ڵسوراوانی
بزوتنه‌وی ژنان و خوێندكاران و كرێكاران، كه‌سایه‌تییه
فه‌رهه‌نگی و زانستیی و راگه‌یاندن و هه‌ڵسوراوانی مافی مرۆڤ
له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ولات بۆ لای خۆی رابكێشێت، به شێوه‌یه
كه ئاشكرا و بوێرانه له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد و
خواسته‌كانیانیان پشتیوانیان كرد. ئێمه وێرای به‌رز نرخاندن و
رێز لێنان له‌م پشتیوانییه، راده‌گه‌یه‌نین كه به پێچه‌وانه‌ی
بانگه‌شه‌ی ژماره‌یه‌ك له بیرته‌سكان و نه‌یاران، خه‌باتی
زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد و ئه‌و هه‌ولانه‌ی كه
هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵی له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان ئه‌نجامی گرت،
نه ته‌نیا نه‌بووه هۆی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شان و دابڕان له
ریزی بزوتنه‌وه‌ی گشتی ئازادیخوازانه له ئێران، به‌ڵكو به
پێچه‌وانه‌وه، پشتیوانیه‌كی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا و به
كرده‌وه نیشانی دا كه له مه‌یدانی خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ر
كردنی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی سه‌رانسه‌ری له ئێران ده‌توانێت
رۆڵی كارا و كاریگه‌ر بگێرێت. ئه‌زموونی ئه‌م دووایانه له
هه‌مان كاتدا نیشانی دا كه بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد به مه‌رجی
هه‌بوونی سیاسه‌تێكی دروست ده‌توانێت و ده‌بێت وێرای پێداگری
له سه‌ر داخوازی و مافی حاشاهه‌ڵنه‌گری خۆی و هه‌وڵدان بۆ
ده‌سته‌به‌ر كردنیان، ببێته ناوه‌ندێك بۆ كۆبوونه‌وه و
یه‌كگرتوویی ته‌واوی هێزه ئازادیخوازه‌كان له ئێران. له
راستیشدا زیندانیانی مانگرتووی كورد به داواكارییه
ره‌واكانیان، تیشكیان خسته سه‌ر گرینگ‌ترین خواستی هه‌موو
زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له گرتوخانه‌كانی كۆماری
ئیسلامی ئێران و به هه‌وڵی بوێرانه‌ی خۆیان له ریزی
پێشه‌وه‌ی ئه‌م خاباته‌دا راوه‌ستان. بزوتنه‌وه‌ی پشتیوانی له
مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له هه‌مان كاتدا
وه‌كو هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی خه‌باتكارانه‌ی دیكه له‌و
ماوه‌یه‌دا تۆرێكی له هه‌ڵسوراوان و خه‌باتكارانی سیاسی و
مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاشنا و پێكه‌وه‌ی گرێدان و به‌م
شێوه‌یه رێگایان له‌به‌رده‌م خه‌باتی داهاتوودا خۆشتر كرد. ئێستا
و پاش تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوه‌یه ئێمه جارێكی دیكه له
قولایی دڵمانه‌وه بۆ ته‌واوی ئه‌م به‌ندكراوانه سلاو ده‌نێرین،
ده‌ستیان به گه‌رمی ده‌گوشین و ئاره‌زووی ته‌ندروستیان بۆ به
ئاوات ده‌خوازین. له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به لێكدانه‌وه له بارودۆخی
دیاریكراو و به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته
به‌كه‌ڵكانه‌ی كه به ده‌ست هاتووه و پێویستی پاراستن و به‌هێز
كردنیان بۆ قۆناغ و شێوه جۆراوجۆره‌كانی داهاتووی خه‌بات و به
هۆی عه‌لاقه و دڵسۆزی، سه‌باره‌ت به سلامه‌تی و گیانی ئه‌م
زیندانیه خه‌باتكارانه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه كاتی
ئه‌وه هاتووه كه ئه‌م دۆستانه شێوه‌ی خه‌باتی خۆیان بگۆڕن و
كۆتایی به مانگرتن له خواردنی خۆیان بێنن. له روانگه‌ی
ئێمه‌وه ئه‌م كاره نه به مانای كۆتایی خه‌بات، به‌ڵكو به
مانای درێژه‌دان به خه‌بات له قۆناغی داهاتوو و به شكڵ و
شێوه‌ی جۆراوجۆره. به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه زۆربه‌ی دڵسۆزان
و پشتیوانانی ئه‌م زیندانیانه خوازیاری كۆتایی مانگرتن له
خواردنن و بنه‌ماڵه‌كانیشیان خوازیاری ئاوه‌ها كارێكن، هه‌ر بۆیه
ئێمه پێشنیاری خۆمان به‌ئاگاداری ئه‌م خه‌باتكاره زیندانیانه،
بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها بیرورای گشتی راده‌گه‌یه‌نین و له
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه قبوڵ كردنی ئه‌م پێشنیاره له خزمه‌ت
پێكهێنانی ئاماده‌گی و توانای زۆرتر بۆ هه‌وڵه‌كان و خه‌باتی
داهاتووه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
17ی
ره‌زبه‌ری
1387ی
هه‌تاوی به‌رابه‌ر به
رێكه‌وتی
8ی
ئوكتۆبری
2008ی
زاینی.
|